❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سۆلین عەبدولحەمید شارەزا لەبوارى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-06 15:18:45

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

سۆلین عەبدولحەمید شارەزا لەبوارى

سۆلین عەبدولحەمید شارەزا لەبوارى گەشەپێدانى مرۆیى عـــادەت و تــــەبیعەت قـــابیلی گۆڕانن..
ئەگەر بێتو تەماشای خێزانی کوردی بکەین، دەبینین یەکێک لە سیفەتە نیگەتیڤەکانی زۆربەی ئەندامانی خێزانی کوردی توڕەبوونە، زۆرجار لە کاتی
سۆلین عەبدولحەمید شارەزا لەبوارى گەشەپێدانى مرۆیى عـــادەت و تــــەبیعەت قـــابیلی گۆڕانن..
دیمانە: تەها ئیسماعیل
ئەگەر بێتو تەماشای خێزانی کوردی بکەین، دەبینین یەکێک لە سیفەتە نیگەتیڤەکانی زۆربەی ئەندامانی خێزانی کوردی توڕەبوونە، زۆرجار لە کاتی داواکردنی ماف یا بوونی کێشەیەکدا، ئەندامانی خێزان دوور لە گفتوگۆی هێمنانە بە توڕەیی قسە لەسەر کێشەکان دەکەن، جگە لەمەش هەندێک جار لە توڕەبوون تێدەپەڕێت و دەگاتە ئەوەی کە ئەندامانی خێزان توندوتیژی بەرامبەر بەیەکتر بەکاربهێنن بۆ یەکلاییکردنەوەی کیشەکان، جا باوک و دایک بەرامبەر منداڵەکانیان، یاخود مێرد بەرامبەر بە ژنەکەی، کە ئەمەی دواییان لە کۆمەڵگای کوردیدا رۆژ لەدوای رۆژ لە گەشەسەندندایە.
بۆ قسەکردن لەسەر ئەم پرسانە، رۆژنامەى یەکگرتوو ئەم دیمانەیەی لەگەڵ بەڕێز (سۆلین عەبدولحەمید ـ شارەزا لە بوارى گەشەپێدانى مرۆیى)دا ساز کرد.

ـ خێزانی کوردی چۆن هەڵدەسەنێگنیت، بەتایبەتی لە رووی مامەڵەکردنی ئەندامانی خێزان لەگەڵ یەکتریدا؟
+ بە شێوەیەکی گشتی ئەو هەڵسوکەوتەی لەنێو خێزانی کوردی خۆماندا دەبینین، جیاوازییەکی واى نییە لەگەڵ خێزانەکانی وڵاتانی دەوروبەرمان. دەتوانم بڵێم هیچ یاسایەک دانانرێ بۆ هەر خێزانێک تاکو لە سەرەتای دروستبوونیەوە لەسەر بنەمای ئەم یاسایانە مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەن، واتە کاتێک کوڕ بە کچ رازی دەبێت یا کچ بە کوڕ رازی دەبێت، هیچ شتێکی وا نییە لەنێوانیاندا کە کوڕ یا کچ بڵێ دەمەوێت خێزانەکەمان لەسەر ئەم بنەمایانە دابمەزرێنین، یاخود بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ یەکتری بکەین، بۆیە مامەڵەکردنی ئەندامانی خێزان لەوێوە نییە کە خێزانەکە دروست دەبێت یا دوای دروستبوونی خێزان، کە بە چەند ساڵ یا دوای بوونی منداڵ، بەڵکو پێویستە پێشوەخت، واتە پێش ئەوەی خێزانەکە دروست بێت، بیر لەوە بکرێتەوە، بۆیە واى بۆ دەچم کە نەبوونی ئەو سەرەتا باشە وایکردووە کە مامەڵەی تەندروست نەبێت لەنێوان ئەندامانى خێزاندا.
ـ زۆرجار لە کاتی داواکردنی ماف یا بوونی کێشەیەکدا ئەندامانی خێزان دوور لە گفتوگۆى هێمنانە و بە توڕەیی قسە لەسەر کێشەکان دەکەن، ئەگەر تەماشای خێزانی کوردیش بکەین دەبینی یەکێک لە سیماکانی خێزانی کوردی توڕەبوونە، هۆکاری ئەم توڕەبوونە بۆچی دەگەڕێتەوە؟
+ توڕەیی دەگەڕێتەوە بۆ سیفاتی خودی کەسەکە، نەک لە داواکردنی ماف، بەڵکو هەر شتێکى پێ ناخۆش بێت، توڕە دەبێت. شتێکی تریش هەیە پەروەردەی ژن و پیاو لە منداڵییەوە کاریگەریی خۆی هەیە لەناو خێزانەکانیاندا، یا دەوروبەر، لەوانەیە ئەم پیاوە یا ئەو ژنە لە منداڵیدا بە توڕەیی مامەڵەی لەگەڵ کرابێت، ئێستا کە گەورە بووە، ئەو باوەڕەی بۆ دروست بووە کە توڕەیی هۆکارێکی باشە بۆ ئەوەی زاڵ بێت بەسەر بەرامبەردا، بەڵام ئەگەر لە خێزان و کۆمەڵگایەکی تردا پەروەردە بووبن، کە بە دیالۆک و هێمنی داوای ماف کرابێت، بێگومان ئەو کاتە ئەوانیش پەیڕەوی دەکەن، لەبەر ئەوەی ئەو کەسە وای لێهاتووە بە دەنگ بەرزکردنەوە و توڕەبوون داوای مافی خۆی بکات، لەوانەیە شێوازی جوانی لەناو کۆمەڵگا و خێزاندا راگەیاند نەدیبێت، کەواتە پەروەردەکردنی مرۆڤ لە منداڵییەوە کاریگەریی هەیە لەسەر توڕەیی، بەڵام ئەوەش ئەوە ناگەیەنێت کە ئەو کەسە ئەمە بە بیانوو بگرێت و بڵێ هەڵەی ئەو پەروەردەیە کە لە منداڵییەوە منی وا بە توڕەیی پێگەیاندووە، مادام گەورە بووە، دەتوانێ شتی نوێ فێر بێت، پێویستە خۆى لێ بەدوور بگرێت .
ـ چۆن دەتوانین لە کاتی توڕەییدا کۆنترۆڵی خۆمان بکەین؟
+ زۆر رێگا هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی توڕەیی، جارێ ئەگەر کەسێک بڕیار بێ بڵێ بۆیە توڕەم، عادەتم وایە، یان تەبیعەتم وایە.. ئەوە دەبێ بزانێ عادەت و تەبیعەت قابیلی گۆڕانن، بەڵام لەناو کەلتوری خۆماندا بۆتە مەبدەئـ کە عادەت و تەبیعەت ناگۆڕێ..
سەبارەت بە رێگاکان، یەکەم ئێمە وەکو موسڵمان کە قورئان و سوننەتمان هەیە، بۆ نمونە ئەو پیاوەی دێتە لای پێغەمبەر (د.خ) دەڵێ ئەی پێغەمبەرى خوا ئامۆژگاریم بکە، ئەویش دەڵێ توڕە مەبە. کابرا سێ جار داواى ئامۆژگارى دەکات، پێغەمبەرى خوا هەرسێ جارەکە دەفەرموێت: توڕە مەبە. جا ئەگەر لەتوانای ئەو کەسەدا نەبوایە، پێغەمبەر ئەو ئامۆژگارییەی نەدەکرد، هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێ (لایکلف الله نفسا الا وسعها) دیارە لە (وسع)ى بەشەردایە کە خۆی بگۆڕێت، کەواتە کاریگەرترین رێگا بۆ کۆنترۆڵى توڕەیی، ئەوەیە مرۆڤ لەبەر خاتری خوا واز لە توڕەی بهێنێت.
هەروەها پێغەمبەر کۆمەڵێک شتی وتووە لە کاتی توڕەییدا، بۆنمونە ئەگەر راوەستاوی، دانیشە، ئەگەر دانیشتووی، پاڵ کەوە، یا دەستنوێژ بشۆ، چونکە توڕەبوون ئاگرە و ئاو دەتوانێ ئەو ئاگرە بکوژێنێتەوە.
رێگایەکی تر هەیە لە بواری گەشەپێدانی مرۆییدا باسى لێوە کراوە، کە ئەویش تەکنیکی یەکگرتوو، ئەم تەکنیکە باس لەوە دەکات ئەگەر مرۆڤ هەرشتێک چەند جار دووبارە بکاتەوە، بەڵام لەو کاتەدا شتێک بکاتە نیشانە، دوای ئەو هەرکاتێک ئەو نیشانەی بەکارهێنا، حاڵەتەکەی بەبیر دێتەوە. بۆ نمونە یەکێک کەسێکی نزیکی مردووە لە کاتی تازیەکەدا خەڵکی تەوقەیان لەگەڵی کردووە و پاشان دەستیان لەسەر شانی چەپی داناوە و پاش تەواوبوونی تازیەکە هەرکەسێک بێت ئەو کردارە دووبارە بکاتەوە، ئەو کەسە یەکسەر دڵی توند دەبێت، چونکە خۆی تازیەکەی لەبیر نییە، بەڵام ئەو کردارە گرێ دراوە بەو رووداوە ناخۆشەوە. ئەمە چۆن دەکرێ بۆ توڕەیی سودی لێ ببینێت، بۆ نمونە کەسێک دەیەوێت توڕە بێت، بەڵام لە کاتی توڕەییدا کۆنترۆڵی خۆی کرد وای لەخۆی کرد کە زاڵ بێ بەسەر توڕەییەکەیدا، با لەو کاتەدا شتێک بکاتە نیشانە، بۆ نمونە دەستی راستی توند بگوشێ، دەکرێ ئەم شتەش چەند جارێک دووبارە بکاتەوە، پاشان هەر کاتێک بیەوێت توڕە بێت، بەبێ ئەوەی کەس هەستی پێ بکات، یەکسەر دەستی خۆی توند بگوشێ، بەو کارە ئەو هەستەی بیر دێتەوە کە ویستی توڕە بێ، بەڵام لەپێناوی خوادا توڕە نەبووە.
ـ زۆر جار قسەکردن لەسەر کێشەکان، لە توڕەبوون تێدەپەڕێت و دەگاتە ئاستی بەکارهێنانی توندوتیژى بەرامبەر بەیەکتر، بەتایبەتی باوان بەرامبەر منداڵەکانیان، یاخود پیاو بەرامبەر ژنەکەی، کە ئەمەی دواییان ئێستا لە کۆمەڵگای کوردیدا لە گەشەسەندندایە هۆکارى بەکارهێنانی توندوتیژی چییە؟
+ ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ پێش پێکهێنانی خێزان، چونکە من باوەڕم وایە زۆر شت هەیە لە سەرەتاوە دەست پێدەکات، خواى گەورە دەفەرموی (ڕَفَمَنْ ڕَسَسَ بُنْێانَهُ عَڵى تَقْۆى مِنْ الڵهِ ۆڕچْۆانٍ خَیْرٌ ڕَمْ مَنْ ڕَسَسَ بُنْێانَهُ عَڵى شَفَا جُرُفٍ هَارٍ فَانْهَارَ بِهِ فِی نَاڕ جَهَنَمَ ۆالڵهُ ڵا ێهْدِی الْقَوْمَ الڤَالِمِینَ) "کام ئەساس باشتر و توندوتۆڵترە، ئەوەى لەسەر تەقواى خوا دامەزراوە، یا ئەوەى هیچ ئەساسێکی نەبووە".
توندوتیژی یەکێکە لە ئاسەوارى ئەو دوو کەسەى کە تا چەند پابەندن بە قورئان و سوننەتەوە، چونکە یەکێک لەو ئاسەوارە خراپانەى کە لەناو خێزاندا دروست دەبێت، زۆربوونى گوناهە، واتە دروستبوونى خێزان لە سەرەتاوە بە گوناه دەست پێدەکات، یا بە تەقوا، جگە لەمەش سەرەتاى توندوتیژی لەوەوە دەست پێدەکات، کە ئایا پیاو چۆن دەڕوانێتە ئافرەت، ئایا وەکو خۆى سەیری ئافرەت دەکات کە هەستى هەیە و بە قسەیەک هەستى بریندار دەبێت، بەهەمان شێوەش سەیرکردنى ئافرەت بۆ پیاو گرنگە، زۆر ئافرەت هەیە لەبەرئەوەى هاوڕێکانی ستەمیان لێ کراوە لەلایەن مێردەکانیانەوە، ئێستا ئەویش وەک کاردانەوەیەک هەر لە یەکەم رۆژی زەواجەوە بەو عەقڵە بیر دەکاتەوە و دەڵێ با پیاوەکەم بکەمە ئەنگوستیلەى دەستم، لە هەمان کاتیشدا ئەگەر پیاو بە چاوێکی گەورە سەیری ئافرەت نەکات، ئەوا لەوانەیە بە بچووکترین شت لێی توڕە بێت و لەبەر چاوى خەڵک بیشکێنێتەوە.
لەبەرئەوەى بە چاوی رێزەوە سەیری یەکتر ناکەن، باشە تۆ چۆن رێزی یەکێک دەگرى کە نەیناسی؟ ئەى چۆن رێزی هاوسەرى ژیانت ناگرى ..؟ بێگومان ئەو کاتە توندوتیژی دروست دەبێت.
- راگەیاندنی بینراو، بەتایبەتى فیلم و دراما، تا چەند رۆڵیان هەبووە لە بڵاوبوونەوەى توندوتیژیدا؟
+ دیارە خەڵک زیاتر بە لایەنە سەلبییەکەى راگەیاندنەوە موبتەلا بووە وەگەرنا راگەیاندن لە توانایدا هەیە ئەم توندوتیژییەى ئێستا زۆر کەم بکاتەوە، ئەگەر ئەو ئامانجەى هەبێت، بەڵام ئەگەر تەماشای واقیعی خۆمان بکەین، دەبینین خەڵک زیاتر تەماشای دراما و فیلمى بیانی دەکات، چونکە دراماى خۆمان هێشتا نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەى کە دەور ببینێ لەو بوارەدا، ئینجا کورتەى ئەو دراما و فیلمە بیانییانە ئەوەمان پێ دەڵێن کە ئەوکاتە ژن و پیاو گرفتیان دەبێت کە ژیانی هاوسەرى پێکدەهێنن، وەگەرنا لە دەرەوەى خێزان ئافرەت و پیاو زۆر زۆر هاوڕێی یەکترن، رێز لە یەکتر دەگرن و قسەى خۆش بۆ یەکتر دەکەن و قوربانی بۆ یەکتر دەدەن، ئەمە لە دەرەوەى خێزان، بەڵام لە چوارچێوەى خێزاندا گرفت و کێشە دەست پێدەکات و خۆشەویستى نامێنێ، بەتایبەت لە هەندێک دراما لەم شێوەیە قسەى لێوە دەکرا، کە ئەگەر مێردکردن و ژنهێنان لە دەرگاوە هاتە ژوورەوە، ئەوا خۆشەویستى لە پەنجەرەوە دەچێتە دەرەوە، کەواتە ئەوە چ نەوەیەک بەرهەم دێنێت، دیارە نەوەیەکی وەکو ئێستا بەرهەم دێنێ کە حەز بە ژیانی هاوسەرى ناکات و بە گرفتى دەزانێ، پاشان راگەیاندن لەسەر هەڵسوکەوتى باوانیش لەگەڵ منداڵەکان وێنەیەکی مامناوەندیمان ناداتێ، یا ئەوەیە کە دایک و باوک زۆر توندوتیژن و بەپیر داوا و داخوازییەکانى منداڵەکانیانەوە ناچن، بەتایبەتى لە تەمەنى گەنجیدا بە توڕەیی مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن، یاخود بە پێچەوانەوە ئازادییەکی تەواویان دەداتێ، کە هەردوو وێنەکە هەڵەیە.
- کەسایەتى ئافرەت و ئاستى رۆشنبیرى تا چەند رۆڵ دەبینێ لە کەمکردنەوەى ئەو توندوتیژییەى بەرامبەرى؟
+ دیارە ئافرەت کاریگەریى زۆرى لەسەر پیاو هەیە، هەتا لەسەر منداڵەکانیش کاریگەریى هەیە، لە هەمان کاتدا پیاویش کاریگەریى هەیە، بەڵام با نەڵێین کێ کاریگەریى زیاترى هەیە، بەڵکو با هەریەکەو لە شوێنی خۆى هەوڵ بدات ئەو شتە بگۆڕێت، با هەوڵدانەکەش کەم بێـت.. جگە لەمەش ئافرەت با خۆى هەوڵ بدات توندوتیژی لەناو خودى خۆیدا نەهێڵت، پاشان داواى ئەوە بکات لە بەرامبەرەکانى کە بە توندوتیژی کێشەکان چارەسەر نەکرێن، بۆیە دەبێت ئافرەت خۆى نمونەى ئەو گۆڕانکارییە بێت، ئەگەر بیەوێت توندوتیژی نەمێنێ، ئەمەش بەو مانایە نییە کە ئافرەت کەسایەتى خۆى لەدەست بدات، چونکە لە کۆمەڵگاى ئێمەدا بۆچوونێک هەیە و پێی وایە کە یەکێک لە سیفەتەکانى کەسایەتى سەرکەوتوو تووڕە بووە، بەڵام نەخێر ئەمە تەواو پێچەوانەیە، یەکێک لە سیفاتی کەسایەتى سەرکەوتوو ئەوەیە کە ئارام بگرێت و توڕە نەبێت.
- چۆن دەتوانین خێزانێکی تەندروست پێکبهێنین؟
+ یەکەم شت ئەوەیە ئەو کەسە کە سەرەتا دەیەوێت خێزان پێکبهێنێت بەدواى چ کەسێکدا دەگەڕێت، بۆنموونە پیاو بەدواى جوانى و بنەماڵە و شتى تردا دەگەڕێت، کە دیارە ئەمەش مافی هەموو کەسێکە، بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەیە ئایا تەبیعەتى ئەو کەسە چۆنە، چونکە دەبێت بیر لەوە بکاتەوە کە دوای دروستبوونى خێزان مامەڵە لەگەڵ تەبیعەتى ئەو کەسەدا دەکرێت، نەک لەگەڵ شێوە و روخساریدا، ئەمەش بۆ ئافرەتەکە بەهەمان شێوەیە.
دووەم پاش مارەکردن کە فەترەى دەستگیرانییە، ئەو کاتەش زۆر گرنگە بۆ ئەو دوو کەسە کە تێیدا گفتوگۆ بکەن لەسەر ژیانی داهاتوویان و باس لەوە بکەن کە چۆن یاسایەک بۆ ژیانیان دابنێن، چونکە چۆن حکومەت پێویستى بە یاسایە، خێزانیش بەهەمان شێوە پێویستى بە یاسایەک هەیە، ئەگەر یەکێک لەو دوو کەسە لەو یاسایە لایدا، با ئەوى تر راستى بکاتەوە، بێگومان ئەمە دوای پێکهێنانی خێزانەکە دەبێت.
یه‌کگرتوو ژماره‌ 715


یانه‌ی ئاشقان

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-17 04:23:47

زانيار
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-17
دواترین سه‌ردان: 2011-07-08
په‌یامه‌كان: 407
WindowsXPSafari

Re: سۆلین عەبدولحەمید شارەزا لەبوارى

ه‌ستت خۆش بێت  بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌

خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرت بده‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-17 12:31:59

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: سۆلین عەبدولحەمید شارەزا لەبوارى

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net