.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















دۆزینه‌وه‌ى گۆزه‌یه‌ك ئاڵتون
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ: رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) « اشْتَرَى رَجُلٌ مِنْ رَجُلٍ عَقَارًا لَهُ فَوَجَدَ الرَّجُلُ الَّذِى اشْتَرَى الْعَقَارَ فِى عَقَارِهِ جَرَّةً فِيهَا ذَهَبٌ فَقَالَ لَهُ الَّذِى اشْتَرَى الْعَقَارَ خُذْ ذَهَبَكَ مِنِّى إِنَّمَا اشْتَرَيْتُ مِنْكَ الأَرْضَ وَلَمْ أَبْتَعْ مِنْكَ الذَّهَبَ. فَقَالَ الَّذِى شَرَى الأَرْضَ إِنَّمَا بِعْتُكَ الأَرْضَ وَمَا فِيهَا قَالَ: فَتَحَاكَمَا إِلَى رَجُلٍ فَقَالَ الَّذِى تَحَاكَمَا إِلَيْهِ أَلَكُمَا وَلَدٌ فَقَالَ أَحَدُهُمَا لِى غُلاَمٌ وَقَالَ الآخَرُ لِى جَارِيَةٌ. قَالَ أَنْكِحُوا الْغُلاَمَ الْجَارِيَةَ وَأَنْفِقُوا عَلَى أَنْفُسِكُمَا مِنْهُ وَتَصَدَّقَا » أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (3472)، ومُسْلِمٌ (4472) .
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: پیاوێك خانوویه‌ك یان (زه‌وى) له‌پیاوێكى تر كرِى، ئه‌و پیاوه‌ى كه زه‌ویه‌كه‌ى كرِیبوو گۆزه‌یه‌ك (كوپه) ئاڵتونى له زه‌وییه كه‌دا دۆزییه‌وه، ئینجا ئه‌و پیاوه‌ى كه زه‌وییه‌كه‌ى كرِیبوو به پیاوه فرۆشیاره‌كه‌ى ووت: ئاڵتوونه‌كه‌ت ببه‌وه له‌لاى من، چونكه من زه‌ویم له تۆ كرِیوه نه‌ك ئاڵتوون، پیاوه فرۆشیاره‌كه‌ش ووتى: من زه‌ویه‌كه‌و ئه‌وه‌ى كه‌تێیدایه به‌تۆم فرۆشتووه، پاشان هاتن بۆلاى پیاوێك بۆئه‌وه‌ى كه چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزێته‌وه، پیاوه دادوه‌ره‌كه ووتى: ئایا منداڵتان هه‌یه؟ یه‌كێكیان ووتى: من كورِێكم هه‌یه، ئه‌وه‌ى تریشیان ووتى: منیش كچێكم هه‌یه، ئینجا پیاوه دادوه‌ره‌كه ووتى: كه‌واته تۆ كچكه بده به كورِه‌كه‌و ئه‌و ماڵه‌ش خه‌رج بكه‌ن بۆیان، وه خێریشى لێبكه‌ن.
چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا.
(1) پێویسته ئه‌مانه‌ت و سپارده بگێرِدرێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: [إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤدُّواْ الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا] واته: به‌رِاستى خواى گه‌وره فه‌رمانتان پێ ده‌كات كه ئه‌مانه‌ت و سپارده‌كان بگێرِنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان.
(2) قه‌ناعه‌ت و رِازى بوون ماڵ و سه‌روه‌تێكه بێكۆتاییه، وه به‌خێرو به‌ره‌كه‌ت ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى.
(3) هه‌ركه‌سێك به‌و به‌شه رِازى بێت كه خواى په‌روه‌ردگار پێى به‌خشیوه ئه‌وا ئه‌و كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌ند ترین كه‌سه، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:
(وَارْضَ بِمَا قَسَمَ اللَّهُ لَكَ تَكُنْ أَغْنَى النَّاسِ) حَسَن: أَخْرَجَهُ التِّرْمِذِيّ فِي السُّنَن (2305)، وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (100) .
واته: وه رِازیبه به‌و به‌شه‌ى كه په‌روه‌ردگار بۆى داناوى ده‌بیت به ده‌وڵه‌مه‌ند ترین خه‌ڵك، وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌و كه‌سه نی‌یه كه ماڵ و سه‌روه‌تى زۆرى هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌وكه‌سه‌یه كه ده‌روونى ده‌وڵه‌مه‌ند بێت.
(4) رِزق و رِۆزى دابه‌شكراوه، هه‌رده‌بێت پێت بگات له‌كات و شوێنى خۆیدا، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:
( لَوْ أّنَّ اِبْن آدَم هَرَبَ مِنْ رِزْقه كَمَا يَهْرُب مِنْ الْمَوْت لأَدْرَكَهُ رِزْقه كَمَا يُدْرِكهُ الْمَوْت) صَحِيح: صَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (5240)،وَفِي سِلسِلة الأحادِيِث الصَحِيحَة (952) .
واته: ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد رِابكات له‌رِزق و رِۆزییه‌كه‌ى هه‌روه‌ك چۆن له‌مردن رِاده‌كات، ئه‌وا بێگومان رِزق و رِۆزییه‌كه‌ى ده‌یگرێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن مردن ده‌یگرێته‌وه.
(5) پێویسته موسڵمان رِازى بێت به حه‌ڵاڵ، وه دوربكه‌وێته‌وه له حه‌رام و هۆكارى خراپ بۆ به‌ده‌ست هێنانى رِزق و رِۆزى، چونكه به‌رِاستى ته‌نها كرده‌وه‌ى چاك وباش هۆكاره بۆ به‌خته‌وه‌رى دونیا‌و دوارِۆژ.
به‌هه‌شت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه