.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















رِێگه بۆ چوونه به‌هه‌شت
هه‌موومان به‌دواى به‌خته‌وه‌ریدا دهگهرِێین....بهلاَم به‌خته‌وه‌رى هه‌موو به‌ته‌واوه‌تى له‌دونیادا نى یه...دونیا نامێنىَ... به‌خته‌وه‌رى بهرِاستى له‌به‌هه‌شت و نیعمهتهكانیدایه...
بهلاَم به‌دڵنیاییه‌وه كه‌س ناچێته به‌هه‌شته‌وه مه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ته‌واوه‌تى پاك بووبێته‌وه له‌تاوان...گه‌ردیله‌یه‌ك خراپه و تاوانى پێوه نه‌بێت. جابهههشت ته‌نها جێگه‌ى پاكه‌كانه ...كه‌سێك ناچیّته به‌هه‌شته‌وه كهرِقى له‌یه‌كێك بێته‌وه... یاكه‌سێك به‌چاوى سه‌یرى حه‌رام بكات...یاكه‌سێك له‌ناخیدا فێڵ و ته‌ڵه‌كه هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك....یاههڵسوكهوت بكات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بهووشكى...یارِقى لێیان بێته‌وه...یا غه‌یبه‌تى خه‌ڵك بكات...كه‌واته ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوه‌تى پاك بێت ئه‌چێته به‌هه‌شت.
كه‌سێك ناچێته به‌هه‌شته‌وه كهحهرام لهقسهكانیدابێت...یاتاوان لهدڵیدابێت...به‌هه‌شت ته‌نها هى پاك و خاوێنهكانه...وه‌ك خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت::(( وَسِيقَ الّذينَ اتَّقَوا رَبَّهُم اِلىَ الجَنَّةِ زُمَراً حتّى اِذا جآؤهَا وَفُتِحَتْ أَبوابُها وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُها سَلَامٌ عَلَيكُم طِبْتُمْ فادخُلُها خَالِدينَ)) 73/زمر طِبْتُمْ واته : پاك بوون له‌تاوان وسه‌رپێچى...واته: ئه‌گه‌رئێوه پاك و خاوێن نه‌بوونایه نه‌ده‌چوونه به‌هه‌شته‌وه...وهلهئایهتێكى تردا خواى گه‌وره دهفهرموَێت: (( الّذينَ تَتَوَفَّاهُمُ المَلائِكةُ طَيِّبينَ يَقُولُونَ سَلامٌ عَلَيكُم اُدْخُلُوا الجَنَّةَ بِما كُنتُم تًعْمَلُونَ)) 32/النحل .
واته: ئه‌و كه‌سانه‌ى كهمهلائیكه گیانیان ئه‌كێشن له‌حاڵێكدا ئه‌وان پاكن له‌تاوان پێیان ئه‌ڵێن: سه‌لامتان لىَ بىَ بچنه به‌هه‌شته‌وه له‌پاداشتى ئه‌و كردهوانهتان كهكردتان... واته: مه‌رجى چوونه به‌هه‌شت پاك بوونه‌وه‌یه له‌تاوان ...گه‌ردیله‌یه‌ك تاوانى پێوه‌نه‌بێت... چۆن ئه‌مه‌ئه‌بێت؟... هه‌موومان تاوان و سه‌رپێچیمان هه‌یه...ئایا ئه‌مه ماناى ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه ناچینه به‌هه‌شته‌وه ؟؟!!
به‌هه‌موو دڵنیایى یه‌كه‌وه ته‌نها پاكهكان ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه...بهلاَم خواى گه‌وره بهرِهحمهتى فراوانى خۆى (یانزه)هۆكارى پاككه‌ره‌وه‌ى داناوه بۆمان بۆئه‌وه‌ى پاكمان بكاته‌وه له‌تاوان{11 وێستگه‌ى پاككردنه‌وه.}...(4)ى له‌دونیاو (3) ى له‌قه‌برو (4) ى تر‌ى لهرِۆژى دوایى...11 وێستگه‌ى پاككه‌ره‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ینه سه‌ر پردى ( صراط) ...ئه‌گه‌ر له‌تاوان پاك بویته‌ته‌وه...دهپهرَێیتهوه له‌و پرده...وه‌ئه‌گه‌ر تا ئێستاش پاك نه‌بویته‌ته‌وه ...ناتوانى لىَ ى بپهرِیتهوه.
پردى (صراط)...باریكتره له موو...تیژتر له‌شمشێر ...له‌سه‌ر رِووى جه‌هه‌ننه‌مه...وهههركهسىَ نهتوانىچ به‌سه‌ریدا بپهرِێتهو ئه‌كه‌وێته ناو جه‌هه‌ننه‌مه‌وه.
خه‌ڵك چۆن به‌سه‌ر پردى (صراط) داتىَ دهپهرِن؟...هى واهه‌یه وه‌ك پرته‌ى چاو تىَ دهپهرِىَ ..هى واههیهوهك بزیسكهى هه‌ور تىَدهپهرِىَ ...وه‌هى وایان هه‌یه وه‌ك (با) تىَ دهپهرِىَ...وه‌هى واهه‌یه بهگاگۆڵكىَ تىَ دهپهرِىَ... وه‌هى واهه‌یه بهرِاكێشان تىَ دهپهرِىَ...وه‌هى واهه‌یه خۆیان پێیدا ههڵدهواسىَ و مه‌لائیكه‌ش فرِىَ ى ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پرده‌كه...وه‌هى وایان هه‌یه قولاپهكانى سه‌ر پرده‌كه رِاى ده‌كێشن و فرِىَ ى ده‌ده‌نه ناو ئاگره‌كه‌وه .
وێستگه‌كانى پاك كردنه‌وه‌ى تاوان له دونیا:
1_ ته‌وبه:_
ته‌وبه په‌رستش و نزیك بوونه‌وه‌كه له‌خوا پێش ئه‌وه‌ى كه گهرِانهوهیهك بێت...به‌ڵكه له‌گه‌وره‌ترین عیبادهتهكانه... به‌ڵكو به‌هۆى ئه‌وه‌وه خۆشه‌ویستى خوا ده‌ست ده‌خه‌ین وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (( اِنَّ الّلهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ المُتَطَهِّرِينَ))220/البقرة ، ته‌وبه ئه‌بێته هۆى لیچخۆشبوون له‌تاوان وه‌ك خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: (( وَاِنِّى لغَفَّارٌ لِمَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحاً ثُمَّ اهْتَدى ))82/طه ، ته‌وبه كرده‌وه خراپه‌كان ئهگۆرِىَ بۆ كرده‌وه‌ى چاكه...وه‌ك خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: (( اِلاّ من تَابَ وآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحاً فاولئك يبدِّلُ اللهُ سَيِّئاتِهَم حَسَناتٍ وَكَانَ اللهُ غفوراً رَحيماً )) 75/ الفرقان.
2_داواى لىَ خۆشبوون كردن:_
داواى لىَ خۆشبوون لهوتاوانانهى كهلهبیرمانهو له‌وانه‌ش كه‌له‌بیرمان نى یه پێغه‌مبه‌ر{صلى الله عليه وسلم}لهرِۆژێكدا سه‌دجار داواى لىَ خۆش بوونى له‌خواى ده‌كرد (ته‌نها نیو ده‌قیقه ده‌بات)...ئه‌مه پێغه‌مبه‌رى خوایه { صلى الله عليه وسلم}...زاناترین كه‌س به‌په‌روه‌ردگارى و لهخواترسترینیان...وهبهرِاستى له‌تاوانه‌كانى پێش‌و وپاشى بووراوه...وه‌له‌گه‌ڵ ئهمهشدالهخهڵك زیاتر ته‌وبه‌و داواى لىَ خۆش بوونى كردووه..وه‌ك پێغه‌مبه‌ر{صلى الله عليه وسلم}ئه‌فه‌رموێت: سوێند بهخوابهرِاستى من داواى لىَ خۆش بوون و تهوبهئهكهم له‌لاى خوا لهرِۆژێكدا زیاترلهحهفتاجار. اخرجه البخارى،و [ابن عمر] رضي الله عنه ئه‌فه‌رموێت: ئێمه ده‌مانژمارد له‌یه‌ك دانیشتن‌دا پێش ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر {صلى الله عليه وسلم}هه‌ستێت سه‌دجار ئه‌یووت: خوایه لێم خۆش به‌و ته‌وبه‌م لىَ قبووڵ كه.اخرجه ابوداود والترمذي .
ماویه‌تی......

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dast xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه