.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















گرینگیدانى ئیسلام به ئافره‌ت
نوسینى : دایكى عبدالله
وهرگێرِانى : دایكى ئیمان
الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبـي بعده ، أما بعد :
له رِۆژگارى ئهمرِۆدا له زۆرێك له ده‌سته‌واژه‌كانى رِاگهیاندنهوه ئه‌وه‌مان به گوێدا ده‌درێت كه ئیسلام ئاینێكه سته‌مى له ئافره‌ت كردووه و بێبه‌شى كردووه له‌و مافانه‌ى كه پێویسته پێى بدرێت ، خاوه‌نى ئه‌م وتانه‌ش یان موسڵمانێكى ساویلكه‌ى تێنهگهیشتووى ته‌ڵقین كراوه ، یان دژه دینێكى ئاره‌زوو په‌رستى به پاره و پله و پایه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه ، ئه‌وه‌نده ئه‌و قسانه‌یان وه‌كو تووتى دووباره كردووه‌ته‌وه خه‌ریكه ئافره‌تانى موسڵمان تووشى گومان و دڵه رِاوكێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به ئایینه‌كه‌یان ، ئێمه‌ش له‌به‌ر مه‌ترسى وشوێنه‌وارى ئه‌و قسانه حه‌زمان كرد ئافره‌تان به به‌شێكى زۆر كه‌م له‌و مافانه ئاشنا بكه‌ین كه ئایینه‌كه‌یان پێى به‌خشیون و ئه‌وان لێى بێ‌ئاگان ، به هیواى ئه‌وه‌ى ئافره‌تان خۆشیان به‌شێك له‌و هه‌موو كاتانه‌ى كه بهفیرِۆى ده‌ده‌ن ته‌رخان بكه‌ن بۆ تێگه‌یشتن له ئایینه‌كه‌یان ، چونكه به رِاستى شه‌رمه‌زاریه بۆ مرۆڤ له سه‌رده‌مێكدا كه به سه‌رده‌مى زانست ناسراوه خاوه‌نى بیروباوهرِێكى حه‌ق بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاره‌زاییه‌كى ( ئه‌گه‌ر چى كه‌میش بێت ) له باره‌ى بیروباوهرِهكهیهوه نه‌یبێت ، بۆیه داوامان له خوشكانى موسڵمانمان ئه‌وه‌یه :هه‌وڵى شاره‌زابوون بده‌ن له ئایینه‌كه‌یان ، بۆ ئه‌وه‌ى به پیلانى نه‌یارانى ئه‌م دینه حه‌قه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و له ئایینه‌كه‌یان لا نه‌ده‌ن .
به‌راوردێك له نێوان :
مافه‌كانى ئافره‌ت له سه‌رده‌مى نه‌فامى و سه‌رده‌مى ئیسلامدا
1. له‌سه‌رده‌مى نه‌فامى ( جاهیلى )دا خه‌ڵكى رِقیان له ئافره‌ت بوو، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالأُنثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ ] ( سوره النحل : 58 ) .
واته: خۆ ئه‌گه‌ر مژده‌ى بوونى كچ بدرێت به یه‌كێك له‌و نه‌فامانه ، رِووى گرژ و تاڵ ده‌بێت و رِهش داده‌گیرسێت و سینه‌ى پرِ ده‌بێت له خه‌م و په‌ژاره .
ئافره‌تیان به سووك و بێ رِێز ته‌ماشا ده‌كرد ، و هه‌ر به زیندوویه‌تى ده‌یانكرد به ژێر خۆڵه‌وه ، به‌ڵام ئیسلام هات ئه‌و كاره‌ى قه‌ده‌غه كرد ، و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر موسڵمانان فه‌رز كرد كه پێویسته رِێز له ئافره‌تان بگرن و له گه‌ڵیاندا چاك بن و مافه‌كانیان پێشێل نه‌كه‌ن ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [ وَإِذَا الْمَوْؤُودَةُ سُئِلَتْ * بِأَيِّ ذَنبٍ قُتِلَتْ ] (سوره التكویر : 8-9 ) .
واته: كاتێك كچى زینده به چاڵ كرا‌و پرسیارى لێده‌كرێت . به چ گوناهێك ، به چ تۆمه‌تێك كوژرا ؟!
وه پێغه‌مبه‌رى خوایش صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى:" من عال جاريتين – بنتين – حتى يبلغا جا‌ء يوم القيامة أنا وهو كهاتين " (رواه مسلم).
واته: هه‌ركه‌سێك دوو كچ به خێو بكات تاوه‌كو پێ ده‌گه‌ن و بالغ ده‌بن رِۆژى قیامه‌ت من و ئه‌و كه‌سه وه‌كو ئه‌م دوو په‌نجه‌یه – نزیكین له یه‌كه‌وه - .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى:" من ابتلى من هذه البنات بشيء فأحسن إليهن كنَّ له سترا من النار " (رواه البخاري ومسلم) .
واته: هه‌ركه‌سێك خواى گه‌وره تاقى بكاته‌وه به پێ به‌خشینى كچ وه ئه‌ویش باش بێت له‌گه‌ڵیاندا ( به جوانى به‌خێویان بكات و په‌روه‌رده‌یان بكات ) ئه‌وا سترى ده‌كه‌ن له ئاگر .
2. له سه‌رده‌مى نه‌فامى پێش ئیسلامدا خه‌ڵكى میرات ( ئه‌و پاره و ماڵه‌ى مردوو دواى خۆى به جێى ده‌هێڵێت ) نه‌یان ده‌دا به ئافره‌ت ئه‌گه‌ر چى شیاوى وه‌رگرتنیشى بوایه ، به‌ڵام كاتێك ئیسلام هات به باشترین شێوه به‌شه میراتى ئافره‌تى دیارى كرد و مافى خۆى پێدا ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ لِّلرِّجَالِ نَصيِبٌ مِّمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَاء نَصِيبٌ مِّمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيبًا مَّفْرُوضًا ] ( سوره النساء: 7) .
واته: پیاوان به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا كه باوك و دایك و خزمان به میراتى له دوایان به جێ ده‌مێنێت، هه‌روه‌ها ژنانیش به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا كه باوك و دایك و خزمان به میراتى له دوایان به جێ ده‌مێنێت ، له كه‌م و زۆرى به‌شى هه‌ركه‌سێك دیارى كراوه و ده‌بێت بیدرێتى .
3. له سه‌رده‌مى نه‌فامى پێش ئیسلامدا پیاوان وه‌كو چۆن ماڵ و موڵكى مردوویان به میراتى وه‌رده‌گرت به هه‌مان شێوه‌ش خێزانى كابراى مردوویان وه‌كو میراتى بۆ خۆیان ده‌برد ، هه‌ر كه پیاوه‌كه مرد پیاوێكى تر ده‌هات پۆشاكێكى ده‌دا به سه‌ر ئافره‌ته‌كه‌دا و ده‌یوت: بوو به به‌شه میراتى من هه‌روه‌كو چۆن ماڵه‌كه‌یم به میراتى برد ، به‌ڵام ئیسلام ئه‌مه‌ى حه‌رام كرد ، خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَرِثُواْ النِّسَاء كَرْهًا ] ( سوره النساء: 9 ) .
واته: ده‌با ئه‌وانه‌ش كه ( دوور نیه به‌م نزیكانه بمرن ) و نه‌وه‌ى لاواز و ساوایان له دوا به جێ بمێنێت ، خواناسى و ئایندارى بكه‌نه پیشه‌یان و گوفتارى چاك و به جێ بڵێن .
4. له سه‌رده‌مى نه‌فامیدا پیاو رِێگر بوو له شووكردنى ئه‌و خێزانه‌ى خۆى كه ته‌ڵاقى داوه هه‌تاوه‌كو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى بۆ نهگێرِێتهوه كه له‌سه‌ر ژنه‌كه خه‌رجى كردووه ، وه باوك كچه‌كه‌ى و برا خوشكه‌كه‌ى خۆى له شووكردن قه‌ده‌غه ده‌كرد ئه‌گه‌ر بیویستایه ، وه پیاو خراپ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى ده‌كرد و ته‌ڵاقى نه‌ده‌دا تاوه‌كو فیدیه‌ى پێ نه‌دایه .
خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى: [ وَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُواْ بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلاَّ أَن يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُّبَيِّنَةٍ ] (سوره النساء: 19 ) .
واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوهرِتان هێناوه دروست نیه بۆتان ژنان به زۆر بكه‌نه میراتى خۆتان و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرن ( وه‌كو كه‌لوپه‌لى تر‌ى ناو ماڵ ) .
وه فه‌رموویه‌تى: [ فَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحْنَ أَزْوَاجَهُنَّ إِذَا تَرَاضَوْاْ بَيْنَهُم بِالْمَعْرُوفِ ] ( سوره البقره : 232 )
واته: ئێوه ( ئه‌ى كه‌س و كارى ژن ) مه‌بنه كۆسپ له رِێگهیاندا ئه‌گه‌ر ویستیان شوو بكه‌نه‌وه به هاوسه‌ره‌كانیان ( یاخود ویستیان شوویهكى تر بكه‌ن ) ، كاتێك ئه‌وان له نێوان خۆیاندا رِهزامهندییان نواند به شێوه‌یه‌كى جوان .
