❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕوسیا مرۆڤ ڕه‌وانه‌ی‌ مه‌ریخ ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-29 06:11:04

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ڕوسیا مرۆڤ ڕه‌وانه‌ی‌ مه‌ریخ ده‌كات

ڕوسیا مرۆڤ ڕه‌وانه‌ی‌ مه‌ریخ ده‌كات
http://kurdzhin.org/uploads/dbe9e93e51.jpg
به‌سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌زگای‌ فه‌زایی ڕوسیا‌و به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیای‌ زانست‌و به‌شداریكردنی‌ چه‌ند ولاَتێكی‌ جیهان، پرۆگرامێك داده‌نرێت كه‌ تیایدا مرۆڤ ئاماده‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ئاینده‌دا، ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ بكرێت.

زاناكان ڕایانگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی‌ تاقیكردنه‌وه‌‌و هه‌ڵبژاردنی‌ كه‌شتیوانانی‌ ئاسمانی‌ سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ گرنگه‌، نزیكه‌ی‌ (5000 ) پێنج هه‌زار فڕۆكه‌وان فۆرمی‌ تایبه‌تیان پێشكه‌ش كردووه‌‌و تا ئێستاش ته‌نها شه‌ش كه‌سیان لێهه‌ڵبژێردراوه‌.

زاناكان ڕوونیشیانكرده‌وه‌، ئه‌و شه‌ش كه‌شتیوانه‌ی‌ ده‌ستنیشانكراون، چواریان ڕوسیاین‌و دووانه‌كه‌ی‌ دیكه‌یشیان ئه‌ڵمانییه‌ك‌و فه‌ڕه‌نسیه‌كن‌و سه‌ركه‌وتنی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانیش، هاندان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ بیست ساڵدا بتوانرێت مرۆڤ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ بكرێت.

له‌و تاقیكردنه‌وانه‌دا هه‌ر شه‌ش كه‌شتیوانه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 105 ڕۆژ  له‌هه‌موو كردارێكی‌ سه‌رزه‌وی‌ جیاده‌كرێنه‌وه‌‌و له‌كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌و گه‌شته‌دا ده‌ژین كه‌ له‌ئاینده‌دا مرۆڤ له‌كاتی‌ ڕه‌وانه‌كردنیدا بۆ مه‌ریخ تیایدا ده‌ژێت.


NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net