.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














گۆڕانی که‌ش و هه‌وا ترشیێتی زه‌ریاكان زیاتر ده‌کات

PNA – له‌م بابه‌ته ئاماده‌كراوه‌دا نوێترین زانیاری له باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی گۆرِانی كه‌شوهه‌وای هه‌ساره‌ی زه‌وی و مه‌ترسی كاریگه‌ری ئه‌و گۆرِانه له‌سه‌ر ترشێتی زه‌ریاكان بخوێنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ده‌زگایه‌کی زانستی و نیشتمانی رایانگه‌یاند که گۆرِانی که‌ش و هه‌وا کاردانه‌وه‌یه‌کی ترسناکی له‌سه‌ر ترشێتی زه‌ریاكان ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانی ناو زه‌ریاكان ده‌خاته مه‌ترسی، وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ترسناک بۆ سه‌ر گوێچکه ماسی و مه‌رجانی ده‌ریا، کارتێکردنی نه‌رێنی ئه‌م کارلێکردنه‌ش هه‌زاره‌ها ساڵ ده‌خایه‌نێت.
له‌لایه‌کی تره‌وه 70 ده‌زگای زانستی دوای ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوانیان له شاری بۆن ی ئه‌ڵمانیا که له 1ی حوزه‌یران تا 12 ی حوزه‌یران ئه‌نجام درا رایانگه‌یاند؛ مه‌ترسی گۆڕانی که‌ش و هه‌وای جیهانی زیاتر له‌هه‌موو شتێک کارده‌کاته سه‌ر زه‌ریاكان. بۆیه پێویسته له‌رێککه‌وتنامه نوێیه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گرنگی پێ بدرێت، به‌تایبه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌سه‌ر گۆی زه‌وی که له‌وانه‌یه خاڵێکی زۆر گرینگی رێکه‌وتنی کۆبنهاگن بێت له مانگی کانونی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا.
ده‌زگا زانستییه‌کان له‌به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا روونیان کرده‌وه که زه‌ره‌رو زیانی گۆڕانی که‌ش و هه‌وا له‌سه‌ر زه‌ریاكان پێویستی به که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن هه‌یه به‌رێژه‌ی 50% به‌لایه‌نی که‌م، وه ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بێ به‌رده‌وام بێ تاوه‌کو ساڵی 2050.
له‌لایه‌کی تره‌وه، ئه‌م ده‌زگایانه دووپاتیان کرده‌وه که زۆربوونی رێژه‌ی گازی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن له‌هه‌وادا کارده‌کاته سه‌ر له‌شی هه‌موو ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی که له‌ناو زه‌ریاكان ده‌ژین، چونکه توانای گه‌شه کردن و دروست کردنی خانه‌کانی له‌شیان نامێنێت. به‌یاننامه‌که دووپاتی کرده‌وه که ئه‌م جۆره گۆڕانه گۆرانی کیمیایی ناو زه‌ریاكان ده‌شێوه‌نێت و زۆر له‌گیانله‌به‌ره‌کانی ناو ده‌ریا تووشی مه‌ترسی له‌ناوچوونیان ده‌کات.
به‌پێی هه‌ندێک له‌بۆچوونه‌کان که ده‌ڵێن؛
ئاستی ترشێتی به رێژه‌ی 80% له‌ده‌ریاکانی جه‌مسه‌ری باکور که‌م ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته هۆی داخورانی تۆڕی خۆڕاک له‌جه‌مسه‌ری باکوردا له‌ساڵی 2060 دا.
له‌لایه‌کی تره‌وه ، چاودێرانی زانستی پێیان وایه به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی CO2 له‌سه‌ر رووی زه‌وی بۆ زیاتر له 550 له‌و رێژه‌ی که ئێستا هه‌یه که بریتییه له 387 مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر له‌ناوچوونی جۆره‌ها ماسی و مه‌رجانی ده‌ریایی، ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆر ترسناکه که ناتوانرێت بۆماوه‌ی هه‌زاره‌ها ساڵی تر قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه له‌وانه‌یه زیاتریش له‌و ماوه‌یه بخایه‌نێت.
به‌یاننامه‌که که نوێنه‌رایه‌تی هه‌ندێک له‌ده‌زگاکانی زانستی ئه‌ڵمانیا و زیمبابۆ و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و یابان و ئوسترالیا ده‌کات، دووپاتی کرده‌وه به‌رده‌وام بوونی زۆری کاربۆن تا ساڵی 2050 له‌وانه‌یه زه‌ریاكان یان شێوه‌و پێکهاته‌یان بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر سه‌ره‌تای دروست بوونیان پێش ملیۆنه‌ها ساڵ و دووچاری پیسبوونیان بکات و ببێته هۆی ئینقرازی (واته له‌ناوچوون بێ دروست بوونه‌وه)ی هه‌ندێک جۆری ماسی، بۆیه پێویسته زه‌ریاكان له‌هه‌ڕه‌شه‌ی پیسبوون و راوکردنی به‌رده‌وامی ماسی که‌م بکرێته‌وه.
گۆڕانی که‌ش و هه‌وا ساڵانه 300 هه‌زار که‌س ده‌کوژێ
راپۆرتێکی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌ی ئاگادار کرده‌وه که 300 ملیۆن که‌س ساڵانه ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ری گۆڕانی که‌ش و هه‌واوه، به به‌های ئابوری 125 ملیار دۆلار.
