.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














چۆن ئامانجه‌كانمان هه‌ڵبژێرین ؟
توێژه‌ری ده‌روونی : سامان سیوه‌یلی
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ڕاوێژكاریی خێزان
مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی به ئامانج و هیوا له‌ژیاندا هه‌میشه خولیای هێنانه‌دی ئامانجی به‌رز و گه‌وره‌یه تائێره ئاساییه و مافی هه‌موو كه‌سێكه ئامانجی له‌م جۆره له‌پێش خۆیدا دابنێت و هه‌وڵ بۆ هێنانه‌دی بدات . به‌ڵام ئه‌وه‌ی نائاساییه ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ئامانجانه‌ی مرۆڤ له‌پێش خۆی دایانده‌نێت له‌گه‌ڵ توانسته ژیری و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕۆشنبیرییهكهیدا یه‌كنه‌گرێته‌وه ، واته ئامانجه‌كان باڵاتر بن له‌چاو توانسته‌كانی كه‌سه‌كه‌دا . سه‌رچاوه‌ی ئه‌م گرفته‌ش له‌وه‌وه ڕێ ده‌گرێت كه ئه‌و مرۆڤه خۆی ناناسێت ، هه‌ربۆیه مه‌سه‌له‌ی خودناسی گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه له‌گشت بواره‌كانی ژیانی مرۆڤدا به‌تایبه‌تی له‌ڕووی سایكۆلۆژییه‌وه ، به‌شێكی زۆر له‌و نه‌هامه‌تی و ته‌نگژه ده‌روونییانه‌ی مرۆڤه‌كان له‌ژیانی ڕۆژانه‌یاندا تێیده‌كه‌ون به‌هۆی خود نهناسییهوهیه . فه‌یله‌سوفی مه‌زن ( سوكرات ) كاتێك دروشمی ( خۆت بناسه ) ی كرده دروشم و له‌سه‌ر دیواری په‌رستگای ( دهلفین ) هه‌ڵیواسی ، ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی واڵا كرد ، له‌و ساته‌وه هه‌تا ئێستا و تاهه‌تایه ئه‌م دروشمه گرنگی خۆی له‌ده‌ست نادات ، ڕه‌نگه هیچ بوارێك هێنده‌ی سایكۆلۆژیا وابه‌سته نه‌بێت به‌م دروشمه‌وه بۆیه زانایانی بواری ده‌روونناسی زۆر جه‌خت له‌م چه‌مكه ده‌كه‌نه‌وه .
ئه‌وه‌ی خۆی نه‌ناسێت ههڵسهنگاندنهكانیشی له‌جێی خۆیدا نابێت ، ئامانجه‌كانیشی واقیعی نابن و هێنانه‌دییان سته‌م ده‌بێت بۆی ، ئه‌م كه‌سانه هه‌میشه لهگێژاوێكی ده‌روونیدا ده‌ژین چونكه شكست له‌دوای شكست ده‌هێنن له‌هێنانه‌دی ئامانجه‌كانیاندا ، ئه‌م شكستانه وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه شه‌كه‌ت ده‌كه‌ن له‌ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییشه‌وه ، كه‌سه‌كه تووشی شه‌ڕه‌نگێزیش ده‌كه‌ن ، باوه‌ڕیشیان به‌خودی خۆیان نامێنێت و ده‌بنه دیلی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان .
زانای به‌ناوبانگ ( ئادله‌ر ) ده‌ڵێت ( یه‌كێك له‌جیاوازییه‌كانی نێوان كه‌سی ده‌روون دروست و ده‌روون نه‌خۆش ئه‌وه‌یه ، كه‌سی ده‌روون دروست ئامانجێك له‌پێش خۆیدا داده‌نێت كه‌بتوانێت پێی بگات ، به‌ڵام كه‌سی ده‌روون نه‌خۆش ئامانجێك له‌پێش خۆی داده‌نێت كه‌چه‌ند هه‌وڵبدات پێی ناگات ) . به‌داخه‌وه له‌ناو خێزانی كوردیدا زۆرجار باوان ( دایك و باوك ) ڕۆڵه‌كانیان ده‌خه‌نه ئه‌م گێژاوه ده‌روونییانه‌وه ، بۆنموونه باوان به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی توانسته‌كانی ڕۆڵه‌كانیان بكه‌ن له‌ڕووی زیره‌كی و توانسته ژیرییه‌كانی تره‌وه فشاریان ده‌خه‌نه سه‌ر كه‌ده‌بێت نمره‌ی به‌رز بهێنن له‌تاقیكردنه‌وه‌دا یاخود ده‌بێت كۆلیژی پزیشكی یان ئه‌ندازیاری وه‌ریانبگرێت ، كاتێكیش كچه‌كه‌یان یان كوڕه‌كه‌یان له‌ئاست ئه‌م داواكارییه‌ی خێزاندا نابن و ئه‌و ئامانجه‌ی باوان بۆیان هه‌ڵبژاردوون پێیناگه‌ن ئه‌وا دووچاری شكستێكی گه‌وره ده‌بن و هه‌ندێ جار كه‌سه‌كان دووچاری گرێی ده‌روونی ده‌بن كه له‌ئاكامدا ناتوانن له‌بوارێكی دیاریكراودا خۆیان بدۆزنه‌وه و كاریگه‌ری قوڵ جێده‌هێڵێت له‌ژیانی ده‌روونی داهاتوویاندا ، به‌جۆرێك هه‌میشه هه‌ست به‌كه‌می ده‌كه‌ن یان تووشی گرێی كه‌مسه‌ری دێن ، چێژ له كار و پیشه‌ی خۆیان نابینن و له‌په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بواری كاردا هه‌میشه به‌كێشه ده‌بن .
پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش ڕاسته هه‌ندێ جار كه‌سه‌كه خاوه‌ن توانستێكی گونجاوه له‌گه‌ڵ ئامانجێكی باڵادا به‌ڵام خێزان ده‌بنه ڕێگر له‌گه‌یشتنی كه‌سه‌كه به ئامانجه‌كانی ، ئه‌مه‌ش یان له‌ڕێی چاندنی تۆوی بێ بڕوایی به‌خود ، شكاندنه‌وه‌ی ده‌روونی زۆر ، نازدان یان گرتنی زۆر و ئازادی نه‌به‌خشین به‌كه‌سه‌كه . به‌جۆرێك ده‌بینین كه‌سه‌كه خاوه‌ن تواستێكی زۆر و له‌باره كه‌چی سه‌رقاڵی كارێكی یان خوێندنێكی كه‌م بایه‌خه .
ئه‌و كه‌سانه‌ی له فه‌زایه‌كی پڕ خه‌یاڵدا ده‌ژین هه‌میشه ئامانجه‌كانیشیان خه‌یاڵاوین و دوورن له‌واقیع . بۆئه‌وه‌ی تۆ نه‌كه‌ویته داوی كێشمه‌كێشی ده‌روونی و نه‌بیته دیلی ته‌نگژه‌ی ده‌روونی به‌رده‌وام یاخود نه‌خۆشییه ده‌روونی و سایكۆسۆماتییه‌كان ( ده‌روون – جه‌سته‌ییه‌كان ) باشتر وایه ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌یت :
1- خۆت بناسه .
2- ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌پێش خۆت دایانده‌نێیت با له‌گه‌ڵ توانسته‌كانی تۆدا یه‌كبگرنه‌وه ، واته تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ریاندا بشكێت .
3- كاتێك بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجێك تووشی شكست هاتیت نا‌ئومێد مه‌به ، هه‌وڵبده شێوازی تر بگرهره به‌ر بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كه‌ت .
4- ئه‌گه‌ر زانیت له‌ڕێی گه‌یشتن بهئامانجێكتا پێویستت به‌هاوكاری كه‌سانی تر ده‌بێت ئه‌وا داوای هاوكاری بكه .
5- ئه‌گه‌ر پاش چه‌ند هه‌وڵێك بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجێكی دیاریكراو دووچاری شكست هاتیت ده‌بێت ئه‌و ئامانجه بگۆڕیت به ئامانجی تر نه‌ك هه‌ر خۆت ببه‌ستییه‌وه به‌و ئامانجه‌ی بۆت نایه‌ته دی و ووزه و كات و تواناكانت بێ هوده به‌رده‌وام به‌فیڕۆ بده‌یت و له‌ڕووی ده‌روونیشه‌وه خۆت شه‌كه‌ت بكه‌یت .
6- له‌هه‌ڵبژاردنی ئامانجهكانتا خۆت به‌راورد مه‌كه به‌كه‌سی تر ، به‌ڵكو تواناكانی خۆت بكه به‌پێوه‌ر له‌م بواره‌دا ، چونكه مرۆڤه‌كان جیاوازن لهتوانسته جۆراوجۆرهكانیاندا .
7- هه‌موو كاتێك چاوه‌ڕێی گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانت مه‌كه ، هه‌میشه ئه‌گه‌ره‌كان ڕهچاوبكه ، تاكو دووچاری شۆك نه‌بیت له شكست خواردندا .
8- باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌بێت و ده‌بێت ئه‌وه بزانیت كه داینه‌مۆی هێنانه‌دی هه‌ر ئامانجێك باوه‌ڕ به‌خۆبوونه .
ده‌كرێت خێزان و قوتابخانه هانده‌رێكی گه‌وره‌ی مرۆڤ بن تاكو فێری ئه‌و میكانیزمانه ببێت كه‌چۆن خۆی ده‌ناسێت و چۆن ئامانجه‌كانی ژیانی ده‌سنیشان ده‌كات و ئه‌و شێوازانه‌ی ده‌یانگرێته به‌ر بۆ گه‌یشتن پێیان . ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئاكامی باشی لێبكه‌وێته‌وه باشتر وایه له‌سه‌ره‌تاكانی قۆناغی منداڵییه‌وه منداڵ ڕابهێنرێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه ، چونكه زۆرێك له زانایانی ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه قۆناغی پێش چوونه قوتابخانه‌ی منداڵ به‌ردی بناغه‌ی كه‌سێتی مرۆڤه له‌ئایینده‌دا . كه‌واته ده‌توانین بڵێین كه خێزان ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له‌م بواره‌دا .
مالبةرى دةروونناسى

له‌سه‌ر هێڵ نییه