❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سور بونی ئیسلام بۆ پارێزگار كردنی ته‌ندروستى ئافره‌ت و منداڵه‌كه‌ی به‌ نه‌گرتنى رِۆژو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-16 19:43:07

same
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-01
دواترین سه‌ردان: 2010-07-06
په‌یامه‌كان: 15
WindowsXPMSIE

سور بونی ئیسلام بۆ پارێزگار كردنی ته‌ندروستى ئافره‌ت و منداڵه‌كه‌ی به‌ نه‌گرتنى رِۆژو

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ:
[وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ]البقرة: 184
واته‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی ناتوانن رۆژو بگرن له‌ سه‌ریانه‌ فدیه‌ بده‌ن، كه‌ نان دانی هه‌ژارانه‌.
ئه‌بو داود له‌ عیكره‌مه‌ی وه‌رگرتوه‌، كه‌ ئیبن عه‌بباس ده‌رباره‌ی فه‌رموده‌ی خوای گه‌وره‌ [وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ]  گوتویه‌تی: ئه‌م روخسه‌ت و رێگه‌دانی رۆژو نه‌گرتنه‌، بۆ به‌ساڵاچو و پیره‌ و بۆ ئافره‌تی به‌ته‌مه‌نه‌. كه‌ له‌ بری هه‌ر رۆژێك هه‌ژارێك نان بده‌ن. ئافره‌تی سك پرِ و شیرده‌ر، گه‌ر له‌ خۆیان، یان له‌ منداڵه‌كه‌یان بترسن، كه‌ به‌ به‌رۆژوبون توشی مه‌ترسی ده‌بن، ئه‌وا بۆیان هه‌یه‌ به‌رۆژو نه‌بن و فدیه‌ بده‌ن، كه‌ تێر كردنی یه‌ك هه‌ژاره‌ له‌ هه‌ر رۆژێك دا. (به‌زار) گێرِاویه‌تیه‌وه‌.
له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌شی زیاد كردوه‌ و ده‌ڵێ: ئیبن عه‌بباس به‌ دایكی كورِه‌كه‌ی ده‌گوت: (تۆ له‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ زۆر به‌زه‌حمه‌ت رِۆژوى بۆ ده‌گیرآ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌سه‌رت پێویسته‌ فیدیه‌ بده‌ی و قه‌زا نه‌كه‌یه‌وه‌). دار  القطني  ئیسناده‌كه‌ی به‌ (صحيح) داناوه‌
له‌ (نافع)ه‌وه‌ كه‌ ئیبن عومه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ئافره‌تی دو گیان پرسیاری لێ كرا، كاتێك گه‌ر به‌ رِۆژو بێ، به‌ڵام له‌وه‌ بترسێ منداڵه‌كه‌ی توشی مه‌ترسی ببێ، ئه‌ویش فه‌رموی: با به‌رۆژو نه‌بێ و له‌ شوێنی هه‌ر رِۆژێك یه‌ك (مُد) واته‌: (یه‌ك مشت گه‌نم) بدات به‌ هه‌ژاران. مالك و به‌یهه‌قی گێرِاویانه‌ته‌وه‌.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: ((إن الله وضع عن المسافر الصوم وشطر الصلاة، وعن الحبلى والمرضع الصوم)). رواه أبوداود والترمذي وأبن ماجة (سنده جيد)

واته‌: خوای به‌خشنده‌ رۆژوگرتن و نیوه‌ی نوێژی له‌سه‌ر رِێبوار(مسافر) هه‌ڵگرتوه‌، هه‌روه‌ها بۆ ئافره‌تی دو گیان و شیرده‌ریش.
له‌م باره‌یه‌وه‌ چه‌ند ئایه‌تێك هاتوه‌ كه‌ ده‌بێ نه‌خۆش و رِێبوار رۆژو بگرنه‌وه‌. به‌ڵام له‌سه‌ر ئافره‌تی دو گیان و شیرده‌ر پێویست نه‌كراوه‌. ئه‌م حوكمه‌ شه‌رعىیه‌ چه‌ند ئاسانه‌، كه‌چی له‌ نێو زۆربه‌ی مسوڵماناندا شاراوه‌ و نادیاره‌، نه‌زانراوه‌ و بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ى ئافره‌تی دو گیان و شیرده‌ر منداڵه‌كه‌یان تیا بچێ، یان نه‌خۆشی رِوی تێ بكات.
ئافره‌ت كاتێك ده‌زانێ ده‌بێ رۆژوه‌كه‌ بگرێته‌وه‌، ناچار رۆژو ده‌گرێ و خۆیی و منداڵه‌كه‌شی توشی زه‌ره‌رو زیان ده‌كات!
نازانم ئافره‌تی دو گیان، یان شیرده‌ر كه‌ی كاتێكی بۆ ده‌لوێ و ده‌گونجێ، كه‌ رِۆژوه‌كه‌ی بگرێته‌وه‌، چونكه‌ ئافره‌ت به‌ تایبه‌تی له‌ یه‌كه‌م ساڵی شوكردنیدا له‌ نێوان سكپرِی و شیردان دایه‌!
هه‌ندێك له‌ ئیمامی مه‌زهه‌به‌كان له‌سه‌ر ئافره‌تی دوگیان و شیرده‌ریان به‌ واجب داناوه‌، رۆژو بگرنه‌وه‌.
بێگومان ئه‌م ئیمامانه‌ -رِه‌حمه‌تی خوایان لێ بێ- چاویان به‌و به‌ڵگانه‌دا نه‌خشاندۆته‌وه‌، ئه‌گینا نه‌یان ده‌توانی موخاله‌فه‌ی بكه‌ن. له‌ كاتێكدا گشتیان گوتویانه‌ گه‌ر فه‌رموده‌یه‌كی صحيح هه‌بو ئه‌وه‌ مه‌زهه‌بی منه‌.
ئیبن عومه‌ر و ئیبن عه‌بباس ده‌ڵێن: ((الحبلى والمرضع إذا أفطرتا عليهما الفدية ولا قضاء عليهما!!)).
واته‌: ئافره‌تی دو گیان و شیرده‌ر، گه‌ر به‌ رِۆژو نه‌بون، له‌سه‌ریانه‌ فدیه‌ بده‌ن و قه‌زایان له‌سه‌ر نى یه‌.
قسه‌كانی ئیبن عه‌بباس و ئیبن عومه‌ر حوكمه‌كه‌ی (مرفوع)ه‌. چونكه‌ وانابینرێ ئه‌م دو زانایه‌ له‌ خۆیانه‌وه‌ قسه‌ بكه‌ن.

لةسايتى/(به هه شت) ـه وه

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن same (2009-06-16 19:45:00)

Kurdzhin
هزاران شاخه كل تقديم به آينه شكسته اى كه لبخند تورا هزاران بار تكرار ميكند

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-17 04:22:45

زانيار
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-17
دواترین سه‌ردان: 2011-07-08
په‌یامه‌كان: 407
WindowsXPSafari

Re: سور بونی ئیسلام بۆ پارێزگار كردنی ته‌ندروستى ئافره‌ت و منداڵه‌كه‌ی به‌ نه‌گرتنى رِۆژو

ه‌ستت خۆش بێت  بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌

خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرت بده‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net