.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ئالاَى سویسرا
یه‌كێتی كۆنفیدراڵی سویسڕای
زمانی فه‌رمی: ئه‌ڵمانی ، فه‌ڕه‌نسی ، ئیتاڵی ، ڕۆمانی و ئیسپانی
پایته‌خت: به‌پێی یاسی سویڕا پایته‌ختی نی‌یه و مه‌ڵبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی (بێرن) ه.
گه‌وره‌ترین شار: زیوریخ
سیسته‌می ده‌سه‌ڵات: یه‌كگرتووی فیدڕالی
ڕووبه‌ر: 41,285 كم²
ژماره‌ی دانیشتوان: 7,399,100 (2003)
چڕی دانیشتوان: 179 كه‌س بۆ هه‌ركم²
دراو: فڕه‌نكی سویسڕی (CHF)
داهاتی گشتی نه‌ته‌وه‌یی: 226 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی (2005)
داهاتی تاكه‌كه‌س له‌داهاتی گشتی نه‌ته‌وه‌یی: 30,366 دۆلاری ئه‌مریكی (2005)
جیاوازی كات: UTC+1
سروودی نیشتیمانی: Psalm
هێمای ئۆتۆمبیل: CH
هێمای ئه‌نته‌رنێتی نێوده‌وڵه‌تی: .ch
كۆدی په‌یوه‌ندیه‌كان: +41
شوێنی (سویسرا) له كیشوه‌ری ئه‌وروپا
* جوگرافیاكه‌ی:
سویسرا ولاتێكه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی (ئه‌وروپا)وه، هاوسنوره له‌باكور له‌گه‌ڵ (ئه‌ڵمانیا)، هه‌روه‌ها (فه‌ره‌نسه) ش ده‌كه‌وێته خۆرئاوایه‌وه ،( ئیتالیا)ش له‌لای باشووریه‌تی‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا (نه‌مسا)و (لیخشتین) ده‌كه‌ونه لای خۆرهه‌ڵاتیه‌وه ،
نه‌خشه‌ی سویسرا
سویسرا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تێكی بێلایه‌نانه‌یه‌و له‌ساڵی (1515) ه‌وه ئه‌مه په‌یڕه‌و ده‌كات، به یه‌كێك له‌هه‌ره وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت، شاری (زیوریخ)ی سویسرا بۆ سێیه‌م جاره له‌سه‌ر یه‌ك به‌باشترین شاری جیهان بۆ ژیان‌و گوزه‌ران ده‌ستنیشان ده‌كرێت .
* ڕووبه‌ره‌كه‌ی:
پێكهاته‌ی خاكی سویسرا شاخاویی‌و گردۆلكه‌یه، نزیكه‌ی (7%)ی ڕووبه‌ره‌كه‌ی به‌رزایه‌كانی (ئه‌لب) پێكیدێنێت، ئه‌م كه‌رته (30%)ی دانیشتوان له‌خۆده‌گرێت‌و شۆڕ ده‌بێته‌وه به‌ره‌و ته‌پۆلكه‌كان‌و قوڵاییه‌كانی سویسرا، ئه‌م قوڵاییانه چه‌ندین ده‌ریاچه‌ی تێدا دروستبوون، چیاكانی (ئه‌لب) دابه‌ش ده‌بێت بۆ چه‌ندین زنجیره چیا، به‌رزترین لوتكه له‌چیاكانی (ئه‌لب)ی سویسری (مۆنتی ڕۆزا)یه، چه‌ندین دۆڵ‌و لێواری تێدایه،
ڕوبه‌ر‌ی سویسرا
چه‌ندین ڕاڕه‌ویش ئه‌م چیا‌و دۆڵ‌و ته‌پۆلكانه ده‌بڕن، هه‌روه‌ها ته‌پۆلكه‌و گردۆلكه‌كانی به‌رزییان له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر جیاوازه، سروشته شاخاوییه‌كه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌نده به دارستانی چڕ‌وپڕ به‌هایه‌كی گه‌شتیاری مه‌زنی به‌سویسرا به‌خشیوه، هه‌روه‌ها شاخه‌كانی سویسرا به‌چه‌ندین به‌سته‌ڵه‌ك ده‌وره‌دراوه له‌وانه‌ش (ئه‌لینش) و ( جۆرنرفیزچ)، ئه‌م به‌سته‌ڵه‌كانه‌ش بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌شتیاری گرنگ‌و چه‌ندین ده‌ریاچه‌ی شیرینیان له‌سویسرا دا پێكهێناوه .
ئاوهه‌واكه‌ی:
ئاو و هه‌وای سویسرا له جۆری(ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا یه واته ( ئاو و هه‌وای ئه‌لبی) یه، كه‌شوهه‌وای سویسرا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سارده‌و له زستاناندا به‌فر زۆرینه‌ی خاكه‌كه‌ی داده‌پۆشێت، ئه‌م به‌فره ده‌گۆڕێت بۆ چه‌ندین به‌سته‌ڵه‌ك كه سویسرییه‌كان هه‌ل له‌م به‌سته‌ڵه‌كانه وه‌رده‌گرن بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری‌و یاری خلیسكانی سه‌ر به‌فر، ساردییه‌كه له‌چیاكانی (ئه‌لفه‌هن)ه‌وه به‌ره‌و دۆڵاییه‌كان هه‌ڵده‌كات،
ئاو‌و هه‌وای سویسرا
كاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاو و هه‌وای ئه‌و ناوچانه‌ی كه پله‌ی گه‌رمیان نزمه‌و ده‌بێته هۆی به‌فر بارینێكی زۆر، له هاوینی گه‌رمدا به‌فری ناوچه ته‌پۆلكه‌ییه‌كان‌و دۆڵه قوڵه‌كان ده‌توێته‌وه، به‌ڵام ئاو و هه‌وا به شێوه‌یه‌كی گشتی ئاو و هه‌وایه‌كی خۆشه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له زستاندا سارده یان له هاویندا گه‌رمه، له هه‌مانكاتدا سروشته‌كه‌ی زۆر دڵفڕێنه‌و دیمه‌نه‌كانی سه‌رنج ڕاكێشن.
دانیشتوانه‌كه‌ی :
زۆرینه‌ی دانیشتوانی سویسرا له‌ناوچه ته‌پۆلكه‌ییه‌كان‌و شاره سه‌ره‌كیه‌كاندا ده‌ژین، وه‌ك شاره‌كانی (زیوریخ) و (بازل) و (ژنێڤ) و (لۆزان) ، چڕی دانیشتوان له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه، دانیشتوانه‌كه‌ی له‌بنچینه‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ چه‌ند گروپێكی ئه‌ڵمانی‌و زۆرینه‌ی دانیشتوانی سویسراش پێكده‌هێنن، ڕێژه‌ی (75%) دانیشتوانی سویسرا به‌ئه‌ڵمانی قسه‌ده‌كه‌ن، نزیكه‌ی (20%) دانیشتوانیشی به‌فه‌ره‌نسی قسه‌ده‌كه‌ن، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌سیش كه خه‌ڵكی وڵاتانی ترن‌و (80%) له وڵاتانی تری ئه‌وروپاوه هاتوون‌و له(سویسڕا) ده‌ژین، به‌پێی ڕاپۆرتێكی (نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) ئه‌و بێگانانه‌ی كه ئه‌وروپی نین تووشی دیارده‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی بوونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن سویسریه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا، كه پارتی (گه‌لی سویسرا) له‌هه‌ڵبژاردنه فیدڕاڵیه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌م پارته هه‌ر كه جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست چه‌ند یاسایه‌كی ده‌ركرد له‌دژی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ئه‌وروپی نین‌و له‌سویسرا ده‌ژین، چه‌ند ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ وڵاتانی (یه‌كێتی ئه‌وروپا) به‌ست بۆ ڕێزگرتنی خه‌ڵكانی ئه‌وروپا له بازاڕی كاری سویسرا .
چالاكیه مرۆیه‌كان
* بازرگانی و چالاكیه مرۆیه‌كان :
سویسرا وڵاتێكی پێشكه‌ووتووه، ئاستی داهاتی تاكه‌كه‌س تیایدا به‌رزه، ئه‌مه‌ش بــــۆ زۆری چالاكیــــه ئابوورییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌سویسرا له‌ڕێگه‌ی كشتوكاڵه‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت ، كه ئه‌مه‌ش له‌دۆڵه نزمه‌كان‌و له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی ناوه‌ڕاسـت دایـه، ڕێژه‌ی هێـزی كـار لـه‌م بــواره‌دا ده‌گــاته (4%) ، سویــسرا ڕێژه‌ی (50%) ی پێداویستیه‌كانی له‌ڕێگه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵه‌وه به‌رهه‌مدێنێت، گرنگترین ئه‌و به‌روبوومه كشتوكالاَنه‌ی كه سویــسرا به‌رهه‌می دێنێت بریتین له (گه‌نم) و (شێلم) و (وێنجه) و (په‌تاته) و هه‌روه‌ها چه‌ندین جۆری میوه به‌رهه‌مدێنێت وه‌ك (سێ‌و) و ( ترێ) و چه‌ندین جۆری تر، له‌سویــسرا كشتوكاڵی تێكه‌ڵ په‌یڕه‌و ده‌كرێت، واته ئاژه‌ڵداریش ده‌كرێت له‌ناوچه كشتوكاڵیه‌كان، جوتیاره‌كان له هاویندا ده‌چن بۆ سه‌ر شاخه‌كان بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كانیان، سویــسرا به به‌ربوومه سپیاییه‌كان واته (شیره‌مه‌نیه‌كان) ناوبانگی ده‌ركردووه كه به‌شێكی زۆری بۆ ده‌ره‌وه ده‌نێرێت، دارستانه‌كانیش ڕووبه‌رێكی به‌رفراوانیان له‌خاكی سویــسرا داپۆشیوه، به‌ڵام سویــسرا له‌ڕووی سامانی كانزاییه‌وه هه‌ژاره، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بایی (كارۆئاوی) توانایه‌كی باشی هه‌یه، هه‌روه‌ها ناوبانگی ده‌ركردووه له‌دروستكردنی ئامێری وورد وه‌ك (كاتژمێر) و ئامێره (پزیشكیه‌كان) و ( كیمیاییه‌كان) و (كاره‌باییه‌كان)،پیشه‌سازی به‌كۆڵه‌كه‌یه‌كی گرنگی داهاتی تاكه كه‌س ده‌ژمێردرێت بۆ سویــسرا،هه‌روه‌ها گه‌شتیاریش لایه‌نێكی گرنگ پێكدێنێت له‌زیادكردنی داهاتی تاكه كه‌سیدا.
* فێركردن و خوێندن له‌سویسرا:
سویــسرا یه‌كه‌م وڵاته له‌ئه‌وروپا له‌ڕووی ژماره‌ی خوێندكارانی وڵاتانی تر كه له‌و وڵاته‌دا ده‌خوێنن‌و زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و داهێنه‌رانه‌شی تێدا بووه كه خه‌ڵاتی (نۆبڵ)یان پێبه‌خشراوه به‌به‌راورد به‌ژماره‌ی دانیشتوان، سویسرا پله‌ی یه‌كه‌می داگیركردووه له‌جیهاندا له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بڵاوكراوه زانستیه‌كان .
ڕێژه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه بێگانه‌ن‌و له‌زانكۆكانی وڵاتی سویسرا ده‌خوێنن ده‌گاته (23%)و به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بووه:
* ئه‌وروپیه‌كان: (73%) :
1. خوێندكاره ئه‌ڵمانیه‌كان (24%) .
2. خوێندكاره فه‌ڕه‌نسیه‌كان (14%) .
3. خوێندكاره ئیتاڵیه‌كان (7%) .
4. خوێندكاره نه‌مساییه‌كان (2%) .
5. خوێندكاره لیختینشتاین (2%) .
6. خوێندكارانی سه‌رجه‌م وڵاته ئه‌وروپیه‌كانی تر (24%) .
• ئه‌فریقیه‌كان: (10%) .
• ئاسیاییه‌كان: (9%) .
• له‌جیهانی تازه: (8%).
• زمان :
له‌سویسرادا چوار زمانی فه‌رمی هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن:
1 ئه‌ڵمانی.
2 فه‌ڕه‌نسی .
3 ئیتاڵی .
4 ڕۆمانی.
زۆرینه‌ی دانیشتوانی باكوور‌و ناوه‌ڕاستی سویسرا به‌ئه‌ڵمانی قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌مێك له‌دانیشتوانی باشوور‌و ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فه‌ره‌نسی‌و ئیتاڵی قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام سویسرا به‌یه‌كێك له‌وڵاتانی (دۆچا = deutch ) ده‌ژمێردرێت، كه له ڕه‌چه‌ڵه‌كه ئه‌ڵمانیه‌كانه.
* ئاینه‌كانی سویسڕا :
هه‌رچه‌نده سویسرا وڵاتێكی سكۆلاریه واته (عیلمانی) یه، به‌ڵام ده‌ستووره‌كه‌ی تا ئێستاش وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و (به‌ناوی خودا) ده‌ستی پێكردووه، ئایین‌و مه‌زهه‌به‌كانی سویسرا بریتین له:-
1 مه‌سیحی كاسۆلیكی (41,8%) .
2 مه‌سیحی پرتستانتی (35,3%) .
3 خه‌ڵكی بێ ئایین (11,1%) .
4 ئیسلام (4,3%) .
5 جوله‌كه‌و بوزی‌و هیندۆسی‌و مه‌یسحیه‌كانی تر (4%) .
دوای ئایینی مه‌سیحی ئیسلامه‌كان ڕێژه‌ی (4,3%) دانیشتوانی سویسرا پێكده‌هێنن، گه‌وره‌ترین ڕه‌وه‌ندی مسوڵمانه‌كان له(بۆسنه‌و هه‌رسك)و (كۆسۆڤۆ)و (ئه‌لبانیا)و دوای ئه‌وانیش ڕه‌وه‌ندی (توركی)و (عه‌ره‌بی) دێت كه زۆرینه‌یان عه‌ره‌به‌كانی باكوری ئه‌فریقان،زۆرینه‌ی مسوڵمانه‌كانی سویسرا دواكه‌وته‌ی مه‌زهه‌بی (سونی )ین، جگه له‌بوونی كه‌مینه‌یه‌ك له(شیعه) و (عه‌له‌وی)یه‌كان.
*جه‌ژن و بۆنه‌و پشووه‌كان:
نۆنه‌و جه‌ژنه‌كان له سویسرا
1 ڕۆژی كرانه‌وه (كانونی یه‌كه‌م) .
2 هه‌ینی دڵته‌نگی .
3 جه‌ژنی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م.
4 جه‌ژنی نوێبوونه‌وه‌ی دووه‌م.
5 ڕۆژی كرانه‌وه (ئایار)، كه ئه‌م جه‌ژنانه ته‌نها له‌هه‌ندێك كانتۆنی وه‌ك (بازل) و (ژنێڤ) و (زیوریخ) به‌ڕێوه ده‌چێت .
6 جه‌ژنی سه‌ركه‌وتن یان سه‌ركه‌وتنی ڕۆژی پێنج شه‌ممه.
7 جه‌ژنی جه‌سته یان نزیكبوونه‌وه‌و چه‌ندین جه‌ژن‌و بۆنه‌ی تر.
*میژووی :
هه‌ریه‌ك له‌ناوچه‌كانی (شفۆته‌ز) و (ئۆنته‌رڤاڵدن) و (ئۆری) له‌ساڵی (1291ز)دا یه‌كیان گرت‌و ئه‌م وڵاته‌یان پێكهێنا كه ئێستا پێی ده‌گوترێت سویسرا، ئه‌م وڵاته سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێنا‌و له‌ئیمپراتۆریه‌تی (ڕۆمانی پیرۆز) له‌ساڵی (1499ز )دا جیابوویه‌وه،
مێژوه‌ی سویسرا
سویسرا سیاسه‌تی بێلایه‌نی په‌یڕه‌و ده‌كات‌و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (1515 ز) دوای ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕی (مارینیانۆ) له‌به‌رامبه‌ر فه‌ره‌نسه‌دا تێكشكا، سویسرا له‌ساڵی (1848 ز)دا ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتوو (فیدڕاڵی) ڕاگه‌یاند، سویسرا له‌هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م‌و دووه‌م به‌بێ لایه‌نی مایه‌وه،(ژنێڤ) له‌ساڵی (1919) بوو به‌باره‌گای (كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) كه له‌ساڵی (1949) ڕێكه‌وتننامه‌ی (ژنێڤ)ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ركرد بۆ پاراستنی گیانی مه‌ده‌نی‌و خه‌ڵكی سیڤیل له‌كاتی به‌رپابوونی شه‌ڕه‌كاندا.
* ڕامیاری :
* سیستمی ڕامیاری :
له‌سویسرادا وه‌ك زۆرینه‌ی وڵاتانی تر كه یاسا تیایاندا باڵا ده‌سته‌و هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی: (یاسادانان ) و (جێبه‌جێكردن) و (دادوه‌ری‌و یاسایی) لێكجیا كراوه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان بریتییه له‌په‌رله‌مان‌و ئه‌ویش ده‌بێت به‌دوو به‌ش:
1 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران . (2) ئه‌نجومه‌نی پیران .
كه هه‌ردووكیان گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌ستوور ده‌كه‌ن‌و بڕیاره فیدڕالیه‌كان ده‌رده‌كه‌ن، تاوتوێی ڕێكه‌وتننامه یاساییه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن‌و ئه‌ندامانی حكومه‌تی فیدڕاڵیش هه‌رخۆیان هه‌ڵی ده‌بژێرن.
(ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن)یش حكومه‌تی فیدڕاڵی‌و كارگێڕییه‌كانیه‌تی، گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركردایه‌تی وڵاته‌و به‌رپرسیشه له‌چالاكیه حكومیه‌كان، به‌ڵام هه‌رچی ( ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و یاسایی)یه به‌ده‌سه‌ڵاتی سێیه‌م ناو ده‌برێت‌و پێكدێت له‌دادگاكان، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی فیدڕاڵیه‌ت ئه‌ركه‌كان ده‌كه‌ونه سه‌ر شانی دادگای فیدڕاڵی‌و دادگای تاوانی فیدڕاڵی‌و دادگای كارگێڕی فیدڕاڵی یه‌وه.
*ڕامیاری ده‌ره‌وه:
ڕامیاری‌و سیاسه‌تی بێلایه‌نی سویسرا ئه‌م وڵاته‌ی له‌ئازار‌و كاره‌ساته‌كانی شه‌ڕ پاراستووه كه ئه‌وروپا له‌سه‌ده‌كانی ڕابردوو گرتیه‌وه، سویسرا له‌ساڵی (1960)ه‌وه بووه‌ته ئه‌ندامی ڕێكخراوی (بازرگانی ئه‌روپی ئازاد) واته (EFTA)و له‌ساڵی (1963)ه‌وه بووه‌ته ئه‌ندامی (ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی)، سویسرییه‌كان له‌ساڵی (1992)شدا له‌ڕێگه‌ی ڕاپرسیه‌كه‌وه ڕه‌تیان كرده‌وه كه ببن به‌ئه‌ندام له(یه‌كێتی ئه‌وروپا)دا .
• پارته ڕامیارییه‌كان:
1 پارتی گه‌لی سویسڕا .
2 پارتی چه‌پی ناوه‌ند .
3 پارتی لیبراڵی .
4 پارتی ڕاستڕه‌وی ناوه‌ند.
5 پارتی دیموكرایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی .
6 پارتی گه‌لی مه‌سیحی .
7 پارتی ڕادیكاڵی دیموكراتی‌و چه‌ندین پارت‌و گرووپی تر .


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده ستت خؤش بيت بؤ ئه وزانيارى يانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه