.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ڤێتامین D زەین و مێشك بە هێز دەكات
زانایانی بواری تەندروستی بۆیان دەركەوتووە كە ڤیتامین D رۆڵێكی گرنگ لە پاراستنی تەندروستی و بەهێزكردنی مێشكدا هەیە و ئەو رۆڵە تاكو دوا ساتەكانی مرۆڤ بەردەوامە. بەپێی توێژینەوەیەك كە لەسەر 3 هەزار كەسی ئەوروپی كراوە دەركەوتووە كە ئەوانەی كە لە خواردنی رۆژانەیاندا ڤیتامین Dیان بەكارهێناوە زیاتر توانای راگرتنی زەینیان هەبووە و كەمتر تووشی نەخۆشی ئالزایمەر "لەبیرچوونەوە" بوونە. پسپۆرانی بواری تەندروستی لە زانكۆی مانجستەر لە بەریتانیا بۆچوونیان وایە ڤیتامین D لەگەڵ خانەكانی پێكهنەری مێشك پەیوەندییەكی نزیكی هەیە. هەرچەندە توێژەرەوان بۆیان دەرنەكەوتووە هۆكاری ئەوەی كە ڤیتامین D یارمەتی كارایی زەینی مرۆڤ دەدات چییە. دیارە سەرچاوەی گرنگی ڤیتامین D تیشكی خۆرە، هەرچەندە لە گۆشتی ماسیشدا تا رادەیەكی بەرچاو هەیە. توێژەرەوان دەڵێن رەنگە ڤیتامین D چالاكی هۆرمۆنی پاراستنی مێشك بەهێز بكات. 
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه