.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















داكوتا, ده‌ژیان. زمانى گووتیهكان وه‌كوو لوولووكان, له‌گه‌ڵ زمانى نه‌ته‌وه‌ى عیلامى هاوبه‌شبوو.
شارستانیه‌تى گه‌وره‌ى عیلام به‌ناوى (خووجا) و(ئووجا) ناوبراوه و ئه‌م شێوهناوه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ خوزستانى ئێستادا هه‌یه. له‌هه‌زاره‌ى دووه‌مى پێش زایین, ئه‌و ده‌سته‌ڵاته نوێیه‌ى كه له عیلامدا هاته سه‌ركار هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ناوچه‌كانى نێوان دوورِووبار(میزۆپۆتامیا) و بابلى داگیركرد و تاڵانىكرد. سه‌باره‌ت به نه‌ژادى ئه‌وان به‌ئاسانى ناتوانرىَ بۆچوونێك ده‌ربكرێت, به‌ڵام له‌وه‌ش ده‌چێت كه نزیكاتیهكیان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانى نیشته‌جێى زنجیره چیاكانى زاگرۆزدا هه‌بووبێت. ههندىَ برِوایان وایه كه عیلامیه‌كان له‌وانه‌یه كێونشینانێك بوونه كه ئێستا وه‌ك هۆزى لۆرِ ماونه‌ته‌وه. پێكهاته‌ى تایبه‌تى زمانى ئه‌وان, پێده‌چێت له شێوه‌زارێكى ناوچه‌یى قه‌فقازیادا هه‌یه. ئه‌م نه‌ته‌وه بۆ نووسین كه‌ڵكیان له شێوه نووسینى وێنه‌یى سۆمه‌ریه‌كان وه‌رده‌گرت. ئایینیان جه‌وهه‌رێكى فره یه‌زدانى هه‌بوو و له‌خۆگرى (دایك ـــ یه‌زدانى) و (مارــــ یه‌زدانى) بوو.
دوایى, باسى نه‌ته‌وه ئێرانى زمانه‌كانى ئاسیاى ناوهندىدهكرێت. (سهكاكان) نه‌ژادیان هیندووئهورووپایى و زمانیان له زمانه‌كانى ئێرانى سه‌ربه لقى زمانى ئاڤێستایه. له نووسراوه بهردیینهكانى (ههخامهنێشیهكان)دا باسى سىَ ده‌سته له سهكاكان ده‌كرێت. ئه‌وان نه‌ته‌وه‌یه‌كى كۆچه‌رى بیابانگهرِ بوونه. به‌رزاییه‌كانى ناوچه‌ى((دووبرووجا)) پێیده‌ووترێت:((سهكاییهى بچووك)) و سه‌رانسه‌رى ده‌شته‌كانى باكوور و باكوورىرِۆژههڵاتى ده‌ریاى رِهش ((سهكاكییهى رِۆژههڵاتى)) پێهووترێت. له‌و توێژینه‌وه شوێنهوارناسیانهى كه له باشوورى رِوسیا كراوه, كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێكى هوونه‌رى سه‌ربه‌م نه‌ته‌وه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌وان دیارده سرووشتیهكانیان ده‌په‌رستى و گه‌وره‌ترین نهرییتى ئایینى خۆیان بۆ (یه‌زدان ــ ژن)ى ئاگر به‌ناوى (تابیتى ـــ ڤێستا) به‌رپاده‌كرد. مردوه‌كانیان له‌ناو گۆرِه تهپۆڵكهییهكاندا ده‌ناشت. هاوسه‌رى سه‌رۆك هۆز له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى وله‌گه‌ڵ سه‌دوپه‌نجا سه‌ر ئه‌سپ و سووارهكانیان دهكووژراو دهناشتراو له‌سه‌ر گۆرِكان گردێكیان درووست ده‌كرد و ئه‌م چه‌شنه گۆرِانه به گۆرِى تهپۆڵكهیى ناوبراون. ئاسه‌وارى دۆزراوه‌ى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له مۆزه‌خانه‌ى (ئارِمیتاژ پێترِۆگراد)دا هه‌یه. ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هیچ شێوه نووسینێكیان نه‌بوه, به‌ڵام خاوه‌ن هوونهرێكى سهرسوورِهێنهر و به‌رز بوونه.
