❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نوێژى به‌يانى ئه‌سته‌م نى يه‌ ..!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-01 08:01:04

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

نوێژى به‌يانى ئه‌سته‌م نى يه‌ ..!!

نوێژى به‌يانى ئه‌سته‌م نى يه‌ ..!!


خواى گه‌وره‌ له‌ هه‌موو خه‌ڵكى خۆش نابێت ، ئه‌بێ تاقيان بكاته‌وه‌ ، ئه‌بێت ته‌وبه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه‌ بكات ، ئيمانێكى قووڵ ودامه‌زراوى هه‌بێت ، كردارى چاكى هه‌بێت ، ئه‌وه‌ ڕێگاى هيدايه‌تى خوايى ئاسان ده‌كات. خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِمَنْ تَابَ وَآَمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ثُمَّ اهْتَدَى) طه 82 . واته‌: دڵنیاش بن به‌ڕاستی من زۆر لێخۆش بووم له‌ که‌سه‌ی که‌ ته‌وبه‌ ده‌کات و باوه‌ڕ ده‌هێنێت و کاروکرده‌وه‌ی چاکه‌ ده‌کات، له‌وه‌ودوا (تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی) به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌.
كه‌واته‌ با بير بكه‌ينه‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ دوور نى يه‌ و ئه‌سته‌م نى يه‌ هه‌ستان بۆ نوێژى به‌يانى ، با به‌يه‌كه‌وه‌ بير بكه‌ينه‌وه‌ : يه‌كه‌م: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (لا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلاَّ وُسْعَهَا) البقرة 286
واته‌: خواى گه‌وره‌ زياد له‌ تواناى خۆتان ناخاته‌ سه‌ر شانتان.
خواى گه‌وره‌ ئاگادارى تواناكانى ئێمه‌يه‌ وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (أَلا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ) الملك 14 . مه‌گه‌ر خوا نازانێت کێی دروست کردووه‌و چۆنی دروست کردووه ‌، له‌کاتێکدا ئه‌و زاته‌ وردکارو به‌ سۆزو ئاگایه‌. ئه‌سته‌م نى يه‌ هه‌ستان بۆ نوێژى به‌يانى.
دووه‌م: هه‌ندێ له‌وانه‌ له‌ ئه‌مريكا بينيم:
ديمه‌نى يه‌كه‌م: د.راغب ئه‌ڵێت: له‌ سه‌ردانێكمدا بۆ ئه‌مريكا به‌يانييه‌كيان له‌ نوێژى به‌يانى ئه‌گه‌ڕامه‌وه‌ له‌ مزگه‌وتى ئه‌و شاره‌ى كه‌ تيايدا مابومه‌وه‌ ، كاتێ له‌ نوێژى به‌يانى گه‌ڕامه‌وه‌ نزيكى شه‌شى به‌يانى بوو ، به‌ڵام هه‌موو شه‌قامه‌ سه‌ره‌كيه‌كانى ناو شار پڕ بوو له‌ ئوتومبيل و هاتوچۆيان ده‌كرد !! ئه‌وان بۆ كاره‌كانيان به‌و جۆره‌ به‌يانى زوو هه‌ڵده‌ستن كه‌ دياره‌ سه‌عاتێك پێش ئه‌و كاته‌ به‌خه‌به‌ر بوون و خۆيان ئاماده‌ كردووه‌!! له‌ پێشتر نى يه‌ ئێمه‌ بۆ نوێژى به‌يانى به‌و جۆره‌ بين ؟!!
ديمه‌نى دووه‌م: ئاماده‌ى كۆنگره‌يه‌كى طوبى ئه‌مريكى بووم له‌ يه‌كێك له‌ شاره‌كانى ئه‌مه‌ريكا ، سه‌رسام بووم كاتێ ووتيان كۆنگره‌ کاتژمێر شه‌شى به‌يانى ده‌ست به‌ كاره‌كانى ئه‌كات !!!
دانيشتنى يه‌كه‌م شه‌شى به‌يانى بوو ، ئه‌وه‌بوو له‌و كاته‌يا ڕۆيشتم ، من دڵنيابووم له‌وه‌ى كه‌ هيچ كه‌سێك له‌و كاته‌يا له‌ هۆڵه‌كه‌دا نابێت ، كێ له‌و به‌يانيه‌ زووه‌دا دێت ؟!!
كاتێ چومه‌ ژوره‌وه‌ سه‌رسام بووم !! چى ببينم ؟؟!!
هۆڵه‌كه‌ پڕ ببوو له‌ كاتێكدا ئه‌و هۆڵه‌ سێ هه‌زار كه‌س ئه‌گرێت ، به‌ زه‌حمه‌ت شوێنێكم له‌ كۆتايى هۆڵه‌كه‌ ده‌ست كه‌وت !!
باشه‌ موسوڵمانان ئه‌يانه‌وێت گه‌وره‌يى و ته‌مكينيان ده‌ست بكه‌وێت له‌ كاتێكدا نوێژى به‌يانى ناكه‌ن ؟!!
زۆر جار ئه‌مبينى كاتێك كه‌ من ئه‌چووم بۆ نوێژى به‌يانى ، ئافره‌تان و پياوانى ئه‌مريكى ئه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شوقه‌و ماڵه‌كانيان ، له‌ سه‌رمايه‌كى زۆردا چى ئه‌مانه‌ ئه‌هێنێته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ شه‌قام و پاركه‌ گه‌وره‌كان ؟!
ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى سه‌گه‌كانيان هه‌واى پاكى به‌ره‌ به‌يان هه‌ڵمژن !!!
سێيه‌م: با سه‌يرى وڵاته‌كه‌ى خۆمان بكه‌ين:
ديمه‌نى يه‌كه‌م: وه‌ختێ تۆ سه‌فه‌رێ ئه‌كه‌يت بۆ شارێك يان وڵاتێكى تر يان بۆ سه‌يرانێك به‌يانى زوو هه‌ڵده‌ستيت له‌كاتى ديايكراودا هه‌تا دوا نه‌كه‌ويت.
ديمه‌نى دووه‌م: ده‌وامى تۆ ئه‌گه‌ر کاتژمێر حه‌وتى به‌يانى بوو ئه‌بێت شه‌شى به‌يانى هه‌ستى و خۆت ئاماده‌ بكه‌يت ، ئه‌ى نوێژه‌كانت له‌ پێشتر نى يه‌ ؟!!
ديمه‌نى سێيه‌م: وا دابنێ پياوێك پێت ئه‌ڵێت كاتژمێر پێنجى به‌يانى له‌ فڵان كات و شوێندا ئاماده‌به‌ له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌نده‌ پاره‌ت ده‌ده‌مێ!! چه‌ند به‌ وورياييه‌وه‌ ده‌خه‌ويت و به‌ زوويش هه‌ڵده‌ستيت؟
ديمه‌نى چواره‌م: ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌ت يان دايكت له‌ بانگى به‌يانيدا بانگى لێ كردى كه‌ دراوسێكه‌تان ئاگريان گرتووه‌، ئايا ئه‌ڵێيت جارێ زووه‌ با به‌يانى بێته‌وه‌ يان ئايا ئه‌ڵێيت ناتوانم ؟ ر ئاگرى دۆزه‌خ بۆ خودى خۆته‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵنه‌ستيت نه‌ك بۆ دراوسێكه‌ت...
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: (ناركم هذه التى يوقد ابن آدم جزء من سبعين جزءاً من حر جهنم ((قالوا وَالله إن كانت لكافية يا رسول الله ، قال: فإنها فضلت عليها بتسعة وستين جزءاً كلها مثل حرها)).
واته‌: ئه‌و ئاگره‌ى ئێوه‌ى به‌ره‌ى ئاده‌مى به‌كارى دێنن به‌شێكه‌ له‌و حه‌فتا به‌شه‌ ئاگره‌ى گه‌رمى دۆزه‌خ ، ووتيان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه‌ وسلم) به‌قه‌د ئاگرى دونياش بێت به‌س نى يه‌؟ فه‌رمووى: به‌ڵكو بۆى زيادكراوه‌ شه‌ست و نۆ به‌شى تر له‌ ئاگر به‌هه‌مان گه‌رمى يه‌وه‌.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( يؤتى بجهنم يومئذ لها سبعون ألف زمام ، مع كل زمام سبعون ألف ملك يجرونها).
واته‌: دۆزه‌خ ده‌هێنن كه‌ حه‌فتا هه‌زار جڵه‌وى هه‌يه‌ ، له‌گه‌ڵ هه‌موو جڵه‌وێكدا حه‌فتا هه‌زار مه‌لائيكه‌ى له‌گه‌ڵدايه‌ ڕايده‌كێشن.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: (أوقد على النار ألف سنة حتى إحمرت ، ثم أوقدعليها ألفُ سنة حتى أبيضت ، ثن أوقد عليها ألف سنة حتى أسودت ، فهي سوداء مظلمة).
واته‌: ئاگرى دۆزه‌خ هه‌زار ساڵ ئاگر دراوه‌ هه‌تا سوور بۆته‌وه‌ ، له‌ دوايدا هه‌زار ساڵى تر ئاگر دراوه‌ هه‌تا سپى بۆته‌وه‌ ، له‌ دو‌ايدا هه‌زار ساڵى تر ئاگر دراوه‌ هه‌تا ڕه‌ش بۆته‌وه‌ ، ئێستا ئاگرى دۆزه‌خ ڕه‌شێكى تاريكه‌.
عمارى كوڕى روينه‌ (خوا لێى ڕازى بێت) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه‌ وسلم) بوو ده‌يفه‌رموو(لن يلج النار أحد صلي قبل طلوع الشمس وقبل غروبها – يعني الفجر والعصر - ). واته‌: (ئاگرى دۆزه‌خ نابينێت ئه‌و كه‌سه‌ى پێش خۆر كه‌وتن و پێش ئاوا بوون نوێژ ئه‌نجام بدات – واته‌ نوێژى به‌يانى و عه‌سر - )
نوێژى به‌يانى فرسه‌تێكى گه‌وره‌يه‌و نابێت له‌ ده‌ستى بده‌ين به‌ تايبه‌تى له‌ مزگه‌وت به‌ كۆمه‌ڵ ئه‌نجام دانى نوێژه‌كان ، له‌به‌رئه‌وه‌ى تواناكان لاواز ئه‌بن و كه‌مى دێنن و له‌ده‌ست ده‌رده‌چن ، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: (( هه‌وڵبده‌ن ئه‌م پێنجه‌ بخه‌نه‌ پێش ئه‌م پێنجه‌ى تر : [ شبابك قبل هرمك ، صحتك قبل سقمك ، وغنائك قبل فقرك ، وفراغك قبل شغلك ، وحياتك قبل موتك ] ، واته‌: (( گه‌نجيت پێش پيرى ، له‌ش ساغيت پێش نه‌خۆشيت ، ده‌وڵه‌مه‌نديت پێش هه‌ژاريت ، ده‌ست به‌تاڵيت پێش سه‌رقاڵيت ، ژيانت پێش مردنت )).
كاتێك جوله‌كه‌ له‌ ساڵى 1967ا چوونه‌ ناو قودسه‌وه‌و مزگه‌وتى أقصايان سوتاند ، ڕۆژنامه‌ نوسێكى جوله‌كه‌ له‌ (موشى ديان) ى وه‌زيرى جه‌نگى ئيسرائيلى پرسى چى ئه‌ڵێيت ده‌رباره‌ى بيروباوه‌ڕى موسوڵمانان كه‌ ده‌ڵێن له‌ قورئاندا هاتووه‌ كه‌ ده‌چنه‌وه‌ ناو مزگه‌وتى قودس هه‌روه‌كو چۆن يه‌كه‌م جار ڕۆشتن و دوا ڕۆژ بۆ موسوڵمانانه‌؟! ڕاى تۆ چى يه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌و بۆچونه‌ى موسوڵمانان ؟؟
(موشى ديان) ووتى: عه‌زيزم خه‌م مه‌خۆ ئه‌م نه‌وه‌يه‌ ئه‌و نه‌وه‌ نى يه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ بكات ، ڕۆژنامه‌ نوسه‌كه‌ به‌ سه‌رسامى يه‌وه‌ ووتى: ئه‌ى باشه‌ كه‌ى ئه‌وه‌ ڕوو ئه‌دات؟؟ (ديان) ووتى: ئه‌وه‌ كاتێكه‌ كه‌ ژماره‌ى نوێژ خوێنان له‌ نوێژى به‌يانيدا هێنده‌ى ژماره‌ى نوێژ خوێنانى ڕۆژى هه‌ينى و نوێژى هه‌ينى بێت ..!!
ئه‌وه‌ى دوژمنانى ئيسلام لێ ى ئه‌ترسن ئيمانى موسوڵمانانه‌ ، قه‌ره‌باڵغى مزگه‌وته‌كان و عيباده‌تى موسوڵمانانه‌ ، نه‌ك سياسه‌تيان و ژماره‌ى ڕێخراوه‌كانيان ؟؟
ئه‌وان نوێژو توندو تۆڵى ئيمانى موسوڵمانان به‌ ترس داده‌نێن نه‌ك ده‌نگ و سه‌داى سياسى و چۆڵ كردنى مزگه‌وته‌كان .
ئه‌گه‌ر ئاده‌ميزاد خۆى بداته‌ ده‌ستى ئاره‌زوات و حه‌زى پشودانى درێژ ، ئه‌وا به‌ ئاسانى واز له‌ نوێژه‌كانى دێنێت: [وَمَا أُبَرِّئُ نَفْسِي إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّي إِنَّ رَبِّي غَفُورٌ رَحِيمٌ] يوسف 53
واته‌: به‌ڕاستى نه‌فس زۆر فه‌رمانده‌ره‌ به‌ گوناه و هه‌ڵه‌ و تاوان ، مه‌گه‌ر نه‌فسێك كه‌ په‌روه‌ردگارم ميهره‌بانى پێ كردبێت. 




ئیسلام دۆست

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net