.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














به‌م شێوه یه ده‌توانیت ئه‌رکێکی ناخۆش جێبه‌جێ بکه‌یت!؟
له ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
به‌داخه‌وه که‌ئێمه ناتوانین هه‌میشه به ئازادانه ئه‌رکه‌کانی سه‌ر کارمان هه‌ڵبژێرین، ئه‌گینا ئاسانترین و خۆشترین کارمان هه‌ڵده‌بژارد. زۆرجار ئه‌رکێکمان پێڕاده‌سپێرێت که ده‌بێت به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین به‌ڵام ئێمه هیچ مه‌یل و ئاره‌زویه‌کمان نیه له هه‌ڵسوڕاندنی ئه‌و ئه‌رکه‌دا له‌به‌ر ناخۆشی ناوه‌رۆکی کاره‌که.
که‌وابوو ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌رکێکی ناخۆشت بوو به تووشهوهو که مهرجیشبێت له‌سه‌رت بۆ به ئه‌نجامدانی ده‌توانی به‌م شیوه‌یه بکه‌یت... له‌به‌رئه‌وه‌ی که تۆ سوری له‌سه‌رئه‌وه‌ی که هه‌رده‌بێت ئه‌وشتانه به‌ئه‌نجام بگهیهنیتکه تۆ خوازیاریتی له ژیانتا، تۆ سێ ڕێگات هه‌یه..
1. ئه‌رکه‌که‌ت جێبه‌جێ مه‌که، وازی لێبهێنه.
2. ئه‌رکه‌که‌ت بده به‌یه‌کێکیتر، یه‌کێک که ئه‌وکاره‌ی پێخۆشتره.
3. بۆچونی خۆت به‌رامبه‌ر به ئه‌رکه‌که بگۆره.
ئه‌گه‌ر تۆ خاڵی سێیهمیانت هه‌ڵبژارد ئه‌واهێشتا تۆ ئه‌ته‌وێ که ئه‌رکه‌که‌ت جێبه‌جێ بکه‌یت.به‌ڵام لیره‌دا ئه‌وه گرنگه که تۆ هه‌ندێ شێوازی باش بدۆزیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌رکه‌که‌ت به‌شیوه‌یه‌کی جیاوازتر‌و خۆشتر جیێبه‌جێ بکه‌یت، که مانایه‌ك بدات به ڕۆژه که‌ت و پاش ته‌واوبونی کاره‌که‌ت هه‌ست بکه‌یت که تۆ سه‌رکه‌وتوانه کاره‌که‌ت ئه‌نجامداوه.
- شتێکی خۆشتر بکه له‌و کاته‌دا که ئه‌رکه‌که‌ت جێبه‌جێ ده‌که‌یت، بۆ نمونه.. گوێ له و مۆسیقا‌و گورانیانه بگره که هه‌ڵبژارده‌ی خۆتن، له ژیر لێوه‌وه فیکه لیبده یان له کاتی قاوه و چا خواردنه‌وه‌دا کاره‌که‌ت ڕاپه‌ڕێنه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ئه‌وه‌ت هه‌بوو له‌سه‌ر کاره‌که‌ت.
- بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی سه‌رکاره‌که‌ت به شێوه‌یه‌کی باشتر‌و خۆشتر به ئه‌نجام بگه‌یه‌نیت ده‌توانیت کورته ئامانج/ ئامانجی کورت خایان دابنێی، بۆ نمونه له ڕێگه‌ی کاتژمێره‌وه که په‌یمان بده‌یت به‌خۆت که له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا ئه‌و کاره‌ت به‌ئه‌نجام گه‌یاندبێت. ئه‌مه‌ش پێشبڕکێیه‌کی باش له‌گه‌ڵ خودی خۆتدا دروست ده‌کات و توانای خۆتت بۆده‌رده‌خات.
- به‌خشیشی خۆت بکه دوای به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانت به (قاوه‌یه‌ك، پشوویه‌کی باش، پیاسه‌یه‌ك له پارکێکدا یان ووشه‌ی باش بڵێی به‌خۆت وه‌کو.. من زیره‌کم، خاوه‌نی وزه‌یه‌کی باش و گه‌وره‌م، من به توانام.....تاد). داهێنهربهو ڕێگایتر بدۆزه‌ره‌وه بۆ هه‌ر ئه‌رکێکی ناخۆش که دێته به‌رده‌مت و پێویسته جێبه‌جێیان بکه‌یت.
که‌وابوو له پێناو مانه‌وه‌ماندا له سه‌ر کاره‌که‌مان و پاشانیش بۆ باشتر خۆشی وه‌رگرتن له کاتی کارکردنمان و شوێنی کاره‌که‌مان پێویستمان به‌وه هه‌یه که به خۆشیه‌وه هه‌ر ئه‌رکێکمان که‌وته به‌رده‌م ڕێگایه‌کی تاقیکراوه یان نوێ بدۆزینه‌وه بۆ به ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانمان. ده‌زانین که کارکردن یه‌کێکه له خاڵه گرنگه‌کانی گه‌شه‌کردنی که‌سایه‌تیمان بۆیه زۆر گرنگه هه‌موو ڕێگایه‌کی باش بگرینه‌به‌ر بۆ هه‌ستکردن به‌و گه‌شه‌کردنه که کامڵبونمان پێکده‌هێنێت.
مالبةرى عه‌بدوڵا تۆفیق

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet hanw barezm bo am amwzhgrena sarkwtu bet barezm


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر بیرۆکه‌یه‌کی چاکه ده‌ستت خۆش بێت‌و ههربژییت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supastan akam hawreyan hywadarm swdy habet botan
sarkawtwbn
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh hanw gyan
babteke zor jwan w baswd bw
sarkaw twbet hawre gyan



له‌سه‌ر هێڵ نییه