❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حيكمه‌تى درووست بوونى ئيبليس‌ به‌شی دوه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-01 08:22:59

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

حيكمه‌تى درووست بوونى ئيبليس‌ به‌شی دوه‌م

- 3-خوداى گه‌وره‌ كردى به‌ په‌ندێك بۆ كه‌سانى تر : بێگومان په‌روه‌ردگار گێڕاى به‌ په‌ندو ئلمۆژگارى بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ فرمانه‌كانى به‌ جێنا هێنن ، سه‌ر پێچى ده‌كه‌ن و خۆيان به‌گه‌وره‌ ده‌زانن له‌ ئاست فرمايشته‌كانى خوداى ميهره‌بان له‌سه‌ر تاوان به‌رده‌وام ده‌بن ، به‌هه‌مان شێوه‌ گوناهى ئاده‌مى كرده‌ په‌ند و ئامۆژگارى بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن سنوره‌كان ده‌به‌ زێنن، دياره‌ كه‌ ئاده‌م له‌ كرده‌وه‌كه‌ى په‌شيمان بووه‌ وه‌، لێره‌دا دوو تاقيكردنه‌وه‌ به‌ دى ده‌كه‌ين ، يه‌كه‌م باوكى جنۆكه‌ ، دووه‌م ، باوكى مرۆڤ ، باوكى جنۆكه‌ (ئيبليسه‌) له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌ى به‌رده‌وام بوو ، ئه‌نجامه‌كه‌شى بۆ دۆزه‌خ، باوكى مرۆڤ كه‌ له‌ تاوانه‌كه‌ى په‌شيمان بووه‌ وه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌شى بۆ به‌هه‌شته‌ . 4ِ-گێڕاى به‌تا قيكردنه‌وه‌ بۆ به‌نده‌كانى: له‌ ڕاستيدا شه‌يتان سنگى مه‌حه‌كه‌و خوداى گه‌وره‌ و به‌ خشنده‌ دروست كراوه‌كانى پێتاقى ده‌كاته‌وه‌ ، تا چاكه‌ كاران و خراپه‌كارانى پێ له‌ يه‌كترى پێ جيا بكاته‌وه‌ ،په‌روه‌ردگار مرۆڤى له‌سه‌ر زه‌ويدا جێگير كردووه‌ و جۆره‌هايان هه‌يه‌ ، هه‌يانه‌ دلَخۆشه‌ هه‌يانه‌ دلَته‌نگه‌ هه‌يانه‌ چاكه‌ كاره‌ هه‌يان خراپه‌كاره‌ ، بۆيه‌ پێويسته‌ ده‌ربكه‌وێت كێ چاكه‌ كاره‌و كێش خراپه‌ كاره‌ ، له‌ فه‌رمووده‌يه‌كدا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر( د.خ) فه‌رموويه‌تى:( أن الله تعالى خلق ادم من قبضة قبضها من جميع الارض ، فجاء بنو ادم على قدر الارض فجاء منهم الاحمر و الابيض و الاسود و بين ذلك، السهل و الحزن و الخبيث و الطيب) رواه الترمذي ، واته‌ :[ خوداى گه‌وره‌ ئاده‌مى دروستكردووه‌ له‌ مشتێك ، ئه‌و مشته‌ له‌ هه‌موو زه‌وى وه‌رگرتووه‌ ، بۆيه‌ سورو سپى و ڕه‌شى تێدايه‌ ، هه‌يشه‌ له‌ و نێوانه‌ دايه‌، هه‌يانه‌ دلَخۆشه‌و هه‌شيانه‌ دلَته‌نگه‌ ، هه‌يانه‌ باشه‌و هه‌شيانه‌ خراپه‌. كه‌وابێت مرۆڤ له‌ مادده‌ بنه‌ ڕه‌تيه‌كه‌ى زه‌وى دروست بووه‌ ، حيكمه‌تى په‌روه‌ردگار وا بووه‌ كه‌ ئه‌م مرۆڤه‌ تاقى بكاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش پێويستى به‌ هۆكارێك هه‌يه‌ ، كه‌ ئه‌م ئه‌زممنه‌ ده‌ربخات ، ئيبلليس لێره‌دا ده‌بێته‌ ئه‌و سنگى مه‌حه‌كه‌ ، كه‌ چاكه‌و خراپه‌ى پێ جياده‌كاته‌وه‌ ، به‌هه‌مان شێوه‌ خواى گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ران و نێردراوه‌كانى كردووه‌ته‌ سنگى مه‌حه‌ك ، بۆ ئه‌م جيا كردنه‌وه‌ يه‌. خوداى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت [مَّا كَانَ اللّهُ لِيَذَرَ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ حَتَّىَ يَمِيزَ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ] ال عمران 179 واته‌: [ خودا ئيمانداران واز لێنا هێنێ هه‌روه‌كو وه‌كو ئێوه‌ له‌سه‌رى هه‌ن( دلَسۆزى و نا دلَسۆزى خه‌مخۆر و بێباك تێكه‌لن) په‌روه‌ردگارى مه‌زن پێغه‌مبه‌رانى ڕوانه‌ كردووه‌ بۆ به‌نده‌كانى ، بێگومان باش و خراپيان تێدايه‌ ئه‌وجا چاكه‌ بۆلاى چاكه‌ ده‌ چێت و خراپه‌ش بۆلاى خراپه‌ش بۆ لاى خراپه‌ ده‌ چێت] حيكمه‌تى بێكۆتاى خودا وا بوو كه‌ له‌م دنيايه‌دا تێكه‌ ليان بكات بۆ تاقيكردنه‌وه‌ به‌لام له‌ حالى جێگير و بێكۆتا جياين ده‌كاته‌وه‌، وه‌ بۆ هه‌ريه‌كه‌يان جێگايه‌كى داناوه‌ ،كه‌ شايسته‌ بێت به‌ پێى كرده‌وه‌كان. 5-دروست كردنى دژيه‌كه‌كان به‌ته‌واوه‌تى تواناى په‌روه‌ردگارمان بۆ ده‌رده‌خات : له‌و حيكمه‌تانه‌ش كاملێتى تواناى په‌روه‌ردگار ده‌رده‌كه‌وێت له‌ دروست كردنى جوبرائيل و فريشته‌كان ،ئيبليس و شه‌يتانه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌گه‌وره‌ترين به‌لگه‌و نيشانه‌كانى تواناو كاربه‌ده‌ستى خودايه‌. په‌روه‌ردگار دلروست كه‌رى دژ يه‌كه‌كانه‌، زه‌وى و ئاسمان تاريكى و ڕوناكى ،به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ، چاك و خراپ. 6-له‌و حيكمه‌تانه‌ش چاكه‌ى هه‌موو دژ يه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ى ده‌رده‌خات، :له‌و حيكمه‌تانه‌ش ، ئه‌وه‌يه‌ كه‌ دوو دژيه‌كى درووست كردووه‌ له‌ته‌واوى باشى دژه‌كه‌ى خراپى دژه‌كه‌ى، له‌ ڕاستيدا دژ يه‌كه‌كات باشه‌كانيان به‌ته‌واوه‌تى به‌ پێچه‌وانه‌كانيانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، ه‌گه‌ر ناشيرينى نه‌بوايه‌ كه‌ى نرخى جوانى ده‌زانرا؟! ئه‌گه‌ر هه‌ژارى نه‌بوايه‌ چۆن نرخى دوله‌مندى ده‌زانرا؟! 7- به‌تاقى كردنه‌وه‌ سوپاس گوزارى دێته‌ دى : خوداى به‌خشنده‌ پێى خۆشه‌ كه‌ سوپاس بكرێت ، به‌ جۆره‌ها سوپاس و هه‌روه‌ها به‌ڕاستى سوپاس بكرێت ، بێگومان خۆشه‌ويستانى خودا چه‌نده‌ها تاقى كردنه‌وه‌ وه‌و سوپاي گوزاريان به‌ده‌ست هێناوه‌ ، به‌هۆى هه‌بوونى ئيبليس و سه‌ربازه‌كانيه‌وه‌ ، دياره‌ به‌ بێ بوونى ئه‌وانيش (ئيبليس و سه‌ربازه‌كانى ) ئه‌م چاكانه‌ به‌ده‌ست نه‌ده‌هات ، جا ته‌ماشاكه‌ چه‌ند جياوازى هه‌يه‌ له‌ نێوان سوپاسى ئاده‌م له‌ پێش ده‌رچونى له‌ به‌هه‌شت و پاش ده‌رچوونى و دواى ئه‌وه‌ى تاقيكرايه‌وه‌ به‌ دوژمنه‌كه‌ى ،پاشان په‌روه‌ردگار ته‌وبه‌كه‌ى گيرا كردوو هه‌ليبژارده‌وه‌ ، 8- له‌گه‌ل ببوونى ئيبليس دا بازاڕلى خوودا په‌ره‌ستى به‌دى دێت: له‌ ڕاستى دا خۆشه‌ويستى خوداو په‌شيمان بوونه‌ وه‌ له‌تاوان و پشت به‌ستن به‌ په‌روه‌ردگارى پاك و ڕازى بوون و گوێ ڕايه‌لى ، له‌ خۆشه‌ويست ترين كاره‌كانن به‌لاى خوداى گه‌وره‌وه‌ ، ئه‌م خودا په‌ره‌ستنه‌ش به‌ماندوو بوون و هه‌ولدان له‌ به‌ر خاترى خودا دێته‌ دى ، هه‌ول و تێكۆشان و جيهاد بريتيه‌ له‌ چله‌ پۆپۆى به‌ندايه‌تى ، هه‌روه‌ها خۆشه‌ويسترين كاره‌ به‌لاى خوداى گه‌وه‌ره‌وه‌ ،ئه‌م هه‌ول و تێكۆشانه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ ئيبليس و گروه و كۆمه‌له‌كه‌يه‌تى


ماویه‌تی.........

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net