❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایا ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتووبیت ؟؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-22 15:29:00

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

ئایا ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتووبیت ؟؟؟

ئایا ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتووبیت ؟؟؟






كه‌واته‌ هه‌نگاوێك بۆ سه‌ركه‌وتن ببرِه‌....
تۆ كه‌سێكى هۆشیار و ژیریت به‌دواى سه‌ركه‌وتن و رِوودانى گۆرِانى چالاكانه‌ له‌ ژیانتدا ده‌گه‌رِێیت....لێم ده‌پرسى ئایا چۆن ئه‌وه‌ ده‌زانم؟؟
پێت ده‌ڵێم .......ئه‌وه‌ ئاسانه‌، مرۆڤى هۆشیار به‌رِاستى به‌دواى شێوازه‌كانى گۆرِانى نه‌فس و ژیانى به‌ره‌و باشتر ده‌گه‌رِێ. هه‌ر ئه‌وه‌ش واى لێكردى كه‌ ئه‌م دێرِانه‌ بخوێنیته‌وه‌....(ئه‌نتۆنى رِۆبینز) له‌ كتێبه‌كه‌یدا (أيقظ العملاق داخلك) ده‌ڵێت : "سه‌رژمێریه‌كان ده‌ڵێن كه‌متر له‌ %10 ى ئه‌وانه‌ى كتێب ده‌كرِن ئه‌وانه‌ن له‌ خوێندنه‌وه‌یاندا تا به‌شى یه‌كه‌مى كتێبه‌كه‌ تێپه‌رِ ده‌كه‌ن" له‌ رِاستیدا ئه‌وانه‌ نازانن چۆن سوود ببینن له‌و كتێبانه‌ى كه‌ ده‌یكرِن، پاره‌یه‌كى زۆر به‌ فیرِۆ ده‌ده‌ن كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌توانن ژیانى خۆیانى پێ بگۆرِن........گومانى تێدانى یه‌ تۆ له‌وانه‌ نیت كه‌ مه‌یلى خه‌ڵه‌تاندنى نه‌فسى خۆیان ده‌كه‌ن كاتێ ده‌خوێننه‌وه‌،من متمانه‌م هه‌یه‌ تۆ هه‌وڵ ئه‌ده‌یت سوود ببینیت له‌وه‌ى له‌م په‌رِه‌یه‌دا ده‌ینوسم به‌گشتى ئه‌م دێرِانه‌ به‌ تایبه‌تى كه‌ باس له‌ بابه‌تى سه‌ركه‌وتن له‌ ژیان دا ده‌كات كه‌ هه‌ندێ باسى له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گرین یه‌كێ له‌و سه‌رچاوانه‌ كتێبه‌كه‌ى (ئه‌نتۆنى رِۆبینز)ه‌.
لێم ده‌پرسى چۆن سوود مه‌ند ده‌بم له‌وه‌ى ده‌ینووسیت؟
پێت ده‌ڵێم ئه‌م بابه‌ته‌ زیاتر له‌ جارێك بخوێنه‌ره‌وه‌ پاشان لات ده‌بێته‌ یادخه‌ره‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌هه‌ر رِسته‌یه‌كدا گوزه‌ر ده‌كه‌یت هه‌ست ده‌كه‌یت كاریگه‌ر ده‌بێت له‌سه‌رت و هه‌ر فكره‌یه‌كیش كه‌ تێیدا بێت ده‌زانیت كه‌ ده‌توانى جێ به‌جێی بكه‌یت،هه‌ر ئێسته‌ هه‌وڵ بده‌ جێ به‌جێى بكه‌ى.
هه‌موو رِۆژێ فكره‌یه‌ك یان زیاتر جێ به‌جێ بكه‌ به‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كان دڵخۆش و ئاسووده‌ ده‌بیت كه‌ پێى ده‌گه‌یت به‌ ویستى خواى گه‌وره‌ له‌ دواى شه‌ش مانگ له‌ ئێستاوه‌.
پێم خۆشه‌ ئه‌وه‌ت به‌ بیر بهێنمه‌وه‌ ئه‌وه‌ى جێ به‌جێ نه‌كات ناگاته‌ ئه‌نجام. خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :{ إِنَّ اللّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ } .كه‌واته‌ ئه‌نجامى كاره‌كه‌ت له‌ ده‌ستى خۆت دایه‌ هه‌ركاتێ ده‌ست پێشخه‌ریت كرد بۆ گه‌رِان له‌ بوارى ده‌روونى مرۆییدا ده‌بینین نزیك ده‌بیته‌وه‌ له‌ ئامۆژگارى و حیكمه‌ته‌كانى قورئانى پیرۆز به‌ تایبه‌تى و كتێبه‌ ئاسمانیه‌كان به‌گشتى ئه‌وه‌ش سه‌رسورِ هێنه‌ر نى یه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ى مرۆڤى دروست كردووه‌ و ئه‌وه‌ى كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانى دابه‌زاندووه‌ خوایه‌كى تاك و ته‌نهایه‌، كاتێك مرۆڤ گه‌شه‌ى به‌ كاره‌كه‌ى دا ئه‌وا زیاتر حكمه‌ته‌كانى ژیان و گه‌وره‌یى و ده‌سه‌ڵاتـى په‌روه‌ردگارى بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گۆرِانه‌ى له‌ژیانتدا رِووده‌دات گۆرِانێك بێت نرخى رِاستى هه‌بێت،پێویسته‌ گۆرِانێكى هه‌میشه‌یى و به‌رده‌وام بێت،هه‌موومان ساتێك له‌ ساته‌كانى ژیانمان هه‌ستمان به‌ گۆرِان كردووه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێ جار هه‌ستمان به‌ نائومێدى و بێ هیوایى كردبێ،زۆربه‌ى خه‌ڵكى گۆرِان له‌ ژیانیان رِووده‌دات به‌ڵام هه‌ست به‌ ترس ده‌كه‌ن بۆچى؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ عه‌قڵى ناوه‌وه‌یان وا بیرده‌كه‌نه‌وه‌ و واى بۆده‌چن كه‌ ئه‌مه‌ گۆرِانێكى كاتى یه‌ نمونه‌یه‌كت بۆ دێنمه‌وه‌: ده‌بینى كه‌سێك له‌وانه‌ى ده‌یانناسیت به‌ده‌ست كێشى زیاده‌وه‌ ده‌ناڵێنێت،كاتێك ده‌یه‌وێت كه‌ رِژێمێكى دیارى كراوى خۆراك جێبه‌جێ بكات بۆ دابه‌زاندنى كێشى زیاده‌ى،ده‌بینیت كاتى جێبه‌جێ كردنى ئه‌و رِژێمه‌ دواده‌خات یان ده‌ست پێ ده‌كات و دوایى وازى لێ ده‌هێنێت و به‌رده‌وام نابێت له‌سه‌رى.نهێنى ئه‌مه‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ عه‌قڵى نائاگا واى لێك ده‌داته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌نده‌ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و رِژێمه‌ پاش ماوه‌یه‌كى تر ده‌گه‌رِێته‌وه‌ سه‌ر هه‌مان كێشه‌ زیاده‌كه‌ى كه‌ هه‌یبوو.
ئه‌نتۆنى رِۆبینز ده‌رباره‌ى چۆنێتى گۆرِان له‌ ژیانیدا باس ده‌كات و ده‌ڵێت:"له‌ زۆربه‌ى ساڵه‌كانى ژیانم موتابه‌عه‌ى ئه‌و بنه‌ما رِێكخراوانه‌ى بۆ گۆرِانى هه‌میشه‌یین ده‌كرد".
من و تۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ین پشتیوان به‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌و بنه‌مایانه‌ى كه‌ مومكنه‌ كه‌ ژیانمان بۆ ژیانێكى باش و به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌یى بێت بزانین.به‌ڵام له‌م ساته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ دیاریكراوى ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كی و گرنگه‌ى كه‌ ده‌توانین ئێسته‌ به‌كارى بهێنین تا ژیانمانى پێ بگۆرِین.
ئه‌م بنه‌مایانه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئاسانن به‌ڵام به‌هێز و چالاكن له‌ كاتێكدا به‌ لێزانین و چاودێرى كردنه‌وه‌ جێبه‌جێى ده‌كه‌ین.
ئه‌و بنه‌مایه‌ سوودى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستى تاك و كۆمه‌ڵ و هه‌روه‌ها جیهانیش.
ئه‌گه‌ر رِۆژێك له‌ رِۆژان ویستت گۆرِانێكى رِاستى له‌ ژیانتدا درووست بكه‌ى یه‌كه‌م شت كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رت ئه‌وه‌یه‌ ئاسته‌كانت به‌رز بكه‌یته‌وه‌ یان پێوانه‌كانت زیاد بكه‌یت، به‌ چه‌ند نموونه‌یه‌ك رِوونى ده‌كه‌ینه‌وه‌.
له‌سه‌ر ئاستى ته‌ندروستى: وازمه‌هێنه‌ به‌وه‌ى رِازى بیت نه‌خۆشیه‌كت هه‌بێت،به‌ڵكو ئه‌و ئاسته‌ ته‌ندروستیه‌ى خه‌ونى پێوه‌ ده‌بینیت چاره‌سه‌رى ئه‌و نه‌خۆشى یه‌ بكات و لیاقه‌ى جه‌سته‌یى به‌ده‌ست بێنه‌و ووزه‌ت زیاتر بكه‌.
له‌سه‌ر ئاستى رِۆحى: ئه‌نجام دانى عیباده‌ته‌ فه‌رزه‌كان به‌ زۆر و به‌س مه‌زانه‌ و هه‌وڵ بده‌ بگه‌رِێى به‌ دواى سوونه‌ته‌كان و بچۆره‌ قوڵایى دینه‌وه‌ و رِۆژ دواى رِۆژ له‌ خواى گه‌وره‌ نزیك ببه‌ره‌وه‌ و مه‌ڵێ(من باشم و ئه‌وه‌نده‌م به‌سه‌)،له‌جێى خۆت مه‌وه‌سته‌ ئه‌گه‌ر پێش نه‌كه‌ویت دڵنیابه‌ دوا ده‌كه‌ویت.
له‌سه‌ر ئاستى خێزانى : به‌خۆت مه‌ڵێ حاڵى من باشه‌ و مه‌عقوله‌،به‌ڵكو هه‌وڵ بده‌ بگه‌رِێى به‌ دواى به‌خته‌وه‌رى زیاتردا و خه‌ون به‌ گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ره‌وه‌ ببینه‌ بۆ منداڵه‌كانت و هه‌ر له‌ ئێسته‌وه‌ پلانى بۆ دابنێ.
به‌هێزترین بوار له‌ژیاندا بوارى رِۆحى یه‌ به‌پێى تازه‌ترین سه‌رچاوه‌ و پشكنینه‌ ده‌روونیه‌كان، جا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرِانه‌ رِۆحى یه‌دا گۆرِنكاریت له‌ بواره‌كانى ترى ژیانت(كۆمه‌ڵایه‌تى ،ته‌ندروستى، ده‌روونى ،كاروبار،عه‌قڵى) كرد ئه‌وه‌ له‌و په‌رِى باشى دایه‌.ئه‌وه‌ش نهێنى گۆرِانى عه‌ره‌ب ده‌رده‌خات دواى موسڵمان بوونیان.
یه‌كه‌م شت كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رت بیگۆرِیت له‌ خۆتدا ئه‌و داواكاریانه‌یه‌ كه‌ نه‌فست لێت داوا ده‌كات،هه‌موو ئه‌و شتانه‌ بنووسه‌ كه‌ له‌ ژیانتدا پێت قبووڵ ناكرێ ئه‌وانه‌ى چ له‌ خۆتدا بن یان كه‌سانى تر پاشان بپرسه‌ له‌ خۆت  ( ئایا ئه‌وه‌ى من پێوه‌ى ده‌ناڵینم هۆكه‌ى له‌خۆم دایه‌ یان كه‌سانى تره‌؟)،ئه‌گه‌ر تۆ له‌وانه‌ى كه‌ ده‌ڵێن (من هیچ كه‌م و كورِیم نى یه‌) تكایه‌ له‌گه‌ڵمان خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌واو مه‌كه‌ چونكه‌ هى تۆ نیه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وانه‌ى كه‌ پێت وایه‌ كه‌ تۆ مرۆڤى و چۆن باشیت هه‌یه‌ به‌و شێوه‌یه‌ش ناته‌واوى و كه‌م وكورِیت هه‌یه‌ و ئاماده‌باشى ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ ئه‌و كه‌م و كورِى و ناته‌واویانه‌ بسرِیته‌وه‌ و نه‌یانهێڵیت، وه‌ ئاكاره‌ جوان و باشه‌كان زیاتر و به‌هێز بكه‌ى ئه‌وا به‌ ویست و پشتیوانى خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌ى ده‌ینووسین زۆر به‌باشى سوودى لێوه‌رده‌گریت تا به‌ لوتكه‌ى سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یت،ته‌نها رِاستگۆیانه‌ و به‌ رِوونى خۆت بناسه‌، بۆ گۆرِینى هه‌ر شتێك كه‌ ته‌حه‌مولى ناكه‌ى به‌رِێگه‌یه‌كى رِاست و له‌سه‌رخۆ هه‌وڵى چاره‌سه‌ر بده‌،له‌گه‌ڵ خۆتدا ئه‌مین به‌ چه‌ند ساتێك به‌ئه‌مانه‌ت و رِاستگۆیى له‌گه‌ڵ خۆت یه‌كسان نابێت به‌ هه‌موو زه‌وى كه‌ پرِ بێت له‌ ئاڵتوون،پاشان له‌ خۆت بپرسه‌ ئه‌و شتانه‌ كامانه‌ن كه‌ ناتوانى ته‌حه‌مولیان بكه‌یت؟ له‌سه‌ر په‌رِه‌یه‌ك وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ بده‌ره‌وه‌.
پاشان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى له‌ قوڵایى دڵت دا ئاواته‌ خوازى بیهێنیته‌ دى پاشان بیر له‌و كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ و ئه‌نجامه‌كانیان كه‌ پێیان گه‌شتوون له‌ ژیانیاندا پاش به‌جێ هێنانى ئه‌و په‌یمانه‌ى كه‌ داویانه‌ ئه‌ویش (رِازى نه‌بون به‌ ئاستێكى كه‌متر له‌وه‌ى كه‌ خه‌ونى پێوه‌ ده‌بینن).
بیر له‌ ژیانى ئه‌وانه‌ بكه‌ره‌وه‌ و لێى رِابمێنه‌....له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ پێغه‌مبه‌رانى خوا(دروودى خوایان لێبێت).
دراسه‌ى ژیان و به‌سه‌ر هاتى هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بكه‌ له‌ ژن و پیاو، بیر له‌ ژیانى چه‌ندین زانا و سه‌رۆك و هه‌موو ئه‌وانه‌ى تۆ له‌ لوتكه‌ى سه‌ركه‌وتن دا ده‌یانبینیت بكه‌ره‌وه‌ كه‌ برِیارى گۆرِانیان به‌ هه‌موو هێزێكیانه‌وه‌ هه‌نگاو ناوه‌ به‌ هه‌نگاوى ئیجابى و باش له‌ ژیانیان دا ئه‌ویش به‌رز كردنه‌وه‌ى پێوانه‌كانیانه‌، ئه‌و هێزه‌ى كه‌ لاى ئه‌وان هه‌بووه‌ بێ گومان تۆش هه‌ته‌ و له‌به‌ر ده‌ستدایه‌ ته‌نها ئه‌گه‌ر ئازا بیت ده‌توانى پێى بگه‌ى.
گۆرِانى هه‌موو كۆمپانیا و شه‌ریكه‌كانى جیهان هه‌موو به‌ هه‌نگاوێك ده‌ستى پێكردووه‌ كه‌ زۆر ئاسانه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌( خۆت بگۆرِیت).




به‌هه‌شت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-19 08:20:01

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: ئایا ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتووبیت ؟؟؟

dastt xosh bet tina gyan

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-22 08:25:01

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ئایا ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتووبیت ؟؟؟

dastt xosh bet tina gean
babateki ba swda
sakaw tw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-22 09:18:30

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ئایا ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتووبیت ؟؟؟

سوپاس بۆ ئێوه‌ی گوڵ ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-07-22 10:41:50

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: ئایا ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتووبیت ؟؟؟

ده‌ستت خۆش بێت تینا گیان  سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-07-22 12:41:29

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ئایا ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتووبیت ؟؟؟

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-07-22 14:36:54

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ئایا ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتووبیت ؟؟؟

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-07-22 20:44:58

Asrin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-08
دواترین سه‌ردان: 2011-05-03
په‌یامه‌كان: 992
WindowsXPMSIE

Re: ئایا ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتووبیت ؟؟؟

dastt xosh bet tina gyan harwaku aw panda englizyay ka alet
God help those who help them selveswata:xway gawra yarmaty aw kasa adat ka yarmaty xoy ayat
beguman babe hawl dany xoman nagain ba amanj

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-07-24 08:59:29

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ئایا ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتووبیت ؟؟؟

زۆر ڕاسته‌ ئه‌سرین گیان

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزی من ده‌ستی تۆش خۆشبێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2009-08-10 19:58:56

versin
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-03
دواترین سه‌ردان: 2011-09-12
په‌یامه‌كان: 514
WindowsXPMSIE

Re: ئایا ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتووبیت ؟؟؟

888ده‌ستت خۆش بێت تینا گیان  سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2009-08-11 10:12:46

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ئایا ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتووبیت ؟؟؟

سوپاس ده‌ستی تۆسخۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net