❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و هه‌موو بیرکردنه‌وه‌خراپانه‌له‌کوێوه‌دێن؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-29 19:11:24

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

ئه‌و هه‌موو بیرکردنه‌وه‌خراپانه‌له‌کوێوه‌دێن؟

ئه‌و هه‌موو بیرکردنه‌وه‌خراپانه‌له‌کوێوه‌دێن؟
ڕینمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
http://www.chra.tv/ctv/images/stories/a-abcdef/birkrdnewe.jpg
ئه‌موو مرۆڤێك هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێ بیرکردنه‌وه‌ی خراپه/ نێگه‌تیڤ. هه‌رچه‌نده‌خۆت هیلاك بکه‌یت ناتوانیت خۆت له‌و بیرکردنه‌وه‌خراپانه به‌ته‌واوی‌ده‌رباز بکه‌یت. به‌ڵام به‌هۆی ڕاهێنانی ده‌روونیه‌وه‌تۆ ده‌توانیت ڕێگا له‌و بیرکردنه‌وانه‌بگریت که‌ژه‌هراویت ده‌کات و ناهێڵێت تۆ تواناکانی خۆت بخه‌یته‌گه‌ڕ. ئه‌و بیرکردنه‌وانه‌چین و له‌کوێوه‌سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن؟. ئه‌وان  له‌له‌خێزانه‌که‌ته‌وه، له‌هاوڕێکانته‌وه، له‌خوێندنگاکه‌ته‌وه، له‌کاره‌که‌ته‌وه، له‌مامۆستاکه‌ته‌وه، له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه..... ، وه‌ئاسیتریان ئه‌وه‌یه‌که‌له‌خۆته‌وه‌دێن.


له‌ڕاستیدا تۆ خۆت زۆربه‌ی بیرکردنه‌وه‌خراپه‌کان بۆ خۆت دروست ده‌که‌یت، ئه‌ویش هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی که‌تۆ ڕاهێنانت نه‌کردووه‌و بیرکردنه‌وه‌ی باشت/پۆسه‌تیڤ پڕۆگرام نه‌کردووه‌و بڕوات به‌تواناکانی خۆت دروست نه‌کردووه. ڕاتیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌که‌تۆ کۆمه‌ڵێك بیرکردنه‌وه‌ی خراپ ڕۆژانه‌ده‌بارێت به‌سه‌رتا به‌هۆی ته‌له‌فزیۆن، ڕادیۆ وڕۆژنامه‌کانه‌وه. ئینجا بڕوام  پێده‌که‌یت یان نا؟ ئه‌گه‌ر پێت ده‌کرێت یه‌کێك له‌و ڕۆژنامانه‌سه‌یرکه‌و بخوێنه‌ره‌وه‌بزانه‌هه‌واڵه‌کان چی ده‌ڵێن، ئه‌وکاته‌له‌من تێده‌گه‌یت! ڕاپۆرت و هه‌واڵه‌کان که‌باسی ڕوداوه‌کان و شه‌ڕ و ناخۆشیه‌کان ده‌که‌ن.

بیرکردنه‌وه‌ناخۆشه‌کان وه‌ك ئه‌و گژو گیاو گوڵانه‌یه‌که‌به‌ویستی تۆ ناڕوێن و هه‌میشه‌زیاد ده‌که‌ن به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی تۆوه‌کانیانه‌وه له‌هه‌وادا. که‌ئه‌گه‌ر ده‌ستت پێیانه‌وه‌نه‌بێت و له‌ڕیشکا ده‌ریان نه‌هێنیت زۆر زیاد ده‌که‌ن و باخ و مێشکت بێزار ده‌که‌ن.

به‌ئاگابه‌له‌وه‌ی که‌بیری لێده‌که‌یته‌وه- ئه‌وه‌بزانه‌که‌هه‌موو خانه‌یه‌کی مێشکت به‌دزیه‌وه‌گوێ له‌بیرکردنه‌وه‌کانت ده‌گرێت!

هه‌روه‌ك مناڵ که‌چۆن بێخه‌مه‌له‌باخچه‌که‌ی ماڵه‌وه‌یان که‌چه‌ند گژو گیای بێسه‌رو بنی تیا بێت، هه‌ربه‌و شێوه‌یه‌ش که‌گه‌وره ‌ده‌بێت ده‌بینێت که‌نابێت وابێت و هه‌ست به‌و بێزاریه‌ده‌کات. بیرکردنه‌وه‌کانیش لای مناڵ جێی سه‌رنجێکی ئه‌وتۆ نیه، به‌ڵام که‌گه‌وره‌بوو هه‌ستیان پێده‌کات و ده‌زانێت که‌چۆن له‌مێشکیدا بڵاوبونه‌ته‌وه‌و کاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێندن و کارو په‌یوه‌ندیه‌کان و چالاکیه‌کانی به‌جێده‌هێڵێت. به‌ڵام به‌هۆی ڕاهێنان کردنته‌وه‌ده‌توانیت بیرکردنه‌وه خراپه‌که‌نت بگۆڕیت به‌باش، وێنه‌خراپه‌کان به‌باش و هه‌سته‌خراپه‌کانیشت به‌باش بگۆڕیت. ته‌نها به‌دۆزینه‌وه‌ی شێوازێکی نوێ بۆ بیرکردنه‌وه‌کانت تۆ ده‌توانیت ژیانێکی نوێش بۆ خۆت دروست بکه‌یت. کاتێك که‌بیرکردنه‌وه‌یه‌کی خراپت ده‌بێت که ده‌ڵێت: من ناتوانم ئه‌م کاره‌به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نم. له‌باتی ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌تۆ خێرا به‌خۆت بڵێ که: بۆچی من ئه‌توانم ئه‌م کاره‌به‌باشی بکه‌م. تۆ خێرا پێچه‌وانه‌باشه‌که‌ی به‌کار ئه‌هێنیت له‌و باره‌داو ڕێگه‌ده‌گریت له‌و بیرکردنه‌وه‌ی که‌گوایا تۆ ناتوانیت ئه‌و کاره‌بکه‌یت، ئه‌و کاته‌تۆ دڵنیایه‌ك دروست ئه‌که‌یت که‌ده‌ڵێت ئه‌توانیت.

هه‌وڵبده‌زۆرترین ته‌کنیکی ڕاهێنانه‌ده‌روونیه‌کان تاقی بکه‌یته‌وه‌وه‌ك: ده‌سته‌واژه‌ی باش به‌خۆدان، خه‌یاڵی باش دروستکردن، بیرکردنه‌وی خراپ‌وه‌ستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و گژوگیایه‌لابه‌ریت و تۆوی نوێ بچێنیت. ئه‌مانه‌به‌هێز بکه‌له‌شێوه‌ی ڕاهێنانی ڕۆژانه‌به‌وێنه‌و هه‌سته‌کانت به‌هۆی بیرکردنه‌وه‌ی به‌ئاگایانه‌که‌هانت ئه‌دات بۆ وه‌رگرتنی چێژ له‌ژیان. مۆسیقایه‌ك گوێ لێبگره‌که‌ده‌بێته‌مایه‌ی وزه‌و هاندانت بۆ بیرکردنه‌وه‌ی باش، له‌گاڵ ئه‌وانه‌دا تێکه‌ڵ ببه‌که‌مانایه‌ك ئه‌ده‌ن به‌ژیان و وزه‌ت ئه‌ده‌نێ له‌باتی هاوڕیه‌تی ئه‌وانه‌ی که‌وزه‌ت پێناهێڵن و لێتی ده‌دزن.

ئه‌و ژیانه‌بۆخۆت دروست بکه‌که‌خۆت ئه‌ته‌وێت نه‌ك ئه‌و ژیانه‌ی که‌خه‌ڵك بڕیار بدات که‌وابێت!.

سه‌رچاوه‌:چـرا

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-30 20:30:56

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPOpera

Re: ئه‌و هه‌موو بیرکردنه‌وه‌خراپانه‌له‌کوێوه‌دێن؟

ده‌ستت خۆش بێت  بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-01 18:47:45

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و هه‌موو بیرکردنه‌وه‌خراپانه‌له‌کوێوه‌دێن؟

زوور سوباس بوتوش كاكه حسين  هيواى سه ركه وتنت  بوده خوازم براى ئه زيزم
ته مه ندريز بيت  روحى من مه منون بو به يامه كه ت به هيوام سود مه ند بوبيت 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net