❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پاداشت و گه‌وره‌یى رِۆژى هه‌ینى(الجمعة‌)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-14 15:18:51

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

پاداشت و گه‌وره‌یى رِۆژى هه‌ینى(الجمعة‌)

پاداشت و گه‌وره‌یى رِۆژى هه‌ینى(الجمعة‌)

ئاماده‌كردنى : م. أبوبكر أحمد قادر
پێداچوونه‌وه‌ى  : مامۆستا عدنان بارام
بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ

الحَمْدُ لِلَّهِ نَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنا مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هادِيَ لَهُ وأشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ وأشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...

باوه‌رِدارى خۆشه‌ ویست: رِۆژى هه‌ینى سه‌روه‌رى رِۆژه‌كانه‌، وه‌ له‌ هه‌موویان گه‌وره‌ترو به‌رِێز تره‌ لاى خواى په‌روه‌ردگار، وه‌ ئه‌و رِۆژه‌ گه‌وره‌تره‌ ته‌نانه‌ت له‌ جه‌ژنى رِه‌مه‌زان و قوربانیش، وه‌ رِۆژى هه‌ینى خواى په‌روه‌ردگار كردۆتى به‌ شایه‌ت بۆ به‌نده‌كانى، وه‌ له‌رِۆژى هه‌ینى دا سه‌عاتێك هه‌یه‌ پارِانه‌وه‌ تێیدا وه‌ڵام ئه‌درێته‌وه‌، وه‌ هه‌ر باوه‌رِداریك له‌و رِۆژه‌دا بمرێت خواى په‌روه‌ردگار ئه‌ى پارێزێت له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى ناو گۆرِ، وه‌ خوێندنى سوره‌تى (الْكَهْف) تێیدا ئه‌بێت به‌ رِووناكى نێوان دوو هه‌ینى، وه‌ خۆشۆردن و خۆپاك كردنه‌وه‌ له‌و رِۆژه‌دا ئه‌بێته‌ هۆى سرِینه‌وه‌ى تاوان و كه‌فاره‌تى، وه‌ سه‌ڵاواتدان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) پاداشتى گه‌لێك زۆرى هه‌یه‌، ئه‌مانه‌و چه‌ندین فه‌زڵ و پاداشتى كرده‌وه‌ له‌م رِۆژه‌ پیرۆزه‌دا باسكراوه‌ له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلى الله عليه وسلم) به‌ پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار هه‌ندێك له‌و فه‌زڵ و پاداشتانه‌ باس ئه‌كه‌ین له‌ ژێر رِۆشنایى فه‌رمووده‌ (صحيح)ه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خواوه‌(صلى الله عليه وسلم) له‌وانه‌:


یه‌كه‌م: رِۆژى هه‌ینى ئه‌بێت به‌ شاهید بۆ ئه‌و باوه‌رِدارانه‌ى كه‌ زوو ئه‌چن بۆ مزگه‌وت (نوێژى جومعة)
خواى په‌روه‌ردگار له‌ قورئانى پیرۆزدا ئه‌فه‌رمووێت:{وَالْيَوْمِ الْمَوْعُودِ * وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ } ( البروج: ٢ - 3) . واته‌: سوێند به‌و رِۆژه‌ى كه‌ به‌ڵێن دراوه‌ كه‌رِۆژى دواییه‌( كه‌ ئه‌و رِۆژه‌ مژده‌یه‌ بۆ باوه‌رِداران وه‌ هه‌رِشه‌یه‌ بۆ بێ باوه‌رِان)، وه‌ سوێند به‌ شایه‌ت و شایه‌تى له‌سه‌ر دراو ، یاخود شایه‌ت و بینراوه‌كان.
وه‌ هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أبي هریرة(رضي الله عنه) ئه‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (اليَوْمُ المَوْعُودِ يومُ القِيامةِ والشاهِدُ يَوْمُ الْجُمُعَةِ والمشهودُ يوم عرفة و يَوْمُ الْجُمُعَة ذخرهُ الله لنا) رواه أبي داود في السنن (3339)، وأحمد في المسند(7960)، و الطبراني في معجم الكبير(3458)، و البيهقي في شعب الإيمان (2965)، والشيخ الألباني (رحمه الله) في صحيح الجامع (8200) و(8201). واته‌: رِۆژى به‌ڵێن دراو رِۆژى دواییه‌، وه‌ شاهید رِۆژى هه‌ینى یه‌(چونكه‌ رِۆژى هه‌ینى فریشته‌كان ناوى ئه‌و باوه‌رِدارانه‌ ئه‌نوسن كه‌ زوو دێن بۆ نوێژى هه‌ینى)، وه‌ شایه‌تى له‌سه‌ر دراو رِۆژى (عه‌ره‌فه‌یه‌)، وه‌ رِۆژى هه‌ینى توێشووه‌ خواى په‌روه‌ردگار بۆی داناوین.


دووه‌م: چاكترین و باشترین رِۆژى هه‌فته‌یه‌
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(خَيْرُ يَومٍ طَلَعَتْ فِيه الشَّمْسُ يَوْمُ الْجُمُعَةِ فِيه خُلِقَ آدَمُ وَفِيهِ أُدْخِلَ الْجَنَّةَ وفِيه أُخْرِجَ مِنْهَا) رواه مُسْلِم (1973)  واته‌: چاكترین رِۆژێك خۆرى به‌سه‌ردا هه‌ڵهاتبێت رِۆژى هه‌ینى یه‌، له‌و رِۆژه‌دا ئاده‌م به‌دیهێنراوه‌، وه‌ له‌و رِۆژه‌دا خراوه‌ته‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌، وه‌ له‌و رِۆژه‌دا ده‌ركراوه‌ له‌به‌هه‌شت .
له‌فه‌رمووده‌یه‌كى تردا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (أَفْضَلُ الأَيَّامِ عنْدَ الله يَوْمُ الْجُمُعَةِ). صحيح الجامع (1098)واته‌: باشترین رِۆژانى هه‌فته‌ به‌لاى خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ رِۆژى هه‌ینى یه‌.


سێ یه‌م: هه‌ركه‌سێك له‌ شه‌وورِۆژى هه‌ینى دا بمرێت له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى گۆرِ ئه‌پارێزرێت.
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (ما من مُسْلِمٍ يَمُوتُ يَوْمُ الْجُمُعَةِ أو ليلَة الجُمُعَة إلا وَقاهُ اللَّهُ تَعالى فِتْنَةَ القَبْرِ) صحيح  الجامع (5773) واته‌: هه‌ر موسڵمانێك له‌ رِۆژى هه‌ینى دا یان شه‌وه‌كه‌یدا بمرێت ئه‌وا په‌روه‌ردگار له‌تاقیكردنه‌وه‌ى گۆرِ ئه‌ى پارێزێت.


چواره‌م: خوێندنى سوره‌تى(الْكَهْف)ئه‌بێت به‌رِوناكى نێوان هه‌ردوهه‌ینى
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:( مَنْ قَرَأ سُورَةَ الْكَهْفِ في يَوْمُ الْجُمُعَةِ أَضَاءَ لَهُ مِنَ الْنُّوْرِ مَا بَيْنَ الجُمْعَتَيْن) صحيح الجامع  (6470).واته‌: هه‌ر كه‌سێك سوره‌تى (الْكَهْف) بخوێنێت له‌ رِۆژى هه‌ینى دا ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ رِووناكى بۆ دائه‌گیرسێت به‌ ئه‌ندازه‌ى نێوان هه‌ردوو هه‌ینى. له‌فه‌رمووده‌یه‌كى تردا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (... أَضَاءَ لَهُ الْنُّوْرِ مَا بَيْنَهُ وَ بَيْنَ الْبَيْتِ الْعَتيق) صحيح الجامع  (6471).واته‌: رِووناكى بۆ دائه‌گیرسێت به‌ ئه‌ندازه‌ى نێوان خۆی وه‌ كه‌عبه‌ى پیرۆز.


پێنجه‌م: خۆشۆردن و خۆپاككردنه‌وه‌ له‌ رِۆژى هه‌ینى دا ئه‌ بێته‌ كه‌فاره‌تى تاوانى نێوان هه‌ر دوو هه‌ینى.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(ما مِنْ رّجُلٍ يَتَطّهر يَومُ الجُمُعةِ كَما أُمِر ثمُ يخَرُجُ مِنْ بَيتِهِ حَتَى يَأتي الجُمُعة ويَنْصت حَتى تَقضى صَلاَته إلاَ كان كفارةٌ لما قَبْلَهُ مِنَ الجُمُعة) صحيح الجامع للشيخ الألباني  (5710).واته‌: هیچ پیاوێك نییه‌ كه‌ خۆى پاك بكاته‌وه‌( خۆى بشۆرێت) رِۆژى هه‌ینى وه‌ك چۆن فه‌رمانى پێكراوه‌، پاشان له‌ماڵى بێته‌ده‌ر تاكو ئه‌گاته‌ نوێژى هه‌ینى، وه‌ بێده‌نگ بێت تاكو نوێژه‌كه‌ى ئه‌كات، ئه‌وا ئه‌و نوێژه‌ هه‌ینیه‌ ئه‌بێت به‌ كه‌فاره‌ت و لێخۆش بوونى تاوانى پێشوى.


شه‌شه‌م: له‌ رِۆژى هه‌ینى دا سه‌عاتێك هه‌یه‌ پارِانه‌وه‌ تێیدا وه‌ڵام ئه‌درێته‌وه‌.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:( إِنَّ في الْجُمُعَةِ لَسَاعَةً، لاَ يُوَافِقُهَا مُسْلِمٌ قَائِمٌ يُصَلي، يَسْأَلُ الله خَيْراً، إِلاَّ َأعْطَاهُ إِيَّاهُ) رواه مُسْلِم  (1968).واته‌: به‌ رِاستى له‌ رِۆژى هه‌ینى دا سه‌عاتێك هه‌یه‌، هه‌ر موسڵمانێك تێیدا نوێژ بكات، وه‌ تێیدا بپارِێته‌وه‌و داوا له‌ خواى په‌روه‌ردگار بكات بۆ خێرو چاكه‌ى دونیاو دوارِۆژ، ئه‌وا ئیللا خواى په‌روه‌ردگار پێى ئه‌دات وپێى ئه‌ به‌خشێت .
له‌فه‌رمووده‌یه‌كى تردا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(يَوْمُ الْجُمُعَةِ ثنْتَا عَشْرَةَ سَاعَة مِنْهَا سَاعَة لا يُوجَد عَبْدٌ مُسْلِمٌ َيسْأَلُ الله فيهَا شَيْئَاً إِلاَّ آتاهُ اللهُ إِياهُ فَالْتَمِسُوهَا آخِرَ سَاعَةٍ بَعْدَ الْعَصْرِ) صحيح الجامع  (8190).به‌رِاستى رِۆژى هه‌ینى (12) دوانزه‌ سه‌عاته‌، سه‌عاتێكى تێدایه‌ هیچ به‌نده‌یه‌كى موسڵمان نى یه‌ كه‌ تێیدا بپارِێته‌وه‌و داوا له‌ خواى په‌روه‌ردگار بكات ئه‌وا ئیل په‌روه‌ردگار ده‌یداتێ، جا له‌ سه‌عاته‌كه‌ى كۆتاییدا به‌ دوایدا بگه‌رِێن، له‌ دواى نوێژى عه‌سر.
ئیمامى النووي (رحمه الله) ئه‌فه‌رمووێت: ئه‌و سه‌عاته‌ كاته‌كه‌ى چونى ئیمام بۆ سه‌رمینبه‌ر تا كۆتاى نوێژه‌. فيض القدیر (2/152).
وه‌ ئیمامى الشوكاني (رحمه الله) ئه‌فه‌رمووێت: ووته‌ى په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاته‌كه‌ى سه‌عاتى كۆتای رِۆژى هه‌ینی یه‌، كه‌ ئه‌میش بۆچوونى هاوه‌ڵه‌ به‌رِێزه‌كانه‌ (رضي الله عنهم) وه‌ شوینكه‌وته‌یان (رِه‌حمه‌تى خوایان لێ بێ) وه‌ ووته‌ى هه‌موو زانیانه‌.  نيل الأوطار من أحاديث سيد الأخيار شرح منتقى الأخبار(3/303).
وه‌ ئیمامى المناوي (رحمه الله) (41) جێگه‌ى باسكردووه‌ بۆ ئه‌و سه‌عاته‌ى كه‌ پارِانه‌وه‌ تێیدا وه‌ڵام ئه‌درێته‌وه‌، له‌ كۆتاى ووته‌كه‌یدا ئه‌فه‌رمووێت: ئه‌و سه‌عاته‌ وه‌ك شه‌وى قه‌در وایه‌ ئه‌ بێت باوه‌رِدار به‌رده‌وام خواپه‌رستى تێدا بكات، چونكه‌ ئه‌گه‌ر دیارى بكرایه‌، خه‌ڵكى گرنگیان به‌كاته‌كانى تر نه‌ئه‌دا. والله أعلم. برِوانه‌: فيض القدير (2/152). 

حه‌وته‌م: له‌ رِۆژى هه‌ینى دا سه‌ڵاوات ئه‌گات به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)
1) پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(إِذَا كَانَ يَوْمُ الْجُمُعَةِ و ليلة الْجُمُعَةِ فأكْثِروا الصَّلاةَ عَلي). صحيح الجامع لشيخ الألباني (رحمه الله) (776).

واته‌: ئه‌گه‌ر رِۆژى هه‌ینى بوو یاخود شه‌وه‌كه‌ى ئه‌وا سه‌ڵاواتى زۆرم له‌ سه‌ر بده‌ن.
2) پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(أكْثِروا الصَّلاةَ علي في يَوْمُ الْجُمُعَةِ فإنه ليس يَصَلّي عَلي أَحَدٌ يَوْمُ الْجُمُعَةِ إلاَّ عُرِّضَتْ على صَلاته) صحيح الجامع لشيخ الألباني (رحمه الله) (1208).

واته‌: زۆر سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بده‌ن له‌ رِۆژى هه‌ینى دا چونكه‌ هیچ كه‌سێك نیه‌ كه‌ سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بدات له‌ رِۆژى هه‌ینى دا ئیلا سه‌ڵاواته‌كه‌یم پێ ئه‌گات.
3)پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(أكْثِروا الصَّلاةَ عَلي يَوْمُ الْجُمُعَةِ وَ ليلة الْجُمُعَةِ فََمَنْ صَلّى عَلي صَلاةً صَلّى الله عَليهِ عَشْرا) صحيح الجامع لشيخ الألباني  (1209)واته‌: زۆر سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بده‌ن له‌ شه‌وو رِۆژى هه‌ینى دا هه‌ر كه‌سێك سه‌ڵاواتیكم له‌سه‌ر بدات، ئه‌وا به‌ هۆى ئه‌و سه‌ڵاواته‌وه‌ خواى په‌روه‌ردگار (ده‌ (10) سه‌ڵاوات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌دات.
له‌كۆتایدا ئه‌مه‌ گوڵ بژێرێك بوو له‌ پاداشت و گه‌وره‌یى  رِۆژى هه‌ینى، داواكارم له‌ خواى په‌روه‌ردگار له‌ تاوانه‌كانى من و ئێوه‌ش خۆش بێت.


وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين

والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
سایتى به‌هه‌شت

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-17 04:16:28

زانيار
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-17
دواترین سه‌ردان: 2011-07-08
په‌یامه‌كان: 407
WindowsXPSafari

Re: پاداشت و گه‌وره‌یى رِۆژى هه‌ینى(الجمعة‌)

ده‌ستت خۆش بێت  بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌

خوای گه‌وره‌ خێرت بنوسێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-17 19:16:17

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: پاداشت و گه‌وره‌یى رِۆژى هه‌ینى(الجمعة‌)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-06-17 19:39:53

hawzhin 10
جوانی کوردژین
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-26
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 709
WindowsXPMSIE7

Re: پاداشت و گه‌وره‌یى رِۆژى هه‌ینى(الجمعة‌)

dast xosh be

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c896339f01.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-06-17 19:44:06

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: پاداشت و گه‌وره‌یى رِۆژى هه‌ینى(الجمعة‌)

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net