❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شه‌رم چيه‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-22 06:54:39

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

شه‌رم چيه‌؟

شه‌رم چيه‌؟
بۆ شه‌رم ده‌كه‌ين ؟
ئايا شه‌رم بۆ ماوه‌ييه‌ ؟ يان ژينگه‌ييه‌؟
ئايا شه‌رم گرێ ی ده‌رونيه‌ ؟ يان نه‌خۆشی ده‌رونيه‌ ؟
ئايا شه‌رم و رێز جياوازن ؟
زيانه‌كانی شه‌رم چين ؟
نوسینی / مامۆستا / حسێن جلیل / شه‌قلاوه‌

لێكدانه‌وه‌يه‌كی سايكۆلۆژيانه‌:
شه‌رم چيه‌ ؟
دياريده‌يه‌كه‌ ده‌رونی كۆمه‌ڵايه‌تی يه‌ ، هه‌ستێكی ئاساييه‌ ،به‌ پله‌ی چه‌نديه‌تی و چۆنيه‌تی لاى هه‌ر تاكێك هه‌يه‌ . به‌ پێ ی گۆرانكاريه‌كانی كۆمه‌ڵگا گۆرانی به‌ سه‌ر دادێت .
بۆ شه‌رم ده‌كه‌ين ؟
ده‌رون زانان پێيان وايه‌ : شه‌رم كردن ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ كردن ، له‌ په‌روه‌رده‌ی خێزان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ئامرازه‌كانی راگه‌ياندن وژينگه‌ی كۆمه‌ڵگاو هه‌ندێ جار خانه‌كانی خودا په‌رستی ............ هتد .
په‌روه‌رده‌ كردنی نا دروست له‌ خێزانه‌وه‌ هۆكاری هه‌ره‌ گرنگی شه‌رمه‌ ؛كاتێ دايك يان باوك نابێته‌ هاوڕێی منداڵه‌كه‌ی ، يان بێبه‌شی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ بوون به‌ منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆی . كاتێ ڕێگر دروست ده‌بێت له‌ به‌رده‌م ده‌ربڕينه‌كانی منداڵشتوكان به‌ شاراوه‌يی و نهێنی له‌ دڵی منداڵ ده‌مێنێته‌وه‌ ؛ له‌و كاته‌ شه‌رم خۆی ده‌خزێنێته‌ نێو ده‌رونی منداڵه‌كه‌ . ده‌نا هيچ منداڵێك به‌ شه‌رمه‌وه‌ له‌ دايك نابيت .
نێوه‌نده‌كانی خزێندن :ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كی يه‌ له‌ گه‌شه‌ كردنی ئه‌م هه‌سته‌ شه‌رمنه‌ . پێويسته‌ مامۆستا زوو درك به‌مه‌ بكات و منداڵه‌كه‌ بگه‌رێ،نێته‌وه‌ بارو دۆخی ئاسايی به‌شداری پێبكات له‌ وانه‌كه‌دا ،نه‌هێلێت ببێته‌ گاڵته‌ جاری ئه‌وانی تر .منداڵێك شه‌رم بكات چۆن فێر ده‌بێت...
ئامرازه‌كانی راگه‌ياندن: كاريكه‌ريان زۆره‌ له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ، به‌ جۆرێ چه‌ند بتوانن كار له‌ جولاندنى هه‌ستی منداڵ بكه‌ن ؛ وا له‌ منداڵ بكه‌ن له‌ كای سه‌ير كردنی به‌رنامه‌يه‌كی منداڵان زۆرترين كات بۆ پيكه‌نين بێت چونكه‌ پێكه‌نين هۆكاره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌رم .
هه‌وڵ بدرێت منداڵ تێكه‌ڵی هاوته‌مه‌ن و هاوپۆله‌كانی بكرێت ؛ چونكه‌ منداڵان زياتر لة ناخى يه‌كتر ده‌گه‌ن ،وه‌ه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌وره‌يه‌ك له‌ ناخی منداڵه‌كه‌ی تێبگات .
ئايا شه‌رم بۆماوه‌ييه‌؟ يان ژينگه‌ييه‌ ؟
دةرونزانان پێيان وايه‌ شه‌رم دياريده‌يه‌كی ژينگه‌ييه‌ له‌و ژينگه‌يه‌وه‌ مرۆڤ فێر ده‌بێت كه‌ تێدا ثپه‌روه‌رده‌ بێت .پێيان وايه‌ كه‌س به‌ شه‌رمه‌وه‌ له‌ دايك نابيت ، هه‌مووی كاريگه‌ری ژينگه‌ی كۆمه‌ڵايه‌تی يه‌ ( خێزان - كۆڵان - ناوه‌نده‌كانی خوێندن ...هتد).
شه‌رمكردن بۆماوه‌يى نيه‌،ههه‌ندێ جار چاولێكردنه‌وه‌ ( تقليد )ده‌كرێت ئه‌مه‌ش ده‌چێته‌ خانه‌ی ژينگه‌يیبۆ ماوه‌يی له‌ فيسيۆلۆژی رونادات .

ئاية شه‌رم گرێ ی ده‌رونی يه‌ ؟ ياننه‌خۆشی ده‌رونی ؟
شه‌رم گرێ ی ده‌رونی يه‌ ؛سه‌ره‌تای هه‌موو گرفتێك پێ ی ده‌وترێت گرێ ، دواترئه‌م گرێ يه‌ گه‌وره‌ ده‌بێت له‌ ئه‌نجامدانى كه‌ڵه‌كه‌بوون و زۆربوون ( تراكم) ى كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفت ، سه‌رده‌كێشی به‌ره‌و نه‌خۆشيه‌ ده‌رونيه‌كان كه‌ زيانه‌كانيان زۆر جار له‌ نه‌خۆشيه‌ جه‌سته‌ييه‌كان زياترو ترسناكتره‌ .
شه‌رم به‌ ته‌واوی له‌ گه‌ڵ ڕێز گرتن جياوازه‌ :
كه‌سی به‌رێز توانای ده‌ربرين و ئالوگۆری گۆرانكاری هه‌يه‌ به‌ سه‌ر ژيانی ؛ كه‌سێكه‌ ده‌توانی پرسيار بكا داوا وه‌ڵام بكا ، داوای هه‌قی خۆی به‌رێزه‌وه‌ ده‌كات .
كه‌سێ كه‌ شه‌رمن ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌يه‌ ، زۆر جار به‌هاكانی ژيان له‌ شه‌رمه‌وه‌ له‌ ده‌ست ده‌دا . له‌ كاتێكدا له‌ ناو دڵه‌وه‌ ئازارىخۆی ده‌داا .
زيانه‌كانی شه‌رم :
_ توش بوون به‌ چه‌ندين كێشه‌ی تری ده‌روونی له‌ونه‌ ( دوودڵی ( قلق) و هه‌ست كردن به‌كه‌می ( شعور بنقص) و گرێى كێماسی .......هتد
_ فێر نه‌بوون و هه‌وڵ نه‌دان بۆ فێربوون، ( كه‌سێكی دابراو له‌ گۆرانكاريه‌كان )
_ ترسان له‌ دوارۆژ ئه‌مه‌ش ده‌ژێت به‌ڵام به‌ نيگه‌رانی .


هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دياريده‌ی شه‌رم :

- هه‌وڵدان بۆ تێكه‌ڵاو بوون و به‌شداربوون له‌ چاڵاكيه‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان

-هه‌وڵ دان بۆ ده‌ربڕينی ئه‌و هه‌سته‌ شاراوانه‌ی كه‌ نيگه‌رانت ده‌كه‌ن

-بڕوا به‌ خۆ بوون بڕوا به‌ گۆڕانی خود بوون .

مالبةرى شةقلاوة بؤست

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net