❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆکی ( به‌فری ڕه‌ش له‌سه‌رده‌می بێ ده‌نگییدا)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-26 21:33:26

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

چیرۆکی ( به‌فری ڕه‌ش له‌سه‌رده‌می بێ ده‌نگییدا)

زه‌مه‌نێکه‌ که‌س هه‌واڵی ئه‌م به‌دبه‌خته‌ی من ناپرسێ ، له‌ بیری هه‌مووان چوومه‌وه‌...، ئه‌م مرۆڤانه‌ چه‌ند سه‌یرن ، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئێواره‌یه‌ی که‌ دواجار له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌ رووبه‌ڕوو بوینه‌وه‌.. به‌ روخسار ده‌خنانه‌وه‌ که‌چی له‌ دڵه‌وه‌ ئاواته‌ خوازی بزر بوونم بوون ، هه‌ر هێنده‌ ئازاد بووم دانم به‌ حه‌قیقه‌تدا ناو ته‌سلیم به‌ هێڵه‌کانی قه‌ده‌ر بووم... ناچار هه‌موو ده‌فته‌ری یاداشته‌کانم هه‌لا هه‌لا کردن و به‌ ژووره‌که‌مدا بڵاوم کردنه‌وه‌ ، ئه‌و ده‌م هه‌ستم به‌ گریانی خۆم کرد بۆ گوزه‌شته‌ .. له‌ ماوه‌ی چاو تورکانێکدا قیژه‌کانم درێژ و خاو بوونه‌وه‌ به‌ روخسارمدا هاتنه‌ خواره‌وه‌.. پاشماوه‌ی گریانه‌که‌م کێشامیه‌وه‌ به‌ر ئاوێنه‌که‌.. وه‌ستام چاوێکم به‌سه‌ردا خشانده‌وه‌، رۆژی چه‌ند جار لێره‌وه‌ گوزه‌ر ده‌که‌م راده‌وه‌ستم راده‌مێنم ، له‌و چاوه‌ی که‌ هه‌میشه‌ لێم نابێته‌وه‌ و خۆشیشم ده‌وێ.. یه‌که‌مین یادگارییه‌ک پێی به‌خشیم . ئای... ئه‌و رۆژه‌ی چه‌ند سه‌یر بوو پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ساتێک خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی په‌ڕه‌ سیحریه‌کانی چاوی یه‌کدی بووین ئه‌و وتی : ( چاوه‌کانت چه‌ند سه‌وزن له‌ به‌هار ئه‌چن ) منیش ووتم : ( هه‌میشه‌ بیر له‌و چاوه‌ ره‌ش و نه‌رم و بڕ له‌ ته‌لیسمانه‌ی تۆ ده‌که‌مه‌وه‌ هه‌رچی ده‌که‌م له‌و دوورگه‌یه‌ ده‌رباز نابم .. پێم خۆش بوو ئه‌گه‌ر چاوێکت به‌ دیاری ببه‌خشیایه‌ته‌ من و منیش چاوێکم بکردایه‌ته‌ دیاری بۆت..
گه‌ڕاینه‌وه‌ به‌ر ئاوێنه‌کان پاش که‌مێک یه‌کی هه‌ڵماتێکمان له‌ ده‌ست دابوو گه‌ڕاینه‌وه‌ ، به‌ رووخساری هه‌ر یه‌که‌شماندا خوێن ئه‌هاته‌ خواره‌وه‌ ختوکه‌یه‌کی پڕ ئازاری ئه‌داین . ئازاری ئه‌و ساته‌ پڕ چێژ‌ بوو وه‌ک ئازاری زیندانیه‌ک که‌ جه‌لاده‌کانی شه‌که‌ت کردبێت که‌چی خۆشی هه‌ر پێبکه‌نێت...ئێمه‌ش به‌رده‌وام پێ ئه‌که‌نین تا ئه‌و ده‌مه‌ی له‌ رێکه‌وتێکی ئارامدا خۆم له‌سه‌ر پشتی تیژڕه‌وترین سه‌فه‌ری به‌یه‌ک دی. لێره‌دام به‌خۆم و سه‌فه‌رنامه‌کانمه‌وه‌ ، ده‌مه‌وێ به‌و به‌هه‌شته‌ سوتاوه‌دا گوزه‌ر بکه‌م ، دێمه‌وه‌ لای ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی پێکه‌وه‌ له‌ په‌نا ماڵاندا چاو شارکێمان ئه‌کردوو هه‌ر زوو یه‌کدیمان ئه‌دۆزیه‌وه‌ ، چونکه‌ چاوه‌کان خاوه‌نی خۆیان خێرا ئه‌ناسیه‌وه‌،له‌ چاو تورکانێکدا تۆم لێ ون بوو ، بویته‌ تنوکێ ئاو و چوویت به‌ ناخی زه‌ویدا ، له‌و کاته‌وه‌ تا ئێستا بومه‌ته‌ قه‌له‌نده‌ری شوێن کۆچه‌ جێ پێکانت ، هه‌ر ئه‌و کات زانیم ڕه‌نگه‌ مردنێک روو بدات له‌ نێوان من و تۆدا ، نه‌مده‌زانی فیراقت هێنده‌ مه‌زنه‌ ، که‌ من له‌ هه‌موو ساته‌ پڕ چێژوو گه‌شه‌کاندا بۆ ده‌گرێنێ و ده‌مخاته‌ پاڕانه‌وه‌ و گریان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ .... ئێستا دێم و هه‌ردوو چنگم ڕۆندکی هه‌ڵوه‌ریوو قاقای تاساو له‌ په‌نای باخچه‌که‌ی ماڵاندا بۆت ده‌گه‌ڕێم ، به‌ نیازی شاد بوون له‌ گه‌ڵت و هێنانه‌وه‌ کاوێژی زه‌مه‌نی دوور، ئه‌و ئه‌شک و قاقایانه‌ به‌ره‌ سیمای ئه‌و رۆژه‌یان بێ بشۆ که‌ هه‌ردووکمان له‌ ساتێکی شێتانه‌دا که‌ ته‌نانه‌ت خۆشمان نه‌ناسیبوو کرده‌ قوربانی عیشقێکی گه‌وره‌تر، تکات لێ ده‌که‌م تنۆکێ ئاوی سه‌ر په‌ڕه‌ی ئه‌و گوڵانم بۆ بگێڕه‌وه‌ که‌ رۆزانه‌ به‌دزییه‌وه‌ هه‌ڵمان ئه‌وه‌راندن و ئه‌مانکردنه‌ چوکلێتی سه‌ر بووک یان نێوه‌ندی کتێبه‌کانی قوتابخانه‌دا مۆمیامان ئه‌کردن تا به‌ رۆیشتنی ته‌مه‌ن رووخسارو بوونیان نه‌ژاکێ... ده‌نگێ له‌ ناخی ده‌روونمه‌وه‌ ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌ پرسه‌یه‌کی سه‌یر بوو ، سه‌یرێکی دڵی ده‌کرد ، کۆمه‌ڵێ کیژی جوان نه‌ کۆت و زنجیر و قوڕپێوان پرسه‌یان له‌سه‌ر گۆڕێ داناوه‌.....
گۆڕه‌که‌ش تا بێ گه‌وره‌تر دێته‌ پێش چاو و پێ ده‌چێت هێنده‌ نه‌بات دڵم بێته‌ گۆڕێک و خۆشم بچمه‌ ناویه‌وه‌ ، لچه‌کانیش جوانیان ئه‌گۆڕێ به‌ پیری . ئاوێنه‌که‌ پێم پێده‌که‌نێ.
ده‌ستم بردو چاوێکم به‌هێز کێشا به‌ ئاوێنه‌که‌دا ... ئاوێنه‌که‌م کرد به‌ هه‌زار پارچه‌ ... هه‌ر پارچه‌ی بوو به‌ چآوێک ده‌وروبه‌رمدا ده‌خولانه‌وه‌ ، به‌ په‌نجه‌ که‌وتمه‌ هه‌وڵی کوێرکردنی چاوه‌کانم به‌ڵام هه‌ر چاوێک ده‌بوویه‌ ده‌مێک به‌هێز قه‌پاڵی له‌ په‌نجه‌م ده‌گرت، تا به‌ره‌ به‌ره‌ په‌نجه‌کانم قرتان ، هه‌ر پارچه‌یه‌کیان بوونه‌ چاوێکی ره‌ش به‌ ده‌ورمدا خولانه‌وه‌ ویستان بمخۆن . ده‌گاکه‌م کرده‌وه‌ ویستم هه‌ڵێم ، شه‌پۆلێکی تاریکی خۆی کرد به‌ ژووردا ، گریان ده‌ستی نازی به‌سه‌ردا هێنام خۆیشم به‌ده‌م لایه‌ لایه‌وه‌ که‌ ته‌نها خۆم ده‌متوانی له‌ خۆم حاڵی بم پێڵوی چاوه‌کانم خه‌و ختۆکه‌ی دان ، ئیدی وێنه‌ی سه‌ر دیواره‌که‌م به‌ ئاسانی بۆ ده‌بینرا نه‌م توانی له‌سه‌ر نوسراوه‌کان بگه‌م ... برژانگه‌کانم به‌یه‌که‌وه‌ گرێدان که‌چی ئاگام له‌و تاریکیه‌ بوو خۆی تێکه‌ڵاوی رووناکی ژووره‌که‌م کرد، له‌و ساڵه‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵێک بۆ ده‌رباز بوون به‌ هه‌ده‌ر چوون ته‌نها به‌ چرکه‌ چرکی کاتژمێره‌که‌و ترپه‌ی دڵمدا ده‌مزانی که‌ی کاته‌کان ده‌گوزه‌رێن و خۆزگه‌ ده‌خوازم ئه‌و کاتژمێره‌ش ورد و خاش ببوایه‌ تا دڵم له‌م سه‌رژمێره‌ بێ ئاکامه‌ی ته‌مه‌ن ڕزگار بوایه‌ ، ئه‌و ده‌مه‌ چاوم چووه‌ خه‌و و ته‌مه‌نم ته‌نها ته‌مه‌نی شلکه‌ نه‌مامێکی ساوا بوو . پێ ده‌چێ ئێستا به‌فری هه‌موو غه‌م به‌ قژمه‌وه‌ گیرسابێته‌وه‌ ، ئای چه‌ند به‌ ئازاره‌ ده‌رک نه‌کردن به‌ هێزو جوانی لاوی و خۆ نه‌دیتنه‌وه‌ له‌ نێو ئارامیه‌کاندا.
ئه‌م چرکه‌ چرکه‌ هه‌ستی شێواندوم له‌و ده‌مه‌ ده‌چێت که‌ دایکم له‌سه‌ر قه‌له‌وێره‌که‌ی نه‌خۆشخانه‌ پاش هێنانه‌ دنیای من ، ترپه‌کانی دڵی و چرکه‌کانی به‌ یه‌که‌وه‌ ژمارد، منیش گوێ قۆڵاغی ئه‌و ترپه‌ بووم که‌ پڕ به‌ پڕی ئه‌و ژووره‌ ده‌نگی دایه‌وه‌، ئێستا هه‌مان چرکه‌یه‌ دڵم ده‌کرۆژێ ، ئاواته‌ خوازم که‌ بگه‌مه‌ دوا هه‌وار ومه‌نزڵ، ئێستا نازانم هه‌م یان نیم !! ئه‌گه‌ر بوونم هه‌بوایه‌ هه‌ستم پێ ده‌کرد ، ئه‌گه‌ر نه‌شم بوایه‌ خۆمم له‌ بیر ده‌کرد، ، ئای ئه‌فسونه‌کان ، مه‌خابن یاده‌وه‌ریه‌ تاڵه‌کان ، سه‌را سیمه‌ بووم مه‌زه‌نی ئه‌مه‌م بۆ ناکرێ ، هه‌زاران سه‌ره‌داری بێ پاشماوه‌ نه‌ ئه‌توانم به‌ ویستی خۆم ده‌روونم بلاوێنمه‌وه‌ نه‌ ئه‌وه‌ی ئالیانه‌ بجوڵیچنم . به‌م مه‌مله‌که‌ته‌ نوزه‌ڵه‌وه‌ ڕوو له‌ کام زه‌وی زینده‌گی بکه‌م له‌ کام باخچه‌ گوڵێک بۆ شادیم بچێنم .. ئه‌وانه‌ی من ته‌مه‌ننای ئاشنایه‌تییانم ده‌کرد به‌ هه‌در چوو چاوه‌ڕوانی به‌فری میهره‌بانی هه‌وره‌کان غه‌دریان لێ کردم من سیمام له‌به‌ر به‌فری ڕه‌شدا ده‌شۆم ده‌ڕۆمه‌وه‌ سه‌ربان چاو بۆ چه‌قی ئاسمان هه‌ڵئه‌ده‌م . وه‌ک زه‌مه‌نی مناڵیم دوو باڵم لێ ده‌ڕوێ به‌ڵام دوو دنیای جیاواز به‌ مناڵیم له‌به‌ر کڵۆ به‌فره‌ لۆکه‌ییه‌کاندا ، که‌چی ئێستا له‌به‌ر کڵۆ گڕی ڕه‌شدا ده‌فڕم ، ده‌ڕۆمه‌وه‌ هه‌وارگه‌ی یاخیه‌کان ، جه‌سته‌شم به‌ بێ ده‌نگی له‌ سه‌ربانه‌ نه‌ده‌جوڵێ و نه‌ ده‌بێژێ ، چونکه‌ ده‌زانێ رۆژانی بێژان گوزه‌شت ، ئه‌مه‌ش سه‌رده‌می بێده‌نگییه‌.

کتێب/کچه‌کانی حه‌وا
سه‌بریه‌ ئه‌حمه‌د حه‌مه‌

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net