.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















حوكمى چاتكردن له‌گه‌ڵ كچاندا
پرسیار
سڵاوى خواى گه‌وره‌تان لێ بێ بهرِێزان من گه‌نجێكم سوپاس بو خوا له‌مناڵیه‌وه نوێژ ئه‌كه‌م و سونه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به‌جێ ئه‌هێنم وه له‌ماڵه‌وه ئینته‌رنێتم هه‌یه دوای ئه‌وه‌ی كه شتی گرنگى لێ وه‌رده‌گرم كاته‌كانی ترم خه‌ریك ئه‌كه‌م به چاته‌وه وه هاورِێى كچیشم زۆره‌كه قسه ئه‌كه‌ین قه‌د قسه‌كانمان ناچێته قاڵبى ناشه‌رعیه‌وه وائه‌زانم قسه له‌گه‌ڵ كورِێكى هاورِێم ئه‌كه‌م حوكمی ئه‌م كاره‌م چى یه؟ تێم بگه‌یه‌نن خوا پاداشتان بداته‌وه.
وه‌ڵام
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
سوپاس بۆ خواى گه‌وره كه یارمه‌تى داویت له‌مناڵییه‌وه نوێژ ده‌كه‌یت و سونه‌ته‌كان به‌جێ ده‌هێنیت یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه له قیامه‌تدا له ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خوا دا ده‌بن كه‌سێكه (شابٌ نشأ في عبادة الله) واته : گه‌نجێك له په‌رستنى خوا دا گه‌وره بوبێت ، ئه‌نجا ئینته‌رنێت سودو زیانیشى تێدایه هه‌وڵبده ته‌نها سودى لێ وه‌ربگریت و نزیكى خراپه‌كانى نه‌بیته‌وه ، چاتكردن ئه‌گه‌ر پێویست و سنوردار بوو قه‌یدى ناكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ كات به‌سه‌ر بردن و بێ هوده بێت ئه‌وا نه‌كردنى چاكتره ، به‌ڵام چاتكردن له‌گه‌ڵ كچاندا به‌ته‌نها و به‌بێ زه‌روره‌تێكى شه‌رعى و بۆ گه‌نج و چه‌ندین جاریش به‌یه‌كه‌وه قسه بكرێت تا ببنه هاورِێى یه‌كتر و به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه قسه بكه‌ن بهرِاستى ئه‌مه حه‌رامه‌و كارێكى ترسناكه وه ئه‌و برِگهى كه ده‌ڵێ (وه‌ك ئه‌وه وایه له‌گه‌ڵ كورِێكدا قسه بكه‌م) ئه‌وه فێڵى شه‌یتانه ده‌بێ وازى لێ بهێنیت بۆ تاقى كردنه‌وه‌ى خۆت تا بزانیت شه‌یتان كارى تێكردوویت یان نا ده‌توانى خۆت تاقى بكه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر وازهێنانت زۆر ئاسان بوو ئه‌وا سوپاس بۆ خوا زۆر كارى تێ نه‌كردوویت به‌ڵام ئه‌گه‌ر وازهێنانت لا قورس بوو ئه‌وه وریابه تووش بویت وه باجه‌كه‌ى قورس ده‌بێت په‌نا به‌خوا به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ كارێكى خراپه .
له لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد) ه وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه
بهههشـــــــت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








WALA SHTEKE TRsnaka
mnish bestwma alen chat 7arama,
ba har 7al dastt xosh bet shazaday shazaday shazadan
hhhhh



له‌سه‌ر هێڵ نییه



سلاو به‌ریزان له‌گه‌ل رێزم بۆ ئه‌و مامۆستایه‌ی وه‌لامی داوه‌ته‌وه ده‌کریت له‌مامۆستا بپرسم بزانم ئه‌گه‌ر چاتێک یا هه‌رکارێک نه‌بێته رێگر له‌برده‌م جێ به‌جێ کردنی واجبه‌کانی سه‌رشانمان و پیچه‌وانه‌ی ئاینی پیرۆزیشمان نه‌بێت بۆ حه‌رامه ؟؟؟؟؟ باشه ئه‌گه‌ر هاورێیه‌کت هه‌بوو و قسه‌کردن له‌گه‌لیدا ته‌نها ئه‌حوال پرسین بوو و ئاگاداربوون بوو له‌یه‌کتری یاخوود قسه‌کردن لهسهربابهتێک و پرسیارکردن له‌یه‌کتری و زانیاری به‌یه‌کتر به‌خشین هه‌یه بێگومان له‌م قسانه‌یان دا بۆ حه‌رامه ؟؟؟؟؟؟ به‌لام مامۆستا دهکریط بلێن (مکروه)ه نه‌ک حه‌رام هیوادارم هه‌ر وهلامێکیس به‌پیی ده‌قی قورئا و فهرموودهبێت وه مانای ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ده‌لێت (شابٌ نشأ في عبادة الله) پێم وابێت مانایه‌که‌ی هه‌قی ته‌واوی پێ نه‌دراوه که‌وا ئه‌م گه‌نجه به‌پیی فه‌رمووده‌یه‌ک که‌وا ده‌لێت له‌رۆژی دوایدا که‌وا هیچ سیبه‌رێک نییه جگه له‌سێبه‌ری عه‌رشی په‌روه‌ردیگار و ته‌نها 7 جۆره که‌س هه‌ن بکه‌ونه ژێر ئهوسێبهره ئه‌و گه‌نجه یه‌کیکه له‌وانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستان خۆش بێت هاورێیان سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ، ،،
شه‌قلاوه به‌رێزم من ئه‌وه بابه‌ته دامناوه ئه‌و مامۆستایه ئێستا لێره ناتوانێت جوابت باته‌وه، ئه‌توانی بچیته سایتی به‌هه‌شت ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی بکه‌یت ئینجا بزانه وه‌ڵامیان چی ئه‌بێت ، باشه هاورێم ، سوپاس بۆ په‌یامت ، په‌یامت گه‌شت سه‌رچاوانم..
سه‌رکه‌وتو بن..
له‌سه‌ر هێڵ نییه