.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






هه‌ستی*
ئه‌و كاته‌ی باوكم پێیوتم ئه‌بێت شوو بكه‌م، هێشتا ته‌مه‌نم سیانزه ساڵان بوو.. هێشتا چاوه‌كانم له‌دووباره بینینه‌وه‌ی باوك تێر نه‌ببوو، ئه‌و باوكه‌ی وه‌ك ئه‌فسانه باسیان ده‌كرد، كه‌هه‌موو كه‌سێكی خۆش ده‌وێت‌و قوربانی له‌پێناو هه‌موواندا ده‌دات.
ئه‌و وێنه‌یه زوو له‌بیركردنه‌وه‌ی مندا كاڵبووه‌وه، نه‌یهێشت چێژ له‌و كه‌سه‌ببینم كه‌ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له‌پێناو مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ ئێمه‌ی له‌پێناودا جێهێشتبوو، ئه‌و پێشتر پێشمه‌رگه بوو، تاراپه‌ڕینه‌كه نه‌مده‌زانی ره‌نگی باوكم چۆنه چۆن قسه ده‌كات، میهره‌بانه یان دڵره‌ق؟، كه‌سێكی جیاوازه یان وه‌ك هه‌موو باوكه‌كانی تر وایه، هێشتا چاوم به‌چاوانی نه‌كه‌وتبوو، نه‌مده‌زانی باوك چییه، چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی ده‌كات، له‌و كاته‌ی ته‌مه‌نم سێ ساڵان بوو باوكم بڕیاریدا له‌دایكم جیابێته‌وه، به‌ڵام پاش راپه‌ڕین كه‌هاته‌وه بۆ ناو شار ژنێكی تری هێنایه‌وه، ئێمه‌ی برده‌وه بۆ لای خۆی، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد ژیانی پڕ توندوتیژی‌و نه‌هاتیمان ده‌ستی پێكرده‌وه، جگه له‌وه‌ی به‌باوكم‌و باوه‌ژنه‌كه‌م زۆریان لێده‌داین، هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌و ئازاردانمان له‌سه‌ر بوو، ئه‌وه بوو له‌ساڵی 1994 باوكم وتی ئه‌بێت شوو بكه‌یت، ئه‌گه‌رنا ناهێڵم یه‌ك چركه بژیت، منیش نه‌مدازانی شوكردن‌و ئه‌و شتانه چییه، هێشتا بوكه‌ڵه‌كانم به‌باوه‌شه‌وه بوو، هێنده منداڵبووم، نه‌مده‌زانی چی بڵێم.. له‌دوو شت زۆر ده‌ترسام یه‌كه‌میان له‌باوكم و دووه‌م له‌شووكردن.. زۆر ده‌ترسام، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هیچیان تێنه‌ده‌گه‌یشتم، هه‌روه‌ها له‌وه‌ش نه‌ده‌گه‌یشتم ئه‌م هه‌موو توندوتیژییه‌م بۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌م ده‌زانی به‌دبه‌خترین منداڵی ئه‌م سه‌رزه‌مینه منم، هه‌ر له‌پۆلی دووهه‌می سه‌ره‌تاییه‌وه له‌خوێندن ده‌رهێنرام‌و بوومه خزمه‌تكاری ماڵه پوور‌و نه‌نك‌و مام، ئه‌وه‌ی توانی هه‌ندێك شادی بخاته ناو دڵمه‌وه، كوڕێك بوو.. تاكه كه‌سێك بوو سۆزێكی تایبه‌تی پێبه‌خشیم، ئه‌و ده‌یویست ئێمه پێكه‌وه بژین، به‌ڵام كاتێك باوكم به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی زانی نه‌ك نه‌یهێشت بێته داوام، به‌ڵكو ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌یه‌ك ژووردا منی به‌ندكرد، له‌و دوو هه‌ڵوێسته تێنه‌گه‌یشتم، بۆ له‌كاتێكدا ده‌یویست شوو بكه‌م و له‌هه‌مانكاتدا رێگه‌ی شووكردنی لێگرتم، كه‌س نه‌یده‌وێرا ته‌نانه‌ت سه‌ردانیشم بكات، دواتر به‌ناچاری شوومكرد، له‌و ماوه‌یه‌شدا هه‌رهه‌مان نه‌هامه‌تی رووی تێكردمه‌وه، بووم به‌خاوه‌نی دوو منداڵ، ئه‌و كات له‌و هه‌موو جه‌نگه‌ی مێرده‌كه‌م له‌گه‌ڵمدا به‌رپایكردبوو، له‌ناو ئه‌و هه‌موو لێدان‌و شه‌ڕه‌دا سۆزم بۆ كوڕێك جوڵا، ئه‌ویش منی زۆر خۆشده‌ویست، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ناسك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم، ئه‌یوت له‌به‌رخاتری ئه‌و دوو منداڵه به‌ناچاری ئه‌بێت وازت لێبهێنم، چونكه نه‌مێرده‌كه‌ت لێت جیا ده‌بێته‌وه، نه‌باوكت ده‌دات به‌من، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد ئه‌ویش ژنی هێنا‌و من بۆ هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیان مامه‌وه، دواتر ژیان به‌هه‌مان نه‌هامه‌تییه‌وه دووباره بووه، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌وم ناسی، ئه‌و له‌هیچ كوڕێكی تر نه‌ده‌چوو، ئه‌وه‌نده هۆگرم ببوو، رۆژێك قسه‌ی ناخۆشم پێوت، تایه‌ك هه‌فته له‌ژووره‌كه‌ی خۆی نه‌چووبووه ده‌ره‌وه، رۆژێك ته‌له‌فۆنی بۆ مێرده‌كه‌م كردبوو، هه‌موو شتێكی بۆ باسكردبوو، باسی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیمان، هه‌موو ئه‌و ژوانانه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌مان بوو، له‌وێوه چیرۆكێكی ترسناكتر ده‌ستی پێكرد، ئه‌ویش بووه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم، له‌بری ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌م به‌حه‌یای خۆیه‌وه واز بهێنێت.. كێشه‌كه‌ی گه‌یانده ئه‌وپه‌ڕی، چه‌ندجار هه‌وڵی كوشتنی دام، به‌ڵام سه‌رینه‌ده‌گرت، شوێنێك نه‌بوو رووی تێبكه‌م... ئه‌چوومه هه‌ر شوێنێك ده‌ریانده‌كرم، تاكه شوێنێك ماڵی ئه‌و كوڕه بوو بتوانم خۆمی تێدا بشارمه‌وه... كه ئه‌و كاته‌ی ئه‌م كاره‌م ده‌كرد، ماڵی مێرده‌كه‌م‌و هه‌موو خزمانی خۆم به‌دوامدا ده‌گه‌ڕان تابمدۆزنه‌وه‌و بمكوژن، له‌به‌رئه‌وه تاكه چاره‌ی من بۆ رزگار بوون له‌كوشتن، وه‌ك ئه‌و پێووتم ئه‌وه‌یه بچم بۆ رێكخراوێكی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ری كێشه خێزانییه‌كان، تاكو له‌وێ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌و رۆژه‌ی چوومه ئه‌وێ، هه‌ستمكرد له‌شوێنێكی تایبه‌تم، هه‌ستم به‌ئارامی ده‌روونی كرد، ئه‌وه‌ی لا دروست كردم ئیدی زۆرێك له‌كێشه‌كانم به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چن... ئێستا هه‌ستده‌كه‌م ژیانێكی تر هه‌یه، پێیده‌وترێت نه‌رمونیانی، لێدانی تێدا نی‌یه، هه‌ڕه‌شه‌ی تێدا نی‌یه، كاتت بۆ بیركردنه‌وه له‌به‌رده‌ستدایه و هه‌ناسه‌یكی نوێت ده‌ستكه‌وتووه، لێره‌وه توانیم ئه‌و پرسیاره له‌خۆم بكه‌ن، له‌به‌رچی خه‌ڵك ئه‌وه‌نده دڕنده‌ن؟... بۆ ئازاری یه‌كتر ده‌ده‌ن، ناكرێت به‌خۆشه‌ویستییه‌وه پێكه‌وه بژین؟
*یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی كه رێكخراوی ئاسوده ژیانی له‌مردن پاراستووه
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ
ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه