.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














هانده‌رانی یانه‌ی سان مارتنی ئه‌رژه‌نتینی ده‌چنه نێو راهێنانی یانهكهیانهوهو یاریكهرانو راهێنه‌ر گه‌مارۆ دهدهنو ئاگاداریان ده‌كه‌ن گه‌ر تیپه‌كه‌یان داببه‌زێته ریزی پله دووه‌كان، هه‌مویان ده‌كوژرێن.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئه‌رژه‌نتین ده‌ڵێن نزیكه‌ی 50 هانده‌ر ئه‌م كاره‌یان كردوه‌و فیشكهیان به‌سه‌ر تیپه‌كه‌دا ته‌قاندووه تا هه‌ڕه‌شه‌كانیان به‌جدی وه‌ربگیرێت. كریستیان كانیۆ كه هێرشبه‌رێكی چیللی یه‌و له‌م یانه ئه‌رژه‌نتینیه یاری ده‌كات، رایگه‌یاند "هانده‌ران پێیان وتووین ده‌بێت ئه‌م سێ یاریه‌ی داهاتوو ببنه‌وه‌و نابێت تیپه‌كه‌مان داببه‌زێت، گه‌ر وانه‌كه‌ن، خۆتان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن".
هێرشبه‌ره‌كه وتیشی هانده‌ره چه‌كداره‌كان له راهێنه‌ر كۆبونه‌ته‌وه‌و به‌و تۆمه‌تباریان كردووه كه به ئسلوبی به‌رگری یاری ده‌كات، داوایان كرد كه ئه‌م نۆخاڵهی ماوه بیبه‌نه‌وه.
یانه‌ی سان مارتن له پله‌ی 19ی خولی ئهرژهنتینیدایه كه له 20 یانه پێكهاتوون، له‌م خوله‌شدا خاوه‌نی ریزبه‌ندی 19و 20 راسته‌وخۆ داده‌به‌زنه ریزی پله دووه‌كان
ئاوێنه

له‌سه‌ر هێڵ نییه