.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














جه‌نگی ده‌روونی ( حرب النفسية)
پێناسه: به‌کارهێنانی پلان له ڕاگه‌یاندن و هه‌موو شێوازه‌کانی ده‌روونی بۆ کارلێکردن له‌سه‌ر بیروڕاو بۆچوون و هه‌ست و ڕه‌وشتی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی دوژمن ده‌یه‌وێ هێرش بکاته سه‌ریا به‌شێوه‌یه‌ک گه‌ێشتن به ئامانجه‌کان ئاسان و ساکار بکرێت.
جه‌نگی ده‌روونی ترسناکتره له جه‌نگی سه‌ربازی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندین ئامراز به‌کارده‌هێنرێت به‌شێوه‌یه‌ک کاریگه‌رییه‌که‌ی ئاڕاسته‌ی وره و وژدانی خه‌ڵکی ده‌کات و له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا کۆمه‌ڵگه‌ی ئامانجکراو قه‌ناعه‌ت دێنێت و ئاگای له ئامانجه‌کانی دوژمن نییه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئامانجکراو پلان دانهڕژێت بۆ به‌رگری کردن و پاسه‌وانی، بۆ نموونه پێش جه‌نگی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عیراق له ڕاگه‌یاندنه‌وه وای ده‌رخست که حکومه‌تی به‌عس چه‌کی کیمیاوی هه‌یه که ئه‌مه‌ش ته‌نها بیانوویه‌ک بوو.
جه‌نگی ده‌روونی هێرش ده‌کاته سه‌ر چینی سه‌ربازی و هاوڵاتی ئاسایی به یه‌ک ئاست.
تا چ ڕاده‌یه‌ک جه‌نگی ده‌روونی کاریگه‌ره:
له دێر زه‌مانه‌وه جه‌نگی ده‌روونی بوونی هه‌یه له پێشوودا بڕوا وا بوو که گه‌وره‌ترین سزادانی مرۆڤ سزادانی جه‌سته‌ییه به کوشتن ،بڕینی هه‌ندێ له ئه‌ندامان یان لێدان ...تد ، به‌ڵام له دوایدا ئاشکرا کرا جۆرێکی تر له سزادان هه‌یه که کاریگه‌رتر و به‌هێزتره له جۆری پێشوو ئه‌ویش سزادانی ده‌روونی و ڕوحییه به شێوه‌یه‌ک وا ده‌کات له مرۆڤ هه‌ست بکات که توانا و ئیراده‌و هێزی ناوه‌خۆیی ڕووخاوه و هه‌ست بکات که ده‌سه‌ڵاتی نه‌ماوه و وا ده‌زانێ ئه‌م هه‌سته له ناخه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و به‌رامبه‌ره‌که‌ی کاری لێنه‌کردووه واته هه‌ستێکی ناوه‌خۆیی بۆ دروست ده‌بێت ، به پێچه‌وانه‌ی سزادانی جه‌سته‌یی که مرۆڤ وا هه‌ست ده‌کات که زوڵمی لێ کراوه و مافی خوراوه له‌وانه‌یه وا بکات که هێز و پاڵنه‌رایه‌تی زیاتر بێت ، به‌ڵام سزادانی ده‌روونی که ناوه‌خۆییه وا ده‌کات له مرۆڤ خۆی بدات به ده‌سته‌وه و دان به شکستی خۆی بێنێت و ملکه‌چی واقیع بێت به بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی گۆڕان بدات ، بۆیه جه‌نگی ده‌روونی یاریده‌ده‌رێکه بۆ لایه‌نی هێرشبه‌ر له ڕووی ماددیشه‌وه، چونکه یه‌که‌ی سه‌ربازی به ته‌نیا سودی نییه و که‌م وکورتی و هه‌ڵه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه چه‌ک هه‌موو شتێک نییه له جه‌نگ ، چه‌ک پێوستی به ده‌ستێکه به کاری بهێنێت و دهستش پێوستی به ئیراده هه‌یه بیجوڵێنێتهوه و ئیراده‌ش پێوستی به ئیمان هه‌یه پاڵیپێهوه بنێت .
hana_sweet


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ست خۆش هانا گیان بابه‌تێکی زۆۆۆر جوانه سه‌رکه‌وتوبیت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس هاوڕێ شیرینه‌که‌م به هیوای ئه‌وه‌ی سودێکم گه‌یاندبێ.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
چه‌ک پێوستی به ده‌ستێکه به کاری بهێنێت و دهستش پێوستی به ئیراده هه‌یه بیجوڵێنێتهوه و ئیراده‌ش پێوستی به ئیمان هه‌یه پاڵیپێهوه بنێت ،،
ده‌ستت خۆش بێت هانا گیان بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته جوانه سه‌رکه‌وتوو بیت ته‌مه‌ن درێژ بیت له کاره جوانه‌کانتدا هاورێ گیان ،، وه هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم به‌رێزم ....

له‌سه‌ر هێڵ نییه