5. له سه‌رده‌مى نه‌فامیدا ئافره‌ت به ده‌ست سته‌مى مێرد و رِهوشت خراپى و خراپ مامهڵهكردنیهوه ده‌یناڵاند ، به‌ڵام كاتێك ئیسلام هات ئه‌مه‌ى قه‌ده‌غه كرد ، و فه‌رمانى به پیاو كرد كه به شێوه‌یه‌كى رِێك و پێك و جوان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئافرهتداهاوژینیان له‌گه‌ڵدا به جوانى به‌رنه‌سه‌ر . بكات ، خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى :
[ وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ ] ( سوره النساء: 19 ).واته: هاوژینییان له‌گه‌ڵدا به جوانى به‌رنه‌سه‌ر .
وه فه‌رموویه‌تى: [ وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ ] ( سوره البقره: 228 ) .
واته: ژنان مافیان هه‌یه به‌سه‌ر پیاوانه‌وه به وێنه‌ى ئه‌و مافانه‌ى كه بۆ پیاوانه له‌سه‌ر ژنان به گوێره‌ى باو و نه‌ریتێك كه په‌سه‌نده له ئیسلامدا .
6. له‌سه‌رده‌مى نه‌فامیدا عیدده‌ى ئافره‌ت له دواى مردنى پیاوه‌كه‌ى یه‌ك ساڵ بوو ، به‌ڵام كاتێك ئیسلام هات ئه‌م ماوه‌یه‌ى كه‌م كرده‌وه و كردى به چوار مانگ و ده رِۆژ ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : [ وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا ] ( سوره البقره : 234 ) .
7. ئیسلام وهێیهتى كردووه به جوان رِهفتارى و مامه‌ڵه‌ى باش له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " واستوصوا بالنسا‌ء خيرا " ( متفق عليه ) .
وه فه‌رموویه‌تى صلى الله عليه وسلم : " لا يفرك مؤمن مؤمنة إن كره منها خلقا رضي منها آخر " ( رواه مسلم ) .
واته: با پیاوى برِوادار رِق و كینه له خێزانه برِوادارهكهى هه‌ڵنه‌گرێت ، چونكه ئه‌گه‌ر رِقى له رِهوشتێكى بێت ، له رِهوشتێكى تر‌ى رِازیه .
وه فه‌رموویه‌تى صلى الله عليه وسلم : " خياركم: خياركم لنسائهم " ( رواه الترمذي وقال حديث حسن صحيح ) .واته: چاكترینتان : چاكترینتانه بۆ خێزانه‌كانیان .
وه فه‌رموویه‌تى صلى الله عليه وسلم : " الدنيا متاع وخير متاعها المرأة الصالحة " ( رواه مسلم ) .
وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم دیارى كردووه كه ئافره‌تى چاك كامه‌یه و هه‌ندێك له سیفه‌ته‌كانى له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا دیارى كردووه :( إذا نظر إليها سرَّته وإذا أمرها أطاعته وإذا غاب عنها حفظته في نفسها وماله " (رواه أحمد والنسائي) .
واته: ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ى ته‌ماشاى بكات دڵخۆش ده‌بێت ، و ئه‌گه‌ر فه‌رمانى پێ بكات گوێرِایهڵى ده‌كات ، و ئه‌گه‌ر لێى دوور بكه‌وێته‌وه ( بۆ نموونه پیاوه‌كه بچێت بۆ سه‌فه‌ر ) ئابرِووى پیاوه‌كه‌ى ده‌پارێزێت به پاراستنى خۆى وه ماڵه‌كه‌شى ده‌پارێزێت .
والحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات
سایتى به‌هه‌شت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆس کاکه حسین گیان زۆر له‌سه‌ر ئافره‌ت وتراوه که له دینا بهاس نه‌کراوه یان وه‌کو پیاو مافی نیه دلنیام ئه‌مه قسه‌ی نهفامهکانه ،چۆن شه‌و و ڕۆژ هه‌یه شه‌و تامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ڕۆژیشیش تامی تایبه‌تی خۆی،به‌ڵام به هه‌ر دووکیان ده‌وترێت زه‌مه‌ن ئاوا ژن و پیاویش تامی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و به هه‌ر دووکیان ده‌وترێت مرۆڤ هیچ جیاوازیه‌ک نیه بگره به‌هه‌شت خراوه‌ته ژێر پێی ئافره‌تانه‌وه دایکان ..

له‌سه‌ر هێڵ نییه









بێگومان وایه سوپاس بۆ وته جوانه‌که‌ت سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت گوله‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه