❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باشتر وایه‌ وتارى هه‌ینى هه‌ر نه‌مێنێت !!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-06 18:08:36

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

باشتر وایه‌ وتارى هه‌ینى هه‌ر نه‌مێنێت !!!

باشتر وایه‌ وتارى هه‌ینى هه‌ر نه‌مێنێت !!!

گوایه‌: بانگخوازێك له‌ سعودیه‌ گوتویه‌تى: باشتر وایه‌ وتارى هه‌ینى چارێگێك بێت ، له‌ رِاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف رِێكه‌وتى 7/5/2009م ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ گه‌رم و گورِى بلاَو كرایه‌وه‌ پاشان له‌ ساییت و ماڵپه‌رِه‌كان ، منیش ده‌ڵێم: بۆ ئیسرِاحه‌تى هه‌موولا  باشتر وایه‌  وتارى هه‌ینى هه‌ر نه‌مێنێت !، ئه‌وكاته‌  نه‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و نه‌ ده‌زگاى هه‌واڵگرى و نه‌ پاراستن و...هتد..  ئه‌وه‌نده‌ هیلاك نابن و  ئه‌م هه‌موو خه‌م و خه‌فه‌ته‌ش ناخۆن  به‌ قه‌ده‌غه‌كردنى گواستنه‌وه‌ى  وتار له‌ رِاگه‌یاندنه‌كان و  به‌ ده‌ربرِینى ووشه‌ى كاریگه‌رو په‌یابوونى جه‌ماوه‌رێكى زۆر به‌ چوارده‌ورى وتاربێژێك و گرتن و ئه‌زیه‌تدانى و لابردنى و ناوى خۆیان زرِاندن و مێژووێكى رِه‌ش بۆ خۆیان تۆمار كردن و...هتد..(بێگومان نوێژو وتارى هه‌ینى به‌كه‌س لاناچێت) ، پێغه‌مبه‌ریش ێلى الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێت: ((وَخَیْرُ الْڕَشْێاءِ ڕَوْسَگُهَا))ڕلمنتقى: شرح الموگڕ + (( وَخَیْر الْڕُمُور ڕَوْسَگهَا))فتح الباری: لابن الحجر ، وتاریش نه‌زۆر درێژبێت و نه‌ كورت بێت وه‌كو ده‌گوترێت: عشره‌ دقائق یا ته‌شبیه نه‌بێت: كورته‌ى سه‌ره‌ هه‌واڵه‌كان نه‌بێت ! به‌ڵكو: مام ناوه‌ندى بێت ، ده‌بێ بشزانین ئه‌و شه‌حنه‌ ئیمانه‌ى له‌ درێژایی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ دابه‌زیوه‌  به‌ چارێگێگ هه‌ڵناستێته‌وه‌ ، وتار كورتبونیش به‌م شێوازه‌ كه‌ وه‌كو پێشبرِكێیه‌كى لێبێت :  ئێمه‌ پێش ئه‌وان لێبووینه‌وه‌  یا ئه‌وان ئه‌و جاره‌ پێش  ئێمه‌ لێبوونه‌وه‌ ! ئیتر واى لێدێت كه‌س له‌ خه‌مى ناوه‌رۆكى وتاره‌كه‌ دا نابێت به‌ڵكو: هه‌موو خه‌یاڵێكیان له‌سه‌ر كورتى و درێژى وتاره‌كه‌ ده‌بێت !، ده‌بێ ئه‌و رِاستیه‌ش بزانین كه‌ پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه‌و سلم ووته‌ به‌نرخه‌كانى بۆ ئێمه‌  ده‌نوسرایه‌وه‌  وه‌ هه‌ر كاتێكیش بیویستبایه‌  یا پێشهاته‌یه‌كو  هه‌ر رِووداوێك له‌ ئارادا هه‌بووایه‌  ده‌ستبه‌جىَ  فه‌رمانى ده‌كرد بانگ بدرێت ، كه‌ خه‌ڵكى گوێیان له‌ بانگه‌كه‌ ده‌بوو ئه‌گه‌ر ده‌ستیان له‌ ناو زێرِ بووایه‌  ده‌ریان ئه‌هێناو ده‌رِۆشتن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه‌وسلم چیان پێ ئه‌فه‌رموێت ، ئایه‌ بۆ ئێمه‌ ئه‌وكاره‌ ده‌كرێت؟! خه‌ڵكى نه‌ك ده‌ستیان له‌ ناو زێرِ دابێت  به‌ڵكو: بلوكو كه‌رپوچ و قورِكاریش به‌جىَ نا هێڵن ! سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى وتاربێژ ده‌بێت ئه‌و فه‌رموودانه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رێلى الله علیه‌وسلم خوێندویه‌تیه‌وه‌ وه‌ریانگێرِته‌وه‌ سه‌ر زمانى شیرینى كوردیش ، كه‌واته‌: ئه‌مه‌ دووقات كاتى ده‌وێت ، زۆر جار هه‌یه‌ نمونه‌ش به‌ نوێژى (معاژ)ى  [ خوا ] لێی رِازى بێت ده‌هێننه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه‌وسلم پێی فه‌رموو: ((ڕفتان ڕنت یامعاژ...))! ئه‌م فه‌رمووده‌ له‌ فتح الباری إبن حجرى دا هاتووه‌ ، برا  ئێوه‌ ئه‌م نوێژه‌ سیباقانه‌ى ئێستا چۆن ده‌شوبهێننه‌ نوێژه‌كه‌ى (معاژ)ى  [ خوا ] لێی رِازى بێت؟ ته‌نها له‌ رِكه‌عاتێك سورِه‌تى: ((ڕلبقره‌))ى هه‌موو خوێند و پاشان سورِه‌تى: (( ڕل عمران)) و هه‌ندێكیش له‌: ((ڕلنساء)) ، ئینجا كاتىَ كه‌ خۆشه‌ویست ێلى الله علیه‌وسلم بانگى (معاژ)ى كرد پێی فه‌رموو: كه‌ له‌ ناوه‌رِاستى سورِه‌تى (ڕلمفێل)ه‌كان بخوێنێت ، كه‌ سورِه‌ته‌ (ڕلمفێل)ه‌كان قسه‌ى زۆری له‌سه‌ر هه‌یه‌ له‌ هه‌موویان رِاستر: له‌ سورِه‌تى: (ق) تاوه‌كو كۆتایی (قورئان) یا تاوه‌كو (قێار السور)، هه‌ر عاده‌تى هاوه‌ڵه‌ به‌رِێزه‌كانیش وابووه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تاى سورِه‌تێكیان بخوێندبا  وازیان نه‌ ده‌هێنا تا كۆتاییه‌كه‌ى ، ئه‌گه‌ر بڵێن: له‌به‌ر نه‌خۆش و په‌ككه‌وته‌...؟ ئیتر خۆ ئه‌وانه‌ى هێزیان له‌به‌ر دانیه‌و نه‌خۆشن و یا تواناى جه‌سته‌ییان نه‌ماوه‌ خۆ وتارو نوێژه‌كه‌ى هه‌ینیان له‌سه‌ر نى یه‌، یا بۆشیان هه‌یه‌ دابنیشن ، ئیتر بۆچى ئه‌وانه‌ بكرێنه‌ بیانوو، پاشان به‌ نسبه‌ت سه‌فه‌رى ئێستا زیاتر: سه‌یران و هه‌وه‌س و یا بۆ دونیایه‌ ئیتر بۆچى بۆ دونیا به‌ سه‌عات و به‌ رِۆژو به‌ حه‌فته‌و مانگ و ساڵ دره‌نگیان نابێت ! به‌لاَم بۆ وتارو نوێژى هه‌ینى په‌له‌یانه‌؟! ، پاشان ئه‌وانه‌ى مه‌به‌ستیانه‌ ده‌ستنوێژ بگرنه‌وه‌ خۆ ئه‌م نوێكردنه‌وه‌یه‌ شتێكى ساده‌یه‌و نه‌ك له‌ناو  وتار بگره‌ له‌ ناو نوێژه‌كانیش نوێژ خوێن ده‌توانىَ بچێ ده‌ستنوێژ نوىَ بكاته‌وه‌ .

کورد ئیسلام

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-06 18:15:33

تحسین
جوانی کوردژین
شوێن: ۩
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-12-02
په‌یامه‌كان: 306
WindowsXPMSIE

Re: باشتر وایه‌ وتارى هه‌ینى هه‌ر نه‌مێنێت !!!

دست خوش بيت بو بابه ته كه ت
والله وا بروات رنكه ئيتر نويز كردنيش نه مينيت
به لام بو كوى ده روين هه رده كه رينه وه لاى به روه ردكار

Kurdzhin
http://archive.sherwan.net/upload/1243713273.jpg

       بـۆ هه‌رکوێ ئه‌چـم تۆ وای له‌گه‌ڵما ، تـــۆ وای له ‌نــاخ و قـووڵای دڵمـا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net