❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌ی خواردنه‌وه‌و چه‌ند ئامارێك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-19 15:58:29

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

مه‌ی خواردنه‌وه‌و چه‌ند ئامارێك

توێژینه‌وه‌ی مالۆ له‌ سوید ده‌ری خستوه‌ كه‌ 29% ی هه‌موو رۆژه‌كانی داخل بوون له‌ نه‌خۆشخانه‌كان به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌یه‌وه‌یه‌. له‌ كتێبی (الف با‌ء الكحول) هاتووه‌ كه‌ 25 % ی هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی ژه‌هراوی بوون له‌ به‌ریتانیا به‌هۆی مه‌ی خواردنه‌وه‌یه‌ وه‌ 60% ی ئه‌و به‌ساڵاچوانه‌ی داغڵی نه‌خۆشخانه‌ ده‌بن به‌هۆی مه‌یه‌وه‌یه‌.
له‌روسیاشدا 90% ی ئه‌وانه‌ی ژه‌هراوی بوون‌و داغڵی نه‌خۆشخانه‌ ده‌بن به‌هۆی مه‌یه‌وه‌ منداڵن‌و له‌خوار ته‌مه‌نی (15) ساڵیه‌وه‌ن‌و سێیه‌كیشیان له‌ خوار ته‌مه‌نی (10) ساڵیه‌وه‌ن.
مه‌ی خواردنه‌وه‌ دووه‌م هۆكاری مردنه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكاو ساڵانه‌ (125) هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشی‌و ده‌ردو به‌ڵاو كاره‌ساتانه‌وه‌ ده‌مرن كه‌ له‌ ئه‌نجامی مه‌ی خواردنه‌وه‌وه‌ دروست ده‌بن. وه‌قوربانیانی جگه‌ره‌ش به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت‌و ساڵانه‌ (350) هه‌زار كه‌س به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌مرن. له‌ به‌ریتانیاش به‌ پێی راپۆرتێكی كۆلێژی شاهانه‌ی پزیشكان ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ی خواردنه‌وه‌ ده‌گاته‌ (40)هه‌زار كه‌س. وه‌قوربانیانی جگه‌ره‌كێشانیش له‌ به‌ریتانیا ساڵانه‌ ده‌گاته‌ (140)هه‌زار كه‌س.
زیاد له‌ حه‌وت ملیۆن ئه‌مه‌ریكی ئاڵوده‌ی مه‌یخواردنه‌وه‌ن له‌ناو ئافره‌ت‌و پیاواندا‌و ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ساڵانه‌ (25) هه‌زار كاره‌ساتی ئۆتۆمبێل و (15) هه‌زار حاڵه‌تی كوشتن‌و خۆكوشتن‌و (2.5) حاڵه‌تی ده‌ستگیركردنی پۆلیسی روبدات. به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانی له‌ ژماره‌ (650) ی ساڵی 1980 كه‌ سه‌باره‌ت به‌ كحول‌و گیروگرفته‌كانیه‌تی هاتووه‌: (خواردنه‌وه‌ی مه‌ی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه‌‌و گیروگرفته‌كانی له‌ هی ماده‌ سركه‌ره‌كانی هیرۆین‌و مۆرفین زیاتره‌).
به‌پێی ئاماره‌كان 86% ی تاوانه‌كان له‌ ژێر كاریگه‌ری مه‌یخواردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت‌و 50% ی كاره‌ساته‌كانی رێگاوبان به‌هۆی مه‌یه‌وه‌یه‌.
راپۆرتێكی كۆلێژی شاهانه‌ی به‌ریتانی ساڵی 1987 ده‌ری خستووه‌ كه‌: خواردنه‌وه‌ی (60)ملم له‌ كحول رۆژانه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی به‌رزی په‌ستانی خوێن‌و ده‌ماخه‌وه‌ستێ‌‌و نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌رو لاوازی توانای سێكسی‌و نه‌زۆكی‌و نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی ده‌مار، به‌ڵام بۆ ئافره‌تان نیوه‌ی ئه‌م بڕه‌ به‌سه‌ بۆ توش بوون به‌و نه‌خۆشیانه‌.
ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌بواری زانستیدا پێش كه‌وتوون وه‌ك ئه‌ڵمانیا ساڵانه‌ ملۆنه‌ها مارك له‌راگه‌یاندنه‌كاندا سه‌رف ده‌كات بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌ی خواردنه‌وه‌ لای هاوڵاتیان به‌ڵام لای خۆمان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بره‌وی پێده‌درێت !!

ساڵانه‌ له‌ فه‌ره‌نسا (22500) كه‌س ده‌مرێت به‌هۆی كاریگه‌ری كوشنده‌ی مه‌ی له‌ سه‌ر جگه‌ر. مه‌ی خواردنه‌وه‌ هۆكاری 35% بۆ تێكچونی كۆرپه‌ی ئه‌و دایكانه‌ی مه‌ی خۆرن. بۆ چه‌سپاندنی زیانه‌كانی‌و قه‌ناعه‌ت پێكردنی خه‌ڵكی به‌ پێویستی وازهێنان له‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا لایه‌نه‌ خراپه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ ناو پرۆگرمی خوێندنه‌وه‌و گه‌نجه‌كان هان ده‌دات بۆ هاوڕێیه‌تی نه‌كردنی مه‌ی خۆران‌و لۆمه‌كردنی ئه‌وانه‌ی مه‌ی ده‌خۆنه‌وه‌...

زانکۆ کورد...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-19 21:00:03

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: مه‌ی خواردنه‌وه‌و چه‌ند ئامارێك

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ باوان گیان بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌زیزم سه‌رکه‌وتوو بیت ،،
هاورێ گیان هه‌ر شتێک زۆر بخورێته‌وه‌ بێگومان ئه‌وه‌ زیانی هه‌یه‌.. بۆ نمونه‌ ئاویش  زۆربخۆیته‌وه‌ زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
راسته‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌ زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا له‌وانیه‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ به‌کاری ده‌هێنێت له‌وانه‌یه‌ زۆر جار بیستبێتمان ده‌ڵێت کاتێک مه‌ی ده‌خۆمه‌وه‌ مێشکم ئیسراحه‌ت ده‌کات یاخود ده‌ڵێت جه‌وێکی ئارامم هه‌یه‌  ،،
یاخود زۆر جار پزیشکه‌کان به‌و که‌سانه‌ ده‌ڵێن که‌ ئازاری گورچیله‌یان هه‌یه‌  برۆن بیره‌ به‌کاربهێنن بۆ نه‌مانی ئازاره‌که‌یان جا نازانم ئه‌مه‌ تاچه‌ند له‌ رووی ته‌ندروستیه‌وه‌ به‌سوده‌ بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ به‌کاری ده‌هێنێت ،،

به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ مه‌ی به‌ کار ده‌هێنن له‌ سنوری خۆیان ده‌رنه‌چن کارێک نه‌که‌ن که‌ ببێته‌ هۆی زیان گه‌یاندان به‌ خۆیان و به‌ به‌رامبه‌ره‌که‌یان ،،

دووباره‌ رێزم هه‌یه‌ بۆت براکه‌م ده‌ستت خۆش بێت،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-19 21:13:28

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: مه‌ی خواردنه‌وه‌و چه‌ند ئامارێك

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ باوانمه‌ش‌ خواردنه‌وه‌ی مه‌شروب له‌ هه‌‌ندێک رووه‌وه‌ باشه‌ له‌ هه‌ندێک  خراپه‌
وه‌ک کاکه‌ یادگار وت که‌ هه‌موو شتێک خواردنه‌وه‌ زیانمان پێ ده‌گه‌ینێت ئه‌وه‌ بێجگه‌ له‌ لاینه‌ی دینیش که‌
خواردنه‌وه‌ی یان بۆنکردنی 40ئیمانی نیه‌ ئه‌و که‌سه‌
دوووباره‌ ده‌ستت خۆش کاکه‌ باوان

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-06-20 16:06:51

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: مه‌ی خواردنه‌وه‌و چه‌ند ئامارێك

سوپاستانه‌که‌م کاکه‌ یادگار و مۆمی ته‌مه‌ن...

ڕاسته‌ سوودی هه‌یه‌ وه‌ک له‌ قورئانی پیرۆزدا هاتووه‌..به‌ڵام زیانی زیاتره‌ له‌ سووده‌کانی...هه‌موو که‌سێک ئازاده‌ له‌ بیرو باوه‌ڕدا به‌ڵام مرۆڤی ئیماندار هه‌ر بڕیارێک

لای خوای گه‌وره‌وه‌ بۆی هات ئه‌بێ بڵێ سمعنا و اطعنا...واته‌ بیستمان و گوێ ڕایه‌ڵ بووین...له‌وه‌ش دڵنیابه‌ له‌ هیچ شتێکی حه‌رامدا سوود و قازانج نیه‌ بۆ جه‌سته‌ی

مرۆڤ...هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و زیانانه‌یه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و شتانه‌ی حه‌رام کردووه‌...سه‌رکه‌وتوبن....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net