❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فتوای زانایان بۆ ‌‌ئافره‌تان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-10 14:26:33

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

فتوای زانایان بۆ ‌‌ئافره‌تان

بسم الله الرحمن الرحيم
خوشكى موسوڵمانم: ئه‌م نوسراوه‌ى كه‌ له‌به‌رده‌ستتدایه‌، گوڵبژێرێكه‌ له‌فه‌تواى زانا پایه‌ به‌رزه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ئافره‌تان، كه‌تیایدا هانى ئافره‌تان ده‌ده‌ن كه‌ به‌رِه‌وشت و داوێن پاك بن و ده‌ست بگرن به‌و رِه‌وشته‌جوانانه‌وه‌ كه‌هاوه‌ڵه‌ژنه‌كانى سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌سه‌رى بوون، له‌خواى گه‌وره‌ داواكارین یارمه‌تى خوشكانمان بدات له‌سه‌ر باڵاپۆشى و به‌رده‌وامى له‌سه‌ر ئه‌م دینه‌ پاكه‌. آمـیـن.


پرسیارى 1: هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت خۆى به‌رِێزو(شریف) بێت، پێویستى به‌حیجاب نیه‌ و كه‌س ناتوانێت ده‌ستى بۆدرێژبكات، بۆچوونى به‌رِێزتان له‌وباره‌یه‌وه‌ چى یه‌؟

وه‌ڵام: ئه‌مه‌بانگه‌شه‌یه‌كى پوچه‌ڵه‌و تێك ده‌گیرێت له‌گه‌ڵ قورئان و سوننه‌ت و سروشتى مرۆڤایه‌تیدا، پاشان ئافره‌ت ئه‌گه‌ر شوێنه‌جوانه‌كانى لاشه‌ى دانه‌پۆشێت و ده‌رى بخات بێگومان پیاوان پێوه‌ى په‌یوه‌ست ده‌بن، وئافره‌ته‌كه‌ش تووشى ئازارده‌بێت هه‌رچه‌نده‌ داوێن پاكیش بێت، و له‌وانه‌یه‌ شه‌یتان گومرِاى بكات، ورِاى بكێشێت بۆداوێن پیسى، و جائه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌بێت كه‌ئافره‌ته‌كه‌ له‌ده‌رونه‌وه‌ حه‌زى له‌و كاره‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌وڵى زۆرى خراپه‌كاران، یان له‌ژێر په‌ستانى خراپه‌كاران، بۆئه‌وه‌ى ئه‌وشته‌ى پێ بكه‌ن كه‌خۆیان ده‌یانه‌وێ، پاشان ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به‌رِێزو شه‌ریف بێت ئه‌وا به‌ باڵا پۆشى شه‌رعى رِێزى زیاتر ده‌بێت، وه‌ئاشكرایه‌ به‌عه‌قڵ و فیتره‌ت و سروشتى مرۆڤایه‌تى كه‌پیاوان مه‌یلیان زیاتره‌ بۆ ئافره‌تان، وه‌هیچ ئافره‌تێك له‌هاوه‌ڵه‌ ئافره‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) شه‌ریف ترو داوێن پاكترنیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فه‌رمانیان پێكراوه‌ به‌باڵا پۆشى ( ابن عثيمين )

پرسیارى 2: ئایا دروسته‌ ئافره‌ت له‌نوسینگه‌دا ئیش بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو ئیشكردنه‌كه‌ له‌نوسینگه‌ى كاروبارى ئاینى و ئه‌وقاف بوو؟

وه‌ڵام: ئیشكردنى ئافره‌ت له‌نوسینگه‌كاندا له‌دوو حاڵه‌ت به‌ده‌رنیه‌:-

حاڵه‌تى یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئیشكردنى ئافره‌ت له‌نوسینگه‌یه‌كدابێت كه‌تایبه‌ت بێت به‌ ئافره‌تان و جگه‌له‌ئافره‌تان كه‌سى تێدا ئاماده‌نه‌بێت وه‌كو ئه‌وه‌ى ئافره‌تان نوسینگه‌یه‌كیان هه‌بێت بۆئاراسته‌كردن و سه‌رپه‌رشتى خوێندنگاكانى كچان، ئه‌مه‌ دروسته‌ و هیچى تێدانیه‌.