(سارماتهكان)یش له نه‌ژادى هیندوئهورووپى و سه‌ربه پۆلى باكوورى ئێرانى زمانى ئاسیاى ناوه‌ندى بوون و زمانیان سه‌ربه لقى ئێرانى, شێوه‌ى ئاڤێستایى بوو. (كیمریهكان)یش نهتهوهیهكىتر له‌نه‌ته‌وه‌كانى سووارچاكى ئاسیاىناوهندى بوون.ئه‌وان لهرِێگهى دۆڵه‌كان و كوێره رِێكانهوه به‌ره‌و باشوور كهوتنهرِىَ و رِوویان له ده‌شتى ئاناتۆلى كرد. ههندىَ له نووسه‌رانى رِۆژگارى دێرین پێیان وایه كه ئه‌وانه نه‌ته‌وه‌یه‌كى ئه‌فسانه‌یین؛ هه‌ندێكیش لێوار رِووبارى (ئاورِنووس) له ئیتاڵیا به شوێنگه‌ى كیمریهكان داده‌نێن, و ته‌نانه‌ت ناوى نیمچه دوورگه‌ى كریمهش بۆ ئه‌وان دهگهرِێننهوه. ناوى دهستهڵاتدارهكانیان به‌گشتى ناوى ئێرانین. دهستهیهكىتر له كۆچه‌رانى ئاسیاى ناوه‌ندى (ماساژێت)ه‌كانن. (هێروودۆت) و (ئێسترابۆن) جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه به‌گشتى خواردنى ئه‌وانه ماسى بوه, وناوهكهیان په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وشه‌ى ماسى هه‌بوه. پێكهاته‌ى خێزانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى دایك ــ سالارى بوو, هێروودۆت ده‌ڵێت كه زه‌ماوه‌ندى به‌كۆمه‌ڵ له‌ناو ئه‌واندا باو بوه. زمانیان وه‌كوو زمانى سهكاكان سه‌ربه لقى ئێرانى سه‌ربه ئا‌ڤێستا بوو. (كوورِووش) پاشاى گه‌وره‌ى ههخامهنێشیان, له جه‌نگێكدا له‌گه‌ڵ فهرماندهیهكى ژن به‌ناوى (توومۆرۆس) كه سه‌ربه نه‌ته‌وه‌ى ماساژێت بوو شكه‌ستى خوارد و كووژرا.
ئاریاكان نه‌ته‌وه‌یه‌كى مێگهلدار بوون كه له ساڵانى نێوان (1800 تاكوو 1500)ى پێش زایین له‌هیند تاكوو باڵكان بڵاوبوون. به‌ڵگه‌كان پیشانده‌ده‌ن ئه‌م نه‌ته‌وه كه رِێگهى باشووریان گرته‌به‌ر به زمانێك ده‌دوان كه له هیندوئهورووپیهوه سه‌رچاوه‌ى ده‌گرت. ئه‌و به‌شه‌ى له‌و نه‌ته‌وه‌یه كه رِێگاى باشوورى رِۆژئاوایان گرته‌به‌ر پێیان نایه ناو سه‌رزه‌مینى هیند و بهشهكهىتریش بۆلاى رِۆژههڵاتى ئێران بهرِێكهوتن, به‌ڵام له چیاكانى زاگرۆز رِانهوهستان و له‌رسه‌ر كۆچه‌كه‌یان به‌رده‌وام بوون ونهتهوهكانى نیشته‌جێى ناووكى ده‌شتیان خسته ژێرده‌ست.
كۆمه‌ڵگاكه‌یان له سىَ توێژ پێكده‌هات و بریتیبوون له, ده‌وڵه‌مه‌ندان, خه‌ڵكى ئاسایى, و كۆیله‌كان. سه‌باره‌ت به باوهرِه ئایینیه‌كانیان, پێكهاته‌و ئایینێكى تایبه‌تیان نه‌بوو. ئهسپدارى و سووارچاكى و نێچیروانى تایبه‌ت به خێزانه زه‌نگینه‌كان بوو. هۆزى (ماد) نه‌ته‌وه‌یه‌كى سه‌ربه ئاریاكان و له نه‌ژادى هیندوئهورووپى بوون. (ئاترۆپاتس) یان (ئاترۆپاتىَ) ناوێكه كه بۆ مادى (ئاترۆپاتێن) دانرا. یه‌كه‌مین ده‌سته‌ڵاتى یه‌كگرتوویى ماد له ساڵى(705)ى پێش زایین دامه‌زرا كه یه‌كه‌مین ده‌سته‌ڵاتى پادشایى ئاریاكان له جیهان بوو.


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ستت خؤش بيت بؤ بابه ته جوانه كه ت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن jwanmer (2009-07-07 07:09:13)

له‌سه‌ر هێڵ نییه