.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










خۆشەویستی سارێژ و رێبین سووتا
وەك هەموو ئەو كچانەی خەون بە ماڵێكی سەربەخۆوە دەبینن، سارێژیش هەر دوای شووكردنی بە رێبین، تاكە داواكاری ماڵی جیابوو، بەڵام رێبین ئەو خەونەی سارێژی بەدینەهێنا، ئەویش خۆی سووتاند و گۆڕی كردە دوا مەنزڵگەی خۆی.
پەیوەندی نێوان رێبین و سارێژ سەرەتا بە خۆشەویستییەكی قوڵ دەستی پێكرد، بەڵام زۆری نەبرد گڵۆڵەی ئەو خۆشەویستییە قووڵە كەوتە لێژی و رۆژ بە رۆژ بەرەو كەمبوونەوە چوو، تا وایلێهات بە مەرگی سارێژ كۆتایی هات.
ئامینە مەحمود (سارێژ)،25 ساڵ، دانیشتووی ناحیەی ئیسێوە. رێبین ئەحمەد، 20 ساڵ، دانیشتووی چوارقوڕنە، ساڵێك لەمەوبەر بە ئەڤینێكی زۆرەوە چوونە نێو كەژاوەی زێڕینی هاوسەرگیری. ئەو ژن و مێردە تەنیا مانگی هەنگوینیان بەخۆشی بەڕێكرد، ئیدی نەهامەتییەكانی ژیان رووی تێكردن. كەسێكی نزیكی ئەو دوو هاوسەرە بۆ (رووداو) گوتی "سارێژ داوای جیاكردنەوەی ماڵی دەكرد، بەڵام ماڵە خەزوورانی رازینەدەبوون، بۆیە كێشە كەوتە نێوان رێبین و سارێژ، بەردەوام دەمەقاڵییان بوو".
وەك ئەو خزمەی رێبین گوتی باوكی رێبین دوو ژنی هێناوەو خێزانێكی قەرەباڵخ بوون، بۆیە سارێژ بەردەوام داوای ماڵی خۆی دەكرد، بەڵام ئەوان بۆیان نەدەكرد.
سارێژ 5 ساڵ لە رێبین گەورەتر بوو، بە بڕوای ئەو كەسە نزیكەی ئەو دوو هاوسەرە، جیاوازی تەمەن یەكێكبوو لە هۆكارەكانی تێكچوونی شیرازەی خێزانەكە "رێبین دڵی لەسەر سارێژ نەمابوو، چونكە لە خۆی گەورەتر بوو، بەردەوام بیانووی پێ دەگرت، تا وای لێهات سارێژ چەندین جار تۆراو چووەوە ماڵی باوكی یان ماڵە خزمەكانی، هەموو جارێك خزمەكانی دەچوون دەیانهێنایەوە".
كچان زۆر بەكەمی بەرگەی كێشە كۆمەڵایەتییەكان دەگرن و زۆرجار لەسەر گرفتێكی بچووكی كۆمەڵایەتی پەنا بۆ خۆ سووتاندن دەبەن، كە دەروونناسان ئەوە بۆ زۆری فشارەكان و نا وشیاری دەگێڕنەوە. بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوونی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان، لە ماوەی 4 مانگی سەرەتای ئەمساڵ، 172 ژن لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، دهۆك و سلێمانی سووتاون.
سارێژ چیتر نەیتوانی بەرگەی ئەو هەموو نەهامەتییانە بگرێ كە رووبەڕووی دەبوونەوە، تا دواجار بڕیارێكی هەڵەی دا و، بە لیترێك نەوت مەرگ و نەهامەتییەكانی بەیەكەوە بردە نێو گۆڕ.
كەسە نزیكەكەی بنەماڵەكەیان، بەو جۆرە خۆسووتاندنەكەی سارێژی گێڕایەوەو گوتی "سارێژ لە رێبین تۆرابوو، تازە هێنابوویانەوە، لەگەڵ ماڵە خەزووری دەبێتە دەمەقاڵی، ئەویش هەندێك نەوت لە سەماوەر دەردەهێنێ و بە خۆیدا دەكات و خۆی دەسووتێنێ".
ئەو كەسە گوتیشی"سارێژ چەندین جار هەڕەشەی خۆ سووتاندنی كردبوو، بەڵام ماڵە خەزووانی لەجیاتی ئامۆژگاریكردن و یارمەتیدان گاڵتەیان پێدەكرد كە دەیگووت خۆم دەسووتێنم، تەنانەت ئەو رۆژی خۆی سووتاند كەسوكاری رێبین زۆربەیان لە ماڵەوە بوون، بەڵام لەجیاتی رێگریكردن گاڵتەیان پێكردبوو".
سارێژ دوای رووداوەكە بە پەلە دەگەیێنرێتە نەخۆشخانەی رانیە، بەڵام لەبەر زۆری رێژەی سووتانەكەی رەوانەی نەخۆشخانەی ئێمرجنسی سلێمانی دەكرێ، بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەكەی كارمەندانی نەخۆشخانەكە نەیانتوانی بەر بە مەرگی سارێژ بگرن و تەنیا 16 رۆژ ژیا و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
سارێژ بەر لەوەی گیان لەدەست بدات لە ئیفادەی پۆلیس هەموو ئەو نەهامەتیانەی بەسەری هاتوون خستوویەتییە ئەستۆی رێبینی هاوسەری، بۆیە ئێستا رێبین لەلایەن پۆلیسی رانیە دەستگیر كراوە.
--------------------------------------------------------------------------------

لهسهر هێڵ نییه