❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سه‌ر زه‌وى خراپ مه‌كه‌ن پاش چاك كردنى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-10 17:21:23

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

سه‌ر زه‌وى خراپ مه‌كه‌ن پاش چاك كردنى

سه‌ر زه‌وى خراپ مه‌كه‌ن پاش چاك كردنى

سه‌ر زه‌وى خراپ مه‌كه‌ن پاش چاك كردنى.
پێوانه‌یى تیشكى بۆ به‌رده ڵان و ڕه‌قێتى زه‌وى بۆمان ده‌سه‌لمێنێت كه‌ ته‌مه‌نى ئه‌م زه‌ویه‌ نزیكه‌ى [4.6]بلیۆن ساڵ ده‌بێت,كاتێك زه‌وى له‌سه‌ره‌تایدا یه‌ك پارچه‌ گڕێكى زۆر گه‌وره‌و زه‌به‌لاح بوو كه‌ داپۆشرابوو به‌ به‌رده ڵانى پڕ له‌ گڕو كلپه‌,له‌وكاته‌دا چه‌ند ملیۆن نه‌یزه‌ك هه‌موو ڕۆژێك به‌ر ڕووى ده‌كه‌وت,وه‌ ئه‌م به‌ركه‌وتنه‌ به‌وێنه‌ى چه‌كوشێكى گه‌وره‌ له‌ زه‌وى ده‌داو ته‌خت و ڕێكى ده‌كرد هه‌تا شێوه‌ى گۆیی خۆی وه‌رگرت.
دواى ئه‌وه‌ ئه‌م زه‌ویه‌ ورده‌ ورده‌ ده‌ستى كرد به‌ سارد بوونه‌وه‌,چرییه‌كى زۆر له‌ هه ڵمى ئاو په‌یدابوو به‌ ده‌ورى زه‌وىو به‌رگى هه‌واداو ,هه‌ورو باران به‌ لێزمه‌ دابارى به‌سه‌ر زه‌ویداو به‌ره‌و ساردبوونه‌وه‌ چوو یه‌ك پارچه‌ ده‌ورى زه‌وى بوو به‌ ده‌ریا.
پاشان به‌رگى زه‌وى شێوه‌ى خۆى وه‌رگرت و درزو چاڵه‌كانى زه‌وى به‌ده‌ركه‌وت به‌شێوه‌ى ته‌ختایی فراوانى یه‌ك پارچه‌یی.به‌هۆى جوڵان و به‌ریه‌ك كه‌وتنى ئه‌م پارچه‌ ته‌خته‌ زه‌ویانه‌وه‌ شاخه‌ گه‌وره‌كان په‌یدا بوون و ده‌ریاو ڕووباره‌كان دروست بوون.
زاناكان وا گومان ده‌به‌ن كه‌ پێش 3 بلیۆن ساڵ ژیان له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى ده‌ستى پێكرد وه‌ ده لێن له‌ناوچونێكى كت و پڕ ڕوویدا بۆ زۆر له‌زینده‌وه‌ره‌كان وه‌ك داینه‌صوره‌كان كه‌ پێش 65 ملیۆن ساڵ له‌ناوچوون و نه‌مان,ئه‌م له‌ناوچونه‌ش پاش خراپ بوونى سه‌ر زه‌وىو سه‌ربڕین و خوێن ڕشتن په‌یدابوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ نه‌یزه‌كى گه‌وره‌ به‌رگى هه‌واى ده‌ورى زه‌وى بڕى و سوتانى زۆرو له‌ناوچوون و پیس بونى سه‌ر زه‌وى په‌یدابوو,ئه‌م جۆره‌ بوونه‌وه‌رانه‌ له‌ناوچوون و نه‌مان به‌ گشتى.
زاناكان كاتێك وورد ده‌بوونه‌وه‌ له‌ مێژووى زه‌وى بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ زه‌وى له‌سه‌ره‌تاى دروست بوونى پیس ‌بووه‌ به‌ گازى ژه‌هراوى به‌ شێوه‌یه‌كى گه‌وره‌،به‌رگى هه‌وا پێكهاتبوو له‌ گازى ژه‌هراوىو هه ڵمى ئاو وه‌ ئۆكسجین نه‌بوو به ڵكو له‌ دواییدا په‌یدابوو .
