.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئۆمێگا 3 ناو ماسی:Omega-3 in Fish 
چۆن خواردنی ماسی یارمه‌تی دڵ ده‌دات؟
ئه‌گه‌ر ترست له نه‌خۆشی دڵ هه‌یه- ئه‌ته‌وێت خۆتی لێ به‌دوور بگریت، یاخود نه‌خۆشی دڵت هه‌یه و ئه‌ته‌وێت ته‌ندروستیت باشتر بکه‌یت- ئه‌وا خواردنی 1 بۆ 2 ژه‌م ماسی له هه‌فته‌یه‌کدا ئه‌توانێ مه‌ترسی مردن به نۆبه‌ی دڵ که‌م بکاته‌وه.
ماسی ترشه چه‌وری ناتێری(unsaturated fatty acid) تێدایه، گرنگ ترینیان ترشه چه‌وری (ئۆمێگا -3 )یه.
ئۆمێگا 3 گه‌لێک سوودی گرنگی هه‌یه، له‌وانه؛
باشکردنی فه‌رمانی بیر‌و هۆش له مناڵ‌دا، که‌م کردنه‌وه‌ی ئاستی ترایگلیسراید(triglyceride)، دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن، که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌یینی خوێن، هاندانی سیسته‌می به‌رگری له‌ش.
به‌هێزترین سوودی ئۆمێگا 3 بریتی یه له که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی نه‌خۆشی یه‌کانی دڵ به‌تایبه‌تی مردنی کتوپڕی دڵ(sudden cardiac death) به‌هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی لێدانی نارێکی دڵ.
هه‌روه‌ها لێکۆلینه‌وه نوێکان ده‌ریان خستووه خواردنی ماسی به‌شێوه‌یه‌کی رێک و پێک مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی ده‌ماغ(stroke) که‌م ده‌کاته‌وه.
ئایا گرنگه بزانین چ جۆره ماسی یه‌ک ده‌خۆین؟
به‌ڵێ. چه‌وره ماسی وه‌ک؛ سالمۆن، ره‌نکه، تاراده‌یه‌کیش تونه زۆرترین (ئۆمیگا- 3 )یان تێدایه، هه‌ربۆیه زۆرترین سوودیان هه‌یه.
پێویسته بڕی چه‌ند ماسی بخۆین؟
به گشتی، بڕی 170 گم له هه‌فته‌یه‌کدا( دوو ژه‌می 85 گم ی) له‌گه‌ڵ جه‌خت کردن له‌سه‌ر خواردنی ئه‌و ماسی یانه‌ی ده‌و‌ڵه‌مه‌ندن به (ئۆمێگا- 3).
پێویسته چه‌نێک به ئاگابین له مه‌ترسی یه‌کانی خواردنی ماسی وه‌ک؛ پیسبوون به جیوه(mercury)؟
ماسی چه‌ند جۆرێک ژه‌هری تێدایه، گرنگ ترینیان پیسبوونه به جیوه. بڕی ئه‌و ژه‌هره به پێی جۆری ماسی یه‌که و ئه‌و شوێنه‌ی لێ ی گیراوه ده‌گۆڕێت.
ژینگه برێکی که‌م له جیوه‌ی تێدایه، به‌ڵام پیسبوونه پیشه‌سازی یه‌کان (التلوث الصناعی) جیوه دروست ده‌که‌ن، که له‌ناو روبار و ده‌ریا و ده‌ریاچه‌کاندا که‌ڵه‌که ده‌بێت. میکرۆبه‌کانی ناو ئاو جیوه ده‌گۆڕن بۆ جۆرێکی زۆر ژه‌هراوی پێی ده‌ڵێن میثایلی جیوه (methyl mercury).
ئه‌م ژه‌هره توانای کۆبونه‌وه‌ی هه‌یه له له‌شی مرۆڤیش‌دا، به‌زۆری مه‌ترسی بۆ دروستبونی مێشک و سیسته‌می ده‌ماری کۆرپه‌له و مناڵی خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵ هه‌یه. هه‌ر بۆیه مناڵ و ژنی دووگیان پێویسته بڕێکی دیاری کراو ماسی بخۆن، زیاتر نه‌بێت له 170 گم له هه‌فته‌یه‌کدا و دوورکه‌ونه‌وه له هه‌ندێ جۆر ماسی وه‌ک ؛ ماسی قرش، ماسی ده‌نوک درێژ(ابو سیف). ماسی گه‌وره بڕێکی زیاتر له‌م ژه‌هره‌ی تێدایه، چونکه ماسی بچووک ده‌خۆن، ماسیش تا کاتێکی زیاتر بژی، گه‌وره‌تر ده‌بێت و بڕێکی زیاتر له جیوه‌ی تیا کۆده‌بێته‌وه.
هه‌رچه‌نده ده‌زگای به‌رێوه‌بردنی خواردن و ده‌رمانی ئه‌مریکی
(Food and Drug Adminstration FDA) و بریکارێتی پاراستنی ژینگه(Environmental Protective Agency) راپۆرتیان داوه که بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵک بڕی ئه‌و جیوه یه‌ی له خواردنی ماسی وه‌رده‌گیرێت گرنگی ته‌ندروستی نی یه.
سه‌رچاوه‌ی تری ئۆمێگا-3 جگه له ماسی وه‌ک؛ که‌تان(flaxseed)، ڕۆنی که‌تان، گوێز، فول صویا(soybeans)، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی بوونی سوود بۆ ته‌ندروستی دڵ له خواردنی ئه‌م جۆره خۆراکانه وه‌ک ئه‌وه‌ی ماسی به‌هێز نیه.
زانیاری پزیشکی و ته‌ندروستی



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








spas hawre gyan bo payamt
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








spas hawa gyan daste tosh xosh bet basaqa
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






سلاو ده سته كانت خؤ ش بيت به به هيواى به رده واميت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








zor spas kaka zaniar
sarkaw twbet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه