.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








هه‌رگیز نا‌توانیت ئه‌و كه‌سه بدۆزیته‌وه كه ئه‌وه‌نده‌ی تۆ خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆی خۆشبوێت ... ئارام قانع
چ تاوانێكی مه‌زنه مرۆڤ له قوڵایی دڵیه‌وه كه‌سێكی خۆشبوێت و ئه‌و خۆشی نه‌وێت ها... ؟! چ تاوانێكی مه‌زنه به خوێنی خۆت عاشق بیت و ئه‌وه‌ی خۆشت ئه‌وێت خۆی بابدات به‌سه‌رتا و بڵی من تۆم خۆشناوێت، من پێم وایه ئه‌مه له گولله بارانكردنی مرۆڤ و سه‌ربڕینی به چه‌قۆ خراپتره!
ئه‌وه‌ی لێره مایه‌ی باسكردنه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و مه‌ودایه‌ی عیشق بۆ خۆی داگیری كردووه له ناو چه‌قی قورسایی دڵی مرۆڤدا به ئازادی و ئاره‌زوی خۆی گه‌مه‌ی تێدا ده‌كات بریتییه له‌و پانتاییه به‌رینه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی گشتگیر مرۆڤایه‌تی ئاوێته‌ی خۆی كردووه‌و له زۆر جه‌مسه‌ره‌وه فشاری ده‌رونی و باری كه‌سێتی مرۆڤگه‌لێكی خستۆته ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه پێی ده‌وترێت عیشق، ئازادی مرۆڤ ئه‌گه‌رچی سنوردار و بارگاوی بێت به هه‌ر پره‌نسیپێكی دیكه ئه‌وا لێره‌دا عیشق ڕچه‌شكێنی هه‌ر ئایدیا و فیكره‌یه‌كی بزوێنه‌ری بیری مرۆڤه كه وا له مرۆڤ ده‌كات ته‌نهاو ته‌نها ئه‌وله‌ویه‌ت بدات به‌و باره ناهه‌مواره‌ی كه تێی كه‌وتووه و به پیرۆز ترین پرۆسه‌ی ژیانی خۆی له قه‌ڵه‌می بدات، چونكه عیشق په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه و كه‌ماڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ بیری تاك ره‌ویدا یاخود باشتره بڵێین كه عیشق بۆخۆی به‌ده‌ر له تاكره‌وێتی شتێكی دیكه نی‌یه، چوونكه عیشق نزیك بونه‌وه‌یه له هه‌لا هه‌لا بوون و ده‌ست خستنه بۆ سه‌ر قورقوراگه‌ی خۆت و هه‌وڵێكه بۆ خۆ له‌ناوبردن، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌م باسه ناو بنێین لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كانی عیشق، چونكه گۆڕینه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی یاخود عاشق بوون له لایه‌نێكه‌وه بۆ لایه‌نێكی دیكه ده‌گۆڕێت یاخود له په‌یوه‌ندیه‌كه‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی دیكه ده‌گۆڕێت، ئه‌وه‌ی عاشق ده‌بێت و ده‌كه‌وێته وه‌سوه‌سه و سه‌ری لێده‌شێوێت ئه‌وه عیشقی تاك لایه‌نه‌یه بڕیاره تاك لایه‌نه‌كه‌یه كه كه‌سی عاشق هه‌ڵده‌سێ به بڕیاردان و شوێن كه‌وتنی ئه‌وكه‌سه‌ی كه پێی سه‌رسام بووه به‌ڵام نه‌هامه‌تییه‌كه لێره‌دایه چونكه زۆر به‌ده‌گمه‌ن رێك ده‌كه‌وێت راسته‌وخۆ دوو كه‌سایه‌تی یه‌كتری قبوڵ بكه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت قسه له‌سه‌ر چه‌مكی عیشق بكه‌ین ئه‌وه ئه‌م بابه‌ته قسه زۆر هه‌ڵده‌گریت و ئه‌م تێكسته‌ش هه‌رگیز ناتوانێت پڕاوپڕ بابه‌ته‌كه هه‌ڵسه‌نگێنی چوونكه قسه‌كردن له‌سه‌ر عیشق بابه‌تێكی تاقه‌ت پروكێنه، به‌ڵام من ئه‌وه‌ی فێری بووم له عیشقدا ئه‌وه‌یه " هه‌رگیز نا‌توانیت ئه‌و كه‌سه بدۆزیته‌وه كه ئه‌وه‌نده‌ی تۆ خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆی خۆشبوێت " ئه‌مه ئه‌و نهێنییه‌یه كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، دواجار لێره‌شدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه عیشق پیاده‌كردنی شه‌ریعه‌تی خوده. مه‌به‌ستم له شه‌ریعه‌تی خود ئه‌وه‌یه كه به پێی ئه‌و یاسا وه‌همیانه‌ی مرۆڤ بۆخۆی دروستی ده‌كات ده‌روانێته جه‌وهه‌ری عیشق، كه‌واته لێره‌شدا هێشتا گومانێك خۆی مه‌ڵاس داوه و پرسیارێكی جه‌رگبڕیش ده‌ڵێت: ئایا عیشق ترۆپكی هه‌یه؟! من بۆخۆم تاكو ئێستا له مانای عیشق نه‌گه‌یشتووم و تا سه‌ر ئێسقان عاشقم به هیچ! ئه‌مه‌ش مانای پوچ گه‌رایی نی‌یه كه وا منێكی ته‌سلیم به هیچ كردبێت به‌ڵكو یاسایه‌كی بنه‌ره‌تی له ناو عیشقدا بونی نی‌یه تاكو یه‌كسانم بكات به خۆی، یاخود بنه‌ماكانی هه‌ڵگری فیكرێكی نه‌گۆر نین تاكو كه‌سی تووش بوو به‌و موحیبه‌ته سه‌خته نه‌توانێت له ناو ئه‌و گه‌مه شیرینه‌دا بیگوزه‌رێنێت. هه‌ڵبه‌ته نموونه‌ی زۆریشمان هه‌یه و رۆژانه له ده‌ورو به‌ری خۆماندا ده‌بینین كه چه‌ندین خه‌ڵك روبه‌روی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بنه‌وه و به‌ركه‌وتنێكی زۆریان هه‌یه، ئه‌توانین بڵێین به شێوه‌یه‌كی گشتی مرۆڤ حاڵه‌تی سه‌رسامبوونی زۆر تێدایه و هه‌میشه به‌شوێن ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌گه‌رێت كه پێشتر له خه‌یاڵدانی خۆیدا وێنای كردووه و پێی وایه هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه له ناو ئه‌و كه‌سایه‌تییه وه‌همییه‌دا هه‌یه و ئه بۆخۆی دروستی كردووه ئه‌وا له واقعیشدا ئه‌م كه‌سه بوونی هه‌یه و به‌ڵام پێویستی به كات هه‌یه تاكو ده‌توانێت بیدۆزێته‌وه، بۆیه زۆرجار خه‌ڵكانێك هه‌ن كه پێیان وایه ده‌توانن به رێكه‌وت ئه‌و كه‌سه وه‌همییه له‌ناو واقیعدا به‌رجه‌سته بكه‌ن، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و كه‌سه وه‌همییه‌یه‌ی كه باسی لێوه‌ده‌كه‌ین هه‌رگیز ناتوانین له واقیعدا بیبینین یاخود بیناسین زۆرینه‌ی پرۆسه‌ی عیشق له جیهاندا (فه‌یك) ه واته رووكه‌شه یاخود دروستكراوێكی نه‌زۆكه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و كات به‌سه‌ربردن هه‌رگیز به‌رئه‌نجامێكی باشی لێناكه‌وێته‌وه هه‌رچه‌نده خه‌ڵكانێك هه‌ن پێیان وایه كه ده‌بێت له ژیاندا چه‌ند جارێك وه‌ك و یانسیب شانسی خۆت له به‌رامبه‌ره‌كه‌تدا تاقی بكه‌یته‌وه و عاشقانه چه‌ند كه‌ێسێك ئه‌زموون بكه‌یت تاكو له‌نێویاندا ئه‌و كه‌سه بۆخۆت بدۆزیته‌وه كه ده‌ته‌وێت تا كۆتایی له‌گه‌ڵت بێت كه بێشك ئه‌م دیده بۆ چه‌مكی عیشق دیدێكی ناكامڵه له كاتێكدا چه‌مكی عیشق خۆی به‌یان ده‌كات كاتێك سه‌ره‌تاو كۆتای قه‌ده‌ر بیخوڵقێنێت. ئۆشۆ ده‌ڵێت: عیشق سه‌مای ژیانه... ! به‌ڵام به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێت: عیشق سه‌ختتره له خه‌یاڵ سه‌ختتره له جه‌نگ سه‌ختتره له گۆرانی وتن له ژوره‌كانی مردن‌دا. كه‌واته لێره‌شدا تێروانینه‌كان له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گۆرێت، به‌ڵام ئێستا دێینه سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر مه‌زن كه ئاراسته‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی به ته‌واوی هه‌موو زه‌مه‌نی خۆیه‌وه كه‌سایه‌تیه‌كی له‌و جۆره‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه و ئێستا له‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌ماوه و زۆرێك له خه‌ڵكی له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی جیهاندا چاوه‌روانی هاتنه‌وه‌ی ئه‌ون بۆ سه‌ر زه‌وی و پاشان باوه‌ریشیان وایه كه ئه‌و مه‌زنایه‌تی خۆی كرده قوربانی له پێناوی خۆشه‌ویستیدا، ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ی كه ده‌مه‌وێت باسی لێوه بكه‌م رێبازێكی فه‌نده‌مینتالی رقی هه‌یه كه پێی ده‌ڵێن گه‌وره‌ترین فه‌لسه‌فه‌ی لێ خۆشبوون ئه‌و ده‌ڵێت: جا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه باوه‌ڕ و هیوا و عیشقه، به‌ڵام عیشق مه‌زنترینیانه چونكه خودی خودا خۆی عیشقه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تییه كاری گه‌وره‌و سه‌رسورهێنه‌ری كرد به‌و راده‌یه‌ی كه مردووی زیندو كرده‌وه به‌ڵام خه‌ڵكی تفیان تێكردوو تا دواجار له‌سه‌ر كۆته‌ره‌ی دوو دار هه‌ڵیان واسی و كوشتیان، ئه‌و بێ ئه‌ندازه مرۆڤی خۆشده‌ویست، كه‌چی كه‌سێك نه‌بوو به‌هێنده‌ی كه ئه‌و مرۆڤی خۆشده‌ویست مرۆڤ ئه‌وی خۆشی بوێت، كاتێك بابه‌ته‌كه‌م ناونا " هه‌رگیز نا‌توانیت ئه‌و كه‌سه بدۆزیته‌وه كه ئه‌وه‌نده‌ی تۆ خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆی خۆشبوێت " تاكه بیانوم ئه‌وه بوو كه به هێنده‌ی سه‌ره داوێك تروسكایم به‌دی نه‌كرد له‌وه‌ی بتوانم باوه‌ر به‌وه بكه‌م كه به‌ڵی ده‌توانم كه‌سێك بدۆزمه‌وه كه وه‌ك و ئه‌وه‌ی من خۆشم ئه‌وێت ئه‌ویش بتوانێت منی خۆش بوێت. لێره‌دا مه‌به‌ستمان له خۆشه‌ویستی له‌وه نی‌یه كه به‌ته‌نها له نێوانی كچێك و كورێك بێت، ره‌نگه له راستیدا خۆشه‌ویستی نێوان كور و باوك بێت یاخود هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كی خۆشه‌ویستی تر، به‌ڵام عیشق بۆخۆی له‌زه‌تی شاهانه‌ی خۆی هه‌یه له‌لای هه‌ندێك خه‌ڵك له كاتێكدا سه‌رسه‌ختترین ئاده‌م كوژ "عیشق" ه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه


wshakan pr prn la anwa3i mana ba rasti mn lagal nusarm ba rasti 3shiq haya balam wak gutani..mn am 3ishqa nabinm yan away la naxi mnda haya la kaseki tri nabinm..boya mn hamisha rash bin abm barambar ba xoshawistiw 3ishq chunka away la zatu naxi mnda haya qatu qat naybinm law kasanai barambarm katek bmawet bikam ba xoshawistek yan..3ishqek..yan hawreyak yan har chy bet...
dastakant xosh bet.. baran gyan bo am babata jwanaw..hallbata zorm peya la sari brom..bas ba bas bet chunka kasish..la azari mn nagat ba am azara har la sinay xomda pang bxwatawa???

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




سه‌رسه‌ختترین ئاده‌م كوژ "عیشق" ه - جوانه
کاک باران ، ده‌ست و په‌نجه‌کانت ماندوو نه‌بن
بابه‌تێکی ڕازاوه‌و نایابه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dastakant xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه

سڵاو
نه‌خێر من به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و قسه‌یه ئه‌که‌م ده‌ڵێن: سه‌رسه‌ختترین ئاده‌م كوژ "عیشق" ه
به‌ڵام ئه‌وه ڕاستیه‌که‌یه‌تی ئه‌گه‌ر تۆ توانای عه‌شقت نه‌بێت و به‌سه‌ر ژیان و ناخۆشیه‌کاندا زاڵ نه‌بیت و خۆت بده‌یته ده‌ستی قه‌ده‌ر بێگومان نابێت باس له خۆشه‌ویستیش بکه‌یت.... تۆ مرۆڤیت و ئه‌ژیت ، ژیانیش پڕیه‌تی له خۆشی و ناخۆشی و هیتر ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت ته‌نیا خۆشی ببینیت ئه‌وه شتێکی مه‌حاڵه ، وه ناخۆشیش نابیتیت هه‌تا هه‌تایه ، واتا هه‌ردووکیان ئه‌بینیت... ئینجا هه‌رمرۆڤه و به‌هۆی هۆکارێکه‌وه ئه‌مرێت ، ئه‌وانه‌ی توانای عه‌شقیان نیه و نازانن مانای چیه ئه‌وا زوو خۆیان ته‌لیمی ڕۆژگاری ڕه‌شی ئیشق ده‌که‌ن و ده‌کوژرێت...
به‌ڵام نا‌توانیت "عه‌شق" بکه‌یته بکوژێکی سه‌ره‌کی بۆ مرۆڤ یان وه‌کو خۆت ووتت ئاده‌م ...
ئه‌وه تاوانه و کفره - له‌یاسای عه‌شق و خۆشه‌ویستیدا ...
عه‌شق زۆر له‌وه پیرۆزتره که من و تۆ لێره به 100000 لاپه‌ره‌ش باسی بکه‌ین...
سه‌رسه‌ختترین ئیشق کوژ "ئاده‌م" ه، چونکه هه‌ر ئاده‌مه ده‌بێته هۆی ناوزرادندنی عه‌شق و خۆشه‌ویستی
کاتێکی خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




swpas bo tebini u rwnkrdnewkantan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه