❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بەهۆی ئینتەرنێتەوە خۆشەویستەكەی تاقی كردەوە؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-05 08:50:48

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

بەهۆی ئینتەرنێتەوە خۆشەویستەكەی تاقی كردەوە؟

بەهۆی ئینتەرنێتەوە خۆشەویستەكەی تاقی كردەوە؟
زۆرجار تەنیایی و بێكاری مرۆڤ بەرەو هەندێك بیروبۆچوون و كاردەبات كە دواجار خۆی لەهەندێكیاند دەبینێتەوە و سەری دەسورمێ ئەو شتانە چۆن روویاندا وە، بەڵام رۆیشتن و هەنگاونان مرۆڤ والێدەكات ساناتر سەیری ئاریشەكان بكات ئەگەرچی لەبەرژەوەندی خۆشیدا نەبێت، ئەمەلەلایەك لەلایەكی تریشەوە دەبینین كرانەوەی كۆمەڵگە و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیاكانی سەردەم زیاتر پاڵنەرن بۆ ئەم مەسەلەیە و خراپ بەكارهێنانیان چەندین گەنجی بەرەو هەڵە بردووە.

سەرەتای كێشە

(هاوناز) كچێكی سەرنج راكێش و قوتابی زانكۆی سلێمانییە، ئەو لە كاتی باسكردنی مۆبایل و سود وەرگرتن لەئینتەرنێت هەمیشە بەنێگەتیڤ لێیان دەدوا و بۆچوونی وابوو كە لایەنی خراپی زیاتر هەیە، چونكە خۆی یەكێكە لەقوربانیانی بەكارهێنانی ئینتەرنێت. هاوناز دەڵێت:كاتێك لەپۆلی شەشی ئامادەیی دەرچووم و نمرەیەكی باشم هێنا پێم وابوو دەبوو پێش ئەوەی بچم بۆ زانكۆ زانیارییەكی دروستم لەسەر كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت هەبێت، بۆئەوەی لەناو هاورێكانمدا خۆم بەكەمتر نیشان نەدەم.

بێگومان باوكم دەرامەتی زۆرباش نەبوو، بەڵام هەرپێم دادەگرت كە كۆمپیوتەرم بۆ بكرێت و داوتریش هێڵی ئینتەرنێت بۆماڵەوە رابكێشێت تا زیاتر سود لە كاتەكانم وەربگرم. بەمجۆرە باوكم بە داواكانم رازی بوو هەرچەندە قورساییەكی زۆری خستە سەرشانی و بەڵام بەهەرشێوەیەك بوو بۆی دابین كردم.پاش بەكارهێنانی بۆماوەیەكی دیاری كراو تەواو فێری هەموو بەرنامەكانی بووم، بەتایبەت من زیاتر چاتم پێدەكردو كاتەكانم بەچات كردن بەسەردەبرد، كەمتر سودم لەبەرنامەكانی تر وەردەگرت.

لەدوای وەرگرتنی (هاوناز) لەزانكۆی سلێمانی و تەواوكردنی مامەڵەكانی و چوونی بۆ كۆلێژێك پێی وابوو دەبێ كراوەتر بێت و تێكەڵ بەهەردوو رەگەزبێ. هاوناز وایدەزانی كە تاكە كەسە لەگروپەكەی ئینتەرنێتی هەبێت، بۆیە خۆی بەسەرجەمیان دەناسێنێت و باسی ئەوە دەكات كە ئینتەرنێتی لەماڵەوە هەیە و شەوانە تا درەنگانێكی شەو خەریكی چات كردنە. بەم باسكردنەوەی یەكێك لەهاورێ كوڕەكانی ئەم هەلە دەقۆزێتەوە و ئیمێڵەكەی لێوەردەگرێت و خۆی لێ نزیك دەكاتەوە.

(پشتیوان) هەروەك هاوناز وەسفی دەكات كە چەندە كوڕێكی رێك پۆش و دیاربووە لەگروپەكەیاندا بۆیە كاتێك بەو شێوەیە لەهاوناز نزیك دەبێتەوە وەك جۆرێ لەخۆبای بوون لەناو هاوڕێكانیدا خۆی دەنوێنێت، هاوناز لەدوای پێدانی ئیمێڵەكەی زۆر بێ ئاگا دەبێت لەوەی پشتیوان رۆژانە لەسەر هێڵی ئینتەرنێتە و چاودێری دەكات و خۆشی بەو ئیمێڵە دانابەزێت كە پێشتر بەهاونازی دابوو بۆیە هاوناز ئەوەی بەخەیاڵدا نایەت كە پشتیوان درۆی لەگەڵدا بكات. هاوناز بەناوی خۆیەوە لەژوورەكانی چاتكردندا لەگەڵ پشتیوان قسە دەكات، بەڵام پشتیوان وەك كچێك خۆی بەهاوناز دەناسێنێت، بێگومان پشتیوان مەبەستێكی هەبووە. شەوانە لەسەر هێڵی ئینتەرنێت زانیاری زیاتر لەسەر هاوناز كۆدەكاتەوە، چونكە وەك كچێك پرسیاری لێدەكات و پێی دەڵێت لەبەریتانیا دادەنیشم، بەمەش هیچ گومانێك لای هاوناز دروست ناكات.

هاوناز بەلایەوە سەیر دەبێت كە پشتیوان شەوانە چاتی لەگەڵدا ناكات و كەچی بەرۆژی پەیوەندی زۆرباشە ئەمە دەبێتە جێگەی سەرسوڕمانی هاوناز.

شەوێك پشتیوان بە هاوناز دەڵێت كامێرای خۆی بكاتەوە بۆئەوەی باشتر یەكتر بناسن، هاونازیش بەمە رازی دەبێت و كامێرای خۆی دەكاتەوە، بەڵام پشتیوان خۆی وەك كچێك نیشان دەدات رازی نابێت كامێرای خۆی بكاتەوە چونكە ئاشكرا دەبێت، كاتێك دەیبینێت پێی دەڵێت تۆ كچێكی زۆر جوانیت من برایەكەم هەیە بەنیازە ژن بێنێت ئەگەر پێت خۆش بێت وێنەی تۆی نیشان دەدەم بزانم رای چۆن دەبێت؟

دوای شەوێك هاوناز پێی دەڵێت بزانم چیت كردووە پشتیوانیش دەڵێت براكەم تۆی زۆر بەدڵ بووە، حەز دەكەم رۆژێك چاتی لەگەڵدا بكەیت تا یەكتر بناسن، بێگومان بەمە هاوناز زۆر خۆشحاڵ دەبێت، چونكە واهەست دەكات پشتیوان گرنگی پێنادات هەر بۆیە رازی دەبێت بەو كوڕە وەهمیەی بەنیازە شوی پێ بكات. هاوناز دەڵێت: لەگەڵ پشتیواندا چاتم دەكرد بەناوی شەنگەوە پەیوەندی پێوە كردم رۆژێك گوتی: ببورە براكەم ناتوانێت بێتە سەر هێڵی ئینتەرنێت بەڵام ناونیشانی ماڵێكت پێدەڵێم بچۆ سەردانیان بكە ئەوە ماڵی نەنكمەو دایكم ئێستا لەكوردستانە بەیەكەوە گفتوگۆ لەسەر ئەو مەسەلەیە بكەن، منیش وام زانی كە رێوی بەپیرمەوە هاتووە ناونیشانی تەواوەتیم وەرگرت و رۆژێكم دانا بۆ سەردان كردنیان.

بڕیارێكی هەڵە

لەزانكۆ ئەم مەسەلەیەم لای كەس باس نەكرد گوتم تا یەك لا نەبێتەوە باسی ناكەم بۆئەوەی پشتیوان بەم مەسەلەیە نەزانێت، پشتیوانیش زیاتر لەجاران گەرم و گوڕتر بوو هەرگیز هەستم نەدەكرد كە ئەو پەیوەندی بەم مەسەلەیەوە هەبێت. رۆژێك دوای تەواوبوونی دەوامی زانكۆ چووم بۆ ئەو ماڵەی كە بۆم دەستنیشان كرابوو، سوار، تەكسیەك بووم و رۆیشتم، كاتێك گەیشتمە بەردەرگای ماڵەكە و لەدەرگای ماڵەكەمدا، بینیم پشتیوان دەرگای لێكردمەوە و فەرمووی لێكردم بۆ ژوورەوە، لەوحاڵەتەدا توشی شۆك بووم نەم دەزانی چی بكەم و چی بڵێم، سەرم سورما بوو دەمگوت خوایە گیان تۆبڵێیت ئەو كوڕە خزمی پشتیوان بێت یاخود ئاگاداری ئەو مەسەلەیە بێت یان بەرێكەوت هات بێت و چەندین پرسیاری تر.

هاوناز دەكەوێتە گێژاوی بیركردنەوەو نازانێت لەكوێوە دەست پێ بكات لەهەمان كاتدا لەماڵێكی چۆڵدا، دەبێت پشتیوان چی بكات ؟ بێگومان پشتیوان خۆی دەزانێت مەسەلە چیە و هاوناز بۆچ مەسەلەیەك هاتووە؟ لەوكاتەدا دایكی دێتە حەوشەو بەخێرهاتنی هاوناز دەكات،ئاهێك دێتەوە بەبەر هاونازدا و ئینجا دەچێتە ژوورەوە، لەكاتی دانیشتندا پشتیوان، هاوناز بەدایكی دەناسێنێت و دەكەونە گفتوگۆ كردن،دایكی سەرقاڵی ئامادەكردنی چایە دەبێت، پشتیوان فرسەت دێنێت و بەهاوناز دەڵێت ئاگادارە بۆچی هاتووە؟ دەڵێت: هاوناز گوێ بگرە تۆكچێكی جوان و بەرەوشتیت حەز ناكەم بكەویتە هیچ هەڵەیەكەوە ئەمەی كە تۆ بۆی هاتووی من دروستم كردووە، واتە ئەو كچەی قسەت لەگەڵدا دەكرد ئەوە من بووم بەناوی ئەوەوە چاتم دەكرد چونكە من تۆم زۆر خۆش دەوێت، ویستم بەم شێوەیە تاقیت بكەمەوە، بەڵام بەداخەوە سەركەوتوو نەبویت.هاوناز دەڵێت: منیش پێم گوت نابێت ئەمە بەهەڵە وەربگرێت چونكە هەڵەی پشتیوان بووە بەو شێوەیە تاقی كردۆتەوە و دواتریش هەموو كچێك مافی خۆیەتی كەسێك وەك هاوسەری ژیانی بدۆزێتەوە. هاوناز ئەمە دەڵێت و دەچێتە دەرەوە، بەڵام پشتیوان بەڵێنی پێ دەدات لای هیچ كەس ئەو مەسەلەیە نەدركێنێت.

هاوناز دەڵێت لەو رۆژەوە ئیتر متمانەم بەكەس نەماوە و هەروەها ئینتەرنێتیشم لەماڵەوە نەهێشتووە چونكە بەهۆیەوە كەوتمە گەورەترین هەڵەی ژیانمەوە، ناتوانم وەك جاران سەیری پشتیوان بكەم و قسەی لەگەڵدا بكەم، هەرچەندە بووە جێگەی پرسیاریش لەلای هاورێكانم بەڵام هەوڵمدا خۆم لەو قسانە بەدوور بگرم، چونكە وەڵامێكم پێنەبوو بۆیان.

Gulan media

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net