راپۆرته‌که جاری یه‌که‌مه که به‌م شێوه‌یه پێشکه‌ش ده‌کرێ له‌لایه‌ن کۆفی ئه‌نان سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی مرۆڤایه‌تی جیهانی و ئه‌مینداری گشتی پێشووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له‌سه‌ر کارتێکردن و کاریگه‌رییه‌کانی گۆڕانی که‌ش و هه‌وا له‌سه‌ر مرۆڤ.
راپۆرته‌که به‌ناونیشانی ''راپۆرتی کاریگه‌ری مرۆڤایه‌تی ؛ گۆڕانی که‌ش و هه‌وا – شیکردنه‌وه‌ی قه‌یرانه بێده‌نگه‌کان'' ، ئه‌م راپۆرته ئاماژه به‌وه ده‌کات که گۆڕانی که‌ش و هه‌وا ده‌بێته هۆکاری زیاتر له 300 هه‌زار که‌س ساڵانه له‌جیهان، ئه‌وه‌ش به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ قوربانیانی کاره‌ساته‌که‌ی ''تسۆنامی'' که له‌ناوچه‌ی ئۆقیانوسی هادی روویدا له‌ساڵی 2004.
راپۆرته‌که پێشبینی ئه‌وه ده‌کات که ژماره‌ی قوربانییه‌کانی گۆڕانی که‌ش و هه‌وا له ساڵی 2030 دا به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 500 هه‌زار که‌س له‌ساڵێکدا. هه‌ره‌وها ده‌ڵێت؛ ئه‌و گۆڕانی که‌ش و هه‌وایه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان ئێستاش کاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه‌کانی له‌شی 325 ملیۆن له‌جیهاندا ده‌کات. له‌ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوودا ژماره‌ی ئه‌و کاریگه‌رییه ده‌گاته 660 ملیۆن که‌س.
ئه‌وه‌ش واده‌کات که مه‌ترسیدارترین روبه‌ڕووبوونه‌وه بێت که مرۆڤایه‌تی له‌جیهان تووشی بووه که کاریگه‌رییه‌کان له 15% ی ژماره‌ی هه‌موو دانیشتوانی جیهان ده‌گرێته‌وه.
له‌حاڵی حازردا زیانه ئابوورییه‌کانی ئه‌و گۆڕانی که‌ش و هه‌وایه زیاتر له 125 ملیار دۆلاره له‌ساڵێکدا، ئه‌و رێژه‌یه‌ش ده‌کاته نیوه‌ی ئه‌و هاوکاریانه‌ی که ئێستا وڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌کان ده‌یده‌ن به وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو.
واش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که له ساڵی 2030 زیانی ئابوری ئه‌و گۆڕانی که‌ش و هه‌وایه بگاته 340 ملیار دۆلار له‌ساڵێکدا.
له‌کاتی پێشکه‌ش کردنی راپۆرته‌که‌یدا ''گۆڕانی که‌ش وهه‌وا قه‌یرانێکی مرۆڤایه‌تی بێده‌نگه'' گووتی: ئه‌وه گه‌وره‌ترین کێشه‌یه که ئه‌مرۆ روبه‌ڕووی مرۆڤایه‌تی ده‌بێته‌وه و ئێستا بۆته ئێش و ئازار و ده‌رده‌سه‌ری بۆ سه‌دان ملیۆن که‌س که تا ئێستا زۆربه‌یان نازانن بوونه‌ته قوربانی گۆڕانی که‌ش و هه‌وا.
ئه‌و راپۆرته له‌کاتێکدا پێشکه‌ش کراوه که خه‌ریکه گفتوگۆیه‌کان بۆ ئاماده‌کردنی رێکه‌وتنێکی نوێ ده‌ست پێ بکات له‌شاری ''بۆن'' ی ئه‌ڵمانی، که جێگای پرۆتۆکۆلی ''کیۆتۆ'' بگرێته‌وه که له‌ساڵی 2012 کۆتایی دێت.
گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌ندروستی سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌مینه
گۆڤاری ''لانست'' ی ئینگلیزی له‌ڕاپۆرتێکی خۆیدا ئاشکرای کردووه که گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌ندروستی پێک ده‌هێنێ له سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌میندا، به‌تایبه‌تیش له‌وڵاته هه‌ژاره‌کاندا.
له‌ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه؛ مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی کاره‌ساته سروشتییه‌کانی وه‌ک وشکه‌ساڵی و لافاو، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی دروست بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆراک و ئاو. راپۆرته‌که پشتی به‌و لێکۆڵینه‌وانه به‌ستووه که رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌نجامی داون.
زه‌نگی ئه‌وه‌ی لێداوه راپۆرته‌که که‌وا به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌ساڵانی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردووه ده‌ستی پێکردووه، به‌و هۆکاره‌ش زیاتر له هه‌زار حاڵه‌تی مردن تا ساڵی 2000 روویداوه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌که ئاماژه به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌کات ده‌رباره‌ی کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی په‌یوه‌ستن به که‌ش و هه‌واوه، نموونه‌ی ''سکچوون'' که به‌دوومین نه‌خۆشی ترسناک داده‌نرێت که‌وا له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر بگوازرێته‌وه و ساڵانه 8.1 ملیۆن حاڵه‌تی مردنی لێده‌که‌وێته‌وه.
راپۆرته‌که روونی ده‌کاته‌وه که پێویسته رێ و شوێنی تایبه‌ت و گونجاو بگیردرێته به‌ر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی دروست بوونی ئه‌و غازانه‌ی که ترسناکن له‌سه‌ر ژینگه‌و دواتریش له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌کان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه