❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند كۆسپێك له‌ رِێگاى لاواندا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-10 14:31:00

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

چه‌ند كۆسپێك له‌ رِێگاى لاواندا



وه‌ڵامدانه‌وه‌ى چه‌ند پرسیارێك له‌ سه‌ر قه‌ده‌ر

بابه‌تى قه‌ده‌ر یه‌كێكه‌ له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ لاوان پرسیارى زۆرى له‌ سه‌ر ده‌كه‌ن و گومانیان هه‌یه‌ تیایدا ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نه‌هى كردووه‌ له‌ ناكۆكى و مشت و مرِ له‌م بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌دا ، زۆر رِۆچوون له‌ بابه‌تى قه‌ده‌ردا ، مرۆڤ به‌ره‌و تیاچوون ده‌بات .

كاتێك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌وه‌ى به‌ هاوه‌ڵان فه‌رموو : كه‌ هه‌ركه‌سێك جێگاكه‌ى له‌ به‌هه‌شت و جێگاكه‌ى له‌ دۆزه‌خدا نووسراوه‌ ، هاوه‌ڵان فه‌رموویان : ئایا پشت نه‌به‌ستین به‌وه‌ى كه‌ له‌ سه‌رمان نووسراوه‌ و واز له‌ كاركردن بهێنین ، ئه‌ویش صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى : " اعملوا فكل میسر لما خلق له " پاشان پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌م ئایه‌تانه‌ى خوێنده‌وه‌ : [ فَأَمَّا مَنْ أَعْطَى وَاتَّقَى * وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَى * فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَى * وَأَمَّا مَنْ بَخِلَ وَاسْتَغْنَى * وَكَذَّبَ بِالْحُسْنَى * فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْعُسْرَى  ] ( اللیل : 5 - 10 ) [ رواه البخاری ] . واته‌ : جا ئه‌وه‌ى ده‌به‌خشێت و پارێزگار و له‌ خواترسه‌ ، و برِواى پته‌وى به‌ پاداشتى چاك و پته‌وى خوایى هه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ رِێگاى چاكه‌ و چاكه‌كارى بۆ ئاسان ده‌كه‌ین و سه‌رئه‌نجام ده‌یخه‌ینه‌ خێر و خۆشیه‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى رِه‌زیل و ده‌ست نوقاو بێت و خۆى بێ نیاز بزانێت و ( رِه‌زامه‌ندى خوایى مه‌به‌ست نه‌بێت ) ، و برِواى نه‌بێت به‌ پاداشت و به‌هره‌ى چاكى خوایى و به‌ درۆى بزانێت ، ئه‌وه‌ رِێبازى ته‌نگانه‌ و ناخۆشى بۆ ئاسان ده‌كه‌ین و سه‌رئه‌نجام به‌ دۆزه‌خى ده‌گه‌یه‌نین .

پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم رِێگه‌ى پێ نه‌دان پشت به‌وه‌ ببه‌ستن كه‌ له‌سه‌ریان نووسراوه‌ و واز له‌ كاركردن بهێنن ، چونكه‌ ئه‌وه‌ى ناوى له‌ كۆمه‌ڵى به‌هه‌شتیه‌كان نووسرابێت ، ناچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ تاوه‌كو كرده‌وه‌ى ئه‌وان ئه‌نجام نه‌دات ، وه‌ ئه‌وه‌ى ناوى له‌ كۆمه‌ڵى دۆزه‌خیه‌كان نووسرابێت ، ناچێته‌ دۆزه‌خه‌وه‌ تاوه‌كو كرده‌وه‌ى ئه‌وان ئه‌نجام نه‌دات .

كاركردن به‌ ده‌ست مرۆڤ خۆیه‌تى ، و خواى گه‌وره‌ ویست ( الإرادة‌ ) و توانا ( القدرة‌ ) ى پێ به‌خشیوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانى ، بۆ نموونه‌ بیه‌وێ گه‌شت بكات ده‌یكات ، و ئه‌گه‌ر حه‌زى لێ نه‌بێت نایكات ، ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك و خراپیش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌نده‌ به‌ ویست و ئاره‌زووى خۆى ده‌یكات .



وه‌ڵامدانه‌وه‌ى چه‌ند پرسیارێك له‌ سه‌ر قه‌ده‌ر

یه‌كه‌م : ئه‌وه‌یه‌ كه‌ : مرۆڤ به‌ ویست و تواناى خۆى كاره‌كانى رِاده‌په‌رِێنێت به‌ بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست به‌وه‌ بكات كه‌سێك زۆرى لێ ده‌كات ، باشه‌ ئه‌مه‌ چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌گونجێت كه‌ ده‌ڵێن هه‌موو شتێك به‌ قه‌زا و قه‌ده‌رى خوایه‌ ؟

وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر بیربكه‌ینه‌وه‌ له‌ كاركردن و جووڵه‌ى به‌نده‌كان ، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ دوو شته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت :

یه‌كه‌میان : ویست ( الإرادة‌ ) .

دووه‌میان : توانا ( القدرة ) .

ئه‌گه‌ر ئه‌م دووانه‌ نه‌بن كرده‌وه‌ش بوونى نابێت ، ویست و تواناش له‌و شتانه‌ن كه‌ خواى گه‌وره‌ درووستى كردوون ، چونكه‌ ویست له‌ هێزى ژیریه‌وه‌یه‌ ، و تواناش له‌ هێزى جه‌سته‌وه‌یه‌ ، و ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ بیه‌وێ عه‌قڵ له‌ مرۆڤ ده‌سێنێته‌وه‌ به‌مه‌ش ویستى نامێنێت ، یان تواناى لێ ده‌سێنێت ، ئه‌و كاته‌ مه‌حاڵه‌ بتوانێت كرده‌وه‌ ئه‌نجام بدات .

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ سووربوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كارێك ، ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌و كاره‌ى ویستووه‌ و دیارى كردووه‌ ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یویستایه‌ ئه‌وا نه‌یده‌هێشت كه‌سه‌كه‌ كاره‌كه‌ ئه‌نجام بدات یان رِێگرێك ( مانع ) ى بۆ درووست ده‌كرد كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ نه‌یتوانیایه‌ كاره‌كه‌ جێبه‌جێ بكات .

به‌ كابرایه‌كى ده‌شته‌كیان ووت به‌ چى په‌روه‌ردگارت ناسى ؟ ئه‌ویش ووتى : ( بنقض العزائم و صرف الهمم ) .

دووه‌م : خواى گه‌وره‌ چۆن سزاى كه‌سێك ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى تاوان و سه‌رپێچیه‌ك له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌ر خۆى له‌سه‌رى نووسیوه‌ و هه‌رده‌بێت ببێت ؟

وه‌ڵام : وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ به‌چه‌ند خاڵێك ده‌ده‌ینه‌وه‌ :

1 . ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌م پرسیاره‌ ده‌كات ، ئه‌ى بۆ ناڵێت بۆچى خواى گه‌وره‌ پاداشتى كه‌سێك ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ خۆى له‌سه‌رى نووسیوه‌ و هه‌رده‌بێت بیكات ، چونكه‌ دادپه‌روه‌رى ( عدل ) نیه‌ تۆ قه‌ده‌ر بكه‌یت به‌ بیانوو و به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رپێچیه‌كان و نه‌یكه‌یت به‌ به‌ڵگه‌ و بیانوو له‌ كاتى ئه‌نجامدانى گوێرِایه‌ڵى و كرده‌وه‌ چاكه‌كاندا .

2 . خواى گه‌وره‌ ئه‌م برِوبیانووه‌ى پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه‌ له‌ قورئاندا ، و به‌ قسه‌ى بێ زانستى له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌ ، و فه‌رموویه‌تى : [ سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلا آبَاؤُنَا وَلا حَرَّمْنَا مِنْ شَيْءٍ كَذَلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ حَتَّى ذَاقُوا بَأْسَنَا قُلْ هَلْ عِنْدَكُمْ مِنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ وَإِنْ أَنْتُمْ إِلاَّ تَخْرُصُونَ ] [ الأنعام : 148 ] . واته‌ : له‌مه‌ودوا هاوه‌ڵ برِیارده‌ره‌كان ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه‌ هاوه‌ڵمان بۆ برِیار نه‌ده‌دا !! باو و باپیرانیشمان هاوه‌ڵ برِیارده‌ر ( مشرك ) نه‌ده‌بوون !! هیچ شتێكیشمان له‌ خۆمان حه‌رام نه‌ده‌كرد !! ( ئه‌مانه‌ هه‌مووى قسه‌ى به‌تاڵه‌ و هه‌رگیز خواى گه‌وره‌ زۆر له‌ كه‌س ناكات بۆ باوه‌رِهێنان یان بێباوه‌رِى ) هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌وانه‌ى پێش ئه‌مانیش درۆ و بوختانیان هه‌ڵده‌به‌ست ، هه‌تا تووشى به‌ڵاى ئێمه‌ بوون و سزاى ئێمه‌یان چه‌شت ، پێیان بڵێ : ئایا هیچ زانیارى و زانستێكى خواییتان له‌لایه‌ ، تا نیشانمان بده‌ن و بۆمان ده‌ربخه‌ن ؟ ئێوه‌ شوێنى هیچ شتێكى تر ناكه‌ون جگه‌ له‌ گومان ، و هیچ شتێكى تر ناكه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ درۆ ده‌كه‌ن .

خواى گه‌وره‌ رِوونى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ى قه‌ده‌ر ده‌كه‌ن به‌ بیانوو له‌سه‌ر هاوه‌ڵ برِیاردانه‌كانیان ، پێشتر خه‌ڵكى تر هه‌بوون وه‌كو ئه‌وان به‌رنامه‌ى خوایان به‌ درۆ خستووه‌ته‌وه‌ ، و به‌رده‌وام بوون تاوه‌ك سزاى خواى گه‌وره‌یان چه‌شت ، ئه‌گه‌ر برِوبیانووه‌كانیان رِاست بوایه‌ خواى گه‌وره‌ سزاى نه‌ده‌دان ، پاشان داوا له‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم ده‌كات ، داوایان لێ بكات به‌ڵگه‌ بخه‌نه‌ رِوو له‌ سه‌ر رِاستى و درووستى برِوبیانووه‌كانیان ، و رِوونى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كان نیه‌ .

3 . قه‌ده‌ر نهێنیه‌كى شاردراوه‌یه‌ ، جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ كه‌س نایزانێت تاوه‌كو رِوونه‌دات ، ، باشه‌ كابراى سه‌رپێچیكار و تاوانبار چۆن زانى خواى گه‌وره‌ سه‌رپێچى و تاوانى له‌سه‌ر نووسیوه‌ تاوه‌كو ئه‌نجامى بدات ؟ ئایا ناكرێ گوێرِایه‌ڵى و چاكه‌ى له‌سه‌ر نووسی بێت ؟ ئه‌ى باشه‌ بۆ له‌ جیاتى سه‌رپێچى و تاوان ، چاكه‌ و گوێرِایه‌ڵى ناكات و بڵێت : خواى گه‌وره‌ چاكه‌ و گوێرِایه‌ڵى له‌سه‌ر نووسیوم ؟ .

4 . خوا فه‌زڵ و رِێزى مرۆڤى داوه‌ به‌ سه‌ر زینده‌وه‌ره‌كانى تردا ، ئه‌مه‌ش له‌ رِێگاى ئه‌و ژیرى و تێگه‌یشتنه‌ ( عقل و فهم ) ى كه‌ پێى به‌خشیوه‌ ، وه‌ هه‌روه‌ها له‌ رِێگاى ناردنى پێغه‌مبه‌ران و كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌ ، رِێگاى چاكه‌ و خراپه‌ى بۆ رِوون كردووه‌ته‌وه‌ ، و ویست و تواناشى پێبه‌خشیوه‌ ، كه‌ ده‌توانێت یه‌كێك له‌و دوو رِێگایه‌ بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت ، باشه‌ بۆچى كابراى سه‌رپێچیكار رِێگاى خراپه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت و رِێگاى چاكه‌ هه‌ڵنابژێرێت ؟

ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ بیه‌وێت گه‌شتێك بكات ، و دوو رِێگا هه‌بێت بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ ئه‌و گه‌شتى بۆ ده‌كات ، رِێگایه‌كیان ئارام و بێ ترس ، و رِێگایه‌كیان ترسناك ، ئایا كامیان ده‌گرێته‌ به‌ر ؟

بێگومان رِێگا ئارام و بێ ترسه‌كه‌ ده‌گرێته‌به‌ر ، و رِێگاكه‌ى تر ناگرێته‌به‌ر به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌سه‌رى نووسیوه‌ ، بێگومان ئه‌گه‌ر رِێگا ترسناكه‌كه‌ بگرێته‌ به‌ر و بڵێت : خواى گه‌وره‌ له‌ سه‌رى نووسیوم ، ئه‌وا خه‌ڵكى به‌ گێل و گه‌مژه‌ و شێت له‌ قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن .

بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ر مرۆڤ رِێگاى چاكه‌ بگرێته‌ به‌ر ، و خۆى هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێ به‌ گرتنه‌به‌رى رِێگاى خراپه‌ به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌سه‌رى نووسیوه‌ .

ده‌بینین مرۆڤ هه‌موو رِێگایه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانى رِزق و رِۆزى ، و له‌ ماڵدا ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانانیشێت و پشت به‌ قه‌ده‌ر ببه‌ستێت ، ئه‌ى باشه‌ جیاوازى چیه‌ له‌ نێوان هه‌وڵ و كۆشش بۆ دونیا و هه‌وڵ و كۆشش بۆ قیامه‌ت ؟

بۆچى له‌ سه‌رپێچى كردنى خواى گه‌وره‌دا ده‌ڵێن : خواى گه‌وره‌ له‌ سه‌رى نووسیوین و قه‌ده‌ر ده‌كه‌ن به‌ برِوبیانوو ، به‌ڵام له‌ كارى دونیایى دا ئه‌وه‌ ناكه‌ن ؟

شته‌كه‌ زۆر رِوونه‌ ، به‌ڵام هه‌وا و ئاره‌زوو ، مرۆڤ كه‌رِ و كوێر و لاڵ ده‌كات ـ خواى گه‌وره‌ په‌نامان بدات ـ آمین .

كۆتایى

لاوى به‌رِێز : تۆ به‌ نرخیت ، نه‌فست به‌ نرخه‌ ، بۆیه‌ به‌ به‌هه‌شت نه‌بێت مه‌یگۆرِه‌وه‌ ، به‌هه‌شت له‌ دڵتدا دانێ ، بۆ ئه‌وه‌ى خواى به‌ به‌زه‌ییش بتخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ .

ئه‌وه‌ى له‌م نامیلكه‌یه‌دا باسمان كرد ، چه‌ند وشه‌یه‌ك بوون بۆ برا و خوشكه‌ لاوه‌كانمان ، بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌ ساراى تاوانكاریدا هه‌وارى مانه‌وه‌یان هه‌ڵداوه‌ ، و سته‌میان له‌ نیشتیمانى هه‌میشه‌یى خۆیان كردووه‌ ، ئه‌گه‌ر رِاستم وتبێت ئه‌وه‌ له‌ خواوه‌یه‌ و سوپاس بۆ ئه‌و ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شم كردبێت ئه‌وا له‌ نه‌فسى خۆم و شه‌یتانه‌وه‌یه‌ ، و داواى لێخۆشبوون له‌ خوا ده‌كه‌م .

و الحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات

و صلى الله على نبينا محمد و على آله و صحبه و سلم

سه‌رچاوه‌ی به‌هه‌شت

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-10 14:36:53

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsVistaMSIE7

Re: چه‌ند كۆسپێك له‌ رِێگاى لاواندا

ده‌ست خۆش کاکه‌ حسین گیان خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرت باته‌وه‌ براکه‌م

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-10 17:50:11

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: چه‌ند كۆسپێك له‌ رِێگاى لاواندا

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net