.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















سەردانى فاڵچى و فاڵگرەوەکان تاچەندەگوناهه ؟
پرسیار – زۆربەى ئافرەتان سەردانى فاڵچى و فاڵگرەوەکان دەکەن وباوەڕیان پێدەکەن ، تاچەندەگوناهبارن ؟ مەریەم ئەحمەد لەهەولێر
مامۆستا جهمیل : ئێمەڕێزمان هەیە بۆشێخانى تەریقەت وسەیدەکان ، بەڵام ئەوانەى بەڕووکەش خۆیان کردۆتە دوعا خوێن ونووشتەنووس ڕاشکاوانەدەیڵێم خوداو پێغەمبەرەکەى لەوجۆرە کەسانەبەرییە و ئەوانەى خۆیان بەپسپۆڕدەزانن لەزانستى فەلەک و قاوەگرتنەوەو ناولەپى خەڵک دەخوێننەوە ، تەڵەکەباز و درۆزنن . بەکورتى هەرکەسێک بچێتەلاى ئەوانە ئەوابالەئیمانەکەى بترسێت ، وەئەگەرسەردانى سیحربازبکات ئەواکافردەبێت بەپێى فەرموودەى پێغەمبەر ( من اتى ساحرا اوکاهنا فيصدقه بمایقول فقد کفر بما انزل على محمد ) ، ئەى موسڵمانینە من دەزانم چەندین ساحیر لەم کوردستانە چەندان ژن وپیاویان لەیەک کردووە و ، سەدان کەس بەهۆى جادووى ئەوانەوە شێت بووینە و چەندەها پیاو ژنەکەى تەڵاق داوە ، خودا پەناى هەموولایەکمان بدات ..
پرسیار – ئەگەر گوێ لەگۆرانى عەرەبیى بگرم و تێنەگەم گوناهباردەبم یان نا ؟ سارا سەیفەددین لەهەڵَََََەبجەى تازە
وەڵام : ئامۆژگارى هەموو خوشک وبراکانم دەکەم زۆر خۆیان لەگوێگرتنى گۆرانى بپارێزن ، بەتایبەتى تر ئەو گۆرانیانەى هەدمى ئەخلاق دەکەن وڕووخێنەرن و پڕن لەفسق وفەساد .. پێم بڵێن کوا گۆرانى ڕەسەن کوا هونەریى پاک ؟ ڕلشکاوانە دەیڵێم 90% ى گۆرانى ئەمڕۆ هانى خەڵک وگەنجان دەدەن بۆبەدڕەوشتى وتێکدانى شیرازەى خێزان سەربارى هەمووى گۆرانییەکوردییەکانى ئەمڕۆ کەچى وشەى نەشیاووناڕێک و ناپەسەند هەیە تێکەڵ بەگۆرانى دەکرێت کە هەزاران گەنج بەرەو هەڵدێران د ەبات ، بۆیە پێویستە خۆت بپارێزى وگوێ لە سروود وگۆرانى ئیسلامیى بگریت کەلەخودابەزیادبێ دەیان سروودبێژى ئیسلامیى ڕەسەنمان هەیە و واز لەگوێگرتنى ئەو گۆرانییانە بێنە کەپێچەوانەى شەریعەتى ئیسلامیى پیرۆزن .
پرسیار – زۆرجار لەکڕین وفرۆشتن زەرەردەکەم و زۆربەکەمى قازانج دەکەم هۆى چییە ؟ ئەمیر گەرمیانى لەکەلار
وەڵام : زەرەر و قازانج بەدەست بەخوداوەیە .. بەقازانج کردن سوپاس گوزاربەو بەزەرەر کردنیشت دڵتەنگ مەبە ، چونکە ڕۆژێک دادێت لەبرى زەرەرەکە لەلایەن خوداوە دەرووى خێرت بۆدەکرێتەوە و قازانج دەکەى بەهۆى سوپاسگوزارییەکەت ، هەموو دەم ئەم نزایانە بکە ( اللهم فارج الهم ، کاشف الغم ومجیب دعوةالمطرین ، رحمن الدنیا والاخرة ورحیمهما انت ترحمنا ، اللهم ارحمنی رحمة تغنینی بها عن رحمة من سواک ) یاخود ( اللهم اعوذبک من العجز والکسل واعوذبک من الجبن والبخل واعوذبک من غلبةالدین وقهرالرجال ) یان ( اللهم انی اعوذبک من الکفر والفقر ) ئەم نزایانە بەبەردەوامى بکە و خودا ڕازیقە ، بەڵام گرنگترینیان نابێ نوێژى بەیانیانت بچێت چونکە پێغەمبەرمان فەرموویەتى ( بورک لامة فی بکورها ) واتە بەرەکەت و رزق وڕۆزى واسیع لەنوێژى بەیانیانەوەیە خودا رزقى واسیعت بەسەرداببارێنێت و بێ ئومێدیش نەبیت لەڕەحمەتى خوداى تاک وتەنها .
پرسیار – من بەتەنها لەماڵەوە قورئان دەخوێنم و ناتوانم بچمەلاى ماۆستایەک فێرببم ، ئایاچۆن فێرى قورئان ببم ؟ سازان عومەر لەکەرکوک
وەڵام : ئەگەرماوەت نییە یاخود لەماڵەوە مۆڵەتت نادەن ، ئەوا دەتوانى بەپێى خشتەیەک لەماڵەوە قورئان بخوێنى وبۆماوەى دوومانگ گەربتانى جزئێکى قورئان لەبەربکەیت ئەوادڵنیابە کەلەماوەى شەش ساڵ دەتوانى هەمووقورئانى پیرۆز لەبەربکەیت و خوائاسانکاریت بۆبکات ، دەشتوانى لەڕێگەى کاسێتەدەنگییەکانى قورئان خوێنان فێرى خوێندنى قورئانى پیرۆزببیت .
پرسیار – دەتوانم بۆمەبەستى باران بارین ئاژەڵێک بکەمەقوربانى ؟ عوسمان حەسەن لەهەولێر
وەڵام : خێرکردن هەمووکاتێک مەشروعە ، بەڵام لەسەرووى هەمووى تەنهادەبێت لەبەرڕەزامەندى خواى گەورەبێت وبەس بڵێ خوایە( خوایە ئەمە هى تۆیە ولەپێناوى تۆ سەرى دەبڕم ) پاشان گۆشتەکەى بەسەر دراوسێ وهەژاران دابەشبکە کەبێگومان خێرێکى زۆرگەورەیە .
سایتی مامۆستا جمیل علی

لهسهر هێڵ نییه






دهستت خۆش بێت بۆ دانانی ئهو بابهته جوانه ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه
لهسهر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت بهقوربان
لهسهر هێڵ نییه