❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن سوپاس و پاداشتی چاکه‌ی دایکمان ده‌ده‌ینه‌وه؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-19 17:04:50

islamhouse
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-18
دواترین سه‌ردان: 2010-12-16
په‌یامه‌كان: 24
WindowsXPMSIE

چۆن سوپاس و پاداشتی چاکه‌ی دایکمان ده‌ده‌ینه‌وه؟

چۆن سوپاس و پاداشتی چاکه‌ی دایکمان ده‌ده‌ینه‌وه؟


کاتێ ته‌مه‌نت ساڵێک بوو خۆراکی ده‌دایتێ و ده‌یشۆردیت ... تۆش به‌گریانی درێژایی شه‌و سوپاست ده‌کرد...

بویت به‌دوو ساڵان ڕای ده‌هێنایت له‌سه‌ر ڕۆشتن... تۆش به‌ڕاکردن سوپاست کرد کاتێ داوای ده‌کردی ...

کاتێ ته‌مه‌نت گه‌شته ‌سێ ساڵان چه‌ندین جۆر خواردنی بۆ ئاماده‌ده‌کردی ... تۆش به‌فڕێدانی قاپه‌کان سوپاست ده‌کرد ...

کاتێ بویته ‌چوار ساڵان پێنووسی دایتێ بۆ ئه‌وه‌ی فێری دروستکردنی وێنه‌ت بکات .... تۆش به‌ڕه‌نگکردنی دیواره‌کان سوپاست ده‌کرد...

له‌پێنج ساڵان دا جوانترین جل و به‌رگی جه‌ژنی ده‌کرده‌به‌رت ... تۆش به‌پیس کردنی جله‌کانت سوپاست ده‌کرد ...

که‌ گه‌شتیته‌ شه‌ش ساڵان ناوتی له‌قوتابخانه ‌تۆمار کرد ... تۆش به‌هاوار و گریان نامه‌وێت بچم سوپاست ده‌کرد...

کاتێ ته‌مه‌نت ده‌ساڵان بوو چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌تی ده‌کرد له‌قوتابخانه‌.... تۆش به‌چوونه ‌ژووره‌که‌ی خۆت به‌خێرایی سوپاست ده‌کرد ....

که ‌بوویته ‌پانزه ‌ساڵان کاتی سه‌رکه‌وتنت له ‌قوتابخانه‌ بۆت ده‌گریا ... تۆش به‌داواکردنی دیاری سوپاست ده‌کرد ...

که ‌بوویته ‌بیست ساڵان ئاواته ‌خواز بوو له‌گه‌ڵی بچیت بۆ ماڵی خزمانی .... تۆش به‌مانه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ هاوڕێکانت سوپاست ده‌کرد ...

کاتێ بویته‌بیست و پێنج ساڵان به‌ماددی و مه‌عنه‌وی یارمه‌تی دایت .... تۆش به‌گرتنی دوورترین خانوو لێیه‌وه ‌له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ت سوپاست ده‌کرد ...

که ‌بوویته‌سی ساڵان هه‌ندێک ئامۆژگاری ده‌رباره‌ی منداڵه‌کانی پێ ده‌وتی ... تۆش به‌وتنی ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌تۆوه ‌نیه ‌سوپاست ده‌کرد ...

کاتێ گه‌شتیته‌سی و پێنج ساڵان .... په‌یوه‌ندی پێوه‌کردی بۆ بانگهێشت کردنت چونکه‌ئه‌و چێشته‌ی تۆ ئه‌ته‌وێ بۆی لێناوی ... تۆش به‌ئه‌م ماوه‌یه‌سه‌رقاڵم سوپاست ده‌کرد ...

که ‌بوویته‌چل ساڵان ... پێی وتیت که‌ناساغه‌و نه‌خۆشه‌، پێویستی پێته‌... تۆش به‌ووتنی ‌نه‌خۆشی و عه‌یبی باوان بۆ مناڵه‌کانیانه ‌سوپاست ده‌کرد ...

ڕۆژێ له‌ڕۆژان له‌م دنیایه‌ ده‌ڕوات ، خۆشه‌ویستی بۆت تا لێدانی دڵی ده‌وه‌ستێ به‌جێی ناهێڵێت ....

ئه‌گه‌ر دایکت تا ئێستاش ماوه‌و نزیکه ‌لێته‌وه‌، به‌جێی مه‌هێڵه‌، له‌یادی مه‌که‌، کار بکه‌ بۆ ڕازی کردنی ....

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێجگه ‌له ‌یه‌ک دایک، دایکی ترت نیه ‌له‌م دونیایه‌دا…..

خوایه ‌گیان له‌و کرده‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر دایکمان کردوومانه ‌خۆش ببیت و ئه‌و فرمێسکه ‌به‌نرخانه‌ی به‌هۆی خه‌م خواردنی بۆ ئێمه ‌ڕشتوویه‌تی بکه‌یته ‌کێوێک له‌پاداشت ...

به‌هیوام ئه‌م بابه‌ته ‌سوودی هه‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی تا ئێستا نه‌یان توانیوه‌ دڵی دایکیان ڕابگرن و ڕازی بکه‌ن ....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-19 23:06:25

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: چۆن سوپاس و پاداشتی چاکه‌ی دایکمان ده‌ده‌ینه‌وه؟

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ سه‌رکه‌وتووبیت
دایک پیرۆزه‌

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net