.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















زۆرێك له خه‌ڵكى موسڵمانى ئهمرِۆ خۆیان دووچارى گرفێك كردووه ، كه گوایه سه‌ر له‌به‌ر هه‌موو جیاوازیه‌كانى ئه‌م رِۆژگاره ده‌رناكه‌ن و نازانن گوێ له كێ بگرین وبهقسهى كێ بكه‌ین و له‌كێ وه دینه‌كه‌مان وه‌رگرین و تێبگه‌ین ؟! خۆ سهرهرِاى ئه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه جیى خۆیه‌تى ، شایانى باسیشه كه بزانین ئه‌نجامى ئه‌دا نه‌كردنى كه‌مترین ئه‌ركى سه‌رشانمان كه تێگه‌یشتنه له بنه‌ماكانى دینه‌كه‌مان واده‌كات واقمان ورِبمێنێ له ئاست ئه‌و گرژى وئالۆزیهیى ئهمرِۆ ، سه‌ره‌نجام وا دێته پێش چاومان كه ئێستا نوێنه‌رانى ئه‌م ئاینه گه‌وره‌یه ته‌نها دوو جۆر گروپن ئه‌میان میانرِه و ئهویترش توندرِهو!!
به‌ڵام به‌داخه‌وه چونكه هه‌وڵى تێگه‌یشتنمان نه‌داوه له دینه‌كه‌مان ، كه‌وتووینه‌ته ئه‌م هه‌ڵه‌وه ته‌نانه‌ت له ته‌ماشاكردنى واقعیشدا ، جا پێش ئه‌وه‌ى باسى ئه‌و دوو جۆره‌ى لاى تۆ بكه‌م ـ سێ جۆر رێچكه هه‌یه ـ ، ئه‌زانم پرسیارت ئه‌وه‌یه ـ چۆن ؟!! ـ منیش ده‌ڵێم : به‌م شێوه‌یه :
بنچینه : ئه‌بێ ئه‌وه بزانین كه ئیسلام خۆى دینێكى میانرِهوه و میانرِهویش خودى ئیسلامى حه‌قیقى و رِاستى پهیرِهو كردنى به‌رنامه‌ى په‌روه‌ردگار و رێگه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوایه صلى الله عليه وسلم ، خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ : [ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِّتَكُونُواْ شُهَدَاء عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا ...] ( البقرة : 143 ) ، واته : هه‌رچۆنێ بۆ ئاینى پیرۆزى ئیسلام رێنمایمان كردن ، هه‌ر ئاواش له ته‌واوى ئیش و كاردا ، كردوومانن به ئوممه‌ت و گه‌لێكى میانرِهو ، تا له‌سه‌ر خه‌ڵكى ببنه شایه‌ت ، وه پێغه‌مبه‌ریش به‌سه‌ر گشتانه‌وه شایه‌ت بێت ، ئاخۆ كێ شوێنى كه‌وتووه و كێیش سه‌رپێچى كردووه .
جا ئه‌مه یه‌كه‌م رێگه‌ى پهیرِهوكردنى ئاینى ئیسلامه به‌شایه‌تى خواى گه‌وره ، دووه‌كه‌ى تر به پێى ئه‌مه ده‌پێوین ، چونكه په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ بۆ ئه‌وه‌ى ببن به شایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وانى تره‌وه ، چۆن ده‌بین به شایه‌ت ؟ به‌وه‌ى كه له هیچ شتێك‌دا له‌سنورى دینهكــــه دهرنــــهچین . چـــــــۆن دهنـــــهچین ؟ چه‌ند جـــــۆر دهرچـــــوون هه‌یه ؟ ئــــــارام به هه‌موویمان نووسیوه ، یـــــه‌ك رێگه‌ى میانرِه و باسكرا ، دووجۆریش ده‌رچوو لێى هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن :
یه‌كه‌م : ده‌رچوون به ( زیادهرِهوى ) : ئه‌م جۆره توندرِهوه یان میانرِهو ؟ به‌وه نیه كه هه‌ڵگرانى چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن ، به‌ڵكو به‌وه‌یه كه چه‌ند شته‌كان له ئاستى خۆى پیشانده‌ده‌ن و پهیرِهوى ده‌كه‌ن ، زیادهرِهوى واى له به‌شێكیان كرد كه نه‌توانن له‌وه تێبگه‌ن ، كه رِاسته خودا ئه‌م دینه‌ى بۆ سه‌ر زه‌وى ناردووه تاكو حوكمى پێ بهرِێوه ببرێت ، به‌ڵام خۆ خودى قورئان و سوننه‌ت ناتوانن حوكم بهرِێوه ببه‌ن ، به‌ڵكو ئه‌بێت خه‌ڵكى پهیرِویان بكات ، بۆیه سه‌ره‌نجام كه‌وتنه ئه‌و زیادهرِهوییهى كه وتیان ئیمامى عه‌لى و هاوه‌ڵان كافربوون چونكه هه‌ستاون به حوكم كردنى خه‌ڵكى ، یان كۆمه‌ڵێكى تر ئه‌وه‌نده رِۆچوون له گه‌وره كردنى ئال و به‌یتى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم تاوه‌كو گه‌شته ئه‌وه‌ى هه‌ندێكیان به خواى بزانن و هه‌ندێك رِاگرى كه‌ون و هه‌ندێكی تریش شیفاى ده‌رده‌داران ده‌دات ئه‌گه‌رچى مردبێتیشن . له‌ملاشه‌وه كۆمه‌ڵێكى تر ئه‌ولیا و پیاوچاكانیان لێگۆرِاوه به‌شێوه‌یه‌ك كه داواى رۆزى و شیفا و مان ونه‌مان و هات و هاوار و قوربانى و ته‌نها نه‌زر به‌وان ده‌كه‌ن .
دووه‌م : ده‌رچوون به ( كه‌م رِهوى ) شل رِهوى : ئه‌مانه‌ش خۆیان وا دیننه پێش چاو كه میانرِهون بهلاَم توندرِهویشن ، هه‌رچه‌ند وا بێنه پێش چاو ، هه‌ڵده‌سن به كه‌مكردنه‌وى په‌یوه‌ست بوون به ئه‌نجامدانى فه‌رمانه‌كانى ئاینى په‌روه‌ردگار ، شل گیرن به‌رامبه‌ر ئه‌داكردنى فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره و رِهسولى خوا صلى الله عليه وسلم ، به نێوى ئه‌وه‌ى كه ئه‌یانه‌وێ قورسى نه‌كه‌ن له‌سه‌ر خه‌ڵكى و ئه‌م دینه لهسهردهمانێكا ئاسایى بووه به‌و شێوه‌یه پهیرِهو بكرێت به‌ڵام ئیستا دوژمنانى دین زۆرن و به پڵاسهوهن بۆ موسوڵمانان و نابێ كارێ بكه‌ین كه خه‌ڵكى تاربنهین له دین ـ كه تاریشیان ده‌نێن ـ با نه‌رم بین وشل بین و تهرِ بین ... ، تا ده‌گاته ئه‌وه‌ى ئه‌م نه‌رمى و شلى و تهرِییه ـ خۆش ده‌بێته‌وه ـ چۆن ؟ ، به‌وه‌ى ئه‌وه‌نده كه‌م په‌یوه‌ستن به ئه‌ركه‌كانیانه‌وه توشى سفورى كچانه و كورِانه ، تێكه‌ڵاوى بێ سنور ، تاوان كردن ، به‌ربڵاوى هه‌ڵسوكه‌وتى دوو رِهگهز ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى كه‌وتیان با خه‌ڵكى رِانهكهن لـــــه دین ـ ســـهرهنجـــــامى بانگهشهكانیانه ـ ، چونكه وتت قه‌یدى چیه تێكه‌ڵاوى عه‌شق دروست ده‌بێت ، ئه‌ویش پێویستى به شیعر و گۆرانى هه‌یه خۆ گۆرانى الله الله بۆ ئه‌وه ناشێ ، ناچار گورانى و مۆسیقاى ئیسلامیمان پێویسته و دواجاریش سه‌یرى میمۆرى مۆبایله‌كانیان ده‌كه‌یت ده‌بینى فڵان و فیسارى فارسى و توركى و عه‌ره‌بى و هندى و كوردیه ! كه نه‌ك هه‌ر به‌ناو دینیش نین گۆرانیه‌كانیان وشه‌ى كوفریشى تیدایه ، ئه‌و ده‌ڵێ ( قسم نخور بجانم ) ئه‌وى تر ( قه‌سه‌م به‌تۆ ) ئه‌ویش ( من تورا میپرستم ) ئه‌ویش ( اله الحب )ى هه‌یه . باوهرِم پێبكه‌ن زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى ئه‌م جۆره گۆرانیانه گوێ لێ ده‌گرن پێیان وتووم وتراوه مۆسیقا حه‌ڵاله دواتریش ده‌ڵێن ئه‌ى خۆ ئێمه گوێ له كوفره‌كه‌یان ناگرین !!! هه‌موو بواره‌كانى تریش به‌و شێوه‌یه ، تا ئه‌م كه‌م رِهوییه ده‌بێته هۆى گهناندنى كۆمه‌ڵگا ، سه‌ره‌نجام واى لێ دێت كه مه‌به‌سته‌كانى شه‌رع ئه‌وه‌نده كاڵ ده‌بێته‌وه تا رِهنگى نامێنێت .
ئه‌مانه هه‌رسێ رِێرهوى پهیرِهو كردنى ئاینى ئیسلام بوون به شێوه‌یه‌كى گشتى ، ئێستا پێوه‌رێكى قورئانیمان هه‌یه و دوویش مرۆڤى ، ئه‌وانه‌ى به‌ڵگه و پێوه‌ر و سنورى شه‌رعى بۆ كاره‌كانیان داده‌نێن ، ئه‌وانه له واقیعدا دیارن و هاوار ده‌كه‌ن . ئه‌وانى تریش یارى به رِاوبۆچوونهكانى خۆیان ده‌كه‌ن ، تۆ ئێستا به‌و كه‌سانه‌ى كه زیادهرِهوى ده‌كه‌ن یان به‌وانه‌ى كه كهمرِهوى ده‌كه‌ن ده‌ڵێى توندرِهو ؟ یان میانرِهو ؟!! خۆ ئه‌زانم نازانى چین!!
ئه‌وانه‌ى دینى خوا ده‌كه‌نه سه‌رچاوه‌ى به‌ڵگه‌ى كاره‌كانیان و ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ن له‌و دینه‌دا هه‌یه ، یان له قورئان وه یان له فه‌رمووده راستهكانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم دا هاتووه وه به‌و شێوه‌یه‌یى كه هاوهڵانى بهرِێزى v تێیگه‌یشتوون و كرداریان پێكردووه ، ئه‌مانه‌ن میانرِهو و نه‌رم و نیان به‌شایه‌تى قورئان ، ئه‌مانه خوا به خوا ده‌زانن و هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك كه تایبه‌ت بێت به خواوه ته‌نها بۆ خواى ده‌كه‌ن وه‌كو " هاوار كردن ، هانا بردن ، پشت به‌ستن ، سوپاس كردن ، داواى یارمه‌تى و شیفا و رِۆزى و ئیمان و چاكه ... ، هه‌روه‌ها نه‌زر و قوربانى و خێر و سه‌ده‌قه و زه‌كات ، و ته‌نها زیاره‌تى ماڵى خوا ده‌كه‌ن . پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم ته‌نها به‌نده‌یه‌كى خوایه و ناپه‌رسترێت وه پێغهبهرێكه و گوێرِایهڵى ده‌كرێ و سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كانى ناكرێت ، هیچیش له‌و په‌رستشانه‌ى خوا بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ناكه‌ن ، هه‌روه‌هاش بۆ هاوه‌ڵان و پیاو چاكان و ئهولیاكانى خوا ، هه‌ر كه‌س له شوێنى خۆى داده‌نێن و ئه‌و پهرِى رِێز و قه‌دریان ده‌زانن و زیادهرِۆیى و كهمرِهوى تێداناكه‌ن . هه‌روه‌ها له كردهوهكانیشایاندا هه‌ر له نوێژ و رِۆژ و زه‌كات و حه‌ج و كار وكاسبى و خوێندن و جل و به‌رگ و سه‌ر و رِیش و هه‌ڵس وكهت له‌گه‌ڵ رِهگهزى به‌رامبه‌ردا ... ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بن به‌هه‌مان جۆر حیجاب و حیشمه‌ت و ده‌روده‌شت و خوێندن و شوكردن و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ردا ، وه سه‌ربارى ئه‌مانه‌ش پهیرِهوكردنى ورد و درشتى سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به پێى توانا ، هه‌ر ئه‌مه‌ش واى لێكردوون كه نامۆ بێنه پێش چاوى خه‌ڵكى، خۆ نامۆبوونیان له خراپیاندا نیه ، به‌ڵكو په‌یوه‌ست بوونیان به رِاسته رِێگهى ئیسلامه‌وه واى لێ كردوون ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم شایه‌تى بۆ داوه ،، عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ : قَـالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم " بَدَأَ الإِسْلاَمُ غَرِيبًا وَسَيَعُودُ كَمَا بَـدَأَ غَـرِيبًا فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ " ( مسلم : 389 ) .. واته : ئه‌م ئیسلامه به نامۆیى سه‌رى هه‌ڵدا وه جارێكى تریش دهگهرِێتهوه سه‌ر ئه‌و نامۆییه ، سه‌رفرازى بۆ نامۆیان ـ خوا له‌وانه‌مان بكات ـ .
وه ئه‌مما ئه‌و دوو رِێچكهى تر ، یان زیاد دهرِۆن له ئاستى میانرِهى ( ئیسلام ) یاخود كه‌م دهرِۆن له ئاستى میانرِهوى ( ئیسلام ) ، هه‌دووكیان شل رِهون و ئیهمالن له ئه‌دا كردنى ئه‌ركه ئاینیه‌كانیان و توندرِهویشن چونكه سنورى دین به‌زاندن كارى كه‌سى توندرِهوه .
ئه‌مه‌بوو به شێوه‌یه‌كى گشتى و كورت و پوخت باسى میانرِهویمان كرد ، خۆت وه‌كو كه‌سێكى خوێنده‌وار تاوتوێى لایه‌نه‌كان بكه .
نه‌كه‌ى بیركه‌یته‌وه خۆت دوو دڵ كه‌یت و شه‌یتان دڵت بگرێت و بڵێى به‌م شێوه ناكرێت و ئه‌مه سه‌رده‌مى ئه‌وه نیه و ناتوانرێت دین به‌و شێوه‌یه به‌رجه‌سته بكرێت ، چونكه ئه‌گه‌ر نێرینه‌ى ئه‌وه به دوو چاوى خۆت هاورِهگهزهكانت ده‌بینیت هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌ى تۆدان و پابه‌ندیشن به دینه‌كه‌یانه‌وه ، نه تێكه‌ڵاوی ئافره‌ت ده‌كه‌ن زیاد له پێویست و نه هۆگرن به گۆرانى و مۆسیقاوه نه شل گیریشن بۆ دینى خوا .
ئه‌گه‌ر ئافرهتیشى ئه‌و باڵاپۆشه به‌شه‌رم و شكۆیانه ، ئه‌و هه‌موو خوشكه بهسنورانه له هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكدا ، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر تۆ ، ئیتر بیانوى ئه‌وه‌مان نیه بڵێین له‌م سه‌رده‌مه ناچێته‌سه‌ر ، وههڵنهسین به ئه‌داكردنى ئه‌ركه‌كانى سه‌ر شانمان .
هیوام وایه پێم نه‌وترێت توندرِهو ، خۆ هه‌موویم خستهرِوو ، جا ئه‌و وژدانهى مرۆڤ كه زیندو بوو خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كاته به‌خته‌وه‌رترین كه‌س و ئه‌و رِۆحهشى ده‌حه‌سێنێته‌وه ، دڵنیاشت ده‌كه‌مه‌وه ته‌نها ئه‌م رِێبازهى ئه‌هلى سوننه‌یه كه دڵ و رۆحهكانمان ئارام ده‌كات و پشوویه‌ك به‌و رِۆحهى تۆش ده‌دات كه ده‌یان كیلۆمه‌تر به خه‌یاڵ ؟
سه‌رچاوه به‌هه‌شت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن *حسێن خۆشناو* (2009-06-10 14:23:00)

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه
خوای گه‌وره خێرت بنوسێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh azizm

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه