❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاسه‌واری‌ ده‌ریاچه‌ له‌سه‌ر مه‌ریخ ده‌دۆزرێته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-22 06:41:34

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ئاسه‌واری‌ ده‌ریاچه‌ له‌سه‌ر مه‌ریخ ده‌دۆزرێته‌وه‌

ئاسه‌واری‌ ده‌ریاچه‌ له‌سه‌ر مه‌ریخ ده‌دۆزرێته‌وه‌
http://kurdzhin.org/uploads/0589ad6fb6.jpg
گه‌ردوونناسه‌كان له‌ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی‌ گالیسكه‌یه‌كی‌ فه‌زاییه‌وه‌‌و به‌به‌رزی‌ 320 كیلۆمه‌تر كه‌ له‌خولگه‌ی‌ مه‌ریخدا ده‌خولێته‌وه‌، چه‌ند وێنه‌یه‌كیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌‌و تیایدا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ئاسه‌وارێكی‌ تایبه‌ت به‌ده‌ریاچه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ (مارس)، كه‌ پاڵپشتییه‌كه‌ بۆ ئه‌و بیروبۆچوونه‌ی‌ پێشتر باسی‌ له‌هه‌بوونی‌ ژیانی‌ سه‌ر هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخی‌ كردووه‌ .

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ له‌زانكۆی‌ كۆلۆرادۆ ئاشكرایكردووه‌، ده‌ریاچه‌كه‌ به‌درێژایی په‌نجا كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ قولاَیی دۆڵێكی‌ باریكه‌وه‌‌و، قه‌باره‌ی‌ ڕووبه‌ره‌كه‌ی‌ به‌قولاَیی 500 مه‌تر ده‌گاته‌ 207 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌، مێژووی‌ ده‌ریاچه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌سێ ملیار ساڵ .

گایتانۆ دیئه‌كیلی‌، زانایه‌كی‌ سه‌ر به‌زانكۆی‌ كۆلۆرادۆیه‌‌و سه‌رپه‌رشتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و وێنانه‌ وتی‌:"له‌شیكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌كاندا بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌، بوونی‌ ئاو له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی‌ بووه‌ بۆ دروستبوونی‌ دۆڵێكی‌ له‌و جۆره‌" .

وتیشی‌:"دۆزینه‌وه‌ی‌ ئاسه‌وارێكی‌ له‌و چه‌شنه‌ ده‌بێته‌ فاكته‌رێكی‌ به‌هێز بۆ خۆئاماده‌كرن سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕان‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ دیكه‌‌و سه‌لماندنی‌ ئه‌و بیروبۆچوونه‌ی‌ ئاماژه‌ به‌ بوونی‌ ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ ده‌كات .
NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-24 21:11:46

زانيار
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-17
دواترین سه‌ردان: 2011-07-08
په‌یامه‌كان: 407
WindowsXPFirefox

Re: ئاسه‌واری‌ ده‌ریاچه‌ له‌سه‌ر مه‌ریخ ده‌دۆزرێته‌وه‌

سلاو ده سته كانت خؤ ش بيت به به هيواى به رده واميت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net