❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / په‌یامێک بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ مایه‌ی ئازار …

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-22 15:04:26

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

په‌یامێک بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ مایه‌ی ئازار …

په‌یامێک بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ مایه‌ی ئازار …



زۆر جار ده‌بینین و ده‌بیستین که‌ هه‌ندێ که‌س پاش چوونه‌ ناو ژیانی هاوسه‌ریه‌وه‌ پاش ماوه‌یه‌ک به‌ هه‌رهۆیه‌ک بێت جیا ده‌بنه‌وه‌، من لێره‌دا باسی ئه‌وه‌ ناکه‌م که‌ هه‌ندێک به‌ هۆی نه‌گونجانی هه‌ردوولاوه‌ ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه‌ رووده‌دات،




بسم الله‌ الرحمن الرحیم
سڵاو و ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌تان لێبێت، درودو سه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌کانی و شوێن که‌وتوانی تا رۆژی دوایی…
له‌ رێی ئه‌م په‌یامه‌وه‌ ده‌مه‌وێت ئاه و ناڵه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ بگه‌یه‌نم که‌ بوونه‌ته‌ نێچیری چه‌ند مرۆڤێکی دڕنده‌، ئاهو ناڵه‌ی که‌سانێک نه‌ک‌ ناخی مرۆڤ دار و به‌ردیش ده‌هه‌ژێنێت و ده‌یهێنێته‌ سه‌ما..
زۆر جار ده‌بینین و ده‌بیستین که‌ هه‌ندێ که‌س پاش چوونه‌ ناو ژیانی هاوسه‌ریه‌وه‌ پاش ماوه‌یه‌ک به‌ هه‌رهۆیه‌ک بێت جیا ده‌بنه‌وه‌، من لێره‌دا باسی ئه‌وه‌ ناکه‌م که‌ هه‌ندێک به‌ هۆی نه‌گونجانی هه‌ردوولاوه‌ ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه‌ رووده‌دات، ئه‌وه‌ی که‌ ئامانجی منه‌ له‌م په‌یامه‌م دا ئاگادار کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ ده‌بنه‌ هۆکاری دوور که‌وتنه‌وه‌ و جیابوونه‌وه‌ی نه‌ک هاوسه‌ران به‌ڵكو هاوڕێیان و کوڕ و دایک یان منداڵ و باوان له‌ یه‌کتری …
جوانترین و گه‌وره‌ترین کارێک که‌ دوژمنی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی دروودی خوای لێبێت شاد ده‌کات تێکدانی نێوان خه‌ڵک به‌ تایبه‌تی هاوسه‌رانه‌، ئایا ویژدانه‌کان هێنده‌ ژه‌نگاوین که‌ ناتوانن خۆشی که‌سانی تر ببینن؟ ناڕه‌حه‌ت ده‌بن به‌ ده‌رکه‌وتنی زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوانیان ؟ ئازار ده‌چێژن کاتێ به‌رامبه‌ره‌که‌یان ئاسووده‌ و به‌خته‌وه‌رن؟
ئه‌ی ده‌بێت هۆکار چیبێت من چاوم به‌رایی نه‌یات خۆشی خوشکه‌که‌م یان براکه‌م، دراوسێکه‌م ، که‌س و کارم ببینم؟
به‌ڕێزانم له‌وانه‌یه‌ هێشتا له‌ من تێ نه‌گه‌ن، به‌ڵام بڕواتان هه‌بێت هۆکاری نوسینی ئه‌م نامه‌یه‌ هه‌ستکردنم بوو به‌ ئازاری خوشکێکی بێ تاوان، پاک و بێگه‌رد، که‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که‌ی فرمێسکی له‌ چاوانم باراند،‌ هه‌موو ئامانجی پاراستنی په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی بوو به‌ هۆی ئه‌و دیاریه‌ جوانه‌ی که‌ خوای گه‌وره‌پێی به‌خشی بوون ئه‌ویش منداڵێکی چاوگه‌ش بوو نه‌یده‌ویست ده‌ردی جیابوونه‌وه‌ بچێژێت و منداڵه‌که‌شیان ببێته‌ قوربانی … آه ، به‌ هۆی دروست کردنی تۆمه‌ت یان گومان بردن که‌ زۆر له‌ راستیه‌وه‌ دوووره‌ له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه‌ که‌ خۆشی به‌رامبه‌ره‌کانیان ئازاریان ده‌دات،  زۆر لام سه‌یره‌ کاتێک ده‌بینم که‌سانێک هه‌ست به‌و ئازاره‌ ناکه‌ن که‌ ده‌بنه‌ هۆکاری دروستبونی، یان نازانم چ خۆشی یه‌ک له‌ تێکدانی لانه‌ی که‌سانی تر ده‌بینن!!
نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ له‌م ڕۆژانه‌ برایه‌ک باسی له‌وه‌ کرد که‌ له‌ته‌مه‌نی دوو ساڵیه‌وه‌ له‌ ئامێزی گه‌رم و نه‌رمی دایکی دابڕاوه‌ به‌ هۆی جیابونه‌وه‌ی دایکی له‌ باوکی ده‌یوت که‌ ده‌چم سه‌ردانی دایکم ده‌که‌م ده‌ست ده‌کاته‌ ملم زۆر شه‌رم ده‌که‌م وه‌ زۆر له‌ خۆم ده‌که‌م پێی ده‌ڵێم دایه‌، بۆچی ؟ ئایا ئه‌و منداڵه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا چ تاوانێکی هه‌بووه‌؟ ئایا ئێوه‌ دڵتان هه‌یه‌ ؟ هه‌ستتان هه‌یه‌؟ هیچ نه‌بێت هه‌ست به‌ زریکه‌ی ئه‌و کۆرپه‌یه‌ بکه‌ن یان ئاه و ناڵه‌ی دایک بۆ جگه‌ر گۆشه‌که‌ی… تاکه‌ی دڵتان له‌ ژه‌نگی ڕق و کینه‌ پاک ناکه‌نه‌وه‌ ؟ ئیتر به‌سه‌ ماندوو نه‌بوون ؟
بێگومان دڵێک لانه‌ی رق و کینه‌ و پلان دانان بێت هه‌رگیز ڕووناکی رووی تێناکات و ڕۆشن نابێته‌وه‌، هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ش هه‌موو ساتێک هه‌ست به‌ ناڕه‌حه‌تی و ئازاری ده‌روونی ده‌کا‌ت و هه‌ست ده‌کات ته‌وقێک له‌ گه‌ردنی ئاڵاوه‌ نازانێ چۆن خۆی لێ ده‌رباز بکات.
چه‌ندان نموونه‌ی له‌و چه‌شنه‌ هه‌ن که‌ دڵه‌ زیندووه‌کان ده‌هه‌ژێنێت به‌ڵام ناکرێت هه‌موو بوترێن..
ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ مایه‌ی خۆشکردنی کڵپه‌ی ئاگری لانه‌ی خه‌ڵکی و تێکدانی په‌یوه‌ندیه‌کانیان به‌ ده‌ستی خۆیان لانه‌ی خۆیان ده‌شێوێنن، هه‌روه‌ک ئه‌و په‌نده‌ کوردیه‌ی که زۆر جوان پێکاویه‌تی ده‌ڵێت: " چاڵ که‌ن له‌ بێخی چاڵه‌" به‌ڕاستی جێی تێڕامانه‌ زۆر جار بینیومانه‌ یان ده‌بیستین ده‌ڵێن فڵان که‌س خوای گه‌وره‌ تۆڵه‌ی فڵان که‌سی لێ سه‌نده‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌و کاره‌ی که‌ کردبوی ، آه خۆزگه‌ هه‌موو که‌سێک ئه‌وه‌ی ده‌رک پێ بکردایه‌ که‌ به‌ده‌ستی خۆی چاڵ بۆ خۆی هه‌ڵده‌که‌نێت…
من ده‌مه‌وێ شتێک بڵێم به‌و که‌سانه‌ی که‌ دڵیان نه‌خۆشه‌ ئه‌گه‌ر ترسی خوای گه‌وره‌ له‌ دڵیان هێشتا چه‌که‌ره‌ی نه‌کردووه‌ یان ویژدانیان مردووه‌ و هه‌ست به‌ هیچ ناکه‌ن ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خوای گه‌وره‌ یان ئازاری به‌رامبه‌ره‌که‌شت نه‌بێت، ته‌نها له‌به‌ر‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆت بۆچی خۆت ده‌خه‌یته‌ ئه‌و ئازار و ناڕه‌حه‌تیه‌وه‌؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌و سزایه‌ش که‌ خوای گه‌وره‌ بۆی داناوی چاوه‌ڕێت ده‌کات …
تکایه‌ هه‌ست به‌ ئازاری خه‌ڵکی بکه‌ن، خۆتان بخه‌نه‌ جێی ئه‌وان بزانن تا چ راده‌یه‌ک ده‌توانن له‌و ئازاره‌ بتلێنه‌وه‌ که‌ بونه‌ته‌‌ مایه‌ی بۆ خه‌ڵکی ؟
بۆ ئه‌وانه‌ش که‌ لانه‌تان تێک چووه‌ و ئازار و خه‌م بووه‌ته‌ میوانتان، بێ هیوا مه‌بن له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ بێ گومان ئه‌و ئاگاداری حاڵی هه‌موو که‌سێکه‌ و که‌سیش له‌یاد ناکات ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێوه‌یه‌ ئارام بگرن پشتیوان به‌ خوای گه‌وره‌ ده‌روازه‌ی خێر و به‌خته‌وه‌ری به‌ره‌وه ڕووتان ده‌کاته‌وه‌،
زۆر ئیستیغفار بکه‌ن ان شاءالله‌ خوای گه‌وره‌ به‌نده‌کانی بێ هیوا ناکات و وه‌ڵامی داواکانیان ده‌داته‌وه‌…
له‌ خوای گه‌وره‌ داواکارم ئیصلاحی حاڵمان بکات و هیدایه‌تمان بدات، خوایه‌ گیان نه‌بینه‌ هۆکارێک بۆ ئازاردانی که‌سانی تر و تۆی گه‌وره‌ و باڵاده‌ست له‌ خۆمان نه‌ڕه‌نجێنین، بمان که‌یته‌ هۆکارێک بۆ سارێژ کردنی برین و ره‌واندنه‌وه‌ی خه‌م و ببینه‌ ده‌ستێک بۆ سڕینی فرمێسکه‌کان ….
به‌ هیوام ئه‌م په‌یامه‌ هه‌رچه‌نه‌ زۆر مته‌وازعه‌ بگاته‌ دڵی ئه‌وانه‌ی بونه‌ته‌ مایه‌ی ئازار و چاوێک به‌ خۆیاندا بخشێننه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ناتوانن ببنه‌ گوڵێک چی تر مه‌بنه‌ دڕک…
و آخر دعوانا ان الحمد لله‌ رب العالمین ..




سایه‌ فارس
سج به‌خته‌وه‌ری

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-28 16:30:41

Asrin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-08
دواترین سه‌ردان: 2011-05-03
په‌یامه‌كان: 992
WindowsXPMSIE

Re: په‌یامێک بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ مایه‌ی ئازار …

dastakant xosh bet tina gyan barasty to gwlakay kurdzhiny  har bzhy

                 http://kurdzhin.org/uploads/c842229f37.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-28 16:32:41

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: په‌یامێک بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ مایه‌ی ئازار …

زۆر سوپاس ئه‌زیزم خۆت گوڵی گیانی من ده‌ستی تۆش خۆشبێت بۆ په‌یامه‌که‌ت سه‌رکه‌وتوبیت ماڵه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-06-28 16:35:41

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: په‌یامێک بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ مایه‌ی ئازار …

dastt xosh bet tina gaen
babateki ba swda
sarkaw tw bit gean
'

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-06-28 16:41:07

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: په‌یامێک بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ مایه‌ی ئازار …

زۆر سوپاس گوڵی من ده‌ستی تۆش خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-06-28 17:23:47

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: په‌یامێک بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ مایه‌ی ئازار …

ده‌ستت خۆش بیت تێنا گێان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ر بژێت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-06-28 19:02:28

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: په‌یامێک بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ مایه‌ی ئازار …

dast w panja jwankant xoshbe tutu jwan
zor babateki jwana
shadw kamarani gwllakam

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-06-28 20:25:52

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: په‌یامێک بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ مایه‌ی ئازار …

زۆر سوپاس سه‌راب گیان و فریشته‌ی جوانه‌کان

ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت ئه‌زیزانم سه‌رکه‌وتوبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-06-28 20:31:05

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: په‌یامێک بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ مایه‌ی ئازار …

dastt xosh bet tina gaen

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2009-06-28 20:35:04

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: په‌یامێک بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ مایه‌ی ئازار …

ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net