.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














کچێکی داوێن پاک له قۆناغی زانکۆ دایه به‌شی ده‌روونزانی سێ برای هه‌یه یه‌کێکیان له قۆناغی سه‌ره‌تایی دایه و دووانه‌که‌ی تر له قۆناغی ناوه‌ندی دان، باوکیان سه‌وزه فرۆش بوو خه‌ریکی په‌یداکردنی پاروی ژیان بوو.. کچه‌که‌شی زیره‌ک و داوێن پاک بوو، قوتابیان له‌به‌ر زیره‌کی خۆیان تێکه‌ڵاوی ده‌کرد.
له به‌سه‌رهاته‌که‌یدا ده‌ڵێ: ڕۆژێکیان له ده‌روازه‌ی زانکۆ هاتمه ده‌ر، گه‌نجێکم بینی خۆی که‌شخه کردبوو ، وه‌کو بمناسێ ئاوا له من ڕامابوو ، به‌ڵام من گوێم پێ نه‌دا ، دوای ئه‌وه به دوای مندا هات و به ده‌نگی نزمه‌وه ده‌یوت: جوانێ ، شۆخێ ، من حه‌زم لێیه ببیته هاوسه‌ری زیانم ، ماوه‌یه‌که سه‌رنجت ڕاکێشاوم و له ڕه‌وشته جوانه‌کانت ئاگادارم، منیش به په‌له ده‌ڕۆیشتم قاچم قاچی ده‌گرت و ئاره‌قه له‌ناو چهوانم ده‌هات ، چونکه قه‌ت هه‌ڵوێستی ئاوام تووش نه‌هاتبوو، به‌شێواوی و بیر په‌رتی چوومه ماڵه‌وه سه‌قاڵی ئه‌و بابه‌ته بووم، شه‌و له تۆقین و دڵه‌ڕاوکێدا بووم، خه‌و نه‌که‌وته چاوه‌کانمه‌وه.
ڕۆژی دووه‌میش به‌م شه‌نگییه‌وه له به‌رده‌م کۆلێژ وه‌ستابوو بزهیدههاتێ، هه‌موو ڕۆژێ شوێنم ده‌که‌وت ، دوایی نامه‌یه‌کی پڕ له ئه‌وین و سۆزی بۆ ناردم و داوای لێبودنی ده‌کرد له ئازرانه، منیش نامه‌که‌م دڕاند و دوای چه‌ند کاتژمێرێک زه‌نگی مۆبایل هات هه‌ڵم گرت، ئه‌و گه‌نجه به قسه‌ی خۆش ده‌یوت : نامه‌که‌ت خوێنده‌وه یان نا؟ پێم وت : گه‌ر وازدێنی بێنه گه‌ر نا به خێزانم ده‌ڵێم وهاوار بۆ تۆ..
دوای کاتژمێریکی تر په‌یوه‌ندی کرده‌وه دڵنه‌وازی ده‌کردم که ئه‌و نیازی پاکه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌و ده‌یه‌وێت بمکات به هاوسه‌رو کۆشکێکی مۆدێرنم بۆ بنیات بکات و به ته‌نیا له خێزانه‌که‌یدا ماوه....
دڵم نه‌رم بوو وده‌ستم کرد به قسه کردن له‌گه‌ڵیدا وهه‌موو کاتێ چاوه‌ڕێی په‌یوه‌ندی ئه‌و بووم.
دوای کۆلێژ چاوه‌ڕێی ئه‌وم ده‌کرد شایه‌د بیبینم، به‌ڵام بێ سوود بوو .
ڕۆژێکیان له کۆلێژ هاتمه ده‌ر له‌به‌رده‌م مندا بوو، له خۆشیان باڵم گرت ، ده‌ستم کرد به پیاسه کردن له‌گه‌ڵی و به ئۆتۆمبێله‌که‌ی هه‌موو شار ده‌سوڕاینه‌وه .
هه‌ستم ده‌کرد تازه دڵی لێ سه‌ندووم وناتوانم وازی لێ بێنم ، کاتێ ده‌یوت: تۆ داهاتوو و هاوسه‌رم ده‌بی وپێکه‌وه ده‌ژین ، تۆ شاژنی منی ، بڕوام ده‌کرد و له خۆشیان ئهشکهم ده‌گرت.
ڕۆژێکیان ئای له‌و ڕۆژه ڕه‌شه ، که چاره‌نووسی کوشتم و ناموسی بردم،ئه‌و ڕۆژه سواری ئۆتۆمبێله‌که‌ی بووم و چووینه شوقهیوکی ڕاخراو ودانیشتین، نهم زانی گه‌ر پیاو و ئافره‌تێک پێکه‌وه دانیشن سێیه‌میان شه‌یتانه، به‌ڵام شه‌یتان به قسه‌کانی ئه‌و لاوه دڵی داگرتم و سه‌یری یه‌کترمان کرد و سزای دۆزه‌خم بۆ بڕایه‌وه، هه‌ر نه‌مزانی تازه بوومه نێچیر به ده‌ستی کوڕه‌که‌وه شه‌ره‌فی شکاندم وه‌کو شێتان هه‌ڵسامه‌وه وتم : چیت لێم کرد؟؟
وتی مه‌ترسه تۆ هاوسه‌رمی.
وتم : هاوسه‌ری چی خۆ ماره نه‌کراوم
وتی : داهاتوو ماره‌ت ده‌که‌م!
به‌م شێوه‌یه چوومه ماڵه‌وه و قاچه‌کانم ڕانه‌ده‌گرت ، ئاگر له دڵم به‌ربوو .. خودایه چیم به خۆم کرد؟ ئایا شێت بووبووم؟!!
زۆر گریام زۆر خه‌فه‌ت دایگرتم ، تا وازم له خوێندن هێنا ، هیوام ته‌نیا ئه‌وه بوو بێت داخوازیم بکات. ڕۆژ ڕۆژی ڕاده‌كێشا وه‌کو چیا قورس بوون به‌سه‌رمه‌وه.
دوای ئه‌و کاره‌ساته وێرانکه‌ره ده‌نگی مۆبایل هات، وه‌ک بڵێی ده‌نگێکی دوور با‌نگم ده‌کات بۆ دیمانه کردن، شادی گرتمی وام زانی ئاماده‌کردنی کاری هاوسه‌رییه، دیدارم کرد و به‌ر له هه‌موو شتێ
وتی: نه‌که‌ی بیر له مێردکردن بکه‌یه‌وه، ئێمه بێ مه‌رج و بێ داهاتوو ئاوا پێکه‌وه ده‌ژین..
بهخۆنهویستی زله‌یه‌کم لێ دا تا وای لێ هات توره بوو .
پێم وت : من وام زانی هه‌ڵه‌ی خۆت ڕاست ده‌که‌یه‌وه، من وا ده‌بینم که‌سیکی بێ ڕه‌وشت و بێ نرخیت. له ئۆتۆمبێله‌که دابه‌زیم و ده‌ستم به گریان کرد،ئه‌نجا بێ شه‌رمانه کاسێتێکی به‌رزکرده‌وه‌و وتی: به‌م کاسێته ڤیدیۆیه له ناوت ده‌به‌م.
وتم : چی تێدایه؟؟
وتی: وه‌ره با پێکه‌وه بیبینین شته‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراوه بۆ تۆ.
پێکه‌وه سه‌یرمان کرد بینیم وێنه‌ی داوێن پیسی نێوان من و ئه‌وی به دزییه‌وه گرتووه.
وتم ؛ ئه‌ی ترسنۆک ، بێ غیره‌ت چیت کردوه....؟
وتی: به کامێرای شاراوه ئه‌م کاسێته‌م گرتووه ، که به‌سه‌رماندا زاڵه وهه‌موو جوڵه‌یه‌کی ئیمه‌ی تۆمار کردووه. ئه‌م کاسێته چه‌کێکه به‌ده‌ست منه‌وه لهنات ببات.
به‌و مه‌رجه نه‌بێت که ژێرباری ئاماژه‌کانی من ببیت.
منش ده‌گریام و هاوارم ده‌کرد ، چونکه ئه‌مه هه‌ر کێشه‌ی من نییه ، به‌ڵکو کێشه‌ی خێزانێکه، کاسێته‌که‌ی نه‌دامه ده‌سته‌وه ناچار بووم ببمه به دیلی ده‌ستی ئه‌وو بازرگانی پێوه ده‌کردم و هه‌ر جاری دهیدامه ده‌ست پیاوێک ، به‌م شیوه‌یه له قوڕ چه‌قیم وگۆڕام به له‌ش فرۆشی بێ ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌م پێی بزانێت، چونکه متمانه‌یان به من هه‌بوو.
کاسێته‌که بڵاوبۆوه کۆپیه‌ک که‌وته به‌رده‌ستی ئامۆزایه‌کم، مه‌سه‌له‌که ته‌قییه‌وه باوکم زانی و هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان به‌سه‌ری ڕاگه‌یشتن بێ ئابڕویی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له شاردا ده‌نگی دایه‌وه و ماڵمان به بێ ئابرو ناوی ده‌رکرد، بۆیه له ترسی گیانی خۆم ڕام کرد، زانیم که خێزانمان چووه هه‌نده‌ران و بێ ئابڕویی یه‌که‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان برد، ئه‌م کاسێته به ناو لاوان‌دا بڵادهبۆووه منیش له ناو داوێن پیساندا ده‌ژیام، ئه‌م هیچ و نهرگیسه بوو منی وه‌کو بووکه شوشه له به‌رده‌ستی خۆیدا ههڵدهسوڕاندم؟ نه‌ک هه‌ر من به‌ڵکو زۆر که‌سی تر فریو دابوو ماڵی زۆر که‌سی تری وێران کردبوو، بۆیه ویستم تۆڵه‌ی لێ بکه‌مه‌وه . ڕۆژێکیان سه‌رخۆش بوو هاته لام و منیش هه‌ڵم قۆزیه‌وه و دامه به‌ر چه‌قۆ و ئه‌و شه‌یتانه ئادهمییهم کوشت وخهڵکیم له‌ده‌ست خراپه‌کانی ڕزگار کرد، ئه‌وه‌تا ئێستا به‌ندیخانه تاڵی ئابروم و په‌شیمانیم له‌و کاره‌م و ئه‌و ژیانه‌ی سنوور تێدا نهزاندووه ده‌چێژم ... ئه‌م به‌سه‌ر هاته‌م ئامۆژگارییه‌که بۆ کچان که نه‌که‌ن به قسه‌ی لوس ونامه‌ی ڕازاوه به خۆشه‌ویستی فریو بخۆن، و واز له موبایل بێنن بۆ ئه‌م مه‌سه‌لانه.
کتێب/ په‌ند وه‌رگرن له 50 به‌سه‌رهاتی قوربانیانی خۆشه‌ویستی.


له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه
من ده‌مێک بوو تۆببهم کردبوو ئه‌وجا دوای ئه‌م چیرۆکه‌ی تۆ هههههههه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت سه‌رکه‌وت و بییت کاتت شاد 

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس kura bekasaka بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت.
ماستان گیان خوا په‌نامان بات له کاره‌ساتی وادا سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گوڵه‌که‌م.
له‌سه‌ر هێڵ نییه