دواییش پاش تێپه‌ڕ بوونى چه‌ند ملیۆن ساڵ و ئه‌نجامى كارلێكه‌ فیزیاییه‌كان له‌قه‌ده‌رى په‌روه‌ردگار هه‌واو ئاسمانى زه‌وى پاك بویه‌وه‌ له‌م گازانه‌و پڕبوو له‌ هه‌واى سازگار،به‌م شێوه‌یه‌ خواى گه‌وره‌ زه‌وى ساز كرد بۆ ژیان له‌سه‌رى.زاناكان پێمان ده ڵێن كه‌ ڕێژه‌ى گازى كاربۆن و گازى میثان به‌سه‌د جاران گه‌وره‌تربوو له‌وه‌ى كه‌ ئێستا هه‌یه‌،له‌سه‌ر زه‌وى خراپ بوون و تێكچوون هه‌بووخواى گه‌وره‌ به‌هۆى په‌یدا بوون و دروست كردنى ڕووه‌كه‌كان كه‌ ئه‌و گازانه‌یان هه ڵده‌مژىو لێی تێر ده‌بوون،پاش توانه‌وه‌ى گازى ژه‌هراوى له‌ دورگه‌كان هه‌ر له‌و كاته‌شدا خواى گه‌وره‌ رێژه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌ى له‌ به‌كتریا دروست كرد،كه‌به‌هۆیانه‌وه‌ بڕێكى زۆر له‌ئۆكسجین په‌یدابوو،وه‌ ئه‌م كرداره‌ چه‌ند ملیۆن سال به‌رده‌وام بوو،واته‌ ئه‌م به‌كتریایانه‌ وه‌ك ئامێری پاكه‌ره‌وه‌ بوون.
گرنگى گازى كاربۆن
ویستى خوا وابوو ئه‌م زه‌ویه‌مان بۆ پاك بكاته‌وه‌ له‌ گازى كاربۆنى ژه‌هراوى،كه‌یه‌ك پارچه‌ زه‌وى داپۆشیبوو،تاواى لێهات رێژه‌كه‌ى زۆر كه‌مبێته‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ى 0.035 % به‌دى بكرێت،یان له‌ هه‌ر سه‌د هه‌زار گرام له‌هه‌وادا 35 گرام گازى كاربۆن به‌دى ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر ووردبینه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌هه‌ساره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆرى بێجگه‌ له‌زه‌وى ده‌بینین هه‌واو ئاسمانى خراپ تێكچووه‌و ناشێت بۆژیان له‌سه‌رى،هه‌ر به‌وێنه‌ ڕێژه‌ى گازى كاربۆن له‌سه‌ر مه‌ریخ ده‌گاته‌ %98،بێگومان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت‌ ڕێژه‌ى كاربۆن زۆر له‌ نزمیدایه‌ له‌سه‌ر زه‌وى ئه‌مه‌ش له‌به‌زه‌یی په‌روه‌ردگاره‌ به‌رامبه‌ر به‌نده‌كانى.
زاناكان دوپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌به‌دواداچونێك له‌زانكۆی شیكاگو كه‌وا گازی كاربۆن به‌ڕاستی به‌خششی خوایه‌ كه‌ كارده‌كات بۆ ڕێكخستنى پله‌ى گه‌رمى له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى،هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له‌ڕێژه‌ى ئه‌م گازه‌ ده‌بێته‌ هۆی كاره‌سات و باو بۆران.
گرنگى ئۆكسجین:
په‌روه‌ردگار بۆچى واى له‌ڕێژه‌ى ئۆكسجین كردووه‌ له‌هه‌وادا به‌نزیكى %21 بێت؟
بێگومان چونكه‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ گونجاوه‌ به‌به‌رده‌وامبونى ژیان،لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده ڵێن ئه‌گه‌ر رێژه‌ى ئۆكسجین له‌به‌رگى ئاسماندا كه‌متر بێت له‌ [15%] ئه‌وا ئاگر داناگیرسێت چونكه‌ بڕى ئۆكسجین بۆكارلێك كردن به‌ش ناكات،ئه‌گه‌ر بڕى ئۆكسجین [%25]ئه‌وا هه‌موو شتێك له‌سه‌ر زه‌وى ده‌سوتێت به‌هۆى گه‌رمى خۆر!!
زاناكان سه‌ریان سوڕده‌مێنێ له‌ودرووستكراوه‌ ووردانه‌ له‌سه‌ر زه‌وى كه‌ كاتێك تیشكى خۆر به‌ریان ده‌كه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆو یه‌كسه‌ر,شتێكى زۆر نامۆیه‌ به‌لایانه‌وه‌،به‌ڵام له‌به‌زه‌یی په‌روه‌ردگاره‌ كه‌به‌رگى هه‌واى زه‌وى داپۆشیوه‌ به‌توێژێك له‌ گازى ئۆزۆن كه‌ ئه‌م توێژه‌ش تیشكى سه‌روو بنه‌وشه‌یی هه ڵده‌مژێت كه‌له‌خۆره‌وه‌ دێت به‌ره‌و زه‌وى ئه‌گه‌ر ئه‌م توێژه‌ش نه‌بێت هه‌موو دروستكراوه‌كان ده‌مرن له‌سه‌ر زه‌وى.