حاڵه‌تى دووه‌م: ئه‌گه‌ر نوسینگه‌كه‌ تێكه‌ڵ بوو، ژن و پیاو پێكه‌وه‌ كاریان ده‌كرد،ئه‌وا دروست نیه‌ ئافره‌ت ئیشى تێدابكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وفیتنه‌و خراپه‌كاریانه‌ى كه‌ له‌تێكه‌ڵى ژن و پیاو ده‌كه‌وێته‌وه‌.
پێغه‌مبه‌رى خوایش (صلى الله عليه وسلم) ئووممه‌ته‌كه‌ى وریا كردووه‌ته‌وه‌ له‌فیتنه‌ى ئافره‌تان، هه‌تا له‌شوێنى عیباده‌ت( مزگه‌وت) یشدا، وه‌كو فه‌رموویه‌تى ( خير صفوف النساء آخرها، وشرها أولها)، چونكه‌ رِیزى یه‌كه‌م نزیكه‌ له‌پیاوانه‌وه‌ بۆیه‌ خراپترینى رِیزه‌كانه‌، وه‌ریزى كۆتاییش دووره‌ له‌پیاوانه‌وه‌ بۆیه‌ باشترینى رِیزه‌كانه‌، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كى رِوونه‌ هه‌ركه‌سێك بیر له‌حاڵه‌تى ئوممه‌ته‌كانى تربكاته‌وه‌ بۆى رِوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ فیتنه‌ى تێكه‌ڵى پیاو و ئافره‌ت چه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ تائێستاش ئه‌و ئوممه‌تانه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ناتوانن( به‌ئاسانى ) رِزگاریان بێت لێ ى ( ابن عثيمين )

پرسیارى 3: هه‌ندێك له‌ئافره‌تان زۆر ده‌رده‌چن بۆبازاره‌كان( به‌پێویستى و یان بێ پێویستى) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سى مه‌حره‌میان له‌گه‌ڵدانیه‌، بۆچوونى به‌رِێزتان له‌و باره‌یه‌وه‌ چى یه‌؟

وه‌ڵام: گومانى تێدانیه‌كه‌مانه‌وه‌ى ئافره‌ت له‌ماڵه‌كه‌یدا باشتره‌ بۆى وه‌كو له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه‌( وبیوتهن خیرلهن)، وه‌گومانیشى تێدانیه‌ كه‌به‌رِه‌هایى رِێگه‌پێدانى ئافره‌ت بۆچوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ماڵ( مخالف ) ه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌شه‌رع فه‌رمانى پێكردووه‌ له‌پاراستنى ئافره‌ت و خه‌مخۆرى و په‌رۆشى له‌ پارێزگاریكردنى له‌فیتنه‌.
وه‌پێویسته‌ له‌سه‌ر( سه‌رپه‌رشتیارانى ئافره‌تان)كه‌به‌ماناى ووشه‌ پیاوبن، خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى : {الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء }. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ موسوڵمانان ده‌ستیان كردووه‌ به‌لاسایى كردنه‌وه‌ى دوژمنانى خوا ئه‌ویش له‌پێدانى سیاده‌و ده‌سه‌ڵات (زیاد له‌ سنورى خۆى) به‌ ئافره‌تان ، تاواى لێهاتووه‌ ئافره‌تان بوون به‌سه‌ر په‌رشتیارى ماڵ و به‌رِێوه‌به‌رى كاروبارى پیاوان، و جێ ى سه‌رسورِمانه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ لافى پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ت لێ ده‌ده‌ن، داماوی و به‌دبه‌ختى بۆیان، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى (لن يفلح قوم ولوا أمرهم إمرأة)  واته‌ : قه‌ومێك سه‌رفراز نابن كاروباریان ئافره‌ت بیبات به‌رِێوه‌ ، وه‌هه‌موومان ده‌زانین ئافره‌تان به‌وشێوه‌یه‌ن كه‌پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) وه‌سفى كردوونمارأيت من ناقصات عقل ودين أذهب للب الرجل الحازم من إحداكن).
وه‌به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ پیاوى واهه‌یه‌ رِه‌وشتى خراپه‌و رِێگه‌به‌خێزانى نادات سه‌ردانى خزمه‌نزیكه‌كانى بكات وه‌كو(دایك و باوك و برا ومام و خاڵ) له‌كاتێكدا كه‌ترسى ئه‌وه‌شى نه‌بێت ئافره‌ته‌كه‌توشى فیتنه‌ بێت. ئاینى ئیسلامیش مام ناوه‌نده‌ له‌نێوان حاڵه‌تى یه‌كه‌م و دووه‌م دا.

پرسیارى4: ئایا هێشتنه‌وه‌ى نینۆك بۆچى حه‌رامه‌؟

وه‌ڵام: درێژكردنه‌وه‌ى نینۆكه‌كان دروست نیه‌، به‌ڵكو فه‌رمان هاتووه‌ له‌سه‌ر نینۆك كردن له‌هه‌موو هه‌فته‌یه‌كدا یان لاى زۆرى له‌هه‌موو چل رِۆژێك دا .
پرسیارى 5: حوكمى ئه‌وئاهه‌نگانه‌ چین كه‌تێیدا ژن و پیاو تێكه‌ڵن؟

وه‌ڵام: تێكه‌ڵى ژن و پیاو خراپه‌و كرده‌وه‌یه‌كه‌ له‌ كرده‌وه‌كانى (نه‌فامیه‌ت). په‌نابه‌خوا ده‌گرین له‌وكاره‌ (ابن باز).

پرسیارى 6: حوكمى چاره‌سه‌ركردن به‌مۆسیقا چیه‌؟

وه‌ڵام: هیچ بنچینه‌یه‌كى نیه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ كارى كه‌سه‌ گێله‌كانه‌ ، وه‌مۆسیقا چاره‌سه‌ر نیه‌، به‌ڵكو خۆى ده‌رده‌، له‌ئامرِازى مه‌لهاكانن، و هه‌موویان نه‌خۆشین بۆدڵ، و هۆكارن بۆ لادان له‌رِه‌وشت.
به‌ڵام چاره‌سه‌رى به‌سوود بریتى یه‌ له‌وه‌ى نه‌خۆش گوێ له‌قورئان و ئامۆژگارى و فه‌رمووده‌ بگرێت. به‌ڵام چاره‌سه‌ركردن به‌مۆسیقاو جگه‌له‌ویش له‌ (آلات الطرب)  رِاى ده‌هێنێت له‌سه‌ر باطل. وه‌نه‌خۆشیه‌كه‌شى زیاد ده‌كات، وله‌سه‌رى قورس ده‌بێت ، ولاحول ولا قوة‌ إلا بالله (ابن باز).


پرسیارى 7: حوكمى لابردنى مووى ده‌م و چاو بۆ ئافره‌تان چى یه‌؟

وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر مووه‌كه‌ ئاسایى بێت لابردنى دروست نیه‌ له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) نه‌عله‌تى كردوه‌ له‌و ئافره‌ته‌ى كه‌ مووى برۆ و ده‌م و چاو لاده‌بات وه‌ئه‌وه‌شى كه‌بۆى لاده‌بات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مووه‌كه‌ زۆر بوو به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌م و چاو بشێوێنێ و له‌پیاو بچێ وه‌كو سمێڵ و رِیش ئه‌وه‌ لابردنى هیچى تێدانیه‌ دروسته‌ چونكه‌ زیانى پێده‌گه‌یه‌نێ (ابن باز).

پرسیارى 8: حوكمى ئه‌وفه‌تحه‌ چیه‌ كه‌ئافره‌تان له‌خواره‌وه‌ى پۆشاكه‌كانیاندا ده‌یكه‌ن و قاچیان ده‌رده‌كه‌وێت؟ وه‌حوكمه‌كه‌ى چى
ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ژێره‌وه‌ گۆره‌وى له‌پێ كردوو ته‌نها شێوه‌ى لاقى ده‌ركه‌وێ نه‌ك پێسته‌كه‌ى؟

وه‌ڵام:  پێم وایه‌ ئافره‌تان ئه‌وپۆشاكانه‌ له‌به‌رنه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر رِۆیشتن بۆبازارِ (واته‌ له‌ماڵدا بۆمێرده‌كه‌ى دروسته‌ ئه‌گه‌ر له‌جلى پیاوان نه‌چێت)، چونكه‌ به‌هۆى ئه‌وفه‌تحه‌یه‌وه‌ لاقى ده‌رده‌كه‌وێت جا گۆره‌وى له‌پێدابێت یان له‌پێدانه‌بێت چونكه‌ قه‌باره‌ى لاقى ده‌رده‌خات ئه‌گه‌ر گۆره‌وى له‌پێدابێت، وه‌پێسته‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر گۆره‌ویشى له‌پێدا نه‌بێت، وه‌هه‌ركاتێك پۆشاكى ئافره‌ت داپۆشه‌رتربێت چاكتره‌. ( ابن عثيمين )


پرسیارى9: ئایا دروسته‌ ئافره‌ت سه‌یرى وێنه‌ى بێگانه‌ بكات؟

وه‌ڵام: ئامۆژگارى ئافره‌تان ده‌كه‌ین كه‌سه‌یرى وێنه‌ى پیاوانى بێگانه‌ نه‌كه‌ن، و باشتر وایه‌ بۆئافره‌ت كه‌ نه‌پیاوببینێت وه‌ نه‌پیاوانیش بیبینن، ئه‌مه‌ش یارى تۆپى پێ و زۆران بازى و جگه‌ له‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ به‌بێ جیاوازى، چونكه‌ ئافره‌ت تواناى خۆرِاگرتنى لاوازه‌، و زۆرجار به‌هۆى سه‌یركردنى ئه‌و فیلم و وێنه‌گومرِاكه‌رانه‌وه‌ ئاره‌زووى دێته‌جۆش و تووشى فیتنه‌ ده‌بێت، بۆیه‌ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌هۆیه‌كانى فیتنه‌ نزیكتره‌ بۆ سه‌لامه‌ت بوون. ( الشیغ ابن جبرین)

پرسیارى 10: حوكمى مێش كردن بۆئافره‌تان چى یه‌؟

وه‌ڵام: ئه‌ێڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئافره‌ت به‌هه‌ر رِه‌نگێك بیه‌وێت ده‌توانێت سه‌رى بۆیاغ بكات، ته‌نها له‌دوو حاڵه‌تدا نه‌بێت :

حاڵه‌تى یه‌كه‌م: دروست نیه‌ مووى سپى رِه‌ش بكرێت، چونكه‌ پێغه‌به‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانى به‌گۆرِینى ئه‌و مووه‌سپیانه‌ كردووه‌ به‌ڵام به‌دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ رِه‌نگى رِه‌ش.

حاڵه‌تى دووه‌م: پێویسته‌ ئه‌و بۆیاغه‌ى به‌كارده‌هێنرێت له‌وانه‌ نه‌بێت كه‌تایبه‌تن به‌ئافره‌تانى بێ باوه‌رِه‌وه‌، ئه‌گه‌ر وابوو دروست نیه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خو(صلى الله عليه وسلم)ا فه‌رمووى (من تشبه‌ بقوم فهومنهم). واته‌ : هه‌ركه‌سێك خۆى بشوبهێنێت به‌ قه‌ومێك ئه‌وه‌ له‌وانه‌ ( ابن عثيمين ).

پرسیارى 11 : ئایا په‌یوه‌ندى كچ و كورِ له‌پێش زه‌واج دروسته‌؟

وه‌ڵام:  په‌یوه‌ندى كچ و كورِ پێش گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیرى (عقد زواج) دروست نیه‌ ئه‌گه‌ر چى خوازبێنى (خطبة) شى كردبێت، (چونكه‌ ئه‌وكچ و كورِه‌ پێش عه‌قدى زه‌واج بێگانه‌ن به‌یه‌كتر) بۆیه‌ دروست نیه‌ بۆ پیاوان سه‌یرى ئافره‌تى بێگانه‌ بكات یان قسه‌ى له‌گه‌ڵدابكات یان به‌ته‌نها له‌گه‌ڵیدا بمێنێته‌وه‌، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى (لايخلون رجل بامرأة إلامع ذى محرم، ولاتسافر امرأة إلامع ذى محرم). واته‌ "با پیاو له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكى (بێگانه‌دا) به‌ته‌نها نه‌مێنێته‌وه‌ (ئیللا مه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ كه‌سێكى مه‌حره‌مى له‌گه‌ڵدا بێت) ، وه‌ با ئافره‌ت سه‌فه‌ر نه‌كات (ئیللا مه‌گه‌ر مه‌حره‌مێكى له‌گه‌ڵدا بێت)"(ابن عثيمين)

پرسیارى:12 ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكى بێگانه‌دا نامه‌گۆرِینه‌وه‌ له‌نێوانیاندا هه‌بێت، پاشان ببن به‌خۆشه‌ویستى یه‌كتر، ئایا ئه‌م كاره‌ حه‌رامه‌؟

وه‌ڵام:  ئه‌م كاره‌ دروست نیه‌ چونكه‌ ئاره‌زووى هه‌ردوولا ده‌وروژێنێت غه‌ریزه‌ پاڵیان پێوه‌ده‌نێت بۆ به‌یه‌كگه‌یشتن و په‌یوه‌ندى، و زۆر ئه‌و نامه‌گۆرِینه‌وه‌یه‌ فیتنه‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ و خۆشه‌ویستى زینا له‌دڵدا ده‌ه‌چێنێ، ئه‌مه‌ش تووشى داوێن پیسى (فاحشة) ى ده‌كات، یان ده‌بێته‌ هۆكارى تووش بوون به‌و تاوانه‌، ئامۆژگارى ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ین كه‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى ده‌وێت و ده‌یه‌وێ بیپارێزێت،بائه‌و نامه‌ ناردن و قسه‌ كردنانه‌ واز لێ بهێنێت له‌به‌ر خاترى دین و ئابرِووى خۆى . والله الموفق. ( الشیخ ابن جبرین)

پرسیارى 13 : ئایا كچ و كورِێك كه‌ زه‌واجیان نه‌كردبێت دروسته‌ به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بكه‌ن؟

وه‌ڵام: دروست نیه‌ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تانى بێگانه‌، قسه‌ كردنێك كه‌ ئاره‌زوو( شه‌هوه‌ت) بوروژێنێت وه‌كو نازكردن و ده‌نگ ناسك كردنه‌وه‌ جا چ به‌ ته‌له‌فۆن بێت یان غه‌یرى ته‌له‌فۆن، له‌به‌ر ووته‌ى خواى گه‌وره‌ { فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ } الأحزاب: ٣٢ . به‌ڵام قسه‌كردنى له‌ناكاو(ناچارى) ( عارض) هیچى تێدا نیه‌ و دروسته‌ ئه‌گه‌ر خراپه‌ى لێ نه‌كه‌وێته‌وه‌ به‌ڵام به‌رِێژه‌ى پێویست. ( الشيخ ابن جبرین)


پرسیارى 14: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بچێت بۆبازارِى نزیك له‌ماڵى خۆیان بۆ كرِینى پێداویستى خۆیى و منداڵه‌كانى، به‌ڵام پیاوه‌كه‌ى نه‌زانێ كه‌رِۆیشتوه‌، ئایا گوناهى له‌سه‌ره‌؟

وه‌ڵام: پێویسته‌ له‌سه‌ر ئافره‌ت داوا له‌مێرده‌كه‌ى بكات مۆڵه‌تێكى (ئیزنێكى) گشتى پێ بدات بۆده‌رچوون له‌ماڵ بۆكرِینى پێداویستى، (ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ى كرد ئه‌وا ده‌توانێت) هه‌ركاتێك پێویستیه‌كى هه‌بوو وه‌له‌ماڵ ده‌رچوو به‌پۆشته‌یى و به‌بێ خۆرِازاندنه‌وه‌ و سفورى، وه‌چاوى پاراست له‌ته‌ماشاكردنى حه‌رام و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌وشتانه‌ى گومان و فیتنه‌ دروست ده‌كه‌ن، و پاش دابین كردنى پێداویستى یه‌كانى به‌په‌له‌ گه‌رِایه‌وه‌، ئه‌وا گوناهى له‌سه‌ر نیه‌ (إن شاء الله). ( الشیخ ابن جبرین)

پرسیارى15: ئایا نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى دروسته‌؟

وه‌ڵام: جوانكارى دوو جۆره‌، یه‌كه‌م: ئه‌وجوانكارییه‌ى كه‌ ده‌كرێت بۆلابردنى عه‌یبێك كه‌به‌هۆى رِوداو یان شتى تره‌وه‌ دروست بووه‌... دروسته‌و گوناه نیه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) رِێگه‌ى دا به‌پیاوێك كه‌له‌جه‌نگدا لووتى برِابوو، كه‌ لووتى ئاڵتونى دابنێت.
2: جوانكاریه‌ك كه‌بۆ زیاتر جوان كردنه‌ نه‌ك بۆلابردنى عه‌یبێك، ئه‌مه‌ حه‌رامه‌ و دروست نیه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى(لعن النامصة و المتنمصة، الواصلة و المتوصلة، و الواشمة و المستوشمة). (ابن عثيمين)

پرسیارى 16: ئایا خوێندنى زانستى جوانكارى ( علم التجمیل) دروسته‌؟

وه‌ڵام: ئه‌و خوێندكاره‌ى كه‌له‌ پرۆگرامى خوێندندا زانستى نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى ده‌خوێنێت گوناهى له‌سه‌ر نیه‌ كه‌فێرى ببێت، به‌ڵام له‌و حاڵه‌تانه‌دا نابێت جێبه‌جێى بكات كه‌حه‌رامن، به‌ڵكو ئامۆژگارى ئه‌و كه‌سانه‌ بكات كه‌دێنه‌ لاى داواى ئه‌و جوانكاریه‌ حه‌رامه‌ نه‌كه‌ن، وه‌له‌وانه‌یه‌ ئامۆژگارى له‌زمانى پزیشكێكه‌وه‌ زیاتر كاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر ده‌روونى خه‌ڵك.(ابن عثيمين)   

پرسیارى 17: ئایا دروسته‌ ئافره‌ت له‌گه‌ڵ شوفێرى( سائق) ى بێگانه‌دا سه‌ربكه‌وێت؟

وه‌ڵام:  بۆ پیاو دروست نیه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا بێت به‌ته‌نها له‌سه‌یاره‌یه‌كدا مه‌گه‌ر مه‌حره‌مى ئافره‌ته‌كه‌بێت، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى( لايخلون رجل بأمرأة إلامع ذى محرم)،  به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو ئافره‌ت یان زیاتر بوون گوناه نیه‌ چونكه‌ له‌وكاته‌دا (خلوة‌) دروست نابێت، به‌مه‌رجێك فیتنه‌ى لێ نه‌كه‌وێته‌وه‌ و له‌سه‌فه‌ردا نه‌بن . والله الموفق. (ابن عثيمين)   


پرسیار 18 :  ئایا دروسته‌ ئافره‌ت قژ(پرچ) كورت بكاته‌وه‌؟


وه‌ڵام:   برِینى قژ له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌وه‌ لاى (حنابله‌) كان مه‌كروهه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك كورتى كرده‌وه‌ كه‌ له‌ قژى پیاو بچێت ئه‌وه‌ حه‌رامه‌ .
چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى( لعن الله المتشابهات من النساء بالرجال) وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك كورتى كرده‌وه‌ كه‌له‌قژى بێباوه‌رِان بچێت ئه‌وا حه‌رامه‌، چونكه‌ دروست نیه‌ خۆشوبهاندن به‌بێباوه‌رِه‌ خراپه‌كاره‌كانه‌وه‌، له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) (من تشبه بقومٍ فهو منهم). (ابن عثيمين)   


پرسیارى 19 :  ئایا دروسته‌ ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تى بێگانه‌دا بكرێت؟

وه‌ڵام:   به‌موتڵه‌قى دروست نیه‌ ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تى نامه‌حره‌م دا بكرێت، جا ئافره‌ته‌كه‌ گه‌نج بێت یان پیر، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى( إنى لا أصافح النساء).  واته‌ "من ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا ناكه‌م"وه‌ عائیشه‌ش فه‌رموویه‌تى ( مامست يد رسول الله يد إمرأة، ماكان يبايعهن إلا بالكلام) .واته‌ " ده‌ستى پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم هه‌رگیز نه‌یداوه‌ له‌ ده‌ستى ئافره‌ت ، ته‌نها به‌ قسه‌ به‌یعه‌تى لێ وه‌رده‌گرتن " .
هه‌روه‌ها هیچ جیاوازی نیه‌ كه‌ ته‌وقه‌ كردنه‌كه‌ به‌به‌ربه‌ستێك بێت یان نا، له‌به‌ر گشتى به‌ڵگه‌كان و داخستنى ئه‌و رِێگایانه‌ى كه‌ سه‌رده‌كێشێت بۆ فیتنه‌. (ابن باز)

پرسیارى 20 :  ئایا دروسته‌ ئافره‌ت بۆن له‌خۆى بدات و بچێت بۆ قوتابخانه‌ یان نه‌خۆشخانه‌ یان سه‌ردانى خزم و دراوسێ؟

وه‌ڵام:   دروسته‌ به‌كارى بهێنێت ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌رچونه‌كه‌ى بۆلاى كۆمه‌ڵه‌ ئافره‌تێك بوو، وه‌ له‌رِێگادا به‌لاى پیاودا تێپه‌رنه‌ده‌بوو، به‌ڵام خۆبۆنخۆشكردنى و ده‌رچوونى بۆبازارِ(یان هه‌رشوێنێكى تر) كه‌ پیاوى بێگانه‌ى تێدایه‌ دروست نیه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى( أيما إمرأة أصابت بخوراً فلا تشهدن معنا العشاء.....)  واته‌ : "هه‌ر ئافره‌تێك بخورِى له‌ خۆیدا با له‌ نوێژى عیشا له‌گه‌ڵماندا ئاماده‌ نه‌بێت" .
وه‌له‌به‌ر چه‌ندین فه‌رمووده‌ى تر كه‌له‌م باره‌یه‌وه‌ هاتووه‌. چونكه‌ ئه‌م خۆبۆنخۆشكردنه‌ له‌هۆكاره‌كانى دروستكردنى فیتنه‌یه‌. (ابن باز)


پرسارى 21 : ئایا دروسته‌ پیاو و ژن پێكه‌وه‌ ئیش بكه‌ن؟

وه‌ڵام:    تێكه‌ڵ بوونى ژن و پیاو له‌بوارى كاركردندا فیتنه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌، (خراپه‌كارى زۆرى لێده‌كه‌وێته‌وه‌، وه‌كو له‌ ولاَته‌ رِۆژئاوایه‌كاندا رِویداوه‌، كه‌ خه‌ریكه‌و نزیكه‌ كۆمه‌ڵگاكانیان له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ كه‌ هه‌مووى ده‌ره‌نجامى ئه‌و تێكه‌ڵییه‌یه‌) وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى( خير صفوف النساء آخرها، وشرها أولها )  واته‌ : "چاكترین رِیزى (نوێژى) ئافره‌تان رِیزى كۆتاییه‌ ، وه‌ خراپترین رِیزیش رِیزى یه‌كه‌مه‌ ". چونكه‌ رِیزى یه‌كه‌م نزیكه‌ له‌پیاوانه‌وه‌ بۆیه‌ خراپترینى رِیزه‌كانه‌، وه‌ریزى كۆتاییش دووره‌ له‌پیاوانه‌وه‌ بۆیه‌ باشترینى رِیزه‌كانه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ له‌یه‌ك شوێنیشدا كۆبونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌نجام دانى په‌رستنێك كه‌ ئه‌ویش نوێژه‌.(ابن عثيمين)   

سه‌رچاوه‌ی به‌هه‌شت

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-17 04:17:29

زانيار
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-17
دواترین سه‌ردان: 2011-07-08
په‌یامه‌كان: 407
WindowsXPSafari

Re: فتوای زانایان بۆ ‌‌ئافره‌تان

ده‌ستت خۆش بێت  بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌

خوای گه‌وره‌ خێرت بنوسێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-17 19:17:21

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: فتوای زانایان بۆ ‌‌ئافره‌تان

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net