❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / (نوره‌) ی خوشكم مرد ،،، ڕاسته‌قینه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-20 19:20:37

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

(نوره‌) ی خوشكم مرد ،،، ڕاسته‌قینه‌

(نوره‌) ی خوشكم مرد        ،،،   ڕاسته‌قینه‌




خوشكه‌كه‌م كه‌مه‌ كه‌مه‌ رِووی زه‌رد بووه‌وه‌ و لاشه‌ی به‌ره‌و لاوازی ده‌چوو ... به‌ڵام وه‌كو خوویه‌ك هه‌رده‌م خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز بوو ... كاتێ به‌ شوێنیدا ده‌گه‌رِام ده‌مبینی له‌ سه‌ر به‌رماڵه‌كه‌ی و له‌ كرِنۆشدایه‌ و ده‌سته‌كانی بۆ ئاسمان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.. به‌م شێوه‌یه‌ .. به‌یانیان و ئێواران و له‌ نیوه‌ شه‌ودا هه‌رگیز ماندوو نابێت و هه‌رگیز بێزار نابێت ... وه‌ منیش به‌رده‌وام بووم له‌ خوێندنه‌وه‌ی گۆڤاره‌ هونه‌رییه‌كان.. به‌ زۆری ته‌ماشای ڤیدیۆم ده‌كرد و به‌ ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی خۆم جێ به‌ جێ نه‌ده‌كرد وه‌ له‌ ئه‌نجامدانی نوێژه‌كانمدا سست بووم .. پاش ئه‌وه‌ی ئامێری ڤیدیۆكه‌م داخست گوێم له‌ ده‌نگی بانگ بوو كه‌ له‌ مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ به‌رز بووه‌وه‌ منیش به‌ره‌و جێگای خه‌وتنم رِۆیشتم ... له‌ جێگه‌ی نوێژكردنه‌كه‌یه‌وه‌ خوشكه‌كه‌م بانگی كردم .. گوتم :- به‌ڵێ چیت ده‌وێ (نوره‌) ؟ به‌ ده‌نگێكی تیژه‌وه‌ پێی گوتم :- مه‌نوو تاكو نوێژی به‌یانی ده‌كه‌یت .. به‌ڵێ :- ماوه‌یه‌كی ماوه‌ بۆ نوێژی به‌یانی چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ گوێم لێ بوو بانگی یه‌كه‌م بوو ... ئه‌مجار به‌ ده‌نگێكی پرِ له‌ سۆزه‌وه‌ بانگی كردم :- (هه‌نا) وه‌ره‌ له‌ ته‌نیشتم دانیشه‌ ... منیش هه‌رگیز نه‌مده‌توانی داواكارییه‌كانی پشت گوێ بخه‌م ... هه‌ستم ده‌كرد قسه‌كانی پاك و بێگه‌ردو رِاستن .. به‌ڵێ .. چیت ده‌وێ ؟ دانیشه‌ .... ئه‌وا دانیشتم چیت ده‌وێ ؟ به‌ ده‌نگێكی نه‌رمه‌وه‌ گوتی : {كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ} (57) سورة العنكبوت  ماوه‌یه‌ك بێ ده‌نگ بوو ئه‌مجار پرسی :- ئایه‌ باوه‌رِت به‌ مردن هه‌یه‌ ؟ به‌ڵێ باوه‌رِم پێی هه‌یه‌ .. ئایه‌ باوه‌رِت هه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ر هه‌موو بچوكێك و گه‌وره‌یه‌ك پرسیارت لێ ده‌كرێت ؟ به‌ڵی ... به‌ڵام خودای گه‌وره‌ به‌خشنده‌ و میهره‌بانه‌ و ته‌مه‌نیش درێژه‌ ... گوتی :- ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ ((هند)) كه‌ ته‌مه‌نی له‌ تۆ منداڵ تر بوو كه‌چی به‌ رِووداوی ئۆتۆمبیل مرد .. ئه‌ی فڵان كه‌س و فڵان كه‌س ..مردن ته‌مه‌ن نازانێت و ته‌مه‌ن نابێته‌ پێوه‌رێك بۆی .... وه‌ڵامم دایه‌وه‌ .. من خۆم له‌ تاریكی ده‌ترسم و تۆیش به‌ مردن ترساندمت .. ئێستا چۆن بنوم ؟ وامزانی رِازی بووی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌م پشووه‌دا له‌ گه‌ڵماندا بێیت بۆ سه‌یران ... له‌ ناكاودا .. ده‌نگی گۆرِا منیش دڵم ده‌ستی به‌ له‌رزین كرد .... رِه‌نگه‌ ئه‌م ساڵ گه‌شتێكی دوور بكه‌م ... بۆ جێگایه‌كی تر ... ده‌ستم به‌ گریان كرد ... بیرم له‌ نه‌خۆشیه‌ خراپه‌كه‌ی كرده‌وه‌ كه‌ پزیشكه‌كان به‌ نهێنی به‌ باوكمیان گوتبوو :- رِه‌نگه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ رِێگه‌ی نه‌دات ته‌مه‌نێكی زۆر بكات ... ئه‌مجار به‌ ده‌نگێكی به‌ هێزه‌وه‌ گوتی :- هه‌مومان كۆچ ده‌كه‌ین و ئه‌م دونیایه‌ به‌ جێ ده‌هێڵین یان بۆ به‌هه‌شت وه‌ یاخود بۆ دۆزه‌خ ... شه‌وت شاد ... به‌ په‌له‌ به‌ره‌و لای رِۆیشتم ... وه‌ ده‌نگه‌كه‌ی ئێستایش له‌ گوێمدا ده‌زرنگێته‌وه‌ ... خوا رِێنموییت بكات ... نوێژه‌كانت له‌ بیر نه‌چێت ... له‌ كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی گوێم له‌ ده‌نگی ده‌رگاكه‌م بوو ... ئێستا كاتی هه‌ڵسانم نییه‌ ... گریان ... ده‌نگ و هاوار ... چی بووه‌ ؟. حاڵی نوره‌ تێك چووه‌ و باوكم بردوویه‌تی بۆ نه‌خۆشخانه‌ ...إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ .. ئه‌مساڵ ناچین بۆ سه‌یران .. پاش چاوه‌رِوانییه‌كی زۆر له‌ پاش كاتژمێری یه‌كی نیوه‌رِۆ ته‌له‌فونمان بۆ باوكم كرد كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ بوو گوتی :- ئێستا ده‌توانن سه‌ردانی (نوره‌) بكه‌ن .. به‌ په‌له‌ ... دایكم پێی گوتم :- ده‌نگی باوكت به‌ ده‌نگی كه‌سێكی ده‌كرد كه‌ دڵنیا نه‌بێت و ده‌نگی گۆرِا بوو .. سواری ئۆتۆمبیل بووین دایكم به‌ ته‌نیشتمه‌وه‌ دانیشتبوو دوعای بۆ ده‌كرد ئه‌و كچێكی باشه‌ و گوێرِایه‌ڵه‌ .. چووینه‌ ژووره‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ كه‌ پرسیارمان كرد .. په‌رستیاره‌كه‌ گوتی :- ئه‌و له‌ ژووری (العناية المركزة) یه‌ و ئێستایش ده‌تانبه‌م بۆ لای دایكم چووه‌ ژووره‌و منیش به‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ رِاوه‌ستا بووم پاش دوو خوله‌ك دایكم هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و نه‌یده‌توانی فرمێسكه‌كانی خۆی بشارێته‌وه‌ ... پاشان رِێگایان دا كه‌ من برِۆمه‌ ژووره‌وه‌ و سڵاوی لێ بكه‌م به‌ مه‌رجێك زۆر قسه‌ی له‌ گه‌ڵدا نه‌كه‌م ... ئێستا حاڵت چۆنه‌ (نوره‌) ؟ ئه‌ی خۆ دوێنێ باش بوو .. ئه‌ی چیت به‌ سه‌ر هات ؟ له‌ پاش ئه‌وه‌ی توند ده‌ستی گرتم وه‌ڵامی دامه‌وه‌ و گوتی :- ئێستا من زۆر باشم سوپاس بۆ خوا , گوتی :- بیرم له‌و ئایه‌ته‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :- {وَالْتَفَّتِ السَّاقُ بِالسَّاقِ * إِلَى رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمَسَاقُ}سورة القيامة (29-30)(هه‌نا) گیان داوات لێ ده‌كه‌م كه‌ دوعام بۆ بكه‌ی چونكه‌ رِه‌نگه‌ من به‌م زووانه‌ بگه‌مه‌ یه‌كه‌م رِۆژ له‌ رِۆژه‌كانی رِۆژی دوایی .. فرمێسكێك له‌ چاوم به‌ربووه‌وه‌ له‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ گوێم له‌و قسانه‌ بوو ده‌ستم كرد به‌ گریان ... ئاگام له‌ خۆم نه‌ما كه‌ من له‌ كوێم .. چاوه‌كانم به‌رده‌وام فرمێسكی لێ ده‌باری له‌ گه‌ڵ رِۆژ ئاوابوونی ئه‌و رِۆژه‌ خه‌ماوییه‌دا كچی خاڵم چووه‌ ژووره‌وه‌ بۆ لای ئه‌مجار كچی مامم .. رِوداوه‌كان به‌ په‌له‌ رِووده‌ده‌ن ئاماده‌ بووان زۆر بوون ... ده‌نگه‌كان زۆر بوون .. تێكه‌ڵ بوون .. ته‌نها یه‌ك شت هاته‌ به‌ر گوێم و زانیم ئه‌ویش ... [نوره‌ مرد ] ئه‌ی خوایه‌ من له‌ كوێم ؟ چی رِوو ده‌دات ؟ باوه‌رِ بكه‌ن ته‌نانه‌ت توانای گریانم نه‌مابوو .... نوره‌ دوعای رِێنمویی بۆ ده‌كردم به‌ چاوی فرمێسكاوییه‌وه‌ له‌ شه‌وگاری درێژدا كاتێ كه‌ باسی مردن و لێپرسێنه‌وه‌ی بۆ ده‌كردم .. ئه‌مشه‌و یه‌كه‌م شه‌وی ئه‌وه‌ له‌ ناو گۆرِدا ... ئه‌ی خودایه‌ ره‌حم به‌ (نوره‌) بكه‌ و گۆرِه‌كه‌ی بۆ رِوناك بكه‌ره‌وه‌ ... ئه‌وه‌ جێگای نوێژكردنه‌كه‌ی ئه‌وه‌ .. ئه‌وه‌ قورئانه‌كه‌یه‌تی .. ئه‌وه‌ به‌رماڵه‌كه‌یه‌تی .. ئه‌وه‌ ... ئه‌وه‌ ... به‌ڵكو ئه‌وه‌ كراسه‌ په‌مه‌یه‌كه‌یه‌تی كه‌ هه‌رده‌م ده‌یگوت :- ئه‌م كراسه‌ ده‌شارمه‌وه‌ بۆ رِۆژی شوو كردنم ...


به‌هه‌شت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net