.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










خوشكى بهرِێزم ئایا ده‌ته‌وێت پیاوێكى باش ببێت به هاوسه‌رت ؟
بهروار: 30 May 2009 /
ئاماده‌كردنى : دایكى ئیمان
بسم الله الرحمن الرحيم
مافى هه‌موو كچێكه داواى هاوبه‌شێكى ژیان بكات ، به‌ڵام به پێى چه‌ند رِێساو رِێكخهرێك ، چونكه كچى موسڵمان جیاوازه له كچانى تر ، و نابێت له كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه وه‌كو كاڵایه‌كى بازارِى خۆى بخاته رِوو، هه‌روه‌ها نابێت له رِێگاى رِۆژنامهو گۆڤاره‌كانه‌وه به ئاشكرا خۆى بخاته رِوو وه داواى هاوسه‌ر بكات .
خوشكى موسڵمانم : بزانه كه هاوسه‌رى چاك یه‌كێكه له‌هه‌ره گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته‌كانى خواى گه‌وره له‌م دونیایه‌دا ، وه رِزقى خواى گه‌وره‌یه ، ئه‌و رِزقهش به‌ده‌ست نایه‌ت تاوه‌كو نه‌بیته كه‌سێكى گوێرِایهڵ و چاكه‌كار.
پرِۆژهیهكى زێرِین
خوشكى بهرِێزم : وه‌كو پێشتر وتمان بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌رێكى چاكت به قسمه‌ت ببێت ده‌بێت گوێرِایهڵ بیت ، ئه‌م گوێرِیهڵیهش به‌كرده‌وه‌ى چاكه و دووركه‌وتنه‌وه له خراپه دێته دى ، ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كى چاكه هه‌ر كچێك ئه‌نجامى بدات به ویستى خواى گه‌وره هاوسه‌رێكى چاك و له‌خوا ترسى به نسیب ده‌بێت :
1. ته‌وبه‌كردن : بۆئه‌وه‌ى له‌و تاوانانه‌ى پێشتر كردووته رِزگارت بێت ، بۆئه‌وه‌ى له دڵێكى ژه‌نگین و رِهشاوى و به‌ردین رِزگارت بێت بۆ دڵێكى پاك و رِووناك و بێگه‌رد ، بۆئه‌وه‌ى به‌خته‌وه‌رى دونیا‌و دوا رِۆژ بیت ، بۆئه‌وه‌ى ببیت به‌كه‌سێكى خۆشویستراو له‌لاى خواى گه‌وره پاشان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا ، بۆئه‌وه‌ى ببیت به خێزانى كه‌سێك كه رِووگهش و زمان به زیكر ونوورانى و له خواترس ، بۆئه‌وه‌ى له‌به‌هه‌شتدا ببیت به هاوه‌ڵى ( عائیشه و خه‌دیجه و مه‌ریه‌م و فاطمة )، بۆئه‌وه‌ى له دۆزه‌خ رِزگارت ببێت و له‌به‌هه‌شتدا به بینینى خواى گه‌وره شاد ببیت ، ته‌وبه بكه، ته‌وبه‌یه‌ك كه فرمێسكه‌كانى چاوو كزهى دڵ و كرده‌وه‌ى چاكى ئه‌ندامه‌كانى له‌شت رِاستیهكهى بسه‌لمێنن، ته‌وبه‌یه‌كى وا كه به‌یه‌كجارى كۆچت پێ بكات له نیشتمانێكى دارِووخاو و كاولبووى گوناه بۆ نیشتمانێكى پاك و دڵگیرى پرِ له چاكه‌و خوا په‌رستى ، ته‌وبه‌یه‌ك وات لێ بكات هه‌ركاتێك تاوانه‌كانى پێشووت بیركه‌وته‌وه فرمێسكه‌كانت سه‌ر گۆناكانت تهرِ بكات .
ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه‌ت كرد ئه‌وكاته خواى گه‌وره به‌ڵێنى خۆى ده‌هێنێته دى كه ده‌فه‌رموێت : { إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ } واته : به رِاستى خوا ته‌وبه‌كاران (ى رِاستهقینه )ى خۆش ده‌وێت .
وه ده‌فه‌رموێت : { فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَات}الفرقان -70
واته : ئه‌وانه خوا خراپه‌كانیان دهگۆرِێت به چاكه .
خوشكى بهرِێزم وریا به شه‌یتان به‌وه هه‌ڵت نه‌خه‌ڵه‌تێنێ كه بڵێ تۆ تاوانت زۆره و خوا لێت خۆش نابێت، چونكه خواى گه‌وره به‌ڵێنى داوه له‌هه‌موو گوناهێك خۆش ببێت له شیرك ، زینا ، كوشتن ، هه‌موو ئه‌وانه كه له تاوانه گه‌وره‌كانن خواى گه‌وره به‌ڵێنى داوه هه‌موویت بۆ بسرِێتهوه ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یه‌كى ته‌واوت كرد .
خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى :{ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا } الزمر -53
واته : ئه‌ى موحه‌ممه‌د بڵێ خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ى به‌نده‌كانم، ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه تاوان و هه‌ڵه‌ى زۆرتان ئه‌نجام داوه، نا‌ئومێد مه‌بن له رِهحمهت و به‌زه‌یی خوا، چونكه خوا له هه‌موو گوناه و هه‌ڵه‌كانتان خۆش ده‌بێت . بێگومان ئه‌و خودایه زۆر لێبورده‌و به سۆز‌و میهره‌بانه.
هه‌ندێك له مه‌رجه‌كانى ته‌وبه
أ - په‌شیمان بوونه‌وه‌یه‌كى ته‌واو له‌و گوناهانه‌ى كه كردووته .
ب - به‌ڵێن دان به خواى گه‌وره و سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى جارێكى تر نهگهرِێیتهوه بۆ سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى كه كردووته .
ج - ئه‌گه‌ر تاوانه‌كان په‌یوه‌ندیان به حه‌قى خه‌ڵكه‌وه هه‌بوو ، بۆ نموونه غه‌یبه‌تى كه‌سێكت كردبوو ئه‌وا ده‌بێت گه‌ردنى خۆتى پێ ئازاد بكه‌یت ئه‌گه‌ر كرا‌و گونجا ئه‌گه‌ر نه‌كرا ئه‌وا دوعاى خێرى بۆ بكه ، یان بۆ نموونه ئه‌گه‌ر دزیت له‌كه‌سێك كردبوو ئه‌وا ده‌بێ تاوه‌كو له تواناتدا هه‌یه به ئاشكرا یان به‌نهێنى شته‌كانى بۆ بگێرِیتهوه .
2- ئارام گرتن ( الصبر ) : گه‌ر ده‌ته‌وێت كه‌سێكى سه‌ركه‌وتووبیت له ژیاندا ده‌بێ ئارام گرو خۆرِاگر بیت ئه‌گینا له‌م رِۆژگاره سه‌خت و پرِ له فیتنه‌دا به هیلاك ده‌چیت .
خوشكى بهرِێزم : ئه‌ى ئه‌و كچه‌ى كه ده‌ته‌وێت ژیانێكى خۆشگوزه‌ران له‌گه‌ڵ هاوسه‌رێكى چاكى له خوا ترس‌دا به‌سه‌ر ببه‌یت ئارام بگره ، و هیواو ئومێدت به خواى گه‌وره هه‌بێت ، ئه‌و خوایه‌ى كه چاودێرى به‌نده‌كانى ده‌كات و خۆشه‌ویستى بۆ ئێمه‌ى موسڵمان له خۆشه‌ویستى دایك بۆ كۆرپه‌له زیاتره ، بۆیه په‌له مه‌كه‌و مه‌ڵێ تازه من ته‌مه‌نم به‌سه‌رچووه ، تۆ چوزانیت خێر له‌چیدایه ، له‌وانه‌یه تۆ پیاوێك به چاك و له‌خواترس بزانیت به‌ڵام خۆى وانه‌بێت ، بۆیه خواى گه‌وره كارهكهتى سه‌ركه‌وتوو نه‌كردووه ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :{ َعَسَى أَن تَكْرَهُواْ شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَعَسَى أَن تُحِبُّواْ شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ } البقرة -216 –
3- پارِانهوه ( الدعا‌ء ): یه‌كێك له‌هه‌ره گرنگترین كرده‌وه چاكه‌كان كه به‌هۆیه‌وه موسڵمانى رِاستهقینه ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت به‌ویستى خواى گه‌وره ده‌ستى ده‌كه‌وێت پارِانهوهیه ، بۆیه خوشكى بهرِێزم تۆش به‌رده‌وام له‌خواى گه‌وره بپارِێرهوه وداواى لێ بكه بتكات به خێزانى پیاوێكى چاك و له خوا ترس ، وه نابێت ئه‌م پارِانهوهیه به‌كه‌م بزانیت چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى الدعا‌ء هو العبادة)صححه ابن حبان (2396) والحاكم (1/490) ووافقه الذهبي ، واته: ( پارِانهوه (ئا ئه‌وه ) عیباده‌ته ) .
4- داوێنپاكى : یه‌كێكه له‌و شتانه‌ى كه پیاوو ئافره‌تى موسڵمان به هۆیه‌وه پله به‌رزه‌كانى به‌هه‌شتیان ده‌ست ده‌كه‌وێت ، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر كچانى موسڵمان ( هه‌روه‌كو چۆن له‌سه‌ر پیاو پێویسته ) داوێنپاك بن ، ئه‌مه‌ش به‌وه دێته دى كه چاویان له‌ئاستى نامه‌حره‌م دا داخه‌ن ،و له‌به‌ر خوا ته‌ماشایان نه‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر وایان كرد پاداشتى خواى گه‌وره پێ به‌خشینى هاوسه‌رێكى له‌خوا ترسه ( إن شا‌ء الله )، كه له‌گه‌ڵیدا هه‌ست به ئارامى و خۆشى و به‌خته‌وه‌رى بكه‌ن ، خواى گه‌وره كاتێك باسى حۆریه‌كان ده‌كات ده‌فه‌رموێ : ( قاصرات الطرف ) واته : ته‌نها سه‌یرى مێرده‌كانیان ده‌كه‌ن ( و سه‌یرى كه‌سى تر ناكه‌ن ).
5- شه‌رم ( الحیا‌ء ) : كچى موسڵمان ده‌بێ زۆر به‌شه‌رم بێت ، و له قسه‌و هه‌ڵسوكه‌وتى دا ئه‌وه پیشان نه‌دات كه زۆر په‌رۆشه بۆ مێردكردن و په‌له‌یه‌تى ، چونكه ئه‌مه له رِێزو كه‌سایه‌تى داده‌به‌زێنێت و خه‌ڵكى به‌چاوى سوكه‌وه ته‌ماشاى ده‌كه‌ن ، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى : ( اذا لم تستح فاصنع ما شئت ) .رواه البخاري هه‌موو دینێكیش رِهوشتى هه‌یه رِهوشتى ئیسلامیش شه‌رمه ، هه‌ركه‌سێكیش شه‌رمى نه‌بێت ، ئیمانى لاوازه .
6- ئه‌نجام دانى نوێژى سوننه‌ت :
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى : ( من صلى فى يوم ثنتى عشرة سجدة ، تطوعا ، بنى له بيتا في الجنة ) رواه مسلم . واته: هه‌ركه‌سێك له رِۆژێكدا دوانزه رِكات نوێژ بكات ( نوێژى سوننه‌ت ) ، ئه‌وا ماڵێكى له به‌هه‌شتدا بۆ دروست ده‌كرێت
7- شه‌ونوێژ : خواى گه‌وره له سێیه‌كى كۆتایى هه‌موو شه‌وێكدا داده‌به‌زێته ئاسمانى دونیا‌و ده‌فه‌رموێت ( من يدعونى فأستجيب له ، من يسألنى فاعطيه ، من يستغفرني فأغفرله ) رواه البخاري .
واته: كێ لێم دهپارِێتهوه تا وه‌ڵامى بده‌مه‌وه ، كێ داوام لێ ده‌كات تا پێ ى ببه‌خشم ، كێ داواى لێ خۆش بوونم لێده‌كات تا لێى خۆش ببم
8- خوێندنى سوره‌تى (ملك) : ئه‌م سوره‌ته له‌شه‌ودا ده‌خوێندرێ پێش خه‌وتن ، پاداشتهكهشى رِزگاربوونه له سزاى گۆرِ ، وه شه‌فاعه‌تى بۆ پیاوێك كرد تاوه‌كو ( خواى گه‌وره ) لێى خۆش‌بوو .
9- صه‌ڵاواتدان : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى : ( فانه من صلى عليَّ صلاة صلى الله عليه بها عشرا ) رواه مسلم .
واته : هه‌ركه‌سێك یه‌ك صه‌ڵاواتم له‌سه‌ربدات خواى گه‌وره ده‌جار صه‌ڵاواتى له‌سه‌ر ده‌دات ). صه‌ڵاواتى خواى گه‌وره‌ش به لێخۆشبوونى تاوانه‌كانى ئه‌و كه‌سه ده‌بێت .
10- زیكر كردن : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ( من قال سبحان الله وبحمده غرست له نخلة في الجنة ) .رواه الترمذي (3460) وقال حديث حسن .واته : هه‌ركه‌سێك بڵێت (سبحان الله وبحمده ) دارخورمایه‌كى له به‌هه‌شتدا بۆ ده‌نێژرێت .
والحمد لله الذى بنعمته تم الصالحات
نێردراوه له‌لایه‌ن سایتی به‌هه‌شت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن *حسێن خۆشناو* (2009-06-17 19:10:57)

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه
خوای گه‌وره خێرت بنوسێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
