.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ره‌گه‌زی نێر رووبه‌رووی له ناوچوون ده‌بێته‌وه
PNA- پرۆفیسۆرێكی ئافره‌ت له وڵاتی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه، جینی پیاوان به‌ره به‌ره كه‌م ده‌بێته‌وه و تا ده‌گاته له ناوچوون، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری له ناوچوون و نه‌مانی ره‌گه‌زی نێر له ئارادایه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ته‌له‌گراف"ی به‌ریتانیایی، "جنیڤێر گریۆز" پسپۆر له كرۆمۆزهكانی تایبه‌ت به ره‌گه‌ز، ده‌ڵێت: "كرۆمۆزۆمی Y له پیاوان به‌ره‌و كه‌مبوون ده‌ڕوات و پێده‌چێت له دوای 5 ملیۆن ساڵ، دووچاری له ناوچوونی یه‌كجاره‌كی ببێته‌وه و هیچ بوونه‌وه‌رێك به ناوی پیاو له سه‌ر گۆی زه‌وی دا نه‌مێنێت و به ده‌ست نه‌كه‌وێت".
ئه‌م ڵێكۆڵهره به‌ریتانییه له درێژه‌ی وته‌كانیدا وتویه‌تی: "هه‌ڵبه‌ت ده‌شێ پیاوان بتوانن وه‌ك جۆرێك له مشكه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جینی پێكهێنه‌ری كرۆمۆزۆمی Y یان نییه، به‌ڵام ده‌توانن زاوزێ بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له مانه‌وه.
ئه‌و لێكۆڵه‌ره، كه له كۆڕێك بۆ قوتابیانی پزیشكی (رۆیاڵ كۆلێژی نه‌شته‌رگه‌ران)ی ئێرله‌ندا قسه‌ی كردووه، ووتویه‌تی:"ئێوه بۆ پیاو بوون پێویستیتان به كرۆمۆزۆمێكی Y هه‌یه ، به‌ڵام ده‌شێ له داهاتوو جۆرێكی دیكه‌ی مرۆڤ بێته ئاراوه".
هه‌روه‌ها گریۆز روونی كردۆته‌وه: "كرۆمۆزمی Y به‌ره‌و له ناوچوون ده‌چێت و ئه‌م پرسیاره گرنگه دێته پێش، كه دوای ئه‌مه چی روو ده‌دات؟"


له‌سه‌ر هێڵ نییه







dast xosh bet
babateky zor grnga


xoshmawey daya gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بیت بابه‌تیک زۆۆر گرنگ بوو.
له‌سه‌ر هێڵ نییه