❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کۆلیسترۆڵی خوێن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-08 14:43:35

lavuli_hawa
کازیوەی یانە
شوێن: suli. 7ayataka
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-01
دواترین سه‌ردان: 2012-08-29
په‌یامه‌كان: 1135
WindowsXPMSIE

کۆلیسترۆڵی خوێن

کۆلیسترۆڵی خوێن



به‌رزی کۆلیسترۆڵی خوێن:    High Blood Cholesterol     ‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-09d771f032.jpg
کۆلیسترۆل چه‌ورییه‌که‌ له‌ هه‌موو خانه‌کانی له‌شدا هه‌یه‌، له‌ش به‌کاری دێنێت له‌ دروستکردنی خانه‌کان و چه‌ند هۆرمۆنێکی گرنگدا. کاتێک کۆلیسترۆل به‌رزبێت، نیشتووی چه‌وری له‌ بۆرییه‌کانی خوێندا دروست ده‌بێت،‌ ئه‌مه‌ش ‌رۆشتنی خوێن به‌ناو بۆرییه‌کاندا گران ده‌کات، دڵ ئۆکسجینی پێویستی پێ ناگات به‌مه‌ش مه‌ترسی نۆبه‌ی دڵ(heart attack) زیادده‌بێت، هه‌روه‌ها که‌م رۆشتنی خوێن بۆ مێشک ئه‌بێته‌ هۆی جه‌ڵده‌ی مێشک(stroke).


   http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d9447f0d79.jpg

نیشانه‌کانی:
نیشانه‌ی نی یه‌. شیکاری خوێن تاکه‌ رێگایه‌ بۆ دیاریکردنی به‌رزی کۆلیسترۆل. له‌ ته‌مه‌نی 20 سه‌ڵییه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌موو که‌سێک شیکاری خوێن بکات بۆ دیاری کردنی ئاستی کۆلیستیرۆلی بنه‌ره‌تی، پاشان به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 5 ساڵ جارێک دووباره‌ی بکاته‌وه‌.

  هۆکاره‌کانی توشبوون به‌ به‌رزی کۆلیسترۆل:
هه‌ندێک له‌ هۆکاره‌کان له‌ ده‌سه‌ڵاتی تاکدایه‌، وه‌ک؛ نا چالاکی، قه‌ڵه‌وی، خواردنی خراپ و نا ته‌ندروست...
هه‌ندێکی تر له‌ هۆکاره‌کان له‌ ده‌سه‌ڵاتی تاکدا نیه‌، وه‌ک؛ پێکهاتنی جینی (بۆماوه‌یی).


کۆلیسترۆڵ ئەگوێزرێتەوە بەناو لەشداو لکاوە بە پرۆتینەوە، یەکگرتنی کۆلیسترۆل و پرۆتین پێی دەوترێت لایپۆپرۆتین(lipoprotein) ،  لایپۆپرۆتین سێ جۆرە:

1. کۆلیسترۆلی خراپ/bad cholesterol''   LDL  Low Density Lipoprotein 

ئه‌م جۆره‌ کۆلیسترۆل ئه‌گوێزێته‌وه‌ به‌ناو له‌شدا،له‌ بۆرییه‌کانی خوێندا دروست ده‌بێت و ئه‌بێته‌ هۆی ره‌قبون و ته‌سکبونه‌وه‌یان.

2.VLDL  Very Low Density Lipoprotein

ئەم جۆرە بەزۆری چەوری ترایگلیسراید(triglyceride) ده‌گوێزێته‌وه‌. تریگلیسراید یش جۆرێکه‌ له‌ چه‌وری لکاوه‌ به‌ پرۆتینه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ش ئه‌بێته‌ هۆی ته‌سکبونه‌وه‌ی بۆرییه‌کانی خوێن.

3. کۆلیسترۆلی باش/ good cholesterol''    HDL  High Density Lipoprotein

ئه‌م جۆره‌ کۆلیسترۆلی زیاده‌ هه‌ڵده‌گرێت و ئه‌یگه‌رێنێته‌وه‌ بۆ جگه‌ر.




کارای مه‌ترسی (risk factor):

رێی تێده‌چێت توشی به‌رزی کۆلیسترۆلی خوێن بیت ئه‌گه‌ر هه‌رکام له‌م کارا مه‌ترسییانه‌ی لای خوا‌ره‌وه‌ت تێده‌ بێت:

-جگه‌ره‌ کێشان. کێشانی جگه‌ره‌  دیواری بۆرییه‌کانی خوێن تێک ده‌شکێنێت و یارمه‌تی که‌ڵه‌که‌بونی نیشتووی چه‌وری ده‌دات.

-قه‌ڵه‌وی.

-خواردنی خراپ. خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی کۆلیسترۆلی زۆری تێدایه‌، وه‌ک؛ گۆشتی سور، به‌روبومی شیری پڕ چه‌وری(کامل الدسم) ، هه‌روه‌ها خواردنی چه‌وری تێر(saturated fat) که‌ له‌ به‌روبومی ئاژه‌ڵیدا هه‌یه‌.

-وه‌رزش نه‌کردن.

-به‌رزی په‌ستانی خوێن.

-نه‌خۆشی شه‌کره‌.

-مێژووی خێزان بۆ نه‌خۆشی دڵ. ئه‌گه‌ر دایک باوک یان خوشک برا  توشی نه‌خۆشی دڵ بوون پێش ته‌مه‌نی 55 ساڵی.

 

شیکاری خوێن:


شیکاری خوێن بۆ دیاری کردنی ئاستی کۆلسترۆل ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌؛

- کۆلیسترۆڵ (Total Cholesterol)

- کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL)

- کۆلیسترۆڵی باش (HDL)

- ترایگلیسراید(Triglyceride)

بۆ ده‌ست که‌وتنی باشترین ئه‌نجام پێویسته‌ پێش شیکاری بۆ ماوه‌ی 9 بۆ 12 کاتژمێر  هه‌موو خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ک‌(جگه‌ له‌ ئاو) ڕابگیرێت.

کۆلیسترۆڵ به‌ میلیگرام بۆ دیسیلیتر(mg/dl) ده‌پێورێت.

 

 

ئاستی ویستراو بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵک:

total cholesterol  خوار mg/dl   200 
LDL  خوار 130   mg/dl

HDL  سه‌روو  40   mg/dl     
Triglyceride   خوار mg/dl   150 

  ئه‌م ڕێژا‌نه‌ ده‌گۆڕێن به‌پێی که‌سه‌کان و بوونی کاراکانی مه‌ترسی(risk factor).





خۆپاراستن و چاره‌سه‌ر:

گۆڕینی شێوازی ژیانت باشترین ڕێگه‌یه‌ بۆ خۆپاراستن و چاره‌سه‌ر؛


1- له‌ ده‌ست دانی کێشی زیاده‌.

2- خواردنی خۆراکی ته‌ندروست؛

* دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ چه‌وری خراپ واته‌ چه‌وری تێر (الدهون المشبعه‌) که‌ له‌ گۆشت و په‌نیر و به‌رهه‌می ئاژه‌ڵی تردا هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ندێک جۆری کێک و بسکیتیشدا هه‌ن‌. له‌ جیاتی ئه‌م جۆره‌ چه‌ورییه، ئه‌توانیت چه‌وری ناتێر (‌unsaturated) به‌کاربێنیت وه‌ک ؛ له‌ زه‌یتون، فستق عبید(فول سودانی)  هه‌روه‌ها گوێز، بادام.

* که‌م به‌کارهێنانی ئه‌و خۆراکانه‌ی کۆلیسترۆلی زۆر تێدایه‌ وه‌ک گۆشتی سور، زه‌ردێنه‌ی هێلکه‌، به‌رهه‌می شیری چه‌ور(په‌نیر، که‌ره‌ ، هتد..).


* هه‌ڵبژاردنی دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو(به‌ توێکڵه‌وه‌)‌ و‌ به‌رهه‌مه‌کانی دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو‌ له‌ نان و ئارد و کێک دا، وه‌ک گه‌نم ، جۆ، شۆفان(الشوفان)..

* خواردنی میوه‌ و سه‌وزه،‌ پرن له‌ ریشاڵه‌ خۆراکییه‌کان(dietary fiber) که‌ گرنگن بۆ ته‌ندروستی دڵ. خواردنی 5 ژه‌م میوه‌ له‌ رۆژێکدا سوودێکی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی.


* خواردنی ماسی. هه‌ندێک جۆری ماسی وه‌ک ماسی سه‌لمۆن، مه‌که‌ره‌ل، ره‌نکه‌،  تونه؛ ‌ ترشه‌ چه‌وری ئۆمێگا   3  (Omega 3)  تێدایه‌ بۆ ته‌ندروستی دڵ باشه.

* کحول. زۆر خواردنی کحول ئه‌بێته‌ هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی چه‌وری ترایگلیسراید(triglyceride)،  به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی برێکی مامناوه‌ند له‌ کحول ئاستی کۆلیسترۆلی باش(HDL) زیادده‌کات له‌و که‌سانه‌دا که‌ ئه‌خۆنه‌وه.


بڕی مامناوه‌ند له‌ کحول واته‌(1-2 پێک له‌ رۆژێکدا بۆ پیاو،  1 پێک بۆ ژن)‌. به‌ڵام ئه‌م سووده‌‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز نیه‌، بۆیه‌ که‌سێک که‌ کحول ناخواته‌وه ئامۆژگاری ناکرێت بیخوات.‌

 

3- وه‌رزشکردن به‌ رێک و پێکی. بۆ ماوه‌ی30 بۆ 60 ده‌قیقه‌ له‌ رۆژێکدا وه‌ک؛ ڕۆشتن، راکردن،  پاسکیل سواری، مه‌له‌کردن.

4- وازهێنان له‌ جگه‌ره‌کێشان.







 

 

زانیاری پزیشکی و ته‌ندروستی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5e9b500791.gif
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-133893222a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-08 14:52:31

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: کۆلیسترۆڵی خوێن

ده‌ستت خۆش بێت  بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌ به‌هیوای به‌رده‌وامیت بێبه‌شمان نه‌که‌ی له‌بابه‌ته‌ جوانه‌کانت

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-08 14:56:16

lavuli_hawa
کازیوەی یانە
شوێن: suli. 7ayataka
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-01
دواترین سه‌ردان: 2012-08-29
په‌یامه‌كان: 1135
WindowsXPMSIE

Re: کۆلیسترۆڵی خوێن

zor spas kaka 7sen, tosh sarkaw twbet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-06-09 09:48:49

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کۆلیسترۆڵی خوێن

dastt xosh bet kazher gean
babateki baswda
sarkawtw bit zirak gean
hhhh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-06-09 14:52:38

lavuli_hawa
کازیوەی یانە
شوێن: suli. 7ayataka
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-01
دواترین سه‌ردان: 2012-08-29
په‌یامه‌كان: 1135
WindowsXPMSIE

Re: کۆلیسترۆڵی خوێن

hhhhhh
wtm xwaya kazher abe che bet? cashera rola gyan
spas hawa gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-06-24 21:48:46

زانيار
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-17
دواترین سه‌ردان: 2011-07-08
په‌یامه‌كان: 407
WindowsXPFirefox

Re: کۆلیسترۆڵی خوێن

سلاو ده سته كانت خؤ ش بيت به به هيواى به رده واميت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-06-24 21:58:27

lavuli_hawa
کازیوەی یانە
شوێن: suli. 7ayataka
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-01
دواترین سه‌ردان: 2012-08-29
په‌یامه‌كان: 1135
WindowsXPMSIE

Re: کۆلیسترۆڵی خوێن

zor spas kaka zaniar
sarkaw twbet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net