.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













یادی 120 ساڵه‌ی دروستكردنی یه‌كه‌م پیتزا كرایه‌وه 
ده‌نگوباس – به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 120 ساڵ به‌سه‌ر دروستكردنی یه‌كه‌م پیتزا، شاری ناپۆلی له باشووری ئیتاڵیا ئاهه‌نگێكی به‌خۆوه‌بینی.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا نزیكه‌ی 100 كه‌س به جلوبه‌رگی ته‌قلیدییه‌وه شه‌قامه‌كانی شاره‌كه گه‌ڕان و ژنێكیش كه جلوبه‌رگی شاژنه مارگرێتی له‌به‌ر كردبوو به تریشقه‌یه‌ك به‌ناو شاردا ده‌گه‌ڕا و له سه‌نته‌ری شاره‌كه‌دا ده‌ستیكرد به پیتزا خواردن.
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باس لهوهدهكهن كه له 1889دا شاژنه مارگرێت دو سافوا داوای له به‌ناوبانگترین چێشتلێنه‌ر له ناپۆلی كرد كه شتێك دروست بكات بۆئه‌وه‌ی گه‌ل تێربكات.
هه‌ربۆیه چێشتلێنه‌ره‌كه پیتزایه‌كی دروست كرد له‌سه‌ر شێوازی ره‌نگی ئاڵای ئیتاڵیا له‌و كاته‌دا كه سه‌وز و سپی و سوور بوو ناوی شاژنه مارگرێتی لێناو له‌وكاته‌وه ئه‌و پیتزایه ناوبانگێكی جیهانی په‌یداكرد.
جێی باسه چێشتخانه‌ی "براندی" تایبه‌ت به دروستكردنی پیتزا كه "ئیسبۆزیتۆ براندی" یه‌كه‌م پیتزای مارگرێتی دروست كرد، جێگه‌ی سه‌ره‌كی سه‌ردانكه‌رانی شاره‌كه‌یه و هه‌ر گهشتێارێك بچێته شاره‌كه سه‌ردانی ده‌كات، هاوكات كه‌سایه‌تییه سیاسیی و هونه‌رییه‌كانی ئیتاڵیاش به‌رده‌وام سه‌ردانی ئه‌و چێشتخانه‌یه ده‌كه‌ن. 
ده‌نگوباس

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه








چه‌ن حه‌زئه‌که‌م بچم بۆ ئیتالیا پیتزای ئه‌وی بخۆم....ده‌ست خۆش بیت بۆ بابه‌ته‌که‌ت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سوپاس sozi_2020 گیان
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت زۆر دڵخۆش بووم ئازیزم
هیوادارم به دڵت بێت زۆر خۆش پیززاكه ده‌خوات حه‌زم لێ‌كرد هاهاها
*****************************************
هاهاها سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت aishwarya گیان ئنشهلله ده‌چیت بۆ ئیتالیا به‌س منت بیر نه‌چێت منیش به‌ره هاهاها
هاورێ گیان خۆ لێره‌ش پیزای وای لێیه زۆر خۆشیشه برۆ بۆ پیززای زه‌یتون ئه‌وه‌ی ئه‌وێ زۆر خۆشه نه‌بێت به ریكلام بۆی من زۆر پیززام خواردووه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی زه‌یتون خۆش نه‌بووه هاهاها
سه‌ركه‌وتوو بیت
*****************
*********
*****
ئالان
له‌سه‌ر هێڵ نییه