.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














كۆمپانیای (گوگڵ – google.com) بۆ دروێنه و كورتكردنه‌وه‌ی سه‌وزایی و چیمه‌نی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای كۆمپانیاكه‌ی مێگه‌له بزنێكی به گرێبه‌ست دامه‌زراند.
به پێی هه‌واڵێكی بڵاوبۆوه له سایتی كۆمپانیای گوگڵ، ئه‌م بزنانه له كۆمپانیای (له‌وه‌ڕگه‌ی كالیفۆرنیا) به‌كرێ گیراون، به پێی گرێبه‌ستی نێوان هه‌ر دوو كۆمپانیا، ده‌بێت نزیكه‌ی 200 بزن بۆ حه‌وشه‌ی باره‌گای سه‌ره‌كی گوگڵ ره‌وانه بكرێت و له‌وێ له‌وه‌ڕ بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر ده‌بێته هۆی كورتكردنه‌وه‌ی چیمه‌نی باخچه‌كه، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی په‌ییندان و به‌هێزكردنی سه‌وزاییه‌كه.
له‌مباره‌یه‌وه كۆمپانیای گوگڵ رایگه‌یاندووه، خه‌رج و بڕی تێچووی بزنه‌كان به قه‌د تێچووی ئامێره‌كانی كورتكردنه‌وی چیمه‌نه، بۆ پاریَزگاریكردنی بزنه‌كانیش بڕیاره سه‌گێكی سكۆتله‌ندی به ناوی (جین) بخرێته لیستی مووچه وه‌رگرانی گوگڵ، تاكو له‌م ئه‌ركه‌دا یارمه‌تی شوانه‌كان بدات.
هه‌روه‌ها تا ئیَستا هیچ هه‌واڵێك له‌سه‌ر كاردانه‌وی ئه‌و كرێكارانه‌ی به‌هۆی هاتنی بزنه‌كان بێكار ده‌بن، بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌نجومه‌نی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئاژه‌لان (PTI) رایگه‌یاندووه، به بڕوای ئه‌وان، ئه‌گه‌ر ئاسایش و مافی بزنه‌كان بپارێزرێت، ئه‌م كاره هیچ گرفتێكی نی‌یه، له به‌رامبه‌ردا نوێنه‌ری گوگڵ وتوویه‌تی: تا ئه‌و كاته‌ی بزنه‌كان لای گوگڵ بن، ئه‌وا كۆمپانیا له ته‌ندروستیان به‌رپرسیاره، بۆیه هه‌وڵده‌دراوه ته‌واوی پیَداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dast xosh kaka rebeen
sarkaw twbet



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه