.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سه‌رۆكی به‌هێزترین وڵات بێ ده‌سه‌ڵاتترین گیانداری كوشت
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا "باراك ئۆباما" كه سه‌رۆكی به‌هێزترین وڵاته له جیهان ، له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی دا، بێ ده‌سه‌ڵاتترین گیانداری كوشت.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، "باراك ئۆباما" شه‌وی رابردوو له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ تۆڕی كه‌ناڵی CNBCی ئه‌مه‌ریكاییدا، مێشێك كه دزه‌ی كردبووه نێو كۆشكی سپی و ئۆبامای له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا زۆر بێزاكردووه كووشتووة.
سه‌رچاوه‌كان روونیانكردۆته‌وه، ئۆباما هیچ چاره‌یه‌كی باشتری له‌وه نه‌دۆزیوه‌ته‌وه و ته‌ڵه‌یه‌كی ئاسانی بۆ داناوه‌ته‌وه، ئه‌ویش بریتیبووه له‌وه‌ی ده‌ستێكی جێگیركردووه و ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی سه‌ره‌تا به هێواشی و دواتر به خێرایی بۆ ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی بردووه و به لێدانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه مێشه‌كه‌ی كوشتووه.
ئه‌م رووداوه به‌ناونیشانی سه‌رۆكی به‌هێزترین وڵاتی جیهان بێ ده‌سه‌ڵاتترین گیانداری وڵاتی كوشت، له زۆربه‌ی كه‌ناڵ و راگه‌یاندنه‌كانی جیهان ده‌نگیدایه‌وه.
له راپۆرتێكدا هاتووه، ئۆباما به راستی به‌دڵێكی فراوان هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ مێشه‌كه ده‌كرد و ده‌یویست به شێوازێكی نه‌رم ئاگاداری بكاته‌وه و ئه‌مه‌ش له لایه‌ن كامیراكان تۆمار كراوه.
گوشاره‌كانی مێشه‌كه به‌رده‌وام بوون و ته‌نگیان به ئۆباما هه‌ڵچنیبوو، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (جۆن هاوۆرد) كهدیداره ته‌له‌فزیۆنیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆباما ئه‌نجامدا، ڕایگه‌یاند؛ " وێنه‌ی ئه‌م مێشه كهلهڕهقهم له ژیانمدا نهبیینووه".
ئه‌م گووته‌یه‌ی هاروۆد بووه هانده‌رێك بۆ كوشتنی ئه‌و مێشه به تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی به ده‌ستیشی ئاماژه‌ی به ئۆباما ده‌دا كه ئه‌وه سوودی نییه بۆ دووركردنه‌وه‌ی مێشه‌كه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه جارێكیش له كاتی دیمانه‌كه‌دا ئۆباما به ده‌ستی ئاماژه‌ی پێكردووه و پێشی گووت "لێره لاچۆ" و به دڵنیاییشه‌وه ده‌رنه‌چوو.


له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه