.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ژه‌مه خێراكان توانای فێربوون سست ده‌كه‌ن

PNA- زانا‌و توێژه‌ره‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ژمه خێراكان ئاستی فێركردن له مندڵاندا لاواز ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی ته‌له‌گراف)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، زانا و توێژه‌ران له زانكۆی (فاندربلت) له ویلایه‌تی (تنیسی) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 5 هه‌زار و 500 قوتابی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌نجامداوه، به ئامانجی به ده‌ستهێنانی ئاماژه له‌سه‌ر ئه‌و رۆژانه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرن و رێژه‌ی ئاره‌ق و كێشیان.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی: به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان، ئه‌و منداڵانه‌ی له هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له سێ جار ژه‌مه خۆراكیه خێراكان ده‌خۆن، له كاتی هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ خوێندنه‌وه و نووسین، ئاماژه‌ی نه‌گه‌تیڤیان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه، به‌جۆرێك ئه‌و قوتابیانه‌ی له هه‌فته‌یه‌كدا سێ جار ساندویجی (بیرگری)یان خواردووه، ئاستی خوێندنه‌وه و نووسینیان به رێژه‌ی له 16% نزم بۆته‌وه، ته‌نانه‌ت كاری كردۆته سه‌ر (بیركاری)شیان، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابیانه‌ی له هه‌فته‌یه‌كدا كه‌متر له سێ ساندوبجیان خواردووه.
له‌مباره‌یه‌وه، خاتوو (كیری تۆبین) سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه وتویه‌تی: گه‌یشتینه ئه‌و رایه‌ی په‌یوه‌ندی له نێوان پرۆگرامی خۆراك و توانا ئه‌كادیمیه‌كانی منداڵان هه‌یه، هه‌روه‌ها وتی: به‌پێی به‌ڵگه‌ی و ئه‌نجامه زانستییه‌كان كه له تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ده‌ستهاتوون، ئه‌و خۆراكانه‌ی چێشتخانه و خواردنگه‌ی تایبه‌ت به ژه‌مه خێراكان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، كێشه‌ن له به‌رده‌م پرۆسه‌ی فێركردن، به‌ڵام (تۆبین) به‌ڵگه زانستیه‌كانی ئاشكرانه‌كردووه.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dastt xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه