❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كاردانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی خراپی ماده‌ وزه‌ به‌خش و كافییه‌كان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-24 05:25:14

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

كاردانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی خراپی ماده‌ وزه‌ به‌خش و كافییه‌كان

كاردانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی خراپی ماده‌ وزه‌ به‌خش و كافییه‌كان 
PNA- توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه‌، خواردنه‌وه‌ی وزه‌ به‌خش و كافییه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ماوه‌ی خه‌و له‌ تازه‌پێگه‌یشتوواندا هه‌یه‌.

سایتی (هێڵس دای نیوز)ی ئه‌مه‌ریكایی و گۆڤاری (منداڵ 100) بڵاویكردۆته‌وه‌، زانكۆی (دركسیڵ) له‌ فیلادلڤیا توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی خواردنه‌وه‌ وزه‌ به‌خش و كافییه‌كان له‌سه‌ر ژیان و خه‌وی تازه‌پێگه‌یشتووان ئه‌نجامداوه‌، كه‌ سێ به‌شی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئه‌مه‌ریكا به‌شدارییان تێدا كردبوو، ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 12 تاوه‌كو  18 ساڵان بووه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌،
خواردنه‌وه‌ی زۆری خواردنه‌وه‌ وزه‌ به‌خش و كافییه‌كان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌وی تازه‌ پێگه‌یشتووان هه‌یه‌، به‌جۆرێك ماوه‌ی خه‌وییان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ (كریستینا كالامارۆ) یاریده‌ده‌ری مامۆستای زانكۆی نه‌شته‌رگه‌ری وتویه‌تی: زۆربه‌ی تازه‌ پێگه‌یشتووه‌كان به‌هۆی زۆری خواردنه‌وه‌ وزه‌ به‌خش و كافییه‌كان، له‌ كاتی ده‌وامی قوتابخانه‌ ده‌خه‌ون، هه‌ندێكیشیان دانیانناوه‌ به‌وه‌ی له‌ كاتی ئۆتۆمبێل لێخوڕین خه‌ویان لێكه‌وتووه‌.

كریستینا روونیكردۆته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌، ته‌نیا كه‌سێك له‌ نێوان  5 تازه‌ پێگه‌یشتوو رۆژانه‌ 8 كاتژمێر ده‌خه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وانی دیكه‌ به‌ هۆی كار، ناردنی SMS بۆ هاوڕێیان، خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ وزه‌ به‌خشه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ كافیین، گوێگرتن له‌ موزیك و سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌خه‌ون.

هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، تازه‌ پێگه‌یشتووان رۆژانه‌ پێویستیان به‌ 8 تا 9 كاتژمێر خه‌و هه‌یه‌، به‌ڵام تازه‌ پێگه‌یشتووانی ئه‌مه‌ریكا له‌ 7 كاتژمێر زیاتر ناخه‌ون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دكتۆر (جۆناسان بلچیر) تایبه‌تمه‌ند به‌ پزیشكی تازه‌پێگه‌یشتوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سه‌ر به‌ زانكۆی (پترسبۆرگ) وتویه‌تی: كه‌لوپه‌له‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان ته‌نیا كار له‌ چالاكی مێشكی تازه‌ پێگه‌یشتووان ناكات، به‌ڵكو پێش كاتی خه‌و تووشی پاڵه‌په‌ستۆی ده‌روونیان نیگه‌رانییان ده‌كات.

جێی ئاماژه‌یه‌، رێژه‌ی له‌ 62%ی به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه‌ سپی پێست بوون و له‌ 27% یشیان ره‌ش پێست، كه‌ پاشه‌كه‌وتی خێزانییان ساڵانه‌ 51 هه‌زار دۆلار بووه‌، سێ به‌شی ئه‌و تازه‌ پێگه‌یشتووانه‌ ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیوته‌رییان له‌ ژووری تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها له‌ 90% مۆبایل و ئامێری تۆماری موزیكیان هه‌بووه‌.

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net