❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / داستانێک بۆ دوعا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-12 10:13:56

twanabarzngi
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPMSIE

داستانێک بۆ دوعا



ئه‌م شه‌و وشه‌ی ڕازی چرپه‌م
له‌گه‌ڵ گیانی {دوعا}که‌م
بوو به‌ هاوڕێ
خولیای لێوی ڕازه‌کانم
ئۆقره‌ی نه‌ما
له‌ باوه‌شی گۆشه‌ی خه‌ما
که‌وته‌ وتن:
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ ئاشکرا دڵی خه‌ڵکی داگیر ده‌که‌ن
وا ده‌زانن....هه‌موو جارێ
هه‌رده‌توانن.....عه‌شق و خه‌ونه‌کانمان
بسوتێنن....؟!
وا ده‌زانن.... هه‌موو جارێ
هه‌رده‌توانن... هیواو ئاواتمان
بخنکێنن.......؟!
هاژه‌ی ده‌ریای بێ زاریمان
بووه‌ستێنن.......؟
نه‌ء ناتوانن.... ده‌نگمان کپ که‌ن
ئێمه‌ پاکین.....عاشق و مه‌ردین
بۆ گه‌یشتن به‌ خۆمان
بوینه‌ نیشانه‌ی ڕق و تۆڵه‌
ئالێره‌دا
له‌ناو گه‌رمه‌ی ڕازوخه‌ما
گیانی گه‌وره‌ی {دوعا}
ئۆقره‌ی نه‌ما
وشه‌ی خه‌می دڵی
هاته‌ وتن
ئێمه‌ پاکین......ده‌روونمان پاک و بێ گه‌رده‌
مێژووه‌که‌مان....داستانی جوامێری و مه‌رده‌
له‌م کاته‌دا
داستانی شه‌و....هه‌ر وه‌ک شه‌پۆلی دنیای خه‌و
ده‌ردی دڵی هه‌ڵڕشت و هاته‌ وتن:
من که‌ به‌{شه‌و} نانراوم
له‌و کاته‌وه‌ گه‌ردوون هه‌یه‌
دڵ سوتاوم.....دڵ سوتاوم
له‌ خاکێکا دڵم سووتا
به‌ {کوردستان} ناویان لێنا......
منیش پێم ووتن:
هۆ ئه‌وانه‌ی وه‌ک{دوعا}....
له‌بیلبیله‌ی چاوی دڵما
ئه‌تانبینم
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی....له‌قووڵایی خواسته‌کانما
هه‌ر وه‌کو خوێن.....دێن و ده‌چن
خۆشم ده‌وێن........خۆشم ده‌وێن......


                                                 توانا برزنجى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-12 11:13:01

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: داستانێک بۆ دوعا

dast xoshbe kaka twana honrawayaki jwana
sarkautubit

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-30 19:59:16

twanabarzngi
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPMSIE

Re: داستانێک بۆ دوعا

zor swpas frishtai aziz
chawant xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-06-30 20:14:56

xambar_gull
کازیوەی یانە
شوێن: ***سليمانى***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 460
WindowsXPMSIE

Re: داستانێک بۆ دوعا

dastt  xosh bet kaka twana
baraste honrawakani to hamwy shayane xwendnawan
sarkawt w bet chawakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-11-16 18:28:43

twanabarzngi
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPMSIE7

Re: داستانێک بۆ دوعا

zor zor supas hawrei azizim
hiwam xosh7allita

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net