.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















بیره‌وه‌ری
گوڵێ گیان عه‌شقی تۆ و به‌ختی ره‌شی من
به هێچ لایێ نه‌سووڕاوه ته‌شی من
به هه‌موان وا دراوه عه‌یش و شادی
فه‌قه‌ت خه‌م بوو له دونیادا به‌شی من
***
گوڵێ گیان چاوی تۆ و عه‌شقی دووباره‌م
سه‌ری هه‌ڵداوه لێم ده‌رد و په‌ژاره‌م
که چاوم دییه‌وه ئه‌و به‌ژن و باڵا
هه‌ژارێکم ، په‌شێو و لێو به بارم
***
گوڵێ گیان وا به یادی رۆژی جاران
هه‌موو رۆژێ له جێ ژوانی هه‌واران
ده‌وه‌ستم تاکوو بۆنی هه‌وری زولفت
ده‌هێنێ بای شه‌ماڵ سه‌ر له ئێواران
***
گوڵێ گیان وا دووباره رۆژێ تر هات
به‌سه‌ر مێژووی خه‌مینی زیندهگانیم
ئه‌گه‌رچی دوور له تۆ عومرم نه‌ماوه
به‌ڵام رازیم له رۆژگاری جوانیم
***
گولێ گیان یادی تۆ ناکه‌م فه‌رامۆش
ئه‌گه‌ر ژینم به تاڵ رۆیی ئه‌گه‌ر خۆش
به‌ڵام ته‌نیا شه‌وێ به‌یادی من به
" ئه‌گه‌ر مردم له خۆشیان چاوی تۆ خۆش"
نیاز ریحانی نیا


له‌سه‌ر هێڵ نییه