پاشه‌ رۆژى سه‌خت و ناخۆش
خوێندنه‌وه‌ تازه‌كان ئاماژه‌ ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه‌ ڕێژه‌ى گازى كاربۆن له‌هه‌وادا ئێستا له‌%30 زیاتره‌ له‌ سه‌رده‌مه‌كانى پێشودا،به ڵام گازى(میثان) به‌رزتره‌ به‌ڕێژه‌ى له‌ سه‌دا سه‌د هه‌مووساڵێك وه‌ ئه‌م زیاده‌یه‌ش زۆر ترسناكه‌،وه‌ بێ گومان ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ زیاده‌یه‌ به‌هۆى چالاكى مرۆڤه‌وه‌یه‌ له‌سوتاندنى سوته‌مه‌نىو به‌رهه‌مهێنانى ووزه‌،له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م زیاده‌یه‌ به‌رده‌وام بێت كه‌وا ئێستا هه‌یه‌ واده‌كات كه‌ پاش سه‌دساڵ ڕێژه‌ى گازى كاربۆن له‌هه‌وادا به‌رزتره‌ له‌هه‌ركاتێك كه‌تێپه‌ڕی له‌مێژووى زه‌وى له‌ماوه‌ى ملیۆن ساڵى ڕابردوو. زیادبوونى ڕێژه‌ى گازى كاربۆن ده‌بێته‌ هۆى گۆڕانكاری كتوپڕله‌ ئاوو هه‌وادا،پاشان ده‌بێته‌ هۆی كاره‌ساتى سرووشتى و برسێتى زیاتر له‌ جیهانى هه‌ژاراندا،ئاستى ئاو به‌رز ده‌بێته‌وه‌ چه‌ند مه‌ترێك به‌هۆى توانه‌وه‌ى شاخه‌ به‌سته ڵه‌كه‌كان له‌كیشوه‌ره‌ به‌سته ڵه‌كه‌كانى باكوورو باشوور ده‌بێت،به‌هۆى نوقوم بوونى شاره‌كانى نزیك كه‌نارى ده‌ریا به‌گشتى. زیادبوونى ڕێژه‌ى كاربۆن له‌سه‌ده‌كانى ڕابردودا له‌سه‌ر زه‌وى به‌هۆى كارلێكه‌كانى دیارده‌ جیۆلیۆجیه‌كان بوو وه‌كو گڕكانه‌كان و ئه‌و گازانه‌ى كه‌ فرێیان ده‌دات،له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ى كه‌ گڕكانه‌كان ده‌ریان ده‌ هاوێژێت له‌ڕابردوودا كه‌متره‌ له‌وه‌ى كه‌ مرۆڤ ئه‌مرۆ ده‌ریده‌هاوێژێت له‌ پیسیه‌كان.
قورئان ده‌كۆلێته‌وه‌ له‌ سووڕى پیس بوونى زه‌وى
هه‌روه‌ك بینیمان كه‌ خوێندنه‌وه‌ تازه‌كان بۆ مێژووى زه‌وى ئاماژه‌ ده‌كات كه‌وا سوڕێك هه‌یه‌ بۆ به‌رگى هه‌وایی زه‌وى له‌كاتێكى ڕابردوودا پڕبوو له‌گازه‌ ژه‌هراوویه‌كان،دواییش ڕێژه‌ى گازه‌ ژه‌هراوییه‌كان نزم بویه‌وه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ به‌پێی زانستى ڕێك و ئالۆز،پاشان به‌سه‌ریا تێپه‌ڕین وڕزگاریان بوو له‌م شێواندنه‌ له‌هه‌واى زه‌ویدا،ئه‌گه‌ر ئه‌م كردارانه‌ نه‌بوونایه‌ ژیان په‌یدا نه‌ئه‌بوو له‌سه‌ر زه‌وى زاناكان هه‌واڵمان ده‌ده‌نێ كه‌ڕێژه‌ى پیسبوون زیادى كردووه‌،جارێكى تر ده‌بینین كه‌ زاناكان بانگه‌وازى ئاگر كردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن به‌گوێی مرۆڤه‌كاندا كه‌ ئه‌م زه‌ویه‌ پیس نه‌كه‌ن چونكه‌ به‌ره‌و كاره‌سات ده‌یانبات،له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێشتر قورئان ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ڕاستى ئه‌م زانیارییه‌ى باسكردووه‌ بۆمان كه‌ئه‌فه‌رموێ ئه‌م زه‌ویه‌ رۆژانى رابردوو سازو ئاماده‌ نه‌بوو بۆژیان خواى گه‌وره‌ سازو چاكى كردوو فه‌رمانیشى به‌وه‌كرد كه‌ خراپی نه‌كه‌ین و بپاڕێینه‌وه‌ له‌خواى گه‌وره‌ كه‌دوورمان بخاته‌وه‌ له‌ شه‌ڕی كاره‌سات و ناخۆشى سرووشتى،وه‌ك ده‌فه‌رموێ له‌الاعراف ایه‌ 56
ماناكه‌ى:خراپه‌ مه‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌وى دواى ئه‌وه‌ى كه‌ ساز كراوه‌ بپاڕێنه‌وه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ به‌ترس و هیواوه‌ چونكه‌ به‌زه‌یی په‌روه‌ردگار نزیكه‌ له‌ چاكه‌كاران) ئه‌م ئایه‌ته‌ چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت:
1-ئاگادارمان ده‌كات له‌دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خراپه‌ له‌سه‌ر زه‌وىپاشان پیس بوونى
2-ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێشتر زه‌وى رۆژێك بووه‌ پیس و ئالووده‌ بووه‌ خواى گه‌وره‌ سازى كردووه‌و فه‌رمانمان پێده‌دات كه‌ جارێكى تر ‌ دواى سازو ئاماده‌ كردنى.
3- ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ هیوا بڕاو نه‌بین له‌به‌زه‌یی و سۆزى په‌روه‌ردگارومژده‌ى خێرو خۆشی بده‌ین چونكه‌ خواى گه‌وره‌ توانایه‌ به‌ سازكرنى ئه‌م شێواندنه‌ى ده‌ورووبه‌ر، ده‌فه‌رموێ(ان رحمه‌ الله‌ قریب من المحسنین) واته‌:به‌زه‌یی په‌روه‌ردگار نزیكه‌ له‌ چاكه‌كاران.
4-ئاماژه‌ ده‌كات بۆگرنگى پاڕانه‌وه‌ له‌م چه‌رخه‌دا چونكه‌ ئه‌مرۆ خراپه‌ى ده‌وروبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ زه‌وى ده‌كات به‌ كاره‌ساتى سروشتى وه‌ك باو بۆرا ن و تسۆنامى وبارانى ترشه ڵۆكى،وه‌ك ده‌فه‌رموێ (وادعوه‌ خوفا و طمعا)،واته‌ بپاڕێنه‌وه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ به‌ ترس و هیواوه‌.
500 زانا كۆده‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیه
‌ له‌كۆنگره‌ى پاریس 2 كه‌ له‌سه‌ره‌تاى 2007دا به‌سترا زیاتر له‌500 زانا له‌نێو هه‌موو وولاتان كۆبونه‌وه‌،تیایدا ده‌رچون به‌ چه‌ند ئامانجێك كه‌ گرنگه‌كه‌یانه‌ ئه‌ویش خراپ بووونى ده‌وروبه‌رو پیسبوونى زه‌وی و ووشكایی و ده‌ریاكانى داپۆشیوه‌،ته‌نانه‌ت مرۆڤ و ڕووه‌ك و گیانه‌وه‌رانیش،كه‌مرۆڤ به‌رپرسیاره‌ له‌و خراپ بونه‌،ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆبه‌رزى ڕێژه‌ى گازى كاربۆنى به‌رگى هه‌وایی.
جێى سه‌رسوڕمانه‌ كه‌ قورئان به‌ پوختى ئه‌م ئه‌نجامه‌ى پێ وتوین ته‌نها له‌ئایه‌تێكدا ئاماژه‌ ده‌كات به‌ په‌یدابوونى ئه‌م خراپه‌یه‌ له‌ووشكایی و ده‌ریادا به‌هۆی مرۆڤه‌وه‌،ده‌فه‌رموى(ضهر الفساد فى الارض)الروم.
خراپ بوون چییه‌؟له‌ماناى خراپ بوون واته‌ وشكىو بێ پیتى،ڕوودانى ووشكى له‌ ئه‌نجامى بێ بارانىو كاره‌ساتى سرووشتىو له‌ناوبردنى ڕووه‌ك و گیانه‌وه‌ر،له‌به‌رئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى به‌مرۆڤه‌كان كردووه‌ كه‌نه‌بن به‌هۆى تێكچوونى هه‌واى زه‌وىو خراپ بوونى.وه‌ ئه‌مه‌ش قورئان بۆمان باس ده‌كا كه‌:خراپبوون جۆری هه‌یه‌ ،خراپ بوونى ڕه‌وشت و ده‌وروبه‌ر،ئه‌م ئایه‌تانه‌ له‌سه‌رده‌مێك هاته‌ خواره‌وه‌ كه‌هیچ كه‌س زانیارى نه‌بوو كه‌ڕۆژێك دێت له‌ سه‌ر زه‌وى كه‌ ڕێژه‌ى پیس بوون زۆرده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌ له‌خراپ بوونى هه‌واى زه‌وى ده‌كات.
له‌م فه‌رمووده‌ پیرۆزه‌دا مژده‌ ده‌دات به‌موسڵمانان كه‌وا ده‌ریاو ئاوه‌كان و بارانه‌كان زیاد ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ده‌شت و بیابانه‌كان پڕبێت له‌ دارستان و ده‌ریا،زاناكان دووپاتى ئه‌وه‌یان كردووه‌ له‌ لێكۆلینه‌وه‌ تازه‌كانیان ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان زیاتر بپاڕێینه‌وه‌ له‌خواو بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆلاى خوا هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت له‌سه‌ر زمانى پێغه‌مبه‌ر نوح(علیه‌ السلام)[فقلت استغروا ربكم...ٍ]نوح 12-15.
پوخته‌ى باسه‌كه‌مان:له‌به‌زه‌یی په‌روه‌ردگاره‌ كه‌ ئه‌م زه‌ویه‌ى بۆ دروست كردوین و كاتێك زۆر پیس ببوو دواییش سازى كرد بۆ ژیان و فراوانه‌ بۆئه‌وه‌ى تیایدا بمێنینه‌وه‌ و سو‌پاسی خوا بكه‌ین له‌سه‌رى،خواى گه‌وره‌ فه‌رمانمان پێده‌كات كه‌له‌پاڕانه‌وه‌دا زۆر ڕۆ بچین بۆئه‌وه‌ى له‌ شه‌ڕى كاره‌ساتى ده‌وروبه‌ر كه‌زه‌وى چاوه‌ڕێیه‌تى دوورمان بخاته‌وه‌. 

هاشم ئه‌حمه‌د





سچ ئیسلام دۆست

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-10 17:28:01

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: سه‌ر زه‌وى خراپ مه‌كه‌ن پاش چاك كردنى

ده‌ستت خۆش بێت  بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-10 17:56:46

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: سه‌ر زه‌وى خراپ مه‌كه‌ن پاش چاك كردنى

زۆر سوپاس کاکه‌ حسێن ده‌ستی تۆش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-06-10 18:11:42

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsVistaMSIE7

Re: سه‌ر زه‌وى خراپ مه‌كه‌ن پاش چاك كردنى

ده‌ست خۆش ئازیزم بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ جوان و زانیاریه‌ به‌سوده‌ هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-06-10 18:28:43

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: سه‌ر زه‌وى خراپ مه‌كه‌ن پاش چاك كردنى

زۆر سوپاس کاکه‌ سانکۆ

ده‌ستی تۆش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-06-24 21:40:11

زانيار
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-17
دواترین سه‌ردان: 2011-07-08
په‌یامه‌كان: 407
WindowsXPFirefox

Re: سه‌ر زه‌وى خراپ مه‌كه‌ن پاش چاك كردنى

سلاو ده سته كانت خؤ ش بيت به به هيواى به رده واميت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net