.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









داوا ده‌كرێت ڤاكسین بۆ سكچوون‌و ڕشانه‌وه به‌كاربهێنرێت 
به‌مه‌به‌ستی قهلاَچۆكردنی نه‌خۆشی سكچوون‌و ڕشانه‌وه، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوا ده‌كات ڤاكسین له‌دژی ڤایرۆسی (ڕوتافیرۆس) به‌كاربهێنرێت كه هۆكاره بۆ سه‌رهه‌ڵدانی سكچوون‌و ڕشانه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه سالاَنه نزیكه‌ی 500 هه‌زار منداڵ له‌جیهاندا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ته‌ندروستی كه له‌لایه‌ن گرووپی ڕاوێژكاریی سه‌ر به‌ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه ئاماده‌كراوه، هێما به‌وه ده‌كات، 85% ئه‌و مندالاَنهی گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ دوو ملیۆن منداڵ كه ده‌خرێنه نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه، سه‌ر بهولاَته تازه‌پێگه‌یشتووه‌كانی هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌فریقاو ئاسیان.
تۆماس شیریان له‌به‌شی ڤاكسین‌و كوتانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، جێبه‌جێكردنی ئه‌و بانگه‌شه‌یه، هه‌نگاوێك ده‌بێت له‌پێناو له‌ناوبردنی یه‌كێك لهبهربلاَوترین ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی له‌جیهاندایه